به ناوی خودای گه وره
ماموستا گیان سڵاوێكی گه‌رمت ئاراسته ده‌كه‌م هیوام سه‌ربه‌رزیته مامۆستا گیان پرسیارێكم له به‌ڕیزتان هه‌یه ده‌رباره‌ی ماره‌كردنی حه‌زره‌تی عائیشه له پێغه‌مبه‌ری خودا(دروودی خوای لێ بێ) له ته مه نی 6 سالێدا ئایا ڕاسته ئه‌گه‌ر ڕاسته بۆمانی روون بكه‌ره‌وه خودا پاداشتان بداتاوه.
بسم الله
پاش سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر ویارو یاوه‌رانی..
كاك فه‌ره‌یدون گیان!
سڵاوی خوا له‌تۆیش بێت، ئه‌مه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ته:
پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ چۆن حه‌زره‌تی عائیشه‌ی ماره‌كرد؟ ئیمامی بوخاری ئه‌وه‌مان بۆ باس ده‌كات، كه حه‌زره‌تی عائیشه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ری خوا دروودی خوای لێ بێ فه‌رمووی: پێش ئه‌وه‌ی تۆ ماره بكه‌م دوو جار تۆم له‌خه‌وا پێ نیشان درا، جارێكیان له‌پارچه ئاورێشمێكه‌وه پێچرابوویته‌وه، و فریشته‌یه‌ك هه‌ڵیگرتبوویت و هێنایتی بۆلای من، منیش گوتم: سه‌ری هه‌ڵبده‌ره‌وه بزانم چییه؟ كه سه‌ری لادا تۆ بوویت. منیش گوتم: ئه‌گه‌ر ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه بێت، خۆی جێ به‌جێی ده‌كات، دارێكی تریش به‌هه‌مان شێوه فریشته‌كه له ناو پارچه ئاورێشمێكدا تۆی بۆ هێنام، و گوتم: سه‌ری هه‌ڵبده‌ره‌وه كه‌سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه تۆ بوویت. منیش گوتم: ئه‌گه‌ر ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه بێت، خۆی جێ به‌جێی ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌یه: 7012- حَدَّثَنَا محمد: أخبرنا أبو معاوية: أخبرنا هشام، عن ابنه، عن عائشة قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (أريتك قبل أن أتزوجك مرتين، رأيت الملك يحملك في سرقة من حرير، فقلت له: اكشف، فكشف فإذا هي أنت، فقلت: إن يكن هذا من عند الله يمضه، ثم أريتك يحملك في سرقة من حرير، فقلت: اكشف، فكشف، فإذا هي أنت، فقلت: إن يك هذا من عند الله يمضه . كتاب التعبير/ باب: ثياب الحرير في المنام، برقم: 6495. ص:1472.
هه‌روه‌ها له‌باسی نیكاح كردنی كیژدا له لاپه‌ره 1103 هه‌مان بابه‌تمان به‌م جۆره بۆ باس ده‌كات: 5078- حدثنا عبيد بن إسماعيل: حدثنا أبوأسامة، عن هشام، عن أبيه، عن عائشة قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
(أريتك في المنام مرتين، أذا رجل يحملك في سرقة حرير، فيقول: هذه امرأتك، فأكشفها فإذا هي أنت، فيقول: إن يكن هذا من عند الله يمضه كتاب النكاح/ باب نكاح الأبكار، برقم: 4688. ص 1103.
واته: حه‌زره‌تی عائیشه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ �?ه‌رمووی: دووجار له‌خه‌وا تۆم پیشاندرا، كه كه‌سێك تۆی له‌ناو پارچه ئاورێشمێكا هه‌ڵگرتبوو، پێی گوتم: ئه‌مه خێزانی تۆیه. منیش كه‌سه‌رم لادا دیتم تۆیت، منیش گوتم: ئه‌گه‌ر ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه بێت، خۆی جێ به‌جێی ده‌كات. باب نكاح الڕبكار: لاپه‌ره:1103.
له‌شه‌شدا ماره‌ی بر�?یوه، و له نۆدا گواستویه‌ته‌وه:
هه‌روه‌ها بۆخاری بۆمان باس ده‌كات كه هیشامی كوری عوروه له‌ده‌م عوروه‌ی باوكیه‌وه باسی ده‌كات: كه سێ ساڵ پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ له‌مه‌ككه‌وه كۆچ بۆ مه‌دینه بكات حه‌زره‌تی خه‌دیجه كۆچی دوایی كرد، دووساڵ پاش ئه‌وه مایه‌وه، ئینجا حه‌زره‌تی عائیشه‌ی ماره كرد، كه ته‌مه‌نی شه‌ش سالڵان بوو، به‌لڵام كاتێ گواستیه‌وه ته‌مه‌نی نۆسالڵان بوو.
3896- حدثني عبيد بن إسماعيل: حدثنا أبو أسامة، عن هشام، عن أبيه قال: توفيت خديجة قبل مخرج النبي صلى الله عليه وسلم إلى المدينة بثلاث سنين، فلبث سنتين أو قريبا من ذلك، ونكح عائشة، وهي بنت ست سنين، ثم بنى بها وهي بنت تسع سنين. كتاب مناقب الأنصار/باب تزويج النبي عائشة وقدومها المدينة، وبنائه بها. برقم: 3607. ص: 798.
كه‌وابوو پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ له‌ته‌مه‌نی شه‌ش سالڵاندا وه‌ك ماره كردن ماره‌ی كردووه، كه‌ئه‌مش یارمه‌تی ئافره‌ت ده‌دات بۆ زووهه‌ڵدانی، به‌تایبه‌ت كه پێی بگوترێ تۆ له گه‌وره‌ترین وناودارترین وبه‌رێزترین كه‌سی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه ماره كراوی، و ده‌بیته خێزانی.. بۆیه كاتێ كه‌رۆیشتنه مه‌دینه بالڵای باش هه‌ڵی دابوو، و به‌ته‌واوی پێگه‌یشتبوو. ئه‌وسا پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ گواستییه‌وه..
ئێمه ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ ئافره‌ت له ناوچه گه‌رمیانه‌كاندا زووتر پێده‌گات تا له ناوچه كوێستانییه‌كاندا.. وه له‌ناوچه كویستانییه‌كاندیشدا ئافره‌ت له ته‌مه‌نی یانزه‌و دوانزه‌دا به‌زۆری باڵغ ده‌بێت.. له‌ناوچه گه‌رمیانه‌كاندا به‌زۆری له‌ته‌مه‌نی هه‌شت ونۆدا باڵغ ده‌بن..
ئه‌نجا ئه‌وه‌شمان له‌بییر نه‌چێ هه‌ندێ ئافره‌ت هه‌یه له‌ته‌مه‌نی 25 سالیشدا هه‌ر بچكۆله‌و رێزه‌یه، هه‌ندێكیش هه‌یه له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا بالای له‌پانزه ساڵییه‌ك ده‌چێت. ئێمه له سه‌نگه سه‌ر بووین، ماڵێكی دراوسێمان هه‌بوو كیژێكی شه‌ش سالیان هه‌بوو ماشه‌ڵلا ئه‌وه‌ند یه‌قم و به‌خۆوه بوو، ده‌تگوت: كیژی چوارده‌سالڵانه، جا ئه‌بێ ئه‌وه له‌ته‌مه‌نی بلوغا چی به‌سه‌ر هاتبێ! به‌خێزانمم گوت: كاتی خۆیشی حه‌زره‌تی عائیشه ئاوه‌هابووه..
ئه‌وه‌شمان له‌بییر نه‌چێ.. هه‌ندێ كه‌س مه‌كانه‌تی كۆمه‌لڵایه‌تی، و جوان خاسی خۆی و خۆشه‌ویستی له دلاندا و له‌ناو خه‌ڵكا باسكردنی به‌چاكه وا ده‌كات كه ئافره‌ت باته‌مه‌ن بچو‌وكیش بێت زۆر به‌ئاره‌زومه‌ندانه‌وه شووی پێ بكات، براده‌رێك بۆی گێر�?امه‌وه گوتی: له‌ته‌مه‌نی چل ساڵیدا بووم، كه كیژێكی نۆ ساڵه حه‌زی لێ ده‌كردم، و پێم گوت: كچێ من له‌ته‌مه‌نی باوكت دام، وتی پێی گوتووم: به‌خوا من تۆم زۆرخۆش ده‌وێ!! له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌مووشتێ به پێوه‌ری خۆمان نه‌پێوین..
هیوادارم به‌م رونكردنه‌وه‌یه توانیبێتم هه‌ندێ ته‌مو مژم له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه لادابێ.