سه‌لاموعه‌له‌یكوم مامۆستای به‌رێزم !
هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ به‌رێزتان ده‌خوازم له‌خوا گیان..
پرسیارێكم هه‌یه له خزمه‌ت به‌رێزتان و هیوادارم كه وه‌ڵامه‌كه‌م ده‌ست كه‌وێت له‌به‌رێزتان. كاتێك خوای گه‌وره ئاده‌م و حه‌وا – دروودی خوایان لێ بێت – دروست كرد و پاشان دووكوڕ(هابیل و قابیل) ی پێ به‌خشین و دوو كچیش.. ئایا چۆن خوشك و برا له‌یه‌ك ماره كراوه بۆ زیادبوونی وه‌چه‌ی نوێ؟!، واته: هابیل چۆن خوشكی قابیل بینێ؟ كه خوشكی خۆیشییه‌تی؟
زۆر سوپاس بۆ جه‌نابتان و چاوه‌ڕێی دوعای خێرتانم. سه‌لام
برای بچوكت : توانا..
برای باش كاك توانا سڵاوی خوا له تۆیش بێت.. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت، ده‌بێ بڵێین: هه‌ندێ جار كاڵچه‌ر له بۆچوونماندا كاریگه‌ری خۆی داده‌نێ، هه‌ندێ جار ئاین، هه‌ندێ جار هه‌ردوویان.. له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا له‌لای ئێمه وله‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه تائیستاو دنیاش كۆتایی دێت، ئێمه‌ی موسوڵمان ئه‌وه‌مان پێ گوناهه كه برا خوشكی خۆی ماره بكات، چونكه هه‌م له كاڵچه‌ر و هه‌م له ئاینمانا ئه‌م كاره كارێكی نا مه‌قبووله.. ده‌ی چۆن ده‌بێ شتی وا روو بدات؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یر بكه‌ین حه‌رامی و ناشیرینی له كوێوه دێت؟ له‌سه‌رچاوه‌ی خواییه‌وه دێت، كاتێ خوا شتێكی حه‌رامكرد حه‌رامه‌و ناشیرین، كاتێ حه‌ڵاڵیشی كرد جوانه‌و په‌سه‌ند.. نیكاح بریتییه له گرێ به‌ستێك له‌نێوان ژن و میرد و كه‌س و كاری ئافره‌تا، ئێمه گێڵ فرێند و بۆی فرێندمان بۆچ پێ ناشیرین و حه‌رامه؟ خۆ رێكه‌وتنێكه له‌نێوان ژن و پیاوه‌كه‌دا، و كه‌س و كاری ئافره‌ته‌كه‌ش پێی رازین، چونكه كاره‌كه به پێی ئاین نه‌كراوه، و بۆچ شووكردنمان پێ په‌سه‌نده له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌پێی ئاین كاره‌كه ئه‌نجام دراوه، كه‌وابوو ئه‌وه‌ی خوا حه‌ڵاڵی كردبێ پێمان جوان و په‌سه‌نده، له‌نیكاحا ئه‌وه به‌ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت، وكاره‌كه به‌پێی ئاین و كاڵچه‌ریشمانه.. به‌ڵام كل له‌چاو كردن سوننه‌تی پێغه‌ممه‌ره درودی خوای له‌سه‌ر بێت كه‌چی خه‌ڵكی ئێمه ئه‌گه‌ر پیاوێك كل له‌چاوی بكات زۆر به شه‌رمی ده‌زانن، بۆچ ؟ چونكه كاڵچه‌ره‌كه لێره‌دا كاریگه‌ره..
ئه‌م پێشه‌كییه‌م بۆ ئه‌وه باس كرد تا بزانین كه حه‌رام ئه‌وه‌یه خوا حه‌رامی بكات، و حه‌ڵاڵیش ئه‌وه‌یه خوا حه‌ڵاڵی بكات، ده‌ی ئه‌گه‌ر له‌و دووسكه‌ی مناڵه‌كانی ئاده‌م خوا حه‌ڵاڵی كردبێ كچی سكی یه‌كه‌م به كوڕی سكی دووه‌م و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه بشێ ودروست بێت، ده‌بێ بۆچ پێمان سه‌یر بێت؟ ئه‌گه‌ر ئێمه شوێنكه‌وته‌ی ئاین بین؟!
به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی مناڵه‌كانی ئاده‌م مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌تمی نییه، و جیاوازی راو بۆچوونی زانایانی تیایه، و ئه‌وا رای ئه‌وانه‌یشت بۆ باس ده‌كه‌م كه له‌وباره‌وه رای جیاوازیان هه‌یه..
له باره‌ی شێوه‌ی زۆربوونی وه‌چه‌ی حه‌زره‌تی ئاده‌مه‌وه جیاوازی راو بۆ چوون هه‌یه.. به‌شی زۆری زانایانی ته‌فسیر له شه‌رحی ئه‌م ئایه‌ته‌دا : " وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آَدَمَ بِالْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الآَخَرِ، قَالَ: لأَقْتُلَنَّكَ، قَالَ: إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ، لَئِنْ بَسَطْتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي مَا أَنَا بِبَاسِطٍ يَدِيَ إِلَيْكَ لأَقْتُلَكَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ. " المائدة/27و28. واته: هه‌واڵی دوو كوڕه‌كه‌ی ئاده‌میان بۆ بخوێنه‌ره‌وه كاتێ كه قوربانییان كرد له‌یه‌كێكیان وه‌رگیراو له‌وی تریان وه‌رنه‌گیرا، ئه‌وه‌ی لێی وه‌رنه‌گیرا به‌براكه‌ی خۆی گوت: ده‌بێ بت كوژم!! ئه‌ویش گوتی: قوربانی له‌كه‌سێك وه‌رده‌گیرێ پارێزكار و له‌خوا ترس بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستم لێ بكه‌یته‌وه بته‌وێ بمكوژیت، من ده‌ستت لێ ناكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بت كوژم، چونكه من له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌كان ده‌ترسم.. به‌شی زۆری زانایانی ته‌فسیر له شه‌رحی ئه‌م ئایه‌ته‌دا پێیان وایه كه گوایه حه‌زره‌تی حه‌ووا هه‌رسكێكی دوو منداڵی پێبووه، كوڕ و كچێك، ئه‌وكچه‌ی سكی پێشوو بۆ ئه‌و كوڕه‌ی سكی دوای خۆی یا به عه‌كسه‌وه حه‌ڵاڵ بووه،و له یه‌كتر ماره كراون..
كۆمه‌ڵێ زانای تریش رایان وایه كه قابیل هابیلی له‌به‌ر خوشكه‌كه‌ی نه‌كوشتووه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و عیلم و مه‌عریفه‌ت و به‌هره گه‌وره‌یه بووه كه خوا به‌وی داوه‌و به‌می نه‌داوه.. و حه‌زره‌تی حه‌ووا سكه‌كانی ته‌نیا یه‌ك كوڕ بووه و كچیان له‌گه‌ڵ نه‌بووه.. و هابیلییش ژنه‌كه‌ی ئافره‌تێكی جنۆكه بووه، و له‌وباره‌وه هیچ موشكیله‌یه‌كی نه‌بووه، و بۆ كوڕی سێ هه‌م و چواره‌می ئاده‌م كه بریتی بوون له{ شيث و يافث} شیس ویافیس خوای باڵاده‌ست له به‌هه‌شته‌وه حۆری بۆ ناردوون تا حه‌زره‌تی ئاده‌م لێیان ماره بكات.. حه‌زره‌تی شیس خۆی پێغه‌ممه‌ر بووه، و له‌وه‌چه‌ی ئه‌ویش هه‌موو پێغه‌ممه‌ران هاتوونه‌ته دنیا.. ئه‌م كۆمه‌ڵه زانایه پێیان وایه ئه‌و بۆچوونه‌ی پێشوو هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.. ئیمام جه‌عفه‌ری سادقيش سه‌رتۆپی ئه‌و زانایانه‌يه كه خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونه‌ن .. له‌راستیدا منیش ئه‌م بۆ چوونه‌م به‌لاوه زیاتر په‌سه‌نده‌و خوایش ئاگاداری نهێنییه‌كانه..
به‌پێی ئه‌و ریوایه‌ته‌ی كه له‌رێی ئیمام جه‌عفه‌ره‌وه پێمان گه‌یشتووه یه‌كه‌م كوڕی ئاده‌م كه قابیل بووه، خوا ژنێكی جنۆكه‌ی له‌شێوه‌ی مرۆڤدا بۆ ده‌رخستووه، و كاتێ قابیل حه‌زی لێكردووه خوا فه‌رمانی كردووه به ئاده‌م كه ئه‌و ئافره‌ته له قابیل ماره ببڕێت..
پاشان كاتێ هابیلیش هاتۆته دنیاوه‌و گه‌وره بووه و گه‌یشتۆته ته‌مه‌نی پیاوه‌تی خوای باڵاده‌ست حۆرییه‌كی له‌به‌هه‌شته‌وه ناردۆته سه‌ر زه‌وی، و هابیل كه بینییویه‌تی خۆشی ویستووه، خوا فه‌رمانی به‌ئاده‌م كردووه كه لێی ماره بكات..
پاشان خوای باڵاده‌ست فه‌رمانی به حه‌زره‌تی ئاده‌م كردووه كه میراتی زانیاری وپێغه‌ممه‌رایه‌تی بدات به هابیل و ئاگاداریشی بكاته‌وه كه خوا فه‌زڵێكی وای پێ به‌خشیوه..
"وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا فَتُقُبِّلَ مِن أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الآخَرِ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (27) لَئِن بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي مَا أَنَاْ بِبَاسِطٍ يَدِيَإِلَيْكَ لَأَقْتُلَكَ إِنِّي أَخَافُ اللّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ (28) (المائدة) كاتێ قابیلیش به‌مه‌ی زانی ئاگری حه‌ساده‌تی تێ به‌ربوو، رقی داگیرسا و زۆر تووڕه بوو، رۆیشت بۆلای باوكی و ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی كه ئه‌و كوڕی گه‌وره‌یه‌و ده‌بوا ئه‌و مافه به‌و بدرایه!! باوكیشی بۆی روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌م كاره به پێی فه‌رمانی خوا بووه، و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌می تیا نه‌بووه. و ئاده‌میش وه‌ك پێغه‌ممه‌رێك ناتوانێ سه‌ر پێچی له‌فه‌رمانی خوا بكات، هه‌روه‌ها پێیشی ده‌ڵێت بۆ دڵنیابوون له‌و فه‌رمانه خواییه با هه‌ردوكیان قوربانی بكه‌ن بۆ خوا‌و بزانن قوربانی كامیان وه‌رده‌گیرێت؟!و كێیان شیاوی ئه‌وه‌یه میراتی پێغه‌ممه‌رایه‌تی بۆ بمێنێته‌وه؟
ئه‌وه‌بوو قابیل و هابیل قوربانییه‌كه‌یان كرد، قابیل شتێكی زۆرساده‌ی كرده قوربانی، و هابیلیش له‌باشترین ماڵی خۆی كرده قوربانی، خوا قوربانییه‌كه‌ی له هابیل وه‌رگرت و قوربانییه‌كه‌ی قابیلی وه‌رنه‌گرت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كامیان قوربانییه‌كه‌ی وه‌رگیراوه‌و كامیان وه‌رنه‌گیراوه خوا ئاگرێكی نارد قوربانییه‌كه‌ی قابیلی سوتاند و قوربانییه‌كه‌ی هابیلی نه‌سووتاند.. ئه‌مه‌ش زیاتر قابیلی تووڕه‌كرد و ئاگری رق و قینی بڵێسه‌دار كرد و شه‌یتانیش هانیدا بۆ ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆی بكوژێت و دوا بڕاوی بكات، ده‌روونی به‌دیشی ئه‌م چپه‌یه‌ی شه‌یتانی پێ خۆش بوو، به‌وهیوایه‌ی خۆی ببێته میراتگری باوكی.. ئه‌وه‌بوو ئه‌و تاوانه‌ی كرد كه كردی و تا رۆژی قیامه‌تیش هه‌ر كه‌سێك بكوژرێ قابیل شه‌ریك و هاوبه‌شی ئه‌و كوشتن و تاوانه‌یه.. قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "لا تُقتَلُ نفسٌ ظلماً إلا كان على ابن آدم الأول كفلٌ من دمها لأنه كان أول من سنَّ القتلَ "(1)
خوایش ئاگادارتره.
(1)أخرجه البخاري 1/347، و مسلم 2/ 83، وفتح الباري 3/205، صحيح ابن حبان بترتيب ابن بلبان: 13/103، سنن الترمذي 5/20. السنن الكبرى للنسائي: 6/ 238، مسند أحمد 1/614، وصحيح الترغيب والترهيب: 1/15.