37
وشه‌و واتاكه‌ی:
دوو كه‌شتی بچووكی سواری مووسولَمانان له‌ناو ده‌ریادا نقوم ده‌بێت، و سه‌ر نشینه‌كانی تیا ده‌چن.. والَی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش نامه‌یه‌ك بۆ سولتان ده‌نووسێ و ئه‌و هه‌والَه‌ی بۆ ده‌نێرێ و ده‌لَێ:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان، واته: نامه‌كه‌م به بیسمیللا ده‌ست پێ ده‌كه‌م.. ئه‌ی مییر بزانه! دوو {شیلینده} واته: دوو كه‌شتی سواری، له‌ناوده‌ریادا {سه‌فه‌ق} بوون، واته: نقوم بوون. هه‌موو سه‌رنشینه‌كانیشی {هیلاك} بوون، واته: تیاچوون..
سولَتانیش بۆ والییه‌كه‌ی ده‌نووسێ:
نامه‌كه‌ت هات، واته: گه‌یشت. و تێی گه‌یشتین، واته: خوێندمانه‌وه. نووسه‌ره‌كه‌ت ته‌مبێ بكه، واته: زلـله‌یه‌كی لێ بده..و بیگۆڕه، واته: له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لای ببه، چونكه ئه‌وه‌گه‌مژه‌یه، واته: نه‌فامه.. له ئه‌مانی خوادابی.. واته: نامه‌كه كۆتایی هات..
29
بۆیه ئینسان درۆنه‌كات باشه
دوو فه‌ڵه یه‌كێكیان به‌ناوی جۆرج و ئه‌وی تریان به‌ناوی میشێل ده‌كه‌ونه رێ و له‌گه‌شتێكا رێ‌یان ده‌كه‌وێته چۆڵه‌وانی و بیابانێك و رێ‌یان لێ تێك ده‌چێ و سه‌ریان لێ ده‌شێوێ، برسیه‌تی و تینوویه‌تی زۆریان بۆ دێنێ، وته‌نگیان پێ هه‌ڵده‌چنێ، له‌ناكاوێكا مزگه‌وتێك به‌دی ده‌كه‌ن.
میشێل به‌جۆرجی هاوه‌ڵی ده‌ڵێ: من پێیان ده‌ڵێم ناوم موحه‌ممه‌ده تا نان و ئاوێكی باشم بده‌نێ و رێزم لێ بگرن!..
جۆرجی هاوه‌ڵیشی پێی ده‌ڵێ: كاكه! به‌خوا من راستییان پێ ده‌ڵێم، چی ده‌بێ با ببێت.. گه‌یشتنه به‌ر مزگه‌وت و مه‌لای مزگه‌وت لێی پرسین: ئه‌رێ كاكه ناوتان چییه؟
میشێل گوتی: من اوم موحه‌ممه‌ده.. جۆرجیش گوتی: من ناوم جۆرجه!!
مه‌لایش به‌خه‌لكه‌كه‌ی گوت: جۆرج چی بۆ ده‌خورێ پێی بده‌ن..
رووی كرده ئه‌وی تریان و گوتی: كاك موحه‌ممه‌د! خۆت ده‌زانی ئێمه له‌مانگی ره‌مه‌زانداین و تۆیش ده‌بێ تا ئێوارێ خۆت بگریت..!!
30
ژن و ته‌مه‌ن درێژی.
ده‌ڵێن پیاوێك ده‌ڕوات بۆلای دكتۆر و پێی ده‌ڵێ: به‌ڕێز! ئایا رێیه‌ك هه‌یه بۆ درێژبوونی ته‌مه‌ن؟
دكتۆریش پێی ده‌ڵێ: ژن بێنه!!
پیاوه‌كه ده‌ڵێ: جا ئه‌وه یارمه‌تیم ده‌دات بۆ ته‌مه‌ن درێژبوون؟
دكتۆر ده‌ڵێ: نه‌خێر.. به‌ڵام هه‌رگیز جارێكی تر بیر له‌ته‌مه‌ن درێژی ناكه‌یته‌وه!
