" يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُمْ بِالْمَنِّ وَالْأَذَى كَالَّذِي يُنْفِقُ مَالَهُ رِئَاءَ النَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌ فَأَصَابَهُ وَابِلٌ فَتَرَكَهُ صَلْدًا لَا يَقْدِرُونَ عَلَى شَيْءٍ مِمَّا كَسَبُوا وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ " البقرة /264."
له‌كورته‌چیرۆكێكدا شه‌وكه‌ت مه‌له‌ت ده‌ڵێت:
ژن و مێردێك به‌خۆشی ده‌ژییان، له‌ناخۆشترین كاتی ژیانا ئافره‌ت به پاره‌و سامانی خۆی پشتگیری له مێرده‌كه‌ی ده‌كرد، و یارمه تی ده‌دا و هه‌انی ده‌دا، چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌یاندا تێپه‌ڕی، ژیانیان خۆش بوو، هه‌ژاری گۆڕی گومكرد، ماڵی زۆر كه‌وته ده‌ست، ئافره‌ته‌كه هه‌میشه چاكه‌كانی خۆی به‌ناوچاویا ده‌دایه‌وه‌و منه‌تی به‌سه‌را ده‌كرد، هه‌ركات مێرده‌كه‌ی بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ ماڵ ئه‌م ده‌سته‌واژه عاده‌تیه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه: له‌پشت هه‌موو گه‌وره‌یه‌كه‌وه ئافره‌تێك هه‌یه، هه‌رسه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست هێنابا، خیرا سه‌ركه‌وتنێكی تری به‌شوێنا ده‌هات،گه‌یشته لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن، ژنه‌كه‌ش هه‌میشه منه‌تی به‌سه‌را ده‌كرد و من ئاوام له‌ته‌كا كردی و ئاوام بۆ كردی، و رۆژگاری تاڵی هه‌ژاری وه‌بیر دێنایه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه وه‌زعی باش نه‌ده‌بوو، تائێستاش هه‌ر له‌ریزی هه‌ژارانا ده‌بوو، له‌م شێوه ئیستیفزازییه‌یدا به‌رده‌وام بوو.. پیاوه‌كه‌ش هه‌رچی ئه‌وباسانه‌ی بۆ ده‌كرا مووی گرژده‌بوو، ره‌فزی ئه‌و منه‌تانه‌ی ئه‌وی ده‌كرد، ئازاری ده‌چێشت، تووڕه‌ده‌بوو، په‌تی سه‌بری پچڕا و كه‌س و كاری ئاگادار كرده‌وه تا ئامۆژگاری بكه‌ن، باوك دایكی ئافره‌ت، هاتنه ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه، خزمه‌كانی..به‌رو دراوسێ دۆست و ناسراو.. هه‌موو ئه‌و شێوازی منه‌تكردنه‌یان ره‌فز ده‌كرد، و پێیان ده‌گوت: كه شتی وا قبوڵكردنی له‌توانادا نییه،هه‌موو یه‌كڕابوون له‌وه‌دا كه هه‌ڵه‌كه له‌لایه‌ن خێزانیه‌وه‌یه.. هه‌رچه‌ند به‌شێوازی ئارام و نه‌رم و نیان له‌گه‌ڵیا هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و منه‌تكردنه‌ی واز بێنێ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی خۆی سوور بوو، تا بهاتبا ئه‌و زیاتر خۆی به زل ده‌زانی و منه‌تی به‌سه‌را ده‌كرد، بۆیه چارنه‌ما جگه له‌جیابوونه‌وه..
موسڵمانێكیش ده‌ڵێت:
كاتێ چاكه چاكه‌یه‌كه به منه‌تكردن نه‌بێ به‌خراپه، له‌وانه‌یه هه‌ركه‌س چاكه‌یه‌كی له‌ته‌كا كرابێ و خاوه‌ن چاكه‌كه باسی كردبێته‌وه‌و دابێتیه‌وه به‌روویا، پێی خۆش بووبێ بمرێت و نه‌ك ئه‌و چاكه‌ی له‌ته‌كاكرابا، به‌ناهه‌ق خوا نافه‌رموێ:
" يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُمْ بِالْمَنِّ وَالْأَذَى..." ئه‌ی ئیمانداران چاكه‌و سه‌ده‌قه‌ی خۆتان به منه‌تكردن پووچ مه‌كه‌نه‌وه.. ئیمامی عه‌لیش ئامۆژگاری حه‌سه‌نی كوڕی ده‌كات: پیاو چاك ئه‌وه‌یه: چاكه‌ی خه‌ڵكی له‌بییر نه‌چێته‌وه، و ئه‌گه‌ر چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كرد باسی نه‌كات..