كاتێ ده‌مه‌قالَه‌ی نێوان نێر ومێم بينی سه‌رنجی راكێشام و به ورده‌كارييه‌ك هاته پێشچاوم له‌به‌ر ئه‌وه پێم خۆش بوو بيخه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌ران، به‌لآم هه‌روه‌ك ئاشكرايه له‌شێوه‌زاری سؤرانيدا ئه‌و جياوازييه نييه‌و بؤ هه‌ردوو توخمه‌كه وشه‌ی هاوبه‌ش به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی نه‌زانێ تامی لێ ناچێژێ، له‌به‌ر ئه‌وه له‌كاتی به‌كوردی كردنه‌كه‌يدا وشه په‌يوه‌ندی داره‌كانم وه‌ك خؤيان داناوه تا نيشانه‌ی نێر ومێ بوونه‌كان ببينرێت.. فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه‌ش ده‌مه‌قاڵه‌كه:
حسن پێنجوێنی
ده‌مه‌قاڵه‌ینێوان نێر ومێ:
نێر پێی گوت سه‌رنج ناده‌یت بوونه‌وه‌ر ( الكون ) نێره؟
مێ یش گوتی: به‌ڵێ بوونبوون ( الكينونة )مێیه.
نێر پێی گوت: ئایا نازانیت نوور( النور ) نێره؟
مێ یش گوتی: به‌ڵێ، ده‌زانم رۆژ ( الشمس )مێیه.
پێی گوت: ئایا كه‌ره‌م و به‌خشنده‌یی( الكرم ) نێر نییه؟
گوتی: به‌ڵێ، به‌ڵام كه‌رامه‌ت (الكرامة ) مێیه.
گوتی: پێت سه‌یره كه شیعر( الشعر ) نێره؟
گوتی: پێم سه‌یرتره كه هه‌سته‌كان (المشاعر )مێیه..
گوتی: ده‌زانیت زانیاری (العلم ) نێره؟
گوتی: ئه‌وه‌ی من بزانم زانستی( المعرفه ) مێیه.
هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشاو چاوی نا به‌یه‌كدا و پاشان هاته‌وه‌و سه‌یرێكی كرد و پاش ئه‌وه
پێی گوت: بیستم كه خیانه‌ت ( الخيانة )مێیه..
گوتی: به‌ڵێ غه‌دریش ( الغدر )نێره..
پێی گوت: ده‌زانیت كه حه‌ماقه‌ت ( الحماقة )مێیه..
ئه‌ویش گوتی: به‌ڵێ ده‌زانم گه‌ڵحۆ( أحمق ) نێره.
پێی گوت: ده‌زانیت كه چه‌واشه‌كاری (الخدیعة ) مێیه..
ئه‌ویش گوتی: به‌ڵێ ده‌زانم كه درۆ( الكذب ) نێره.
پێی گوت: ده‌زانیت كه تاوان و جه‌ریمه (الجريمة )مێیه..
ئه‌ویش گوتی: به‌ڵێ ده‌زانم گوناه ( الاثم ) نێره.
پێی گوت: ده‌زانیت كه به‌شاعه‌ت ( البشاعة )مێیه..
ئه‌ویش گوتی: به‌ڵێ ده‌زانم چه‌ڵه‌ڵ (القبح ) نێره.
كووڵێ چای له‌به‌ر ده‌ستا بوو نای به‌سه‌ریه‌وه‌و چۆڕی لێ بڕی و هه‌ندێ نه‌رمه كۆكه‌ی بۆكرد و دیتی مێ ده‌م به بزه‌یه، نێریش به هه‌لی زانی تا دلی بداته‌وه و گوتی:
تۆ له‌سه‌ر حه‌قی ده‌زانی سروشت( الطبيعة )مێیه
ئه‌ویش گوتی: تۆڕاستیت جوانی (الجمال )یش نێره..
پێی گوت: راست ده‌كه‌یت به‌خته‌وه‌ری (السعاد‌ة )مێیه..
گوتی: به‌ڵێ، خۆشه‌ویستی (الحب )یش نێره..
گوتی: من دانی ڵیاده‌نێم كه قوربانیدان (التضحية )مێیه
ئه‌ویش گوتی: لێبوردن (الصفح) یش نێره..
پێی گوت: من ته‌واو دڵنیام كه دنیا (الدنيا )مێیه..
گوتی: منیش متمانه‌ی ته‌واوم هه‌یه كه دل (القلب ) نێره..
ئه‌م ده‌مه‌قاڵه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ڵرسیار، نێربێ و وه‌ڵام (الإجابة ) یش مێ بێ، سه‌رنج بده‌ن بزه و به‌خته‌وه‌ری (الابتسامة،و السعاد‌ة) مێن.. كه‌چی خه‌م (الحزن )نێره. ساخله‌می ( الصحة) مێیه، و نه‌خۆشی( المرض) نێره، سۆز و به‌زه‌یی (الرحمة و المودة )مێن كه‌چی داخله‌دڵیه‌تی و حه‌سوودی و تووڕه‌یی (الحقد والحسد والغضب )نێرن. بڕوانه: ئیجازه و ڵشودان و رابواردن ( الاجازة والراحة والمتعة ) مێنگه‌ن، كه‌چی ده‌وام و كار و ماندوویی ( الدوام والعمل والتعب ) نێره‌ن.
له‌كۆتاییدا ئاگات له‌وه‌بێ هه‌ردوو به‌بێ یه‌كتر بوونیان نییه!!
null