ببوره مامۆستا گیان! من پرسیارێكم هه‌یه، هیوادارم به‌م زوانه وه‌ڵامه‌كه‌م بده‌یته‌وه.
من كورێكم له ئه‌وروپا ده‌ژیم و ته‌مه‌نم 25 ساڵه و ده‌مه‌وێ كچیكی خاڵم بخوازم، من حه‌وت ساڵ له‌و گه‌وره‌ترم، ئه‌وكچه به‌قسه‌ی دایكی: یه‌ك تا دوو جار شیری دایكی منی خواردووه، له‌ته‌ك سێ منداڵ بچوكتر له مندا، و ده‌ڵێت من دڵنیا نیم، و دایكی منیش ده‌ڵێت: من دڵنیا نیم كه هه‌ر شیرم پێ دابێت. ئێستا من لێره‌دا چیبكه‌م؟ ئایا ئه‌و كچه بۆ من ده‌شێت یان نه؟
الحمد لله والصلاة والسلام علي رسول الله
برای خۆم!
وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌كورتی:
أ- به‌وشیوه‌ی تۆ باست كردووه به پێی بۆ چوونی ئیمامی شافیعی كچه‌كه نابیته خوشكت و لیَت حه‌رام نابیت..
ب- شیر خواردن كاتێك ده‌بێته هۆی حه‌رام بوون كه ئه‌ومنداڵه‌ی شیره‌كه ده‌خوات پێنچ جار شیری پێ درابێت.. (1).
ج- ئه‌كَه‌ر دایك و باوكی شیر پێدراوه‌كه یا شیر ده‌ره‌كه، یا هه‌ریه‌كیكیان كه‌وتنه شكه‌وه ئایا یه‌كجار شیری پێدراه‌وه یا پێنچ جار ، ئه‌وشكه نابی به‌هۆی حه‌رامبوونی مناله‌كه له شیرده‌ره‌كه..
به‌ڵام له‌م جۆره حاڵه‌تانه‌دا خۆ پاراستن باشتره..و خوائاگادار تره.
وه‌ڵامه‌كه‌ت به درێژی:
ئه‌و كچ و كوره‌ی پێكه‌وه شێری ئافره‌تێكیان خواردبێت، یا یه‌كێكیان شیری دایكی ئه‌وی تریانی خواردبێ له یه‌كتر حه‌رام ده‌بن. به‌پێی ئایه‌تی بیست وسێ له سوره‌تی ئه‌ل نیسائدا، له‌وئایه‌ته‌دا خوا باسی ئه‌وانه ده‌كات كه‌ده‌بنه مه‌حره‌م، له‌وانه ئه‌وئافره‌تانه‌ی شیر به كه‌سێك ده‌ده‌ن، وه ئه‌و كچانه‌ش كه ده‌ینه خوشكی شیری. حرّمَتْ عَلَيْكمْ .... و..... وَأمَّهَاتكم الڵاتي أَرْضَعْنَكمْ وَأَخَوَاتكم مّنَ الرَّضَاعَة.. (2) واته: نیكاحی ئه‌و دایكانه‌تان لێ حه‌رام كراوه كه شیریان پێ داون، و خوشكه شیرییه‌كانیشتان.
به‌ڵام ئه‌م شیر دانه ته‌نیا به مه‌مكه خستنه ناو ده‌م نابێت، به‌ڵك و به ژه‌م و دووژه‌میش نابێته هۆی حه‌رامبوون. هه‌روه‌ك له‌م فه‌رمووده دروسته‌دا كه ئیمامی موسلیم وترمزی و نه‌سائی وئه‌بودادود وئیبنو ماجه، وئیمامی ئه‌حمه‌د و دارمی ریوایه‌تیان كردووه. كه پێغه‌ممه‌ر فه‌رموویه‌تی: یه‌ك ژه‌م و دوو ژه‌م حه‌رامی ناكه‌ن- فلا تحَرّم الْمَصَّة وَالْمَصَّتَان (3).
