ئیسلام ئه‌ودینه‌ى كه‌بۆته چراى گشت مرۆڤه‌كان تا له‌ژیاندا به‌مرۆڤبوونى خۆیانه‌وه بژین كه رێكه و چاره‌سه‌رى بۆ گشت ناته‌واوییه‌كانى مرۆڤ داناوه هه‌رله‌به‌ئه‌مه‌شه هه‌نێك كه‌س له حه‌ل و چاره‌سه‌رى ئیسلامى ده‌ێڵه‌منه‌وه(خۆى لێدورده‌كرن)
نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ئیسلام ئاینێكى ده‌ست كردى مرۆڤه به‌ڵكو ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى ئیسلام بۆچاره‌سه‌رى شته‌كان پشت به‌ئاین و نیگا و وه‌حى خودا ده‌به‌ستن ئه‌مه‌ش به‌سه بۆئه‌وه‌ى كه‌ئه‌وان به‌ته‌واوى پشت بكه‌نه ئه‌و چاره‌سه‌ره ى كه‌ته‌نهالاى ئاینى رِاستى هه‌یه و ده‌لێن ئێمه له چه‌رخى زانستداین و نه‌ك له‌چه‌رخى ئایندا به‌لاى ئه‌وانه‌وه ئاین رِۆڵى خۆى له‌ده‌ست داوه و له‌م چاخى نوێیه‌دا جێگه‌ى ئه‌وى تیادا نه‌ماوه ئه‌م رِایه‌شیان پشت به‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌به‌ستن.
به‌ڵگه‌ى یه‌كه‌م/ ده‌لێن ژیار و شارستانى دروست نابێت ته‌نها به‌هۆى زانسته‌وه‌نه‌بێت وه ئاینیش دژى زانسته وه رِۆژئاواش ئه‌وكاته پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌تنى به‌خۆیه‌وه بینى كه‌ئاینى رِه‌ت كرده‌وه و باوه‌رِى به‌زانست هێنا.
ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بكه‌ینه رِۆژئاوا له‌ژیارو شارستانیه‌تدا پێویسته له‌رِێگه‌ى ئه‌وانه‌وه برِۆین و كۆتى ئاین له‌گه‌ردنمان ببسێنین ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین ده‌بێت له‌گێژاوى دواكه‌وتووى و پاشكۆیدا بخولێینه‌وه.
به‌ڵگه‌ى دووه‌م/ ته‌سلیم بوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌قوتابخانه‌ى دانراوى فه‌یله‌سوف(ڕءچست كومت)كه‌ده‌لێت:یاسا به‌سىَ قۆناغدا تێپه‌رِى "یه‌كه‌میان ده‌ستى پێكرد به‌ئاین و ناوه‌ندییان به‌فه‌لسه‌فه‌و كۆتایشى هات به‌زانست "كه‌ئه‌مه كۆتامه‌نزڵگایه به‌رِاى ئه‌و.
به‌ڵگه‌ى سَهه‌م/ ووتنه‌وه‌ى قسه‌كه‌ى (ماركس) كه‌ده‌لێت: "ئاین تلیاكى گه‌لانه " پێویسته به‌ره‌نگارى بكه‌ین تاگه‌ل رِزگارى ببێت له‌كۆت و به‌ندى ئاین، كه‌لاى ئه‌وه دینه كه‌ده‌بێته نانه‌وه‌ى نه‌هامه‌تیه‌كان كه‌ئه‌مه ته‌نها بیركردنه‌وه‌ى ساده‌ى مرۆڤانه‌یه‌تى
*ژیار و زانست له‌بوونى واقع و ناخى ئیسلامدا:
ئیسلام واته شارستانیه‌ت ئه‌وه‌كه‌ده‌ڵێن "ژیار نابێت به‌بىَ زانست "رِاسته‌به‌ڵام به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌وه كه‌زانست نابىَ به‌بىَ رِه‌تكردنه‌وه‌ى ئاین وه باوه‌رِكردن به‌وه كه ئاین دژى زانسته ئه‌مه نارِستیه‌كى رِوون و ئاشكرایه ته‌واو هه‌ڵه‌یه، به‌لاَم ئه‌وئاینه‌ى دژایه‌تى زانستى كرد و به‌رِووِیا وه‌ستایه‌وه، فه‌رمانى مردنى ده‌ركرد بۆپیاوانى زانست زانست خواز و بىَ به‌ش كردنیان له‌سۆز و میهره‌بانى خودا و رِۆژى دواى ئه‌وه‌ئاینى كه‌نیسه‌ى رِۆژئاوابوو، ئه‌وئاینه‌ى كه‌به‌ربه‌ستى بیرى كردوو به‌رهه‌ڵستى زانستى كردووه و بیرۆكه و بۆچوونى زانستى كۆنى به‌پیرۆز و پارێزررا و دانا و جه‌نگى به‌رپاكرد به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وزانسته كۆنه ده‌دوێن و تۆمه‌ت باركردنیان به‌بىَ دین و بىَ باوه‌رِ ئه‌مه هه‌ڵوێستى ئاینى كه‌نیسه‌بوو به‌س ناڵێم ئاینى مه‌سیح (چونكه مه‌سیح له‌بنه‌رِه‌تدا ئاینێكى پاك و بێخه‌وش و خوا)ییه، دواتر پیاوانى كه‌نیسه‌بوون كه‌پیرۆزى و قه‌داسه‌تیان به‌خۆیان دا بۆئه‌وه‌ى كه‌بیانه‌وىَ بینێرن بۆبه‌هه‌شت و ئه‌وانه‌ش كه به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وان بیریان ده‌كرده‌وه بىَ به‌شیان بكه‌ن له‌خودا و دوارِۆژ و به‌هه‌شت زیاد له‌وه‌ش به‌ڵكوژیانى دونیاشیان لێبسه‌ننه‌وه له‌ناویان به‌رن.