ئه‌لبه‌ته‌خۆم سه‌د له‌سه‌د بیر و رام پێچه‌وانه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه، به‌ڵام پێم خۆش بوو خوێنه‌رانی به‌رێز كه‌مێ له ئه‌ده‌بی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت و به‌تایبه‌ت ژن ئاگادار ببن
31
خراپترین كات
خراپترینی سه‌رده‌م ئه‌و كاته‌یه كه ئاستی خه‌ڵكی تیا ئاوێته ده‌بێت: پچووك ده‌بێته گه‌وره، و گه‌وره ده‌بێته پچووك!! نه‌فام تیایا ده‌بێته زانا و زانا ده‌بێته نه‌زان..!! خاوه‌ن به‌هره‌كانی تیا ده‌مرێ، تا نه‌زانه‌كان له‌لووتكه‌دابن!!
جوانترین كاته‌كان:
كاتێكه قه‌دری مرۆڤی تیا بزانرێ.. ئه‌گه‌ر پێيان به‌خشیم ئینسافیان به‌رامبه‌رم هه‌بێت ، و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شم كرد سزابدرێم، جێگه‌ی داخ له‌دڵ و گزیكار و ده‌ست بڕی تیانه‌بێت!!
خراپترین نیشتیمان:
ئه‌و نیشتیمانه‌یه مرۆڤ ته‌مه‌نی خۆی پێ ببه‌خشێ، كه‌چی كاتێك سه‌فاو دڵئاسووده‌ییت تیایا نه‌بێت!!
خراپترین هه‌سته‌كان
خراپترینی هه‌سته‌كان ئه‌وه‌یه كه چاره‌نووسم له‌ده‌ستی كه‌سێكدا بێت نه‌زانێت من چیم و بایی چه‌ندم؟! ترسی دوێنێم هه‌بێ!! له‌ئه‌مڕۆم ناڕه‌حه‌ت بم، و خه‌م بۆ داهاتووم بخۆم!!
جوانترین هه‌سته‌كان:
ئه‌و چركه ساته‌یه كه ئاواته‌خوازم هه‌زار جار تیایا بژیم، و هه‌رگیز لێی تێر نابم!!
خراپترین ژیری:
عه‌قڵێكه ره‌فزی هه‌مووشتێ بكات، یا هه‌موو شتێ وه‌ربگرێت!!
وێستگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كانم وه‌بیردێنێته‌وه، ده‌رگایه‌ك بۆ چوونه ژووره‌وه، و ده‌رگایه‌كیش بۆ ده‌رچوون، و هیچی تیانه‌مایه‌وه..
خراپترین یادگاری:
خراپترین یادگاری ئه‌وه‌یه مرۆڤێكت خۆش بوێت و ئاواته خوازی دیتنی نه‌بیت!!
خراپترین هاوه‌لایه‌تی:
ئه‌و هاوه‌له‌یه كه ناویت له تابلۆی برایه‌تی راسته‌قینه‌دا هه‌ڵكۆڵی بێ، و دڵت پڕبێ به‌هه‌موو سۆز و ئاره‌زوویه‌ك بۆی، كه‌چي ئه‌يش به‌پێچه‌وانه‌وه‌بێ.. هه‌ستێكی مردوو، سارد و سڕ!!
خراپترین هه‌ڵوێست: خراپترین هه‌ڵوێست ئه‌وه‌یه نا خۆشه‌ویستێكت خۆش بوێت..
جوانترین بزه: جوانترین بزه ئه‌وه‌یه بگاته دڵ و ده‌روونت و وات لێ بكات ئازاره‌كانت له‌بییر به‌رێته‌وه‌و به بزه‌ت بێنيت..
گرانترین شت: سه‌ختترین شت ئه‌وه‌یه زمانت له‌كاتێكا خیانه‌تت لێ بكات كه زۆر پێویستت پێیه‌تی..
گه‌وره‌ترین دڵ: گه‌وره‌ترین دڵ ئه‌ودڵه‌یه راستی لێ ئاوا نه‌بێت!!
