ئامۆژگاری دڵَڕووناكێك:
پیره پیاوێك به‌نووری خوا دڵی روون بووه‌ته‌وه‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ی به شێوازی خۆی داڕشتۆته‌وه‌و كردوویه‌تی به ئامۆژگاری بۆ جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی، جاهه‌ندێك به‌ناوی لوقمان و هه‌ندێك به‌ناوی باڵووڵ و...هتد بڵاویان كردۆته‌وه، به‌ڵام كاتێ كه ئه‌م گه‌وهه‌رانه‌م بینی دیتم هه‌موویان سه‌رچاوه‌كه‌یان فه‌رمووده‌ی پێغه‌ممه‌ری مه‌زنمانه سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت.. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ناونیشانه‌م بۆ دانا: {ئامۆژگاری پیاوێكی دڵَڕووناك بۆ جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی} خواخێری نووسه‌ری یه‌كه‌م و بڵاو كه‌ره‌وه‌و گه‌یه‌نه‌ره‌كانی بنووسێ و بۆیان بكاته خێرێكی به‌رده‌وام، كه ئه‌م حیكمه‌تانه‌یان به ئێمه گه‌یاندووه، به‌ڵێ، ئه‌مانه حیكمه‌تن، و هه‌ركه‌سێكیش خوا حیكمه‌تی پێ ببه‌خشێ خێرێكی گه‌وره‌ی پێ به‌خشیوه. " وَمَنْ يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْراً كَثِيراً "البقرة؟269.
ئامۆژگاریيه‌كان:
كوڕم! زمانت به( ئه‌سته‌غفیروڵڵا – خوایه! داوای لێخۆش‌بوونت لێ ده‌كه‌م.) ڕا بێنه چونكه خوا كاتگه‌لێكی هه‌یه داوای داواكار ناداته دواوه..
كوڕم! خۆت له‌شه‌ڕ به‌دووربگره خۆیت لێ به‌دوور ده‌گرێت، چونكه شه‌ڕ بۆ شه‌ڕ دروستكراوه.
كوڕم! تاعه‌تی خوا بكه به‌بازرگانییه‌ك، به‌بێ بازرگانی قازانجت بۆ دێت..
كوڕم! زۆر مه‌خه‌وه‌و زۆریش مه‌خۆ، چون ئه‌وه‌ی زۆر بخواو زۆر بخه‌وێ كرده‌وه‌ی چاكه‌ی پێ نابێ بۆ رۆژی قیامه‌تی.
كوڕم! ئه‌و بیره‌ی ئاوت لێخوارده‌وه به‌ردی تێ فڕێ مه‌ده..
كوڕم! چۆله‌كه‌یه‌ك له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌تدا باشتره له‌گایه‌ك له مه‌نجه‌ڵی خه‌ڵكیدا..
كوڕم! هیچ شتێ له دڵ و زمان چاكتر نییه ئه‌گه‌ر چاك بن، له‌وانیش خراپتر نییه ئه‌گه‌ر خراپ بن..
كوڕم! پارێزگاری له دوو شت بكه: دینه‌كه‌ت بۆ پاشه رۆژت.. پووڵ و پاره بۆ ژیانی دنیات..
كوڕم! به‌بێ هۆ پێ مه‌كه‌نه، و ئه‌وه‌ش پێویستت نه‌بوو پرسیاری بۆ مه‌كه..
كوڕم! به‌ره‌و دنیا رامه‌كه، و دڵی پێوه به‌ند مه‌كه، چونكه تۆ بۆ ئه‌وه دروست نه‌كراوی.
كوڕم! ئه‌وه‌ی ره‌حم به‌خه‌ڵكی بكات، ره‌حمی پێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی بێده‌نگ بێت بێوه‌ی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی خێربكات ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست دێنێ، ئه‌وه‌ی جڵه‌وی زمانی نه‌گرت په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
كوڕم! رێزی زانایان بگره‌و به‌چۆك بڕۆره خزمه‌تیان، به‌دڵ گوێیان بۆ بگره، چونكه دڵ به‌نووری زانایان ده‌ژییه‌ته‌وه..
كوڕم! گه‌لێك ئامۆژگاری پێغه‌ممه‌رانم خوێندۆته‌وه، و سوودی باشم لێ وه‌رگرتوون:...
1- ئه‌گه‌ر له‌ناو نوێژدا بوویت، ئاگات له دڵت بێت.
2- ئه‌گه‌ر له‌ناو كۆڕی خه‌ڵكیدا بوویت ئاگات له زمانت بێت..
3- ئه‌گه‌ر له‌ماڵی خه‌ڵكیدابوویت ئاگات له‌چاوت بێت..
4- ئه‌گه‌ر له‌سه‌رسفره‌و خوانیش بوویت ئاگات له‌گه‌ده‌ت بێت..
كوڕم! دووشت هه‌ن، هه‌رگیز بۆ كه‌سیان باس نه‌كه‌یت: خراپه‌ی خه‌ڵكی به‌رامبه‌رت، چاكه‌ی خۆت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا..