پێشه‌كی:
بێگومان ئینسانی موسوڵمان به موسوڵمان حسێب ناكرێ، و به ئیماندار دانانرێ تا ئیمانی به خوا و پێغه‌ممه‌ره‌كان و فریشته‌كان و كتێبه ئاسمانییه‌كان و رۆژی قیامه‌ت نه‌بێت، ئێمه وه‌ك موسوڵمان حه‌زره‌تی مووسا و حه‌زره‌تی عیسا به پێغه‌ممه‌ری خۆمان ده‌زانین، و چۆن باوه‌ڕمان به پێغه‌ممه‌ری خۆمان محمد صلى الله عليه وسلم هه‌یه، به هه‌مان شێوه ئێمان و باوه‌ڕیشمان به‌وان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه ئه‌م پێغه‌ممه‌رانه علیهم السلام بۆ سه‌رده‌مێكی دیاریكراو نێرراون، و پاش هاتنی ئه‌و پێغه‌ممه‌ره‌ی دوای خۆیان شه‌ریعه‌تی ئه‌وه‌ی پێشوو به‌سه‌رچووه، و په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست شه‌ریعه‌تێكی تری ناردووه كه‌له‌گه‌ڵ ئاستی ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تیدا بگونجێ..
ده‌بینین ئه‌و ساوایه‌ی كه تازه له‌دایك ده‌بێت، له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌میا چه‌ند قومێك شیر ده‌خوات، و له‌مانگی شه‌شه‌میا به‌وه ئیداره ناكات و ده‌بێ ژه‌مه‌كان و قومه‌كانی بۆ زیاد بكرێت، خۆ له‌ته‌مه‌نی یه‌كسالیدا به‌وه ئیداره ناكات و ده‌بێ خواردنیشی له‌ته‌كا بدرێتێ، كه گه‌وره‌تر بوو ئیتر ده‌بێ ئه‌ندازه‌كانی بۆ بگۆڕرێ.. مرۆڤایه‌تیش له‌سه‌رده‌می ئاده‌مه‌وه تا سه‌رده‌می خاته‌م درودی خوایان لێ بێ ئاوه‌ها بو‌وه.. مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رده‌می محمد صلى الله عليه وسلم دا گه‌یشتۆته ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنی ته‌واو.. ئیتر پێویسته شه‌ریعه‌تێكی بۆ بێت كه له‌گه‌ل هه‌موو سه‌رده‌مكیا بكونجێت.. په‌روه‌ردگاریش قورئانی كرده سه‌رتۆپی په‌یامه‌كانی و كۆتایی پێ هێنان، و فه‌رمووی: " ٱلْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِى وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلإِسْلَـٰمَ دِينًا ۚ " المائدة/3. واته: ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گه‌یاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و دین و ئاینتان..
باوه‌ڕیشمان وایه چۆن ئه‌و ده‌رمانه‌ی له كومپانیایه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌وه ئاماده ده‌كرێت، و به‌رواری به‌سه‌رچوونی لێ نووسراوه، و تا ئه‌و به‌رواره به‌كارده‌هێنرێ و هیچ زیانێكی نییه، ئه‌و په‌یامانه‌ش ئاوه‌ها به‌رواری ئێكس پایه‌ریان لێدراوه، و له پاش ته‌واو بوونی ئه‌و به‌رواره‌وه به‌كارهێنانیان له‌بیاتی قازانج زیان ده‌به‌خشێ.. هه‌روه‌ك ده‌رمانه‌كه له به‌رواری رۆژی به‌سه‌ر چوونیه‌وه نابێ به‌كار بهێنرێ چونكه زیانی هه‌یه..
ئێستاش ئێمه كه ئه‌م پرسیارانه ئاڕاسته‌ی ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام ئه‌و ده‌رمانه ئێكس پایه‌ره ده‌خۆن، و سه‌یر ئه‌وه‌یه بۆ ئێمه‌شی دێنن و ده‌ڵێن: ئێوه‌ش بیخۆن!! بۆ ئه‌وه‌یه بیرێ بكه‌نه‌وه‌و چاویان هه‌ڵبێنن، كه ئه‌گه‌ر خوا په‌رستی راسته‌قینه‌يان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌تی خوايان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ده‌يانه‌وێ خوايان لێ رازی بێت ده‌بێ شوێن په‌یامی محمد صلى الله عليه وسلم بكه‌ون، ده‌نا جگه له‌وه كه له قیامه‌تا زیان لێ كه‌وتوو ده‌بن، و حه‌زره‌تی عیساش علیه السلام یه‌خه‌يان لێ هه‌ڵده‌ته‌كێنێ، له‌دنیاشدا گه‌وره‌ترین زیانيان لێ ده‌كه‌وێت، و بزانن كه چ ته‌ناقوزات نه‌سازییه‌كی گه‌وره له‌و كتێبانه‌دا هه‌یه كه ئه‌وان به‌كتێبی پیرۆزی ده‌زانن و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خوا ناردوویه‌تی نه‌یان هێشتۆته‌وه، و به‌لگه‌شمان ئه‌و پرسیارانه‌یه كه ئاڕاسته‌یان ده‌كه‌ین.. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش بییر نه‌كه‌نه‌وه و گوێ نه‌گرن - هه‌موو مرۆڤێك خوا به‌ئازادی دروستی كردووه، و ئازادن له‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێیه‌تی، یان باوه‌ڕیان پێی نییه، به‌ڵام به‌لای كه‌مه‌وه - با رۆڵه‌كانی خۆمان ئاگایان لێ بێ و بزانن كه ئه‌و كتێبانه ده‌ستكاری كراون و ئه‌و كتیبانه نین كه خوا بۆ ئه‌و پێغه‌ممه‌ره خۆشه‌ویستانه‌ی ناردووه..
ئه‌وه‌ی هانده‌رم بوو تا ده‌ست بۆ ئه‌م بابه‌ته ببه‌م و قسه‌ی تیا بكه‌م، دوو شت بوو:
يه‌كه‌م: ئه‌و هه‌وڵه چڕ‌و پڕه‌ی كه ئێستا له كوردستاندا ده‌درێت بۆ به‌گاوركردنی رۆڵه‌ی موسوڵمانان له قوتابخانه‌ی رۆڵه‌ی موسوڵماناندا و ده‌سه‌ڵاتدارانیش نه‌ك هه‌ر رێگه‌یان لێ ناگرن، به‌ڵكو پشتیوانیشیان لێده‌كه‌ن ورێیان بۆخۆش ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه دوێنێ ئمێلێكم به‌ده‌ست گه‌یشت كه یه‌كیه‌تی زانایانی كوردستان بۆیان ناردبووم، و باسی ئه‌وه ده‌كات چۆن له قوتابخانه بنه‌ره‌تییه‌كانا ده‌رسی ئینجیل ده‌گوترێته‌وه؟!!
دووه‌م: هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ژیانیانه‌وه به‌دوژمنایه‌تی ئیسلام په‌روه‌رده‌كراون و هه‌ڵگری بیر‌و هزرێكی ئیلحادی بوون، و ئێستاش سه‌رچاوه‌ی بیره‌كه‌یان وشك بو‌وه و پاشووی داخزاوه‌و ئۆردووگایان نه‌ماوه، و له هه‌نده‌راندا خه‌ڵكی پێی شووره‌ییه بڵێ من هه‌ڵگری ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌م!! ئه‌مانیش دوژمنایه‌تی ئیسلام براوه‌ته ناو خوێنیانه‌وه، ئێستا بوونه‌ته مه‌سیحی، و خه‌ڵكی بۆ بانگ ده‌كه‌ن.. و لاوێك نامه‌یه‌كی بۆ نووسیبووم چۆن خه‌زووره‌كه‌ی و بووه‌ته مه‌سیحی و بانگی ئه‌میش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مه‌سیحی، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به روون كردنه‌وه هه‌یه!! منیش به‌م كتێبه: " مائة سؤال في النصرانية ليس لها إجابة " ده‌ستم پێكرد كه موسوڵمانێك به‌ناوی (خطاب المصري) نوسیویه‌تی و ئینشائه‌ڵڵا به ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه پێشكه‌ش به خوێنه‌رانی ده‌كه‌م.. داواكارین له په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست كه رێنوێنییان بكات و بیان خاته سه‌ر رێی راست ئه‌ویش باشترین پشتیوان و چاكترین كۆمه‌كه.. إنه " نِعْمَ الْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ النَّصِيرُ. " ..
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
# # #
پرسیاری يه‌كه‌م:
له‌ناو فه‌ڵه‌كاندا دوو مه‌زه‌بی سه‌ره‌كی هه‌یه كه پێیان ده‌ڵێن: كاسۆلیك، و ئه‌رسۆزه‌كس، ئه‌رسۆزه‌كسه‌كان پێیان وایه: خوای باڵاده‌ست خۆی خستۆته ناو جوسته‌یه‌كی به‌شه‌ری و خۆی كردۆته قوربانی جیهان.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نووسه‌ری ئینجیلی یۆحه‌ننا ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوه‌ها خوا جیهانی خۆش ویست كوڕی تاقانه‌ی خۆی پێشكه‌ش به جیهان كرد.. 3/ژماره16. یۆحه‌ننا له‌یه‌كه‌م په‌یامیا ده‌ڵێت: " بێگومان خوا كوڕی تاقانه‌ی خۆی ناردووه بۆ جیهان، تا به‌هۆی ئه‌وه‌وه بژین، یۆحه‌ننا 4/ ژماره 9.
پرسیاری ئێمه ئه‌مه‌یه: ئایا خوا خودی خۆی خستۆته شێوه‌ی مرۆڤه‌وه‌و هاتوه بۆخۆپێشكه‌شكردن به جیهان، یان ته‌نیا كوڕه تاقانه‌كه‌ی ناردووه هه‌روه‌ك ده‌قه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن.. بێگومان نێره‌ر جیاوازه له نێرراو، كوڕ جیاوازه له باوك، ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه ده‌قێكی زۆریش هه‌یه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه خوا خۆی نه‌خستۆته ناو جوسته‌ی مرڤه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا كوڕه تاقانه‌كه‌ی خۆی ناردووه، هه‌روه‌ك له په‌یامی یه‌كه‌می ئینجیلی یۆحه‌ننادا باسی ده‌كات.. سه‌يری په‌یامی يؤحه‌ننا بكه 4 ژماره 14.
پرسیاری دووه‌م:
(هه‌ڵواسین و قوربانی)بۆچ پاش قوربانی سزا به‌رده‌وامه؟
فه‌ڵه‌كان باوه‌ڕیان به‌دادگه‌ری خوایی هه‌یه، و پێیان وایه كه خوا دادگه‌ره، و كتێبی پیرۆزیان باسی ئه‌و سزایه ده‌كات كه پاش چیرۆكی كه‌وتنه خواره‌وه ئاده‌م و حه‌ووا و ماره‌كه‌ی داگرته‌وه، و ئه‌و سزایه‌ش بریتی بوو له : 1- ئازاری هه‌ڵگرتن و زایین. بۆ حه‌ووا.. {ته‌كوین 4: ژماره 2}.
2- به‌رده‌وامی دوژمنایه‌تی له‌نێوان وه‌چه‌ی ئافره‌ت و ماردا..
3- نه‌فرینی ئه‌و خاكه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویدا ئیعتیمادی ده‌كاته سه‌ر.{ته‌كوین: 3، ژماره17-19}
4- چونكه ماریش حه‌ووای هه‌ڵخڵه‌تاند، په‌روه‌ردگار به‌وه سزای دا كه له‌سه‌ر سكی بڕوا. {ته‌كوین: 3 ژماره 14 }.
مه‌به‌ست له‌باسكردنی ئه‌م ده‌قانه ئه‌وه‌یه مادام خوا دادگه‌ره، و وه‌ك ده‌ڵێن: به هه‌ڵواسینی كوڕه تاقانه‌كه‌ی له‌ته‌كمانا رێكه‌وتووه، ئیتر ئه‌م سزایانه بۆ كۆتاییان نه‌هات؟ بۆ ده‌بێ تا ئێستاش مار هه‌ر له‌سه‌ر سك بڕوات؟ بۆ ده‌بێ تا ئێستاش ئافره‌ت به ئازاری هه‌ڵگرتن و زایینه‌وه بناڵێنێ؟ بۆ ده‌بێ تائێستاش دوژمنایه‌تی له‌نێوان وه‌چه‌ی حه‌واو ماردا كۆتایی نه‌یه‌ت؟
مه‌گه‌ر ئێوه ناڵێن: خوا به مردنی مه‌سیح له‌سه‌ر خاچه‌كه‌وه له‌ته‌كمانا رێكه‌وتووه، ئیتر بۆچ ئافه‌رت به‌ئازاری منداڵبوونه‌وه بناڵێنێ؟ ئه‌گه‌ر وایه به‌پێی باوه‌ڕ و ئیمانی ئێوه دادگه‌ری خوا كامه‌یه؟ ئه‌گه‌ر چیرۆكی رزگاری له‌لای فه‌ڵه‌كان راستییه بۆچ ئه‌و سزایانه‌ی باسكران تا ئێستاش به‌رده‌وامن؟ یاخود بۆ یاداوه‌ری ماونه‌ته‌وه هه‌روه‌ك بابا شنۆده له كتێبێكیا باسی ده‌كات؟!! ئایا ئه‌وه دادگه‌رییه له‌گه‌ڵمان رێبكه‌وێت و پاش ئه‌وه‌ش سزاكه‌ی به‌رده‌وام بێت؟!!
