ئه‌م مانگه‌ی ئێمه‌ی تیاین مانگی ره‌جه‌به و له‌باره‌ی رۆژووی ئه‌م مانگه‌یشه‌وه قسه‌ی زۆر كراوه، و زانایان به‌پێی بۆچوونی خۆیان و متمانه به ده‌لیل و به‌ڵگه‌كانیان قسه‌یان لێكردووه، خه‌ڵكی موسوڵمانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حه‌زی له خێره‌و به شوێن خێرا ده‌گه‌ڕێت، بۆیه له هه‌ر بۆنه‌یه‌كدا پرسیار له پێشه‌وایان و زانایانی شه‌رعناس ده‌كه‌ن، ئه‌وه كه‌ی مانگی موحه‌ڕڕه‌مه؟، و كه‌ی كوڵَه چوار شه‌ممه‌ی مانگی سه‌فه‌ره؟ و خێری شه‌شه‌ڵان و نۆمینه‌ی حاجیان چۆنه؟... و تاد
له‌ناو موسوڵمانانیشا ئافره‌تان زیاتر به‌شوێن خێری رۆژوودا عه‌وداڵن، له‌م رۆژانه‌دا زۆر پرسیارمان ئاڕاسته ده‌كرێت له‌باره‌ی رۆژووی مانگی ره‌جه‌به‌وه، كه ئایا خێری رۆژووی ئه‌م مانگه چۆنه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێت له‌شه‌وی ميعراجدا شه‌وره‌وی كردووه و خوای باڵاده‌ست گه‌شتی ئاسمانانی پێكردووه، و وايش مه‌شهووره كه‌له‌م مانگه‌دا بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژ ژمێری ئیسلامی به‌كار ناهێنرێ به‌شی زۆری خه‌ڵكی لێی بێ ئاگان بۆیه ئه‌و پرسیارانه ده‌كرێت..
منیش پێم باش بوو له‌وباره‌وه كه‌مێ باس بكه‌ین هه‌ر چه‌ند من له كتێبی رۆژوو له ئیسلامدا كاتی خۆی باسم كردووه‌و و كتێبه‌كه‌ش له سایته‌كه‌دا هه‌یه‌و ده‌توانرێ سوودی لێ وه‌ر بگیررێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت كه‌مێ به فراوانی و خه‌ست و خۆلتر ئینشائه‌ڵڵا باسی ده‌كه‌ین.. خوایش كۆمه‌ك و پشتیوان بێت..
به نیسبه‌ت ئێمه‌ی موسوڵمانی كورده‌وه كه له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئیمامی شافیعین ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ، دوو گه‌وره پیاوی دیار وناودارمان هه‌یه كه له به‌شی زۆری فه‌توا شه‌رعییه‌كاندا زانایان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قسه‌و بۆچوونی ئه‌و دوو گه‌وره زانایه، یه‌كه‌میان ئیمامی نه‌وه‌وی، و دووه‌میان شێخی ئیبنوو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانییه ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێ..
له‌شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا كه ئیمامی موسلیم ریوایه‌تی كردووه " حدثنا عثمان بن حكيم الأنصاري، قال: سألتُ سعيدَ ابنَ جُبَير عنْ صَوْم رَجَبٍ، ونَحنُ يَومَئِذٍ فِي رَجَبٍ، فَقالَ: سَمِعْتُ ابنَ عباس رضي الله عنهما يقول: كانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَصومُ حَتىَ َنقولَ لايفُْطرُ، ويُفطِرَ حَتى َنقولَ: لا يَصُومُ."(1)"واته: عوسمانی كورِی حه‌كیم فه‌رموویه‌تی: ئێمه كه له‌مانگی ره‌جه‌بدا بووین له باره‌ى رۆژووی ره‌جه‌به‌وه له سه‌عیدی كورِی جوبه‌یرم پرسیار كرد، ئه‌ویش فه‌رمووی: من له ئیبنو عه‌بباسم بیستووه خوا لێیان رازی بێ كه فه‌رمووی: پیغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌وه‌ند به‌رِۆژوو ئه‌بوو، ئه‌مان وت: هه‌ر نایشكێنێ، جاری وایش ئه‌وه‌نده به‌رِۆژوو نه‌ئه‌بوو، ئه‌مان وت: هه‌ر به‌رِۆژوو نابێ. (2).
ئیمامی نه‌وه‌وی به‌ره‌حمه‌ت بێ " ده‌فه‌رموێ: واده‌رده‌كه‌وێت مه‌به‌ستی سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر له باسكردن و به‌ڵگه هێنانه‌وه به‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه بووبێ كه پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم نه خه‌ڵكی هانداوه بۆ رۆژوو گرتن له رۆژێكی دیاری كراوی ئه‌م مانگه‌دا، و نه‌خه‌ڵكیشی مه‌نع كردووه، و به‌باسكردنی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ویستوویه‌تی پێیان بڵێت: حوكمی ئه‌م مانگه‌ش وه‌ك باقی مانگه‌كانی تر وایه، چونكه له‌باره‌ی خێربوون، یا مه‌كرووهبوونی رۆژووگرتن له‌مانگی ره‌جه‌بدا هیچ فه‌رمووده‌یه‌كی دروست و سه‌حیح و دامه‌زراو نییه.. به‌ڵام بنه‌ماو ئه‌سڵی رۆژوو بێگومان خێره ". - له‌كاته قه‌ده‌غه كراوه‌كاندا نه‌بێت-
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و رۆژووه‌ی له‌مانگی ره‌جه‌بدا خێره هه‌ر ئه‌و رۆژووه‌یه كه له‌مانگه‌كانی تریشدا خێره، وه‌ك رۆژووی رۆژانی سپی له‌هه‌ر مانگێكدا، و رۆژووی دووشه‌ممه وپێنچ شه‌ممان، رۆژووی رۆژ نه رۆژێ..
له‌هه‌ر مانگێكدا سێ رۆژ:
پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم مژده‌ی خێرێكی گه‌وره‌ی به‌و كه‌سانه داوه كه له‌هه‌ر مانگێكدا سێ رۆژ به‌رِۆژووده‌بن، و فه‌رموویه‌تی: " صُمْ مِنَ الشَّهْرِ ثَلاثة أيَّامٍ، فَإن الحَسَنةَ بِعَشْرِ أمْثالِهَا، وَذلكَ مِثلَ صِيَامِ الدَّهْرِ "(3). واته: له‌مانگێكا سێ رۆژ به‌رِۆژووبه، و بێگومان پاداشتی چاكه‌ش یه‌ك به ده‌یه، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌رِۆژوو بوونی ته‌واوی ساڵ وایه..
" عَن عَبدِ اللهِ بْن عَمْرٍو رضي الله عنهما عَنِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قالَ: صُمْ مِنَ الشَّهْرِ ثَلاثَة أيَّامٍ "(4). واته: عه‌بدوڵلای كورِی عه‌مر خوا لێیان رازی بێ ئه‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به منی فه‌رموو: له‌مانگێكا سێ رۆژ به‌رِۆژوو به
ئایا ئه‌م سێ رۆژه چ رۆژێكن؟ له‌سه‌ره‌تادان؟ له‌ناوه‌راستدان؟ یا له كۆتاییدا؟ له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌روه صلى الله عليه وسلم وه‌لاَممان ده‌ست ده‌كه‌وێت و به‌روونی بۆی باسكردووین هه‌روه‌ك تیرمزی و ئه‌بو داود بۆمان ده‌گێرِنه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: ئه‌بوزه‌ڕ خوا لێی رازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم پێی گوتم: " إذا صُمْتَ مِن الشَّهرِ ثلاثة أيَّامٍ، فُصُمْ ثَلاثَ عَشرَة، وأرْبعَ عَشرَة، و خَمسَ عَشرَة ".(5) : ئه‌گه‌ر له مانگێكدا سێ رۆژ به رۆژوو بوویت رۆژی سیانزه، و چوارده، و پانزه‌ی به‌رِۆژووبه. ئه‌م رۆژانه‌ش هه‌ر ئه‌و رۆژانه‌ن كه به (أیام البیض)به‌ناو بانگن، واته: ئه‌و شه‌وانه‌ی به‌هۆی مانگه‌وه رووناكن ومانگیان تیا ئاوا نابێ..