* هه‌ڵوێستى ئیسلام به‌رامبه‌ر زانست
به‌لاَم ئیسلام ...... ئه‌و ئاینه‌یه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه رِێزی له‌ژیری ناوه و بانگه‌وازی كردوه بۆبیركردنه‌وه و ووردبونه‌وه له‌ده‌رون و بونه‌وه‌ر، به‌ڵكو له‌هه‌موو دروستكراوه‌كانی خودا به‌تایبه‌تی كه‌خوای گه‌وره گه‌ردن كه‌چى كردوه بۆمرۆڤ هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه، وه ئیسلام هه‌مووشتێكى بێ به‌ڵگه رِه‌تده‌كاته‌وه وبه‌وپه‌رِی تواناوه نوكوڵی ده‌كات له‌هه‌مووشوێن كه‌وتنێكى كوێرانه وشوێن كه‌وتنی گومان و ئاره‌زو، ئیسلام كارى جادوفاڵچیه‌تی قه‌ده‌غه‌كردوه به به‌تاڵ و خورافه ناوزه‌دی كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ئیسلام زانست و زانایانی به‌به‌رز ناوبردوه و پله‌ی زانستی خستۆته سه‌رو په‌رستش و عیباده‌ته‌وه، ئیسلام دڵ خۆشه و پیرۆزبای ده‌كات له‌هه‌مووزانستێك كه‌سوودی ئاینی یا دونیای تێدابێت زیادله‌وه‌ش كردووه‌یه‌تی به‌پێویست له‌سه‌ر موسڵمانان هه‌وڵدان بۆزانست و به‌ده‌ست خستنى له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ست كه‌وێت به‌م ئارِاسته و پرِانسیپه پێشه‌نگاوه ئیسلام گه‌شێكى ده‌رونى و كۆمه‌ڵایه‌تى دروست ده‌كات بۆبه‌ره‌و پێش چونى زانست و زانایان و ژیانێكى ئاسوده و پرشنكدار ژیرایه‌تى و عه‌قڵانیه‌ت له‌ئیسلامدا ئه‌وشته‌یه كه‌ئیعترافى پێده‌كات و دانى پێداده‌نێت هه‌مووخاوه‌ن وویژدانێك باله‌ناحه‌زانى ئیسلامیش بن، ئه‌وه‌تا نوسه‌رى ماركسى(مكسیم رودنسون) له‌نوسینێكیدا به‌ناوى(العقیده القرآنیه) ده‌لێت:
"قورئان ئه‌و كیتابه پیرۆزه‌یه كه‌ژیرایه‌تى و عه‌قلانیه‌ت پانتاییه‌كى زۆرى بۆخۆى داگیركردووه " دڵنیابن كه‌هه‌رگیز وونى نه‌كردووه و ناكات تارۆژى قیامه‌ت...
له‌كۆتاییدا ئێمه‌ى خاوه‌ن ئیسلام وه‌ك ئیسلامیه‌ك ده‌بێت ئاگادار و چاوكراوه‌تربین به‌وه‌ى ئیسلام هاتوه‌ه كه‌ئه‌م دونیایه خۆشبكات بۆ مرۆڤایه‌تى تا ئه‌ودنیاش به‌ئاسانى به‌ده‌ست بێهنین بادڵنیابین كه دونیابه‌بىَ ئیسلام له‌ده‌ستدانى ئه‌و دونیایه بۆیه ئه‌م دونیایه به‌هه‌وڵدان ببه‌سه‌ر تاده‌ورنت ئاسوده‌كه‌ى بۆئه‌وخواییه‌ى كه‌تۆى هێناوه‌ته‌بوون .
خوێنه‌ر: هاودین زانا