سه‌لاموعه‌له‌یكوم .. مامۆستای به‌رێز
سه‌رتاشینی مندالی تازه له‌دایكبوو جگه له‌وه‌ی سوونه‌تی پێغه‌ممه‌ره (ص) سوودی زانستی چییه؟
له‌گه‌ڵ رێزدا
فه‌همی له ئه‌ڵمانیا.
# # #
سه‌لامو عه‌له‌یكوم
مامۆستا پرسیارێكم هه‌یه: ئاوی سپی پێش ره‌حه‌ت بوون حه‌رامه، یان نه؟
كه مال سورچى
كاك فه‌همی سڵاوی خوا له‌تۆیش بێت یه‌كێك له‌و فه‌رموودانه‌ی كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمانی به‌سه‌رتاشینی ساوا كردووه ئه‌م فه‌رمووده‌یه: عَنْ سَمُرَةَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْغُلَامُ مُرْتَهَنٌ بِعَقِيقَتِهِ يُذْبَحُ عَنْهُ يَوْمَ السَّابِعِ وَيُسَمَّى وَيُحْلَقُ رَأْسُهُ ". أخرجه الترمذي في «سننه» (1522): وقَالَ هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ وَالْعَمَلُ عَلَى هَذَا عِنْدَ أَهْلِ الْعِلْمِ. سومره‌ی كوڕی جوندوب ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: مناڵ بارمته‌یه به حه‌وتمه‌كه‌یه‌وه، له‌رۆژی حه‌وته‌میا بۆی سه‌رده‌بڕرێت، و ناوی لێ ده‌نرێت، سه‌ری ده‌تاشرێت.. ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌بوداودو و ترمزی ریوایه‌تیان كردووه، و ترمزی فه‌رموویه‌تی: فه‌رمووده‌یه‌كی جوانی دروسته زانایان كار به‌م فه‌رمووده‌یه ده‌كه‌ن..
هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا كه ترمزی و حاكم له حه‌سه‌ن و حسه‌ینه‌وه ریوایه‌تیان كردووه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمانی به فاتیمه‌ی كچی كردووه و فه‌رموویه‌تی "يا فاطمة احلقي رأسه وتصدقي بزنة شعره" ئه‌ی فاتیمه! سه‌ری بتاشه و كیشی مووه‌كه‌ی بكه به‌خێر..
ئیمام ئه‌حمه‌ديش له فه‌رمووده‌یه‌كدا ریوایه‌تی كردووه كاتێ فاتیمه حه‌سه‌نی بوو عه‌رزی باوكی كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! ئایا ئاژه‌ڵێك بۆ ئه‌م كوڕه‌م سه‌ر ببڕم؟ فه‌رمووی: نه‌ء ، به‌ڵام سه‌ری بتاشه‌و بیكێشه به زیودا و بیبه‌خشه‌ره‌وه، ئه‌ویش وای لێ كرد.. كاتێك حوسه‌ینی بووهه‌مان شێوه‌ی كرد.(1).
یه‌كێك له‌و حوكمه شه‌رعییانه‌ی په‌یوه‌ندی به مناڵه‌وه هه‌یه سه‌رتاشینیه‌تی له‌رۆژی حه‌وته‌میا، وكیشانی ئه‌و قژه‌یه‌تی به‌زێڕ یا به‌زیو و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هه‌ژارو نه‌داراندا..
زانایان له حیكمه‌تی ئه‌م سوننه‌ته‌دا قسه‌یان كردووه، و فه‌رموویانه: جگه له‌وه‌ی كه خێره‌و سوننه‌تی پێغه‌ممه‌ره صلى الله عليه وسلم دوو حیكمه‌تی سه‌ره‌كی تێدایه: یه‌كه‌م سوددێكی ته‌ندروستی بۆ منداڵه‌كه، چونكه به‌لابردنی مووی سه‌ری كونه وردیله‌كانی سه‌ری ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی توانای هه‌ستی بینین و بۆنكردن و بیستنی.. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی مووی سه‌ری..
دووه‌میان سووده‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه، چونكه خێركردن به قه‌د كێشی موووی سه‌ری منداڵه‌كه له زێڕ یاله‌زیو بێگومان سه‌رچاوه‌یه‌كی تری باربووی كۆمه‌ڵایه‌تییه.. هه‌وڵه بۆ له‌ناوبردنی هه‌ژاری، دیارده‌ی هاریكاری و دلۆڤانی له‌ناوكۆمه‌ڵگه‌دا به‌دی دێنێ..
كاتێك ئه‌و منداڵه له قوناغی كۆرپه‌له‌ییه‌وه گه‌یشتۆته قۆناغی مناڵیه‌تی ، ئه‌مه نیعمه‌تێكه‌و پێویسته سوپاسی له‌سه‌ر بكرێ، سوپاسه‌كه‌ش لێره‌دا به‌خشینه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه. خاوه‌نی كتێبی ( تربية الطفل ) ده‌ڵێ: هۆیه‌كی تر بۆ تاشینی ئه‌و قژه‌یش زانایان فه‌رموویانه فه‌رمان به لابردنی ئه‌و مووانه فه‌رمانه به لابردنی شوێنه‌واری كۆرپه‌ڵه‌یی و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی منداڵی چونكه ئه‌وه ته‌نیا شوێنه‌وارێكه له‌شوێنه‌واری كۆرپه‌ڵه‌یی كه پێوه‌ی ماوه..
(1)سه‌یری فتح الباری بكه له‌شه‌رحی بوخاریدا كه‌شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر نووسیویه‌تی: 9/595.
###
براكه‌م سڵاوی خوا له‌تۆیش بێت
مه‌به‌ستت له حه‌رامبوون چییه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه له‌ش پیس ده‌كات یان نه؟ له‌ش پیس ناكات چونكه ئه‌وه‌ی له‌ش پیس ده‌كات، ده‌بێ به بڵق بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئاوه به‌بڵق نایه‌ته ده‌ره‌وه..
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه پیسه؟ یان نه؟
به‌ڵێ پیسه.. حوكمه‌كه‌ی حوكمی میزه.