ئایا مامۆستاى به‌رێز سووننه‌تى پێش نوێژى جومعه بیدعه‌یه یان ئه‌نجامى بده‌ین؟
پاش سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌دگار و سه‌ڵات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ و یارو یاوه‌ران و شوێن كه‌وتووانی..
له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا جومعه له سوننه‌تی پێش و پاشدا وه‌ك نوێژی نیوه‌رۆ وایه..
شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر له كۆتایی شه‌رحی ئه‌م سه‌رباسه‌دا: " بَاب اَلصَّلاة بَعْدَ اَلْجمعَة وَقَبْلهَا " پاش ئه‌وه كه هه‌موو ئه‌و ریوایه‌تانه‌ی له‌وباره‌وه هاتوون هه‌موویان به‌لاواز داده‌نێ، ده‌فه‌رموێ: به هێزترین شتێ كه بكرێته به‌ڵگه بۆ سوننه‌تی پێش نوێژی جومعه ئه‌وه‌یه: كه‌ئیبنو حیببان فه‌رمووده‌یه‌كی دروست له{عَبْد اَللَّه بْن اَلزّبَيْر} ه‌وه ریوایه‌ت ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی سوننه‌تی پێش نوێژه فه‌رزه‌كان ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: مَا منْ صَلاة مَفروضَة إلا وَبَيْنَ يَدَيْهَا رَكْعَتَان . له پێش هه‌موو نوێژێكی فه‌رزه‌وه دوو ركات سوننه‌ت هه‌یه.
هه‌روه‌ك له‌باسی نوێژی مه‌غریبیشدا عَبْد اَللَّه بْن مغَفل فه‌رمووده‌یه‌كی دروست باس ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: بَيْن كلّ أَذَانَيْن صَلاة واته: له‌نێوان هه‌موو دوو بانگێكدا،- واته: بانگ و قامه‌تێكدا- نوێژێك هه‌یه.
له‌به‌ر بوونی ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه‌ی كه شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر باسی كردن ناتوانین نوێژی پێش نوێژی جومعه به‌بیدعه ناو ببه‌ین، به‌ڵام له‌و كاته‌دا كه خه‌ڵكی هه‌ڵده‌ستنه‌وه و نوێژی پێش جومعه ده‌كه‌ن، ئینسان نێتی دوو ركات نه‌فلی موتله‌ق بێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوبهه‌یه رزگاری ببێت. و خوایش ئاگادارتره.