پرسیاری 3:
له سیفه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگاردا
" په‌یمانی خۆم هه‌ڵ ناوه‌شێنمه‌وه، و ئه‌وه‌ی له‌دوولێوم هاته‌ده‌ر نایگۆڕم " مه‌زموور89 ژماره 34 ئه‌مه شتێكی سروشتییه كه ده‌بێ سیفه‌تی په‌روه‌ردگار وابێ، و خوا له‌وه به‌رزتره كه دژی به‌ڵێنی خۆی بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناسروشتییه ئه‌م رسته‌یه كه له‌باسی زه‌كه‌رییادا په‌یمانی خۆی هه‌ل ده‌وه‌شێنێته‌وه: عه‌ساكه‌م وه‌ك نیعمه‌ت هه‌ڵگرت و وه‌شاندم تا ئه‌و په‌یمانه‌ی دابووم له‌گه‌ڵ هه‌موو تیره‌كاندا هه‌ڵی بوه‌شێنمه‌وه، و له‌و رۆژه‌دا هه‌ڵی وه‌شانده‌وه.. زه‌كه‌رییا ئیسحاحی 11، ژماره10و11.
پرسیاری 4:
هه‌ڵواسین و قوربانیدان:
ئیبلیس هۆی سه‌ره‌كی گوناهردنی ئاده‌م و حه‌وا بوو، ئه‌ی بۆچی نه‌مرد؟
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هۆی سه‌ره‌كی بۆ گوناهردنی ئاده‌م و حه‌وا ئیبلیس بوو، پۆڵسی پیرۆز بناغه دانه‌ری ئه‌م مه‌سیحییه‌ته‌ی ئێستا له‌یه‌كێ له وتاره‌كانیا ده‌ڵێت:حه‌قی تاوان مردنه. ئه‌گه‌ر وایه بۆ ئیبلیس نه‌مرد، كه هه‌موو ده‌زانین هۆی سه‌ره‌كی بۆ تاوانی ئاده‌م و حه‌وا ئه‌و بوو، هه‌ر ئه‌ویش هۆی هه‌موو تاوان و شه‌ڕ و خراپه‌یه‌كه له‌دنیادا؟! به‌ڵام وه‌ڵامێكی قه‌ناعه‌ت هێنه‌ر به‌پێی دادگه‌ری خوا، ئه‌وه‌ی خۆتان ئیددیعای ده‌كه‌ن.
بۆ زانیاری ئێوه ئیددیعای ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه خوای باڵاده‌ست ئاده‌م و نه‌وه‌كانی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی قوربانییان بۆ بدات، به‌ڵام قوربانی بۆ ئیبلیس نه‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئیبلیس یه‌كێك بو‌وه له كوڕه‌كانی خوا، به پێی كتێبی پیرۆزتان له سیفری ئه‌ییوبدا: " رۆژێك كوڕه‌كانی خوا هاتن تا خۆیان بنوێنن له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگارا،و شه‌یتانیش له‌ناوه‌ڕاستیانابوو " سیفری ئه‌ییوب 1ژماره 6. هه‌ر له‌سیفری ئه‌ییوبدا باسی ده‌كات كه په‌یوه‌ندی له‌نێوان خوا‌و شه‌یتاندا به‌رده‌وام بو‌وه، و خوا رای سپاردووه تا له‌ئه‌یووب بدات و برینێكی خراپی لێ په‌یدابكات، و چه‌نده‌ها شتی تریش. كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌تینه له‌نێوان خوا‌و شه‌یتاندا هه‌بووه، بۆ سزای شه‌یتانی نه‌دا هه‌روه‌ك سزای ئاده‌می دا؟ یا قوربانی له‌پێناوا نه‌دا هه‌روه‌ك قوربانی له پێناو ئاده‌ما دا، له‌راستیدا ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامی ده‌وێ..!!