هةروةها شصخي ئيبنو حةجةريش لةبارةي رؤذووي رةجةبةوة فةرموويةتي: لةبارةي طةورةيي مانطي رةجةب و خصري رؤذووطرتن لةم مانطةدا فةرموودةيةك بةدةستمان نةطةيشتووة كة بؤ بةلَطة بشص، و كةساني تريش ثصش من ئةم قسةيان بة ثشت ئةستوورييةوة كردووة، و ثصشةوا حافيز ئيسماعيلي هةرةوي يةكصكة لةوانة..
رۆژووی دووشه‌ممه و پێنچ شه‌ممان:
هه‌روه‌ك كرده‌وه‌ی سالاَنه‌ی ئاده‌مزاد له‌شه‌وی نیوه‌ی شه‌عباندا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌و له‌باره‌گای په‌روه‌ردگارا پیشان ده‌دریت، كرده‌وه‌ی هه‌فتانه‌ش له رۆژی دووشه‌ممان و پێنچ شه‌مماندا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌و له‌باره‌گای په‌روه‌ردگارا پیشان ده‌درێت، له‌به‌رئه‌وه باش وایه له‌و رۆژانه‌دا به پێی توانا ئینسان به‌رِۆژووبێ.
ئوسامه‌ی كورِی زه‌ید خوا لێیان رازىبێ رۆیشت بۆ ده‌ورو به‌ری مه‌دینه‌و له دووشه‌ممه و پێنچ شه‌ممه‌دا به‌رِۆژوو ده‌بوو، لێیان پرسی: تۆ پیاوێكی پیر و به‌سالاَ چوویت، بۆچ له‌م دوو رۆژه‌دا به‌رِۆژوو ده‌بیت؟
ئه‌ویش فه‌رمووی: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌م دو رۆژه‌دا به‌رِۆژوو ده‌بوو، عه‌رزیان كرد بۆ به‌رِۆژوو ده‌بیت؟ فه‌رمووی: " إنَّ أعْمَالَ العِبَادِ تُعْرَضُ يَوْمَ الإثنَيْنِ وَيَوْمَ الخَمِيسِ، فَأحِبُّ أنْ يُعْرَضَ عَمَلِي وَأنَا صَائِمٌ "(6). واته: بێگومان له رۆژی دووشه‌ممه و پێنچ شه‌ممه‌دا كرده‌وه‌ی ئاده‌مزاد له‌باره‌گای په‌روه‌ردگارا پیشان ده‌درێت، منیش پێم خۆشه له‌و رۆژه‌دا كرده‌وه‌م پیشان بدرێت كه به‌رِۆژووم..
له‌باره‌ی رۆژووی دوشه‌ممه و پێنچ شه‌ممانه‌وه حه‌زره‌تی عائیشه خوا لێی رازی بێت فه‌رموویه‌تی: " إنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَتَحَرَّى صِيَامَ الاثْنَيْنِ وَالْخَمِيسِ "(7)
واته: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌شوێن رۆژووی رۆژانی دووشه‌ممه و پێنچ شه‌ممه‌دا ده‌گه‌ڕا..
رۆژنه رۆژێ:
حه‌زره‌تی داود سلاَوی خوای لێ بىَ هه‌روه‌ك پێغه‌ممه‌ر بوو، پاشا‌و ده‌سه‌لاَتداریش بوو، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ژاری له‌بیر نه‌چێته‌وه، رۆژ نه‌رۆژێك به‌رِۆژوو ده‌بوو، پێغه‌ممه‌ری خومان صلى الله عليه وسلم له‌باره‌ی رۆژووی داوده‌وه فه‌رموویه‌تی: " أحبُّ الصِّيامِ إلَىَ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ صِيَامُ دَاوُدَ عَليْهِ السَّلامُ، كانَ يَصُومُ يَومًا وَيُفطِرُ يَومًا "( 8) . واته: خۆشه‌ویسترین جۆری رۆژوو لای خوای بالاَده‌ست رۆژووی داوده- سلاَوی خوای ليَ بێ- رۆژێك به‌رِۆژوو ده‌بوو رۆژێكیش ده‌ی شكاند..
