دانا حسین _ سوید
دینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا هه‌ر دژایه‌تی کراوه ، له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا کۆمه‌ڵ و تاقمانێک هه‌بوون نه‌ک هه‌ر دینی ئیسلامیان ڕه‌ت کردۆته‌وه ، به‌ڵکوو دژایه‌تیشیان کردوه و هه‌رچی هه‌وڵ و ته‌قه‌لایان هه‌بوه خستویانته گه‌ڕ بۆ سه‌رکوت کردنی ئه‌م دینه و شوینکه‌وتوانی ، پێشه‌وای مسوڵمانان پێخه‌مبه‌ری خودا که‌سایه‌تیه‌کی ڕاست گۆ و ئه‌مینه به ناوی ( محمد المصطفی )( ص) خوای گه‌وره هه‌ڵی بژارد و وه‌حی بۆ نارد و قورئانی بۆ دابه‌زاندله ڕێگه‌ی جبریل فریشته‌ی خودا وه ، که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( ص ) هه‌رله منداڵیه‌وه گومانی تێدا نیه که‌سایه‌تیه‌کی دیار و ڕاست گۆ و ئه‌مین و ده‌ست پاک بوو خه‌ڵکی مه‌ککه خۆشیان ئه‌ویست ، هه‌موو شاهیدی ئه‌م ڕاستیه بوون ، پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( ص ) پێش ئه‌وه‌ی وه‌حی بۆ دابه‌زێت هه‌رچی ئه‌وت به ڕاست دا ئه‌نرا هه‌میشه ده‌ست له‌سه‌ر سنگ گوێیان بۆ وته‌کانی ئه‌گرت ، چونکه هه‌رگیز وشه‌یه‌کی لێ نه‌بیسترابوو که دووربێت له ناڕاستیه‌وه ،
به‌ڵام کاتێک خوای گه‌وره په‌یامی بۆ نارد و ئایه‌تی قورئانی بۆ سه‌ر دڵی دابه‌زاند پێغه‌مبه‌ر ( ص ) پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆی به خه‌ڵک ڕاگه‌یاند و بانگی تیره و هۆزه‌کانی ئه‌کرد له بت په‌رستیه‌وه بۆ یه‌کتا په‌رستی ئیدی دوبه‌ره‌کی ئالێره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد ، سه‌رکرده‌کانی قوڕه‌یش به‌هۆی خۆبه‌زل زانینیانه‌وه و بۆ له‌ده‌ست نه‌دانی پله و پایه و مه‌نسه‌ب و سه‌روه‌ت و سامانیان که به ڕه‌نجی شانی هه‌ژاران کۆیان کردبوه‌وه دینه‌که‌یان پێقبووڵ نه‌بوو وه باوه‌ڕیان نه‌کرد ملیان نه‌دا بۆ دینی پاکی ئیسلام ، بۆیه که‌وتنه ململانێ و به‌ربه‌ره‌کاری و خه‌ڵک هاندان له دژی پێغه‌مبه‌ر ( ص ) و هاوه‌ڵانی ، هه‌وڵیان ئه‌دا بۆ سارد کردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو ، چونکه دینی پیرۆزی ئیسلام داوای دادپه‌روه‌ری و برایه‌تی و سیله‌ی ڕه‌حم و ته‌بایی و پێکه‌وه ژیان و سه‌رجه‌م چه‌مکه جوانه‌کانی ژیان ئه‌کات ، بانگه‌وازی دینی ئیسلام سه‌ره‌تا به قۆناغی نهێنی ده‌ستی پێ‌کرد ، پاشان بوو به قۆناغی ئاشکرا ، ئیدی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو که‌وتنه به‌ر لێدان و داپڵوسین و سوکایه‌تی قوڕه‌یشیه‌کان به‌تایبه‌ت پیاو ماقوڵانیان ، چونکه ده‌ست ڕۆیشتوو بون و جگه له‌مه‌ش چه‌سپاندنی دینی ئیسلام له وڵات‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی ئه‌وان نه‌بوو ، چونکه ئه‌یانزانی ئه‌م ئیسلامه سه‌رجه‌م تاکه‌کان تێئه‌گه‌یه‌نێت که