پرسیاری – 5 :
خوا به سێ زانین:
مه‌سیحییه‌كان ده‌ڵێن: خوا سێ ئه‌قنیمه و هه‌رسێكیشیان یه‌كێكن، ده‌ڵێن: باوك و كوڕ و گیانی پیرۆز هه‌رسێكیان یه‌كێكن.. پرسیاره‌كه ئه‌مه: ئایا هه‌ریه‌ك له‌مانه وه‌زیفه‌ی خۆی هه‌یه كه ئه‌وی تر نه‌توانێ ئه‌نجامی بدات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه راگیربوونیان{ئیعتیمادیان} له‌سه‌ر یه‌كتربێت ئه‌وا هیچیان خوا نین، چونكه خوا نابێ ئیعتیمادی له‌سه‌ر غه‌یری خۆی بێت..ئه‌گه‌ر ئیعتیمادیشیان له‌سه‌رغه‌یری خۆیان نه‌بووئه‌وكاته هه‌رسێكیان خوای سه‌ر به‌خۆن، و یه‌كێك نین.. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌وانه وه‌زیفه‌ی خۆی هه‌بێ و ئه‌وی تر نه‌توانێ ئه‌نجامی بدات ئه‌وا هیچیان خوانینن، چونكه خوا ده‌بێكامڵ و ته‌واو بێت.. و به‌سه‌رهه‌موو شتێكا توانای هه‌بێت.. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ش وه‌زیفه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌بێ، هه‌ریه‌كه‌یان خوایه‌كی نا ته‌واوه.. دینی ئێوه‌ش به‌وه رازی نابێت.. ئه‌ی وه‌ڵام چییه؟
پرسیاری - 6:
خواخۆی خستبێته قاڵبی مرۆڤه‌وه:
ئایا به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤێكی كامڵه چییه ؟
ئایا مه‌سیح به قوتابییه‌كان و شوێنكه‌وته‌كانی گوتووه : ئه‌و له دووبه‌ش پێك هاتووه: به‌شێكی لاهووتی، و به‌شێكی ناسووتی؟ ئایا پێی گوتوون: ئه‌و خوایه‌كی كامڵ و ئینسانێكی كامڵه؟ داوا له فه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ین له‌وباره‌وه ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌كمان له كتێبی پیرۆزیانه‌وه بۆ بێنن.. كه بیسه‌لمێنێت مه‌سیح وای گوتووه!!
ئه‌گه‌ر مه‌سیح ئینسانێكی كامڵه، ئایا ئه‌مه واتای وایه وه‌ك هه‌ر ئینسانێكی كامڵ حه‌زی له ئافره‌ته؟ وه‌ك هه‌ر ئینسانێكی كامڵ ده‌زگای نێرینه‌یی راست ده‌بێته‌وه؟!
پاشان ئه‌گه‌ر ناسووت و لاهووت له ئاینی فه‌ڵه‌كاندا بنچینه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه، و هۆیه‌كه له هۆیه‌كانی دابه‌شبوونیان و شه‌ڕ و چه‌وساندنه‌وه‌وداخ له‌دڵیه‌تی له‌نێوان فه‌ڵه‌كاندامه‌سیح سڵاوی خوای لێ بێ چۆنی بۆ باسكردوون؟!
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش له‌و بیدعانه‌یه كه له‌پاش سه‌ییدی مه‌سیح - سڵاوی خوای لێ بێ- دایان هێناوه ئیتر چۆن ده‌یكه‌نه بناغه‌ی ئاینه‌كه‌یان؟ یه‌كێك له‌وشتانه‌ی كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی له‌سه‌ره‌و نه‌خوا به‌ڕه‌وای بینییوه‌و نه‌مه‌سیحیش له‌باره‌یه‌وه سه‌ی كردووه؟!
پرسیاری - 7:
ئایا میكالی كچی شاول منداڵی لێ بو‌وه؟
" میكالی كچی شاوڵ تا رۆژی مردنیشی منداڵی نه‌بوو " سه‌مووئیلی دوو 6 ژماره 22.