له چ شه‌و و له چ مانگێكدا بووه؟
شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه شه‌وڕه‌وی و بڵندبوونه‌وه له چ شه‌وێك و له چ مانگێكدا بووه، ده‌فه‌رموێ: له‌باره‌ی شه‌وڕه‌وی و و بلندبوونه‌وه‌وه جیاوازییه‌كی زۆری راو بۆ چوون له نێوان زانایاندا هه‌یه.. هه‌ندێك پێیان وایه له پێش پێغه‌ممه‌رایه‌تیدابووه.. ئه‌م بۆچوونه‌ش بۆچوونێكی ناماقووڵه‌و خاوه‌نه‌كه‌یشی به شاز و سه‌رپه‌ڕ ده‌ژمێررێت..
زۆری هه‌ره‌زۆری زانایان پێیان وایه كه له پاش پێغه‌ممه‌رایه‌تییه‌وه بووه، ئه‌وانیش رای جیاوازیان هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه هه‌ندێك فه‌رموویانه ساڵێك پێش كۆچكردن بۆ مه‌دینه رووی داوه، دیاری ترین خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونه‌ش ئیمامی نه‌وه‌وی و ئیبنو حه‌زمه.. ئیبنو حه‌زم له‌وباره‌وه زیاده ره‌وی ده‌كات و ده‌ڵی: ئیجماع له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه شه‌وی میعراج له‌مانگی ره‌بیعی یه‌كه‌مدا بووه، و ئه‌مه‌ش وه‌رناگیرێ و ده‌درێته دواوه.
له‌وباره‌وه زیاتر له ده بۆچوون هه‌یه، ئیبن جه‌وزی پێی وایه كه هه‌شت مانگ پێش كۆچكردن رووی داوه، به‌م پێیه رووداوی شه‌وره‌وی له مانگی ره‌جه‌بدا بووه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن: به‌شه‌ش مانگ پێش له كۆچ بووه، به‌پێی ئه‌م بۆ چوونه‌ش له‌مانگی ره‌مه‌زانا بووه، ئیبنو مونییر له‌شه‌رحی سیره‌تی ئیبنو عه‌بدیل به‌ڕردا ئه‌و رایه‌ی پێ په‌سه‌نده كه ده‌ڵێت له مانگی ره‌بیعی دووه‌م و ساڵێك پێش كۆچ بووه، قازی عیاز له زوهرییه‌وه ریوایه‌تی ده‌كات كه پێنچ ساڵ پێش كۆچ بووه...(9)
هه‌روه‌ك ئیبن قه‌ییم له زادا باسی كردووه شێخول ئیسلامیش ده‌فه‌رموێ: له‌وباره‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی بێگومان نییه كه بیسه‌لمێنێ له چ مانگێكدایه، یا له چ ده‌ڕۆژێكدایه؟ یا له چ شه‌وێكدایه؟ به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی پێمان گه‌یشتووه دابڕاو و جیاوازن، شتێكی تیا نییه به‌بڕشت بێت..(10)
ئیبنوره‌جه‌ب به‌ره‌حمه‌ت بێ باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كات و ده‌ڵێ: خه‌ڵكی ده‌گێڕنه‌وه كه رووداوی گه‌وره له‌مانگی ره‌جه‌بدا رووی داوه هیچیشیان دروست نین.. ریوایه‌تیان كردووه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له یه‌كه‌م شه‌وی ئه‌ومانگه له‌دایك بووه، وله بیست و حه‌وتیشیا كراوه به پێغه‌ممه‌ر، و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن له بیست و پێنجیا، هیچ كامیشیان دروست نیین. به سه‌نه‌دێكی نادروسته‌وه له‌قاسمی كوڕی موحه‌ممه‌دیان ریوایه‌ت كردووه كه ئه‌سراو میعراج له‌شه‌وی بیست و حه‌وتی ره‌جه‌بدا بووه، به‌ڵام ئیبراهیمی حه‌ربی و كه‌سانێكی تریش ئینكاریان كردووه..
ئه‌مانه‌م بۆیه باس كرد تا خه‌ڵكی ئێمه به‌رچاو روون بن له باره‌ی شه‌وی چراخانه‌وه كه شه‌وی میعراجه، ئه‌وه‌ند جیاوازی راو بۆچوون له‌نێوان زانایاندا هه‌یه، و بۆ رۆژووه‌كه‌یشی ئه‌وه رای گه‌وره زانایانی ئیسلامه، و فه‌رمووده‌یه‌كی ساغ و دروست له‌وباره‌وه نییه كه بیسه‌لمێنێ رۆژووی رۆژی 27 یا رۆژه‌كانی تری خێرن، جگه له‌وه‌ی كه بۆ هه‌موو مانگه‌كانی تر هه‌یه، وه‌ك رۆژووی دوو شه‌ممان و پێنچ شه‌ممان، رۆژووی رۆژنه رۆژێ، رۆژووی رۆژانی {31، 14، 15}، جگه له‌و فه‌رمووده لاوازڤانه‌ی له‌ووباره‌وه هاتوون و هه‌ندێكیشیان به هه‌ڵبه‌ستراو داده‌نرێن.. ئه‌و به‌ڕێزاه‌ی به شوێن رۆژووی خێرا ده‌گه‌ڕێن، ده‌بێ بزانن عیباده‌تی په‌روه‌ردگار ده‌بێ به‌پێی ده‌قێكی ساغ و دروست بێت.. و خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین له هه‌ر مانگێكدا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه بگرین كه باسكرا بێگومان رۆژوویه‌كی زۆرمان گرتووه، كه‌متر بۆشایی ده‌مێنێته‌وه له‌ناو مانگه‌كه‌دا..
داواكارم خوا یارمه‌تی هه‌موو لایه‌كمان بدات بۆ خۆ نزیكخستنه‌وه له خوای باڵاده‌سته‌وه به‌هۆی عیباده‌تی زیاتره‌وه...
په‌راوێزه‌كان:
1 أخرجه مسلم في كتاب الصيام /باب صيام النبي صلى الله عليه وسلم ، ص:488، برقم: 1960.
2 لای زانایانی فه‌رمووده‌حدیث (حدیث)، ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له‌باره‌ی رۆژووی مانگی ره‌جه‌به‌وه هه‌ن به‌لاواز دائه‌نرێن و پله‌ی به‌هێزیان نییه، به‌لاَم رایان وایه له‌كرده‌وه‌ی چاك و په‌سه‌ندا لاواز كاری پێ ئه‌كرێت، یه‌كێ له‌و فه‌رمووده لاوازانه‌ی ئیمامی ته‌به‌رانی (طبراني) ریوایه‌تی كردووه ئه‌وه‌یه كه ( پێغه‌ممه‌ر فه‌رموویه‌تی: " من صام يوما من رجب فكأنما صام سنة، ومن صام منه سبعة أيام غلقت عنه أبواب جهنم، ومن صام منه ثمانية أيام فتحت له ثمانية أبواب الجنة " أخرجه الطبراني. به‌پێی ئه‌م فه‌رمووده‌یه سوننه‌ته رۆژووی مانگی ره‌جه‌ب هه‌ر له رۆژێكه‌وه تا پانزه رۆژ..
3 أخرجه البخاري في كتاب الصوم /باب صوم الدهر، ص: 390. برقم: 1840.
4 أخرجه البخاري في كتاب الصوم/باب صوم يوم و إفطار يوم، ص: 391، برقم: 1842.
5 أخرجه الترمذي في كتاب الصوم/باب ما جا‌ء في صوم ثلاثة أيام من كل شهر، برقم:692.
6 أخرجه الترمذي في كتاب الصوم/باب ما جا‌ء في صوم يوم الإثنين والخميس، برقم:678. وصححه الألباني ..
7 رواه الْخمسةُ إلا أَبا داود.{الترمذي والنسائي وابن ماجة وأحمد}
8 رواه الجماعة إلا الترمذي{ البخاري ومسلم وأبوداود والنسائي وابن ماجة وأحمد}.
9 فتح الباري 7/203.
10 زاد المعاد ابن القيم: 1/57.
11 لطائف المعارف/ ص: 169.
هه‌روه‌هاله‌م به‌رگانه‌ی تریشدا ئه‌م بابه‌ته باس كراوه: صحيح مسلم بشرح النووي ص: 242. و زاد المعاد لابن القيم الجوزية: 3/30. فتح الباري للحافظ ابن حجر العسقلاني: 7/261.