ئه‌و وشانه‌ی له‌ژوور واتاوه‌ن: دووشتن كه ناتوانی له‌ژیانتا بیان گۆڕیت: رابوردوو، و خۆشه‌ویستی راسته‌قینه.
32
هه‌وڵی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی:
پیاوێك ده‌ڵێت: پێكه‌نیم گوتیان: بۆ ویقارت نییه؟ گریام گوتیان: بۆچ بزه‌ت نییه؟
بزه‌م گرت گوتیان: ریاكاره، رووم گرژكرد گوتیان: خۆی ده‌رخست ئه‌م ماره!
بێده‌نگ بووم گوتیان: كه‌م زمانه! قسه‌م كرد گوتیان: فره بڵێیه!
هه‌ڵنه‌چووم گوتیان: لاواز و ترسنۆكه ، ئه‌گه‌ر توانای هه‌بوا تۆڵه‌ی ده‌سه‌ند.!
ئازابووم گوتیان: ده‌ست وه‌شێنه! خۆ ئه‌گه‌ر بێته حاكم قورمان به‌سه‌را ده‌كات!!
دلنیابووم من هه‌رچه‌ند هه‌وڵی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی بده‌م زه‌م ده‌كرێم..
33
قسه‌گه‌لێكی هیوا به‌خش:
له سایتی { هیا نتعلم }دا قسه‌گه‌لێكی جوانم خوێندمه‌وه، ئیتر ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی یا بێژه‌ره‌كه‌یان نه نووسیبوو، هه‌ركه‌س هه‌یه خوا پاداشتی بداته‌وه، منیش وشه‌كانم به‌جوان زانی و وام پێ باش بوو بیخه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌رانی سایتی پێنجوێنی، چونكه هیوا به‌مرۆڤ ده‌به‌خشن، مرۆڤ له ره‌شبینی دوور ده‌خه‌نه‌وه و ده‌ڵێت:
هه‌میشه له‌بیرت بێت كه: شه‌و سه‌ره‌تای رۆژه، زستان سه‌ره‌تای به‌هاره، ئازار سه‌ره‌تای ره‌حه‌تی و ئاسووده‌ییه، ته‌حه‌ددیاتیش سه‌ره‌تای خێره، نوقڵانه‌ی خێر سه‌ره‌تای هێزی خودییه، له‌به‌ر ئه‌وه بژی و وابزانه هه‌ر چركه‌یه‌ك دواین چركه‌ی ژیانته!! به‌خۆشه‌ویستی خواوه بژی!! به خۆ ره‌وشتداركردن به‌ره‌وشته‌كانی پێغه‌ممه‌روه صلى الله عليه وسلم بژی، به‌هیواوه بژی، به خه‌بات و تێكۆشانه‌وه بژی، به سه‌بر و خۆشه‌ویستییه‌وه بژی، قیمه‌تی ژیانت لابێ، فێری خێر و چاكه ببه، و خه‌ڵكیشی پێ فێربكه!!
34
متمانه به‌خۆ له‌منداڵه‌كه‌تا دروست بكه:
زانایان ده‌ڵێن: په‌نجا رێگه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت فێربكه‌یت متمانه به‌خۆی لا دروست ببێت:
1- له‌به‌رچاو خه‌ڵكیدا هه‌ر گیز مه‌یشكێنه، به‌ڵكو مه‌دحی بكه.
2- فێریبكه له‌ته‌ك خۆتا نوێژ بكات، و سه‌ره‌تاكانی باوه‌ڕ له دڵیا بڕوێنه.
3- پی بڵێ: به‌یارمه‌تی خۆت! ماوه‌م بده..
4- وه‌ك پیاوێك مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كا مه‌كه، با قۆناغی منداڵی به‌منداڵی بباته سه‌ر..
5- یارمه‌تی بده بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بڕیار بدات..
6- فێری مه‌له‌وانی بكه
7- فێری بكه به‌رنامه بۆ ئه‌ركه‌كان و جێبه‌جێ كردنیان دابنێت.
8- له‌یه‌ك له بۆنه‌كاندا بیكه به‌میوانی شه‌ره‌ف..