له‌و ده‌قه‌ی پێشه‌وه ئه‌وه حاڵی ده‌بین كه ئه‌و ئافره‌ته هه‌رگیز منداڵی نه‌بووه تارۆژی مردنی، به‌ڵام له‌م ده‌قه‌ی داهاتوودا به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین " مولك و سامان كه‌وته ده‌ست دوو كوڕه‌كه‌ی ره‌سفه‌ی كچی ئه‌ییه: ئه‌رمۆنی و مه‌فیبیوشت كه له شاوڵ به‌دیهێناوه، وه ئه‌و پێنچ كوڕانه‌ی میكالی كچی شاوول كه له عه‌درێئیلی كوڕی به‌رزه‌لای مه‌حولی به‌دی هێناون" سه‌مووئیلی دوو 21 ژماره 8.
ئه‌وه‌ی جێی پرسياره: ئایا میكالی كچی شاول منداڵی بو‌وه يان نه؟ وه‌لآمێكمان ده‌وێ..
پرسیاری - 8
هه‌ڵه‌ی شه‌ریعه‌ت: {ئایا قه‌تڵ حه‌رامه یان حه‌ڵال؟}
په‌روه‌ردگار له‌ده راسپارده‌كاندا به‌موسای فه‌رمووه:" قه‌تڵ نه‌كه‌یت، دزی نه‌كه‌یت..." خروج 20ژماره 13.. كه‌چی ده‌بینین له‌سیفری ژماره 31دا له 1 تا حه‌ڤده په‌روه‌ردگار پێچه‌وانه‌ی ئه‌م راسپارده‌ی خۆی ده‌دوێ: په‌روه‌ردگار به‌مووسای فه‌رموو: " ئێستا هه‌موو نێرێك بكوژن ته‌نانه‌ت منداڵَیش، هه‌روه‌ها هه‌موو ئافره‌تێكیش مێردی كردبێ، به‌ڵام هه‌موو كيژێكی شوونه‌كردوو بێڵنه‌وه بۆ خزمه‌تكاریتان. " 17و 18.
له‌سیفری یه‌شوع 6 ژماره 16دا هاتووه: یه‌شووع به‌میلله‌تی گوت: " هیتاف بده‌ن، چونكه په‌روه‌ردگار شاره‌كه‌ی پێ به‌خشیون. شاره‌كه‌و هه‌رچی تێدایه حه‌رامی بكه‌ن بۆ په‌روه‌ردگار...
به‌ڵام هه‌موو ده‌ستكه‌وتی زیو و زێڕ و كاسه‌ی مس و ئاسن، تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ په‌روه‌ردگار، و له گه‌نجینه‌كانیا هه‌ڵده‌گیرێت. میلله‌ت هیتافی كێشا، و كاهینه‌كان فوویان به كه‌ڕه‌نادا كرد، كاتێ میلله‌ت گوێی له‌كه‌ڕه‌ناكانه‌وه بوو هیتافی میلله‌ت گه‌وره‌بوو، شوورای شار له‌جێی خۆ‌یا داڕما، میلله‌ت له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه رووی كرده شاره‌كه،و ده‌ستیان به‌سه‌را گرت، و شاریان وێران كرد و هه‌رچی تیا‌بوو له پیاو و ژن ومنداڵ و پیر و ته‌نانه‌ت مانگا‌و مه‌ڕ و گوێ دریژیشیان به‌شمشێر سه‌ر بڕی..."
له‌سیفری یوشوع 13 ژماره 16 په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: " سامیره تۆڵه‌ی لێ ده‌ستێنرێ چونكه له په‌روه‌ردگاری خۆی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌شمشێرلاڵوپاڵ ده‌خرێن، منداڵه‌كانیان تێكده‌شكێنرێ، و سكێ ژنه سكداره‌كانیان هه‌ڵ ده‌دڕێ "
له‌سیفری ئه‌شعیا 13ژماره 16 په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: " له‌به‌ر چاویاندا منداڵه‌كانیان تێكده‌شكێنرێن، ماڵه‌كانیان تاڵان ده‌كرێت، و ژنانیان رسوا ده‌كرێت " ..
پرسیاری - 9:
{سیفه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگار}
ئایا خوا له فه‌رمووده‌ی خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه؟ ئایا به‌ڵێنی خۆی نایه‌نێته دی؟
ئیرمیا{إرميا} 33 ژماره 17 :" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ئاوهای فه‌رموو. نه‌وه‌ی داود مرۆڤێكی لێ نابڕێ كه له‌سه‌ر كورسی ماڵی ئیسرائیل دابنیشێ."
ئه‌وه‌ی له‌م ده‌قه‌وه حاڵی ده‌بین ئه‌وه‌یه كه له‌نه‌وه‌ی داود پاشایه‌كی لێ نابڕێ كه حوكمی به‌نی ئیسرائیل بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رێك له‌سیفری ئيرمیا ئیسحاحی 33 ژماره 21 بده‌ین ده‌بینین ده‌قه‌كه به‌م جۆره‌یه:
"ئیرمیا 33، ژماره 21: به‌ڵێنی من له‌گه‌ڵ داودی به‌نده‌ما هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، كوڕێكی نابێ له‌سه‌ر كورسی پاشایه‌تی بێ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لاوینه كاهینه‌كانی خزمه‌تكارم "
الكتاب المقد‌س - العهد القديم/ سفر إرميا: الإصحاح الثالث والثلاثون.
http://st-takla.org/pub_oldtest/Arabic-Old-Testament-Books/28-Jeremiah/Sefr-Armeya-Chapter-33.html
له‌م ده‌قه‌یشدا ده‌بینین په‌روه‌ردگار په‌یمانی خۆی له‌گه‌ڵ داودا به‌جێ ناهێنێ، و داود كوڕێكی نابێ حوكمی به‌نی ئیسرائیلی بكات.. ئێمه له‌باره‌ی ئه‌م ته‌ناقوز و نه‌سازییه‌وه هیچ ناڵێین ئه‌وه نه‌بێ، كه یه‌كێ له‌م دوو هه‌واڵانه درۆیه.. یان هه‌ردوویان درۆن.. جا كامیان هه‌ڵده‌بژێری ئاره‌زوته..
پرسیاری - 10: ئه‌قنیمه‌كان و سێ خوایی
باوك بۆچ باوكه، و كوڕ بۆچ كوڕه?
فه‌ڵه‌كان پێیان وایه كه مه‌سیح هه‌ر له‌ئه‌زه‌له‌وه كوڕی باوكی بو‌وه، ئێمه‌ش ده‌ڵَێین: ئه‌گه‌ر هه‌روه‌ك ئێوه ده‌ڵَێن وابێ، ده‌بێ دووشتی ئه‌زه‌لی و هه‌ربووه بووبێ، خوای باوك ئه‌زه‌لیه وخوای كوڕیش ئه‌زه‌لیه، ئه‌گه‌ر باوكه‌كه‌ئه‌زه‌لی و دێرین بێت، و كوڕه‌كه‌ش ئه‌زه‌لی و دێرین بێت وه‌ك ئه‌و، ئه‌گه‌ر باوكه‌كه {خالق} و به‌دیهێنه‌ربێ، وكوڕه‌كه‌ش وه‌ك ئه‌و بێت، پرسیارێك دێته گۆڕێ: به چ ده‌لیلێك باوكه‌كه‌تان كردووه به‌باوك و كوڕه‌كه‌یشتان كردووه به كوڕ؟ ئه‌گه‌ر باوكه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه كردووتانه به‌باوك نه‌بوونی پێش نه‌كه‌وتووه، خۆ كوڕه‌كه‌ش –وه‌ك ئێوه ده‌ڵێن ئه‌زه‌لییه و نه‌بوونی پێش نه‌كه‌وتووه- شایه‌نی ئه‌وه‌یه باوك بێت، چونكه ئه‌میش وه‌ك ئه‌وه قه‌دیمه!! ئه‌گه‌ر باوكه‌كه زانا‌و به‌توانایه، كوڕه‌كه‌یش وه‌ك ئه‌و وایه، ئه‌م واتایانه ناوی باوكیه‌تی و كوڕیه‌تی به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه!! چونكه ئه‌گه‌ر باوك و كوڕ هه‌ردوو وه‌ك یه‌ك بن له‌توانایی و قه‌دیمی و ئه‌زه‌لیی بوونیاندا ئیتر چ رێزێك بۆ باوك هه‌یه به‌سه‌ر كوڕه‌كه‌یا؟ ئیتر چۆن باوك ده‌بێته نێره‌ر و كوڕ ده‌بێته نێرراو؟
هه‌روه‌ك خۆتان له كتێبی پیرۆزتانا ده‌یخوێننه‌وه ئه‌وه‌نییه یۆحه‌ننا ده‌ڵێت: بێگومان خوای باوك كوڕه‌كه‌ی خۆی نارد بۆ جیهان؟! خۆ گومانیش له‌وه‌دانییه كه نێره‌ر جیاوازه له‌نێرراو.. وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه..
###