له فه‌رمووده‌یه‌كی دروستا كه ئیمامی شافیعی په‌یره‌وی ده‌كات حه‌زره‌تی عائیشه بۆمان باس ده‌كات، ئه‌و ئه‌ندازه شیره‌ی ئافره‌ت له پیاو حه‌رام ده‌كات ده‌بێت پێنچ ژه‌م بێت. ئیمامی موسلیم له كتێبه دروسته‌كه‌یا له‌باسی شیردان، وبابه‌تی حه‌رامبوون به پێنچ ژه‌م ده‌بێت دا بۆمان باس ده‌كات(4).
ئیمامی نه‌وه‌وی له‌شه‌رحی ئه م فه‌رمووده‌یه‌دا فه‌رموویه‌تی: واته: دابه‌زینی نه‌سخی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه ده‌فه‌رموێ: به پێنچ ژه‌مه شیر حه‌رام ده‌بێت زۆر له‌م دواییانه‌وه بووه، ته‌نانه‌ت كاتێ پێغه‌ممه‌ر وه‌فاتی كردووه، هه‌ندێ كه‌س هێشتا هه‌واڵی نه‌سخ بوونه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌كه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه، و وه‌ك ئایه‌تێك له‌قورئان خوێندویانه‌ته‌وه. به‌ڵام كاتێ هه‌واڵی نه‌سخ بوونه‌وه‌كه‌یان پێگه‌یشتووه وازیان له‌خوێندنه‌وه‌ی هێناوه. و ئیجماعی هاوه‌ڵه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه ئیتر به‌ئایه‌تێك له‌قورئان دانانرێت..
نه‌سخیش سێ جۆری هه‌یه: 1- نه‌سخی حوكم و خوێندنه‌وه‌ی، وه‌ك ئایه‌تی: عَشْر رَضَعَات .2- نه‌سخی خوێندنه‌وه‌كه‌ی نه‌ك حوكمه‌كه‌ی، وه‌ك: خَمْس رَضَعَات، والشيخ والشيخة إذا زنيا فارجموهما . 3- نه‌سخی حوكمه‌كه‌ی نه‌ك خوێندنه‌وه‌ی، وه‌ك: والذين يتوفون منكم ويذرون أزواجا وصية لأزواجهم .
رای زانایان:
زانایان له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌ندازه شیرخواردنه‌ی ده‌بێته هۆی حه‌رامبوون راو بۆ چوونیان جیاوازه، هه‌ندێك پێیان وایه هه‌رمنداڵێكی كه‌متر له‌دووساڵ مه‌مكه‌ی ئافره‌تێكی شیرداری مژی ئیتر لێی حه‌رام ده‌بێ، با یه‌ك ژه‌میش بێت، ئه‌مه‌ش رای ئیمامی عه‌لی و ئیبنو مه‌سعود و ئیبنو عومه‌ر و ئیبنو عه‌بباس و عه‌تا و تاوس و ئیبنو موسه‌ییب و حه‌سه‌ن و مه‌كحول، و زوهری و قه‌تاده و حه‌مماد و مالیك و ئه‌وزاعی و سه‌وری و ئه‌بو حه‌نیفه یه خوا لێیان رازی بێت.
به‌ڵام ئه‌بو سه‌ور و ئه‌بو عوبه‌ید و ئیبنول مونزیر و داوود پێیان وایه به‌سێ ژه‌م حه‌رام ده‌بێت، به‌ڵگه‌ش به‌و فه‌رمووده دروسته دێننه‌وه كه موسلیم ریوایه‌تی كردووه و پێغه‌ممه‌ر فه‌رموویه‌تی: به جارێك ودووجار حه‌رام نابێت.. به‌ڵام ئیمامی شافیعی و ئه‌وانه‌ی هاوبۆ چوونی ئه‌ون فه‌رموویانه به‌پێنچ جار كه‌متر حه‌رام نابێت ، و به‌ڵگه‌شیان ئه‌و فه‌رموده دروسته‌یه كه موسلیم له حه‌زره‌تی عائیشه‌وه ریوایه‌تی كردووه، و فه‌رمویه‌تی: به‌پێنچ جار شیر پێدان حه‌رام ده‌بێت.(5).
