به‌رده‌وامی له‌سه‌ر كاری خێر زۆر گرنگه، بۆیه پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان سڵاوی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ:" إن أحب الأعمال إلى الله ما دووم عليه وإن قل" بێگومان خۆشه‌ویسترینی كرده‌وه‌كان لای خوا ئه‌وه‌یانه كه به‌رده‌وام بێت با كه‌میش بێت.
خوا كاری خێری به‌رده‌وامی پێ خۆشه له‌وه‌ی پچڕ پچڕبێت، هه‌روه‌ها ئێمه دوژمنێكمان هه‌یه سوێندی خواردووه هه‌میشه له كه‌مینا بێت بۆمان، و زیانمان پێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ته قورئان بۆمان باس ده‌كات كه شه‌یتان وتوویه‌تی" فَبِعِزَّتِكَ لأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ، إِلاَّ عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ " ص/82 و83. " ئه‌ی خوا به عیززه‌تت قه‌سه‌م ئه‌بێ سه‌ر له‌هه‌موویان بشێوێنم، مه‌گه‌ر به‌نده پاڵفته‌كانت كه‌ده‌سه‌ڵاتم ناشكێ به‌سه‌ریاندا..
له‌به‌ر ئه‌وه زۆر پێویسته ئاگامان له خۆمان بێت، وعه‌زیمه‌تمان نه‌پسێ، و ته‌گه‌ره‌و كۆسپه‌كان له‌كاری خێر دوامان نه‌خه‌ن.. له‌م ماوه‌یه‌دا چیرۆكێكم خوێنده‌وه رووداوێكی زۆر سه‌یری تیا‌بوو، هه‌رچه‌ند رووداوه‌كه چیرۆكه و له‌وانه‌یه واقیعی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مانه ته‌مسیلن و مه‌به‌ست لێیان په‌روه‌رده‌یه، و حه‌قیقه‌تێك پیشان ده‌دات كه ئه‌ویش دوژمنایه‌تی شه‌یتانه، و پاداشتی سوور بوون له‌سه‌ر كاری خێره.. فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه چیرۆكه‌كه:
شه‌یتان و نوێژی به‌یانی:
ده‌گێڕنه‌وه پیاوێكی خوادۆست به‌یانییه‌كیان زوو خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه، و خۆی ده‌گۆڕی و ده‌ستنوێژێكی جوان ده‌گرێ، وله‌رێگه‌ی مزگه‌وتا ده‌كه‌وێت و پۆشاكه‌كانی چه‌په‌ڵ ده‌بن، و ده‌ست نوێژه‌كه‌شی ده‌شكێ، هه‌ڵده‌سێته‌وه خۆی ده‌ته‌كێنێ وده‌گه‌ڕێته‌وه بۆماڵ ده‌ست نوێژێكی جوان ده‌گرێ و ده‌كه‌وێته‌وه رێ بۆ مزگه‌وت، به‌ڵام جارێكی تر ده‌كه‌وێت، ئه‌م جاره‌یان ده‌كه‌وێته ناو قوڕاوێكه‌وه، هه‌ڵ ده‌سێته‌وه‌و ده‌ڕواته‌وه بۆماڵ جله قوڕاوییه كانی داده‌كه‌نێ و ده‌ستنوێژه‌كه‌ی تازه ده‌كاته‌وه، و به‌ده‌روونێكی فراوانه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه رێ بۆ مزگه‌وت..
له‌و كاته‌دا كه به ڕێگه‌دا ده‌ڕوات بۆ مزگه‌وت پێاوێكی چرابه‌ده‌ست ده‌بینێ، ئه‌میش چۆن و چاكی له‌ته‌كا ده‌كات و هه‌واڵی ده‌پرسێ، و ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ فڵانی من تۆم بینی له‌رێگه‌ی مزگه‌وتا دوو جار كه‌وتی، منیش ئه‌م چرایه‌م بۆ ئاماده‌كردیت و بۆم هێنایت تا رێگه‌كه‌ت بۆ رووناك بكه‌مه‌وه‌و جارێكی تر نه‌كه‌ویت..
ئه‌میش زۆر به‌گه‌رمی سوپاسی ده‌كات و دوعای خێری بۆ ده‌كات و پێكه‌وه به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌ڕۆن، كه ده‌گه‌نه ده‌رگای مزگه‌وت خوادۆسته‌كه فه‌رموو له چرا به‌ده‌سته‌كه ده‌كات تا پێش بكه‌وێت بۆ رۆیشتنه ناو مزگه‌وته‌وه.. ئه‌ویش سوپاسی ده‌كات و ده‌ڵێ من نایه‌م بۆ مزگه‌وت.. ده‌ڵێ: بۆچ؟
ده‌ڵێ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من نوێژ ناكه‌م..
ئه‌ویش بیستنی ئه‌م قسه‌یه‌ی زۆر به‌لاوه سه‌یر ده‌بێ بۆیه جارێكی تر لێی ده‌پرسێته‌وه چۆن به‌م به‌یانییه زووه هه‌ستاویت و نوێژ ناكه‌یت؟
ده‌ڵێت: من شه‌یتانم.. پیاوه‌كه به‌بیستنی ئه‌و قسه‌یه تووشی سه‌دمه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت.. شه‌یتانیش مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ شه‌رح ده‌كات و پێی ده‌ڵێ: من كه بینیم تۆ به‌ره‌و مزگه‌وت ده‌ڕۆیت، ویستم تووشی ئه‌و خێره نه‌بیت پاش قولێكم لێدایت و خۆڵاویم كردیت.. دیتم گه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ ماڵ زۆر دڵم خۆش بوو گوتم: ئه‌وا نه‌م هێشت تووشی ئه‌و خێره ببێت.. به‌ڵام كه به ده‌ستنوێژێكی تازه‌وه هاتیته‌وه، دیتم خوا له‌هه‌موو گوناهه‌كانت خۆش بوو، ئه‌وه‌بوو جاری دووه‌م پێم خسته به‌رپێت و كه‌وتیته ناو قوڕاوه‌كه، رۆیشتیته‌وه بۆماڵ، زۆر دڵم پێی خۆش بوو گوتم ئه‌وا له‌وخێره بێ به‌شم كرد.. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هیممه‌تت نه‌رووخا و عه‌زمت به‌هێزتر بوو، جارێكی تر خۆت گۆڕی و ده‌ستنوێژه‌كه‌ت تازه كرده‌وه و كه‌وتیته‌وه رێ بۆ مزگه‌وت، دیتم خوا له هه‌موو خێزانه‌كه‌ت خۆش بوو، كه ئه‌و حاڵه‌م بینی گوتم: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش بیخه‌م و كۆسپێك بێنمه رێی هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نوێژه‌كه‌ی و له‌وانه‌یه خوا له‌گوناهی خه‌ڵكی هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كه‌تان خۆش ببێت.. نه‌وه‌ڵڵا با تووشی ئه‌و خێره گه‌وره‌تره نه‌بن بۆیه چراكه‌م بۆ هێنایت ..