9- له‌هه‌ندێ شتا رای وه‌ربگره، و داوای لێ بكه رای خۆی بڵێت..
10- گۆشه‌یه‌ك له‌خانووه‌كه‌تا بۆ كرده‌وه‌كانی دابین بكه،و ناوی خۆی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی بنووسه.
35
بۆچ قورئان ده‌خوێنینه‌وه ؟
له‌ناوچه شاخاوييه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان(1) و له‌ناو كێڵگه‌كه‌ی خۆ‌یا پیاوێكی به‌ساڵاچووی كورد له‌ته‌ك نه‌وه‌كه‌یا ده‌ژيیا.. هه‌موو به‌ره‌به‌یانێك باپیره زوو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستا و پاش نوێژه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه داده‌نیشت و قورئانه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه..
نه‌وه بچكۆله‌كه‌شی ده‌یويست لاسایی باپیره‌ی بكاته‌وه‌و ئه‌میش له‌سه‌رمێزه‌كه داده‌نیشت و قورئانه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه، رۆژێكیان له‌باپیره‌ی پرسێ: ئه‌رێ باپیره! من هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌ك تۆ قورئان بخوێنم به‌ڵام كاتێ كه قورئانه‌كه ده‌خوێنمه‌وه هیچ له‌واتاكه‌ی حاڵی نابم!! كه‌وابوو ئه‌و قورئان خۆیندنه‌ی من چ سوودێكی هه‌یه؟! ئه‌وه‌شی كه‌فێرده‌بم هه‌ر له‌گه‌ڵ قورئانه‌كه‌م هه‌ڵگرت، له بیرم ده‌چێته‌وه، به‌ڕای تۆ سوود له‌م قورئان خوێندنه‌دا هه‌یه؟
باپیره‌ش زۆر له‌سه‌رخۆ ده‌یه‌وێ وه‌ڵامی نه‌وه‌كه‌ی به‌وه‌سیله‌یه‌كی فێركاری وا بداته‌وه كه پێی بسه‌لمێنێ چ سوودێكی هه‌یه، بۆیه ده‌ڵێ: كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌م! ئه‌م زه‌مبیلی خه‌ڵووزه ده‌بینی؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ به‌ڵێ.. ده‌ڵێ من راسپارده‌یه‌كت ده‌كه‌م بۆم جێبه‌جێ بكه تا به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامت بده‌مه‌وه باش لێی حاڵی ببیت..
باپیره خه‌ڵووزه‌كان ده‌كاته ناو زۆپاكه‌وه، و زه‌مبیله‌كه خاڵی ده‌كات، و به‌نه‌وه‌كه‌ی ده‌ڵێ: بێ زه‌حمه‌ت بڕۆ ئه‌م زه‌مبیله له رووباره‌كه پڕ له ئاو بكه‌و خێرا بگه‌ڕێره‌وه..!!
منداڵه‌كه هه‌ستاو زه‌مبیله‌كه‌ی برد بۆ سه‌ر ئاوه‌كه‌و ویستی داخوازیه‌كه‌ی باپیره‌ی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام زه‌مبیل ئاوی پێوه نه‌ده‌وه‌ستا، تا هاته‌وه ماڵ ته‌ڕایشی پێوه نه‌ما!!
باپیره كه‌مێ پێكه‌نی و گوتی: كوڕی خۆم ده‌بێ به‌گورجی بێیته‌وه، ئه‌مجاره‌یان كه‌ئاوه‌كه‌ت تێكرد– هه‌وڵ بده- له‌جاری پێشوو خێرا تر بێیته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش زه‌مبیله‌كه هیچ ئاوی به‌خۆیه‌وه هه‌ڵ نه‌گرت، و پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌وه ماڵ هیچی تیا نه‌ما..!! منداڵ هه‌ناسه بڕكێی پێ كه‌وتبوو، به‌ڵام هیچ ئاوی تیا نه‌مابوو.. گوتی: باپیره مه‌حاڵه ئاو هێنانه‌وه له‌ناو ئه‌و زه‌مبیله‌یه‌دا، ده‌ڕۆم سه‌تڵێكی بچكۆله ده‌به‌م.. به سه‌تڵه‌كه ئاو دێنمه‌وه!!
باپیره‌ش گوتی: كوڕی خۆشه‌ویستم! من سه‌تڵێ ئاوم ناوێت.. من زه‌مبیله‌یه‌ك ئاوم ده‌وێت.. وادیاره تۆ هه‌وڵی زۆرت نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی زمبیله‌كه پڕ له ئاو بكه‌یت.. !!
ئه‌مجاره‌یان خۆیشی هاته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاوی له‌نه‌وه‌كه‌یه‌وه بێت.. منداڵی دڵخاوێن دیتی كاره‌كه‌ی كارێكی قورسه!! باپیره ده‌یه‌وێ نه‌وه‌كه‌ی شتێكی مه‌حاڵی بۆ بكات!! ئه‌مجاره‌یان به‌په‌له هه‌ڕای كرد بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی باپیره‌ی بدات كه ئه‌م داخوازییه‌ی مه‌حاله.. به‌ڕاكردن رۆیشته سه‌ر رووباره‌كه‌و زه‌مبیله‌كه‌ی پیا كرد و به گو‌رجی وخێراتر له هه‌ردوو جاره‌كه گه‌ڕایه‌وه، كاتێ گه‌یشته لای باپیره‌ی دیتی هیچی تیا نه‌ماوه..
منداڵی دروون خاوێن رووی كرده باپیره‌ی و گوتی: باپیره! ئه‌ها سه‌یری بكه هیچ سوودی نه‌بوو؟!
باپیره بزه‌یه‌كی گرت و به‌ڕوویه‌كی خۆشه‌وه گوتی: ئازیزه‌كه‌م! تۆ پێت وایه كه ئاو هێنانه‌وه له‌ناو ئه‌و زه‌مبیله‌دا هیچ سوودێكی نییه؟! به‌ڵام سه‌یری زه‌مبیله‌كه بكه..
منداڵه‌كه‌ش سه‌یری زه‌مبیله‌كه‌ی كرد، هه‌ستی كرد زه‌مبیله‌كه‌یان له‌و زه‌مبیله‌ی یه‌كه‌مجار بردی بۆ سه‌رئاوه‌كه جیاواز تره، له‌یه‌كه‌م جاردا ته‌پو تۆز و خۆڵی خه‌ڵوزه‌كه‌ی پێوه‌بوو، به‌ڵام ئێستا له دیوی ناوه‌و ده‌روه خاوێن بووه‌ته‌وه!!
ئالێره‌دا باپیره گوتی: كوڕم! ئه‌وه‌ی من ده‌مویست پێت بڵێم هه‌ر ئه‌وه‌یه كه خۆت هه‌ستت پێكردووه.. هه‌ر به‌م شێوه‌یه خوێندنی قورئان له‌دڵ و ده‌روونی خوێنه‌ره‌كانیا كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت!! له‌وانه‌یه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی قورئانه‌كه‌دا هیچی لێ حاڵی نه‌بیت، به‌ڵام جار له‌دوای جار كه ده‌یخوێنیت، گۆڕانكاریی له‌دیوی رواڵه‌ت و ناو ده‌روونتا په‌یدا ده‌كات.. ئه‌مه‌ش كاری ئه‌و په‌یامه‌ی خوایه له ژیانماندا.. ده‌ڵێ پیاوێكی پیر له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كه‌نتاكی ئه‌مريكادا،
(1)ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه له‌ده‌قی ئیمێله‌كه‌دا.. ده‌ڵێ پیاوێكی پیر له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كه‌نتاكی ئه‌مريكادا، به‌ڵام من به پێویستم زانی ئه‌و ناو نیشانه بگۆڕم به كوردستان چونكه ئه‌م پرسیاره پرسیارێكه رووبه‌رووی به‌شێكی زۆری باوكانی قورئان خوێن ده‌بێته‌وه، و كوردستانیش خه‌ڵكه‌كه‌ی له سه‌دا 95 موسوڵمانن و رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌واتای قورئانه‌كه حاڵی ده‌بن، ئه‌م چیرۆكه‌ش بۆ روونكردنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌یه.. وه‌نه‌بێ رووداوێكی مێژوویی بێت.
36
رۆژێكیان سۆقرات یه‌كێ له‌ناسراوه‌كانی تووش ده‌بێت و زۆر به هه‌ڵپه‌وه ده‌ڵێ: سۆقرات! ده‌زانی چیم له‌باره‌ی یه‌كێ له‌قوتابییه‌كانته‌وه بیستووه؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: كه‌مێ بووه‌سته، پێش ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و قوتابییه‌م بۆ بكه‌یت، من ده‌مه‌وێ سێ پرسیارت لێ بكه‌م، كه ناوم ناون فیلته‌ری سیانه، و هه‌ریه‌كه‌یان وه‌ك فیلته‌رێك وایه.. فیلته‌ری یه‌كه‌م: (راستی)یه، ئایا تۆ دڵنیایت ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و قوتابیه‌مه‌وه بیستووته راسته؟
پیاوه‌كه‌ش ده‌ڵێت: له‌راستیدا من وه‌ك هه‌واڵێك بیستوومه، دڵنیا نیم راسته یا درۆ!!سۆقراتیش ده‌ڵێ: باشه! ئه‌گه‌ر تۆ له‌وهه‌واڵه دڵنیا نیت كه‌له‌باره‌ی قوتابییه‌كه‌وه بیستووته ئیتر بۆ باسی ده‌كه‌یت؟به‌ڵام فیلته‌ری دووه‌میش ماوه، ئه‌ویش باشی و چاكییه.. ئایا ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی قوتابیه‌كه‌وه بۆم باس ده‌كه‌یت شتێكی چاك و باشه؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ نه‌خێر ؟ شتێكی باش نییه..!!
سۆقراتیش ده‌ڵێ: باشه! ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ له‌باره‌ی قوتابییه‌كه‌مه‌وه بۆم باس بكه‌یت شتێكی خراپه، و دلنیاش نیت راسته یادرۆ ؟!
پیاوه‌كه هه‌ست ده‌كات خۆی تووشی وه‌رته‌یه‌ك كردووه.. به‌ڵام سۆقرات پێی ده‌ڵێ: هێشتا تروسكاییه‌كی تر له‌به‌رده‌متا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی قسه‌كه‌م بۆ باس بكه‌یت، ئه‌و تروسكاییه‌ش فلته‌ری سێهه‌مه: ئه‌ویش فلته‌ری كه‌ڵك و سووده.. ئایا ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ له‌باره‌ی قوتابیه‌كه‌مه‌وه بۆم باس بكه‌یت شتێكی وایه كه‌ڵكی بۆم هه‌بێ، و سوودم پێ بگه‌یه‌نێ؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: له‌راستیدا نه‌ء ..!!
سوقراتیش پێی ده‌ڵێت: ئاشنای به‌ڕێز! ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ بۆم باس بكه‌یت راست نه‌بێ، و باش نه‌بێ، و سوودیشی نه‌بێ، ئیتر بۆچ باسی ده‌كه‌یت؟
پیاوه‌ش هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كات و لێی بێ ده‌نگ ده‌بێت!!
ئێستا ده‌زانیت بۆچ خه‌ڵكی به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یری سۆقرات ده‌كه‌ن و به‌یه‌كێ له فه‌یله‌سووفه‌كانی جیهانی ده‌زانن؟!
با ئتمةش هه‌میشه ئه‌م حیكمه‌ته‌ی سۆقراتمان له‌یاد بێ، و كاتێ ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی خه‌ڵكییه‌وه شتیان بۆ باس كردین، پێش ئه‌وه‌ی باسی بكه‌ن ئه‌م فیلته‌رانه‌یان بۆ دابنێين.. تا وتی وتی و قاو و قیله له‌ناو كۆمه‌لگادا بنه‌بڕ ببێ و به‌خۆڕایی له‌تمه له خه‌ڵكی نه‌درێ و ناوی خه‌ڵكی نه‌زڕێنرێ..