په‌راوێزه‌كان:
1- شه‌ریعه‌تی ئیسلام/ مامۆستا مه‌لا عبد الكریمی مدرس/ به‌رگی 3/147. چاپی دووه‌م .
2- وَڵا تَنكحواْ مَا نَكَحَ آبَاؤكم مّنَ النّسَاء إڵا مَا قَدْ سَلَفَ إنَّه كَانَ فَاحشَةً وَمَقْتًا وَسَاء سَبيلاً حرّمَتْ عَلَيْكمْ أمَّهَاتكمْ وَبَنَاتكمْ وَأَخَوَاتكمْ وَعَمَّاتكمْ وَخَاڵاتكمْ وَبَنَات اڵاخ وَبَنَات الأخْت وَأمَّهَاتكم الڵاتي أَرْضَعْنَكمْ وَأَخَوَاتكم مّنَ الرَّضَاعَة وَأمَّهَات نسَآئكمْ وَرَبَائبكم الڵات�?ي في حجوركم مّن نّسَآئكم الڵاتي دَخَلْتم بهنَّ فَإن لَّمْ تَكونواْ دَخَلْتم بهنَّ فَڵا جنَاحَ عَلَيْكمْ وَحَڵائل أَبْنَائكم الَّذينَ منْ أَصْڵابكمْ وَأَن تَجْمَعواْ بَيْنَ الأخْتَيْن إَڵا مَا قَدْ سَلََ إنَّ اللّهَ كَانَ غَفورًا رَّحيمًا" النساء/23.
3- حَدَّثَني زهَيْر بْن حَرْب حَدَّثَنَاإسْمَعيل بْن إبْرَاهيمَ ح و حَدَّثَنَا محَمَّد بْن عَبْد اللَّه بْن نمَيْر حَدَّثَنَا إسْمَعيل ح و حَدَّثَنَا سوَيْد بْن سَعيد حَدَّثَنَا معْتَمر بْن سلَيْمَانَ كلَاهمَا عَنْ أَيّوبَ عَنْ ابْن أَبي ملَيْكَةَ عَنْ عَبْد اللَّه بْن الزّبَيْر عَنْ عَائشَةَ قَالَتْ قَالَ رَسول اللَّه وَقَالَ سوَيْدٌ وَزهَيْرٌ إنَّ النَّبيَّ قَالَ لا تحَرّم الْمَصَّة وَالْمَصَّتَان أخرجه مسلم ي كتاب الرضاع/ باب ي المصة والمصتان، برقم: 2628. وأخرجه أصحاب السنن وأحمد و الدارمي.
4- حَدَّثَنَا يَحْيَى بْن يَحْيَى قَالَ قَرَأْت عَلَى مَالك عَنْ عَبْد اللَّه بْن أَبي بَكْر عَنْ عَمْرَةَ عَنْ عَائشَةَ أَنَّهَا قَالَتْ كَانَ فيمَا أنْزلَ منْ الْقرْآن عَشْر رَضَعَات مَعْلومَات يحَرّمْنَ ثمَّ نسخْنَ بخَمْس مَعْلومَات فَتوفيَ رَسول اللَّه وَهنَّ فيمَا يقْرَأ منْ الْقرْآن. أخرجه مسلم في كتاب الرضاع/ باب التحريم بخمس رضعات، برقم: 2628. وأخرجه أصحاب السنن، و مالك والدارمي.
5- سه‌یری { صحيح مسلم بشرح النووي } بكه له‌شه‌رحی فه‌رمووده‌ی { خَمْس رَضَعَات }دا.