مافی خۆیانه به ئازادی بژین ، چه‌وساندنه‌وه و زوڵم و سته‌م له چوارچێوه‌ی ئیسلامدا جێگه‌ی نابێته‌وه ، هه‌ربۆیه زۆر به په‌رۆش بوون بۆ له‌ناوبردنی دینی نوێی ئیسلام ، پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( ص ) له‌م ساتانه‌دا دڵی زۆر بۆ حاڵی مسوڵمانان په‌رێشان بوو ، بۆیه چیتر له‌وه زیاتر نه‌یویست مسوڵمانان له‌وه زیاتر ئازار بکێشن ، بۆیه بڕیاریدا هیجره‌ت بکه‌ن به‌ره‌و شاری مه‌دینه ، له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو ڕه‌وانه کران و سه‌فه‌ریان کرد به‌ره‌و شاری مه‌دینه ، پاشان پێغه‌مبه‌ر ( ص ) خۆشی کۆچی کرد به‌ره‌و شاری مه‌دینه ، هه‌رچه‌نده قوڕه‌یشیه‌کان به‌م کۆچه‌ی مسوڵمانه‌کان زۆر په‌ست و قه‌ڵس بوون ، به‌ڵام له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه و ئیهانه‌ی قوڕه‌یشیه‌کان خۆیان ڕزگار کرد ، مسوڵمانان له شاری مه‌دینه جێگیر بوون ، وه‌زعی مسوڵمانان به‌ره‌و باشتر چوو هه‌رچه‌نده به هۆی جێهێشتنی ماڵ و سامانیانه‌وه له شاری مه‌ککه که‌مێک ناڕه‌حه‌ت بوون ، به‌ڵام خه‌ڵکی شاری مه‌دینه وه‌کوو برا جێگایان کردنه‌وه و یارمه‌تیه‌کی باشیان دان هه‌تا هه‌ست به غه‌ریبی و که‌م و کوڕی نه‌که‌ن ، ، خه‌ڵک به شپۆل به‌ره‌و ئیسلام ئه‌هاتن و مسوڵمان بوونی خۆیان ڕائه‌گه‌یاند ، به‌تایبه‌ت که پێغه‌مبه‌ر ( ص ) هه‌ر به گه‌شتنی به شاری مه‌دینه چه‌ندین چاکسازی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا ، به‌وه‌ش زیاتر دینی ئیسلام له دڵی خه‌ڵکا شیرین بوو ، موهاجیرین ئه‌وانه‌ی که له شاری مه‌ککه‌وه کۆچیان کردبوو بۆ مه‌دینه له‌م کۆچه‌دا توشی زه‌ره‌ری ماددی زۆر ببوون ، بیستیان که کاروانێکی گه‌وره‌ی قوڕه‌یش له گه‌ڕانه‌وه‌دایه به‌ره‌و مه‌ککه ، بۆیه ویستیان ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه و که‌مێک له‌و ماڵ و سامانه‌ی که له مه‌ککه له‌ده‌ستیان چوه له ڕێگه‌ی ئه‌و کاروانه‌وه به‌ده‌ست بهێننه‌وه ، مسوڵمانه‌کان به نزیکه‌ی سێ سه‌د و چه‌ند نه‌فه‌رێکه‌وه له مه‌دینه ده‌رچوون بۆ پێش گرتن به کاروانه‌که ، به‌ڵام سه‌رانی قوڕه‌یش و سه‌رقافڵه‌ی قوڕه‌یش ئه‌م هه‌واڵه‌یان بیست ڕێڕه‌وی کاروانه‌که‌یان گۆڕی و قوڕه‌یشیه‌کان هه‌م وه‌ک تۆڵه کردنه‌وه له مسوڵمانه‌کان سوپایه‌کی نزیکه‌ی هه‌زار نه‌فه‌ریان ڕێک خست ، ته‌واوی که‌ره‌سته‌کانی جه‌نگیان ئاماده کرد و به‌سه‌رکردایه‌تی چه‌ندین سه‌رزلی قوڕه‌یش به‌ره‌و مسوڵمانه‌کان وه‌ڕێ که‌وتن ، یه‌که‌مین جه‌نگ له‌نێوان مسوڵمانان و بێباوه‌ڕاندا ئه‌م جه‌نگه بوو به ناوی جه‌نگی ( به‌در ) له نزیکچاڵاوه‌کانی به‌در مسوڵمانه‌کان دامه‌زران و خێوه‌تێکیان بۆ پێغه‌مبه‌ر ( ص ) چاککرد ، سوپای قوڕه‌یش گه‌شته مه‌یدانی جه‌نگ و له‌وێ ڕوبه‌ڕوی مسولمانه‌کان وه‌ستان ، لێره‌دا با هه‌ڵوێسته‌یه‌ک وه‌رگرین ، سوپایه‌کی ( سێ سه‌د ) نه‌فه‌ری ڕوبه‌رووی سوپایه‌کی ( هه‌زار ) نه‌فه‌ر بوه‌ستیته‌وه ! ئاخر شانسی سه‌رکه‌وتن بۆ مسوڵمانان زۆر که‌مه چونکه ڕێژه‌ی ئه‌وان سێ ئه‌وه‌نده‌یه و چه‌ک و ئه‌سڵه‌حه‌ی باشیشیان پێیه ، به‌ڵام نه‌خێر ، ویستی خوای گه‌وره له‌سه‌روو هه‌موو ویسته‌کانه‌وه‌یه بۆیه چه‌ک و ژماره له‌م نێوه‌نده‌دا ته‌وفیریان نیه ، بڕیاری شه‌ڕ درا ، پێغه‌مبه‌ر ( ص ) له یه‌که‌مین ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر بێباوه‌ڕان به‌و ژماره که‌مه‌وه دڵی ئارامی نه‌ئه‌گرت ، ده‌سته‌کانی به‌رز کرده‌وه بۆ ئاسمان و دوعای سه‌رکه‌وتنی کرد ، هه‌ردوو سوپا دایان به یه‌کدا ، له‌شکری قوڕه‌یشیه‌کان هه‌رله سه‌ره‌تاوه به‌رگه‌ی هیممه‌ت و دامه‌زراوی مسوڵمانه‌کانیان نه‌گرت ، چه‌ندین سه‌رکرده‌ی بێباوه‌ڕان که‌وتن و له ناو خوێنی خۆیاندا گه‌وزێنران ورده ورده بێباوه‌ڕان شکان و شکستیان هێنا ، زۆرێکیان له گۆڕه‌پانی جه‌نگ هه‌ڵاتن و زۆرێکیان به دیل گیران و چه‌ندینیشیان لێ کوژران ، یه‌کێک له‌وانه ئه‌بوو جه‌هل بوو که یه‌که‌م سه‌رسه‌خت بوو دژ به مسوڵمانه‌کان ، به‌م شێوه‌یه مسوڵمانه‌کان سه‌رکه‌وتنێکی بێوێنه‌ی گه‌وره‌یان تۆمار کرد ، پشتی قوڕه‌یشیه‌کانیان دا له زه‌وی و عیززه‌تی ئیسلام ده‌رکه‌وت ، سه‌رکه‌وتنی مسولمانه‌کان له‌م جه‌نگه‌دا که له حه‌ڤده‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا ڕویدا ، سه‌رکه‌وتنێکی مێژووی گرنگه له جیهانی ئیسلامی دا ، به سه‌رکه‌وتنی مسولمانه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، هه‌م له دڵی ئه‌وانه‌دا که باوه‌ڕیان هێنا بوو زیاتر ئیمان و خواپه‌رستی و تاعه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( ص ) چه‌سپا ، وه هه‌م به قوره‌یشیان نیشاندا که ئیتر ئه‌مانیش توانای به‌رگری کردنیان هه‌یه له خۆیان و چیتر بێباوه‌ڕان ناتوانن ئیهانه‌ی مسوڵمانان بکه‌ن .
ماوه‌ته‌وه بڵێم : ژیانی پێغه‌مبه‌ر (ص ) و سه‌حابه‌کان و ئه‌وانه‌ش له دوای ئه‌وان هاتوون هه‌تا ئێستاش پڕ بوه له ناڕه‌حه‌تی و ئازار و هه‌وڵ و تێکوشان ، ئه‌م دینه خوێنی هه‌زاران مسوڵمانی په‌پوله ئاسای له‌سه‌ر ڕژاوه ، ده با سوپاسی خوا بکه‌ین که ئه‌م دینه‌مان پێگه‌شتوه و مسوڵمانین ، چونکه دینی ئیسلام نیعمه‌تێکی زۆر گه‌وره‌یه و فه‌زڵی خوایه به‌سه‌رمانه‌وه ، با سوپاسی خوا بکه‌ین که ئێمه له ڕیزی موشریکه‌کان نین ، با دڵخۆش بین که ئیسلاممان وه‌ک به‌رنامه‌ی ژیانمان هه‌ڵبژاردوه ، بێگومان به‌خته‌وه‌ری ته‌نها له‌م دینه‌دایه ، داواکارم له خوای گه‌وره به‌رده‌وامی و ئارامیمان پێببه‌خشێت له‌سه‌ر ئه‌م دینه و هیدایه‌تی ئه‌وانه‌ش بدات که له به‌هاری ئیسلام بێبه‌شن