سه‌لامو عه‌له‌یكم مامۆستای به‌ڕێز و خۆشه‌ویست:
مامۆستا گیان ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئیسلام بێت و ببێته مه‌سیحی یان یه‌هودی یان ئێزدی سزاكه‌ی له ئاینی پیرۆزی ئیسلامماندا چییه..؟ به‌ڵام تكایه حه‌ز ئه‌كه‌م به ته‌واوی فه‌رمووده پیرۆزه‌كان و ده‌قه پیرۆزه‌كانی نێو قورئانی پیرۆز له سوره‌ت و ئایه‌ت وه‌ڵامم بده‌یته‌وه چونكه هاوڕێیه‌كم ئیسلام بووه و بۆته مه‌سیحی و ئێستا وا خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه خۆم رۆژانه هه‌وڵ له‌گه‌ڵ ئه‌یه‌م و محاوله ده‌كه‌م به فه‌رمووده و ئایات قناعه‌تی بۆ دروست بكه‌م بۆیه حه‌زم كرد به‌ڕێزتان رێنماییم بكه‌ن له‌پێناو خودای گه‌وره و ئاینه پیرۆز و خۆشه‌ویسته‌كه‌مان.
والسلام علیكم و رحمه الله و بركاته
سامان كه‌ركوكی – دووزخورماتوو
برای باشم كاكه سامان سڵاوی خوا له‌تۆیش بێت
هیوادارم له‌هه‌وڵه‌كه‌تا سه‌ركه‌وتوو بیت و ئه‌و هاوڕێیه‌ت له‌ئاگری به‌سوێی دۆزه‌خ رزگار بكه‌یت.. ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و كوڕه جه‌زائیرییه‌ی بۆ بگێڕیته‌وه كه چۆن بووه‌ته مه‌سیحی و چۆن هه‌وڵی داوه خه‌ڵكی تريش بكاته مه‌سیحی و به‌ڵام به‌هۆی خوێندنه‌وه‌و ته‌حقیقكردنی خۆیه‌وه خوای باڵاده‌ست هیدایه‌تی داوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر رێی راست.. و ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌ناو سایته‌كه‌ی پێنجوێنیدا هه‌یه به‌ناوی چۆن بوو به به‌دیان؟ له پێنچ ئه‌ڵقه‌دا پێشكه‌شمان كردووه. پێم وايه ئه‌وبابه‌ته بۆ ئێستای ئه‌م هاوه‌لَه‌ی تۆ زۆر باشه، و ئه‌مه‌ش لینكه‌كانیه‌تی:
http://penjweny.org/article/339
http://penjweny.org/article/342
http://penjweny.org/article/347
http://penjweny.org/article/355
http://penjweny.org/article/359
پاشان ئه‌مه‌ش حوكمی شه‌رعی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌وه‌یه له‌ئیسلامدا:
موسوڵمان ئه‌گه‌ر له‌ئاینی خۆی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و رۆیشته سه‌ر دینێكی تر جگه له‌دینی ئیسلام، به‌شی زۆری مه‌زهه‌به‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ده‌بێ بكوژرێ، و به‌ڵگه‌ش به‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم دێننه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: " من بدل دينه فاقتلوه " واته: ئه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌ی خۆی گۆڕی بیكوژن.. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش جگه له ئیمامی موسلیم بوخاری ترمزی و ئه‌بوداود و نه‌سائی و ئه‌حمه‌د ریوایه‌تیان كردووه.. هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش بوخاری و موسلیم له ئیبنو مه‌سعوده‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی:" لا يحل دم امرئ مسلم يشهد أن لا إله إلا الله وأني رسول الله إلا بإحدى ثلاث: النفس بالنفس، والثيب الزاني، والمارق من الدين التارك للجماعة ". واته:خوێنڕشتنی هیچ كه‌سێكی موسوڵمان دروست نییه به‌یه‌كێ له‌م سێ حاڵه‌ته نه‌بێ: گیان به‌گیان، { واته: كه‌سێك كه‌سێكی به‌ناهه‌ق كوشتووه ده‌بێ بكوژرێته‌وه، مه‌گه‌ر كه‌س و كاره‌كه‌ی لێی ببورن.} كه‌سێكی خاوه‌ن هاوسه‌ر زینا بكات حوكمه‌كه‌ی كوشتنه، ئه‌وه‌ش له‌دین پاشگه‌ز بێته‌وه‌و وازله كۆمه‌ڵی موسوڵمانان بێنێت.
له‌قورئانیشا باسی مو‌ڕته‌ددی كردووه به‌لاَم فه‌رمانی به‌كوشتنی نه‌داوه، ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكردووه كه كرده‌وه‌كانی له‌دنیا و قیامه‌تا ده‌سووتێ و به‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه ئاگر به‌رده‌داته خه‌رمانی كرده‌وه‌ی چاكه‌ی و جگه له سزا پاداشتێكی تری نابێ، وه‌ك ئه‌م ئایه‌ته كه ده‌فه‌رموێ: " وَمَن يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالآَخِرَةِ ".البقرة/ 217. واته: ئه‌وه‌ی له‌ئێوه پاشگه‌زبێته‌وه له‌ئاینه‌كه‌ی و بمرێ به‌كافری ده‌مرێ، و ئه‌وانه كرده‌وه‌كانیان له‌دنیاو قیامه‌تا پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه..
یا ئه‌م ئایه‌ته‌ی تر كه ده‌فه‌رموێ: " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تُطِيعُوا الَّذِينَ كَفَرُوا يَرُدُّوكُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ ". آل عمران/ 149. واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! ئه‌گه‌ر به‌گوێی كافره‌كان بكه‌ن پاشگه‌زتان ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ره‌ودواتان ده‌به‌ن، و به‌زه‌ره‌ره‌ومه‌ندی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.. هه‌روه‌ها ئه‌م ئایه‌ته‌ی تریش: " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَن يَّرْتَدَّ مِنْكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ... " المائدة/ 54. هةروةها " إِنَّ الَّذِينَ ارْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى الشَّيْطَانُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَى لَهُم ْ. "محمد/ 25.
له‌چه‌ند ئایه‌تێكی تری قورئاندا خوای باڵاده‌ست باسی ئه‌وانه‌ی كردووه پاش ئه‌وه كه له‌راسته‌قینه‌ی ئیسلام شاره‌زا ده‌بن و به نیعمه‌تی ئیسلام شاد ده‌بن سه‌ر له‌خۆیان چه‌واشه‌ده‌كه‌ن و كافر ده‌بن، ئه‌وانه به‌ر غه‌زه‌ب و خه‌شمی خوا ده‌كه‌ون، و سزایه‌كی گه‌وره ده‌درێن.. جگه له‌وانه‌ی به‌زۆر كافر ده‌كرێن و له‌رواڵه‌تا كفر ده‌كه‌ن و به‌ڵام دڵیان پڕ له باوه‌ڕه، ئه‌وانه به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ناكه‌ون.. "مَن كَفَرَ بِاللهِ مِن بَعْدِ إيمَانِهِ إِلاَّ مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالإِيمَانِ وَلَكِن مَّن شَرَحَ بِالْكُفْرِ صَدْرًا فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِّنَ اللهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ". النحل/109، هه‌روه‌ها ئه‌م ئایه‌ته‌ش: "وَعَدَ اللهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لاَ يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا، وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ". النور/ 55. واته: ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئێوه‌دا باوه‌ڕیان هێناوه و كرده‌وه‌ی چاكه‌یان كردووه خوا به‌ڵێنی پێ داون له‌سه‌ر زه‌ویدا بیانكاته جێ نشین.. هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌وانی جێگیر كرد، و ئه‌وئاینه‌شیان بۆ جێگییر بكات كه خوا رازی بووه ببێت به دینیان، و خوا ترسیان بۆ ده‌گۆڕێ به ئۆقره‌یی و ئاسایش.. من ده‌په‌رستن و هیچ شتێك ناكه‌نه هاوه‌ڵم، ئه‌وه‌ی پاش ئه‌وحاڵه كافر ببێت ئه‌وه له‌تاقمی فاسقانه..
رای زانایان:
هه‌روه‌ك زانایان ده‌فه‌رموون سزای هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌ئیسلام كوشتنه، به‌پێی هه‌ر چوار مه‌زه‌به ناو داره‌كه، و ئه‌و مه‌زه‌بانه‌ی تریش كه ناوبانگیان وه‌ك ئه‌وان نییه..و به‌ڵگه‌شیان له‌و بۆچوونه‌یاندا قورئان و سوننه‌ت و ئیجماعه.
به‌ڵگه‌ی قورئانی:
زانايان له‌قورئاندا به‌ڵگه به‌م ئایه‌ته دێننه‌وه كه له‌سووره‌تی ئه‌لفه‌تحدا ده‌فه‌رموێ: " ستُدعون إلى قوم أولي بأس شديد تقاتلونهم أو يسلمون " الفتح/ 16و جگه له‌وانیش.. واته: بانگ ده‌كرێن بۆ لای قه‌ومێكی خاوه‌ن هێز و جه‌نگاوه‌ر، له‌دژیان ده‌جه‌نگن، یا خۆیان له ئه‌ندجامی بییركردنه‌وه‌دا موسولَمان ده‌بن.. ده‌لَێن: ئه‌مانه ئه‌و یه‌مامه‌ییانه‌ن كه مورته‌د بوونه‌وه، و حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر شه‌ڕی له‌دژ كرد
به‌ڵگه‌ی سوننه‌ت:
هه‌روه‌ها له سوننه‌تیشا به‌ڵگه به‌و فه‌رمووده‌یه دێننه‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: "لا يحل دم امرئ مسلم إلا بإحدى ثلاث: .1، 2، 3- والتارك لدينه المفارق للجماعة ". رواه البخاري. خوێن رشتنی موسڵمان به‌یه‌كێ له‌و سێ شته نه‌بێت دروست نییه.. 1-و 2-، 3- ئه‌وه‌ی واز له ئاینه‌كه‌ی دینێ، و بڵاوه به كۆمه‌ڵ ده‌كات.. هه‌روه‌ها رووداوی عوگه‌ل، و موزه‌ینه.. و ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه ده‌فه‌رموێ: " من بدل دينه فاقتلوه " واته: ئه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌ی خۆی گۆڕی بیكوژن..
به‌ڵگه‌ی ئیجماع:
به‌ڵگه‌ی ئیجماعیش به‌وه دێننