ئا/ نیگار حمد على
ماسى گرێك زۆر جوان كارى خۆى ئه‌نجام ده‌داو ماسى باشى رِاو ده‌كرد و نه‌یده‌هێشت له ماڵه‌كه‌یدا ماسى ببرِێت. رِۆژێك خێزانه‌كى ویستى ماسیه‌ك ئاماده‌كات بۆ ژه‌مى نیوه‌رِۆ . ماسیه‌كى گه‌وره‌ى هێناو سكى هه‌ڵدرِى , بینى وا مرواریه‌كى گه‌وره‌ى تیایه , دڵى خۆش بوو ووتى : ئیتر له هه‌ژارى و نه‌بونى رِزگارمان ده‌بێت و به‌خته‌وه‌ر ده‌بین.ماسى گر مرواریه‌كه‌ى برد بۆ دوكانى زه‌ره‌نگر و خاوه‌ن دوكان ووتى : ئه‌وه زۆر به نرخه ناتوانم نرخه‌كه‌یت بده‌مىَ . كه هه‌موو دوكانه‌كه‌م بفروشم ناگاته قیمه‌تى مروارى تۆ : برِۆ بۆ لاى هاورێیه‌كم له‌وبه‌رى شاره‌كه به‌ڵكه ئه‌و بتوانىَ لێت بكرىَ چونكه دوكانه‌كه‌ى گه‌وره‌تره . ماسى گر چوو بۆ لاى ئه‌و دوكانه‌و مرواریه‌كه‌ى نیشان دا . ئه‌ویش ووتى به خوا زۆر به نرخه من ناتوانم بیكرم و پاره‌كه‌یم نیه , به‌لاَم برۆ بو لاى پاشا ى شار ئه‌و لێت ده‌كرىَ .
ماسى گر چوه لاى پاشا و له‌به‌ر ده‌رگا زۆر چاوه‌رِێى كرد تا چووه ژوره‌وه و دواجار پاشا زۆر دڵ خۆش بوو به‌بینینى مرواریه‌كه و ووتى: ئه‌وه بوو كه‌من به شوێنى دا ده‌گه‌رام و زۆر لام جوانه , به‌لاَم نازانم نرخه‌كه‌ى چه‌نده , هه‌ر بۆیه رِێگه‌ت ده‌ده‌م بچیته ناو خه‌زینه تایبه‌تیه‌كه‌م و شه‌ش كاتژمێر بمێنه‌وه و چیت ویست بیبه, , ئه‌وه‌یه نرخى مرواریه‌كه‌ت , ماسى گر ووتى : گه‌وره‌م شه‌ش كات ژمێر زۆره بیكه به دوو , پاشا ووتى : شه‌ش كاتژمێره‌و برۆ . ماسى گر چوه ناو خه‌زێنه‌و چى ببینىَ : ژورێكى گه‌وره كراوه به‌سىَ به‌ش , به‌شێكیان پرِه له زێر‌و زیو و پاره , به‌شه‌كه‌ى تر جیگا ى خه‌وتن و كه‌ل و په‌لى جوان ته‌نها به‌سه‌یر كردنى ده‌خه‌وى , به‌شى سێیه‌م , جۆره‌ها خواردن و خوارده‌مه‌نى نایاب و خۆش , ماسى گر ووتى : شه‌ش كاتژمێر زۆره ماوه‌شم هه‌یه با تێر بخۆم دوایش پشویه‌كى باشى بۆ بده‌م و بخه‌وم تا هه‌ڵده‌ستمه‌وه له‌خه‌و ئه‌وسا ئه‌توانم ته‌واوى ئه‌و زێر‌و زیوه به‌رم , ماسى گر ده‌كه‌وێته خه‌وێكى قوڵ ئاگاى له دنیا نامێنىَ ,تا ئه‌و كاته‌ى ده‌ڵێن : هه‌سته . هه‌سته ئه‌ى ماسى گرى بىَ مێشك كاتت ته‌واو برِۆ ده‌ره‌وه : ماسى گر بوه‌ستن ئاخر هیچم كۆنه‌كرده‌وه چون برۆم : هه‌لێكى ترم بده‌نىَ كات به‌شى نه‌كردم ,, شه‌ش كاتژمێر مایه‌وه هیچت نه‌كرد بیبه‌نه ده‌ره‌وه و تۆ كه‌سێكى بىَ عه‌قڵ و هۆشى .. ده‌توانى ئه‌م هه‌له‌ت بقۆستایه‌وه‌و برِێكى زۆرت له‌م سامانه كۆبكردایه‌وه‌و باشترین خواردن و جوانترین كه‌ل و په‌لت پىَ بكرِییایه . به‌لاَم تۆ كه‌سێكى ته‌نها بیر له سنورى ده‌روبه‌رت ده‌كه‌یه‌وه ئێستا به ئاگا هاتیه‌وه‌و سوودى نیه ؟
په‌نده‌كانى ئه‌م چیرۆكه :
*مرواریه‌كه رِوحى تۆیه ئه‌ى به‌نده‌ى بىَ توانا , كه سامانێكه و نرخى نیه و تۆش نرخى ئه‌و سامانه نازانى .
*خه‌زینه‌كه‌ش دنیایه كه پرِیه‌تى له گه‌وره‌یى و هه‌ل و كات , ئێمه‌ش نازانین چۆن به‌كارى بێنین سودى لێ وه‌رگرین .
*زیرو زیوه‌كانیش كارى باشه‌یه *** جێگا و كه‌ل و په‌له‌كان بىَ ئاگایین ***خواردنه‌كانیش حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانه ..
ده‌ى تۆ ئێستا ئه‌و رِاوچیه‌ى یان ئه‌وه‌تا له‌خه‌وى بىَ ئاگایى و ناوجێگاى نه‌رم وخۆش هه‌ستى و زێر‌و زیو كۆكه‌یه‌وه كه له‌به‌ر ده‌ستت دایه پێش ته‌واو بونى شه‌ش كاتژمێره‌كه .. پێش ته‌واو بونى هه‌لى ژیانت .. یان په‌شیمان ده‌بیه‌وه‌و سه‌ربازه‌كان دێن به‌زۆر له ناز و نیعمه‌ت و خۆش گوزه‌رانیت ده‌رت ده‌كه‌ن .ئه‌وكات هیچت نه‌كردووه و سه‌رمایه‌ت نیه . كه‌واته .. كه‌واته
با رِه‌مه‌زان بكه‌ینه ئه‌و هه‌له زێرِینه كه هیچ شتیك جێكاى ناگریته‌وه‌و ناگه‌رێته‌وه بۆمان ...