به ناوی خوا
جه‌نابی مامۆستا السلام و علیکم
ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌م سایته جوان و به‌سووده، هیوادارم کۆڵ نه‌ده‌ن و به‌رده‌وام بن.
پرسیارێکیشم هه‌یه له خزمه‌تتاندا: له هه‌ندێ سایتی تری ئیسلامی و نائیسلامی نووسینه‌کانی به‌ڕێزتان ده‌بینم، ئایا خۆتان بابه‌ته‌کانتان له‌و سایتانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه، یان ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌ی له‌سه‌ره، یان له سایته‌که‌ی ئێوه‌وه وه‌ریده‌گرن؟ چونکه هیچ ئاماژه‌یه‌کیان به سه‌رچاوه‌که نه‌کردووه. له ڕاستیدا حه‌ق وایه که هه‌ر هیچ نه‌بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌که بکه‌ن.
تکایه بۆمان ڕون بکه‌وه بزانین ڕاستییه‌که چۆنه؟
زۆر سوپاس
پاش سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار و سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وئه‌سحابی..
كاك ئاكام كۆیی سوپاسی ده‌ستخۆشیه‌كه‌تان ده‌كه‌م وهیوادارم وێنه‌تان زۆر بێت، به‌نیسبه‌ت ئه‌م سایته‌وه بۆ ئه‌وه كراوه خه‌ڵكی كورد زمان سوودی لێ وه‌ر بگرێت، هیوادارم خوای باڵاده‌ست بیكاته هۆی به‌رچاوروونی هاوزمانه‌كانم له‌باره‌ی ئاینه‌كه‌یانه‌وه و سوودیان پێ بگه‌یه‌نێ..
ئه‌م سایته ما?ی بۆ هه‌موو موسوڵمانێك پارێزراوه به‌و مه‌رجه‌ی هێما بۆ سایته‌كه بكات.. كه‌س داوای ئیجازه‌ی له‌من نه‌كردووه، و منیش وتارم بۆ هیچ سایتێكی تر نه‌ناردووه، به‌ڵام هه‌روه‌ك چه‌ند ئێمێلێكم پێ گه‌یشت چه‌ند براده‌رێك له‌لای خۆیانه‌وه ناردوویانه بۆ سایته‌كان به نییه‌ت پاكی بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی ئه‌و سایتانه‌ش سوودی لێ وه‌ر بگرن.. خوا پاداشتیان بداته‌وه..
به‌ڵام له‌ناحیه‌ی شه‌رعییه‌وه من رێ به‌هه‌موو سایتێك ئه‌ده‌م هه‌ر وتار‌و بابه‌تێكیان پێ په‌سه‌ند بێ به‌بێ پرسی من بڵاوی بكه‌نه‌وه به‌مه‌رجێ هێما بۆ سایته‌كه بكه‌ن و ناونیشانی سایته‌كه بنووسن{www.penjweny.com}..
وه هه‌رتاكه كه‌سێكیش كه‌بۆ خۆی دای ئه‌به‌زێنێت و كۆپی ئه‌كات به مه‌رجێ بۆ ?رۆشتن نه‌بێ گه‌ردنی ئازاد بێت..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ?رۆشتن به‌كاری بێنێ به‌بێ پرسی خۆم گه‌ردنی ئازاد ناكه‌م، چونكه ئه‌م سایته كه‌سێك به‌ر?ێوه به‌ریه‌تی و زه‌حمه‌تی له‌ته‌كا ئه‌كێشێ، با ما?ی نه?ه‌وتێ..
خوا یارمه‌تیده‌ری هه‌موو لایه‌كمان بێت.. و سوپاس بۆ ئه‌و هه‌سته پاكه‌ت كاك ئاكام.
له كۆتاییدا به‌خواتان ده‌سپیرم خواتان له‌گه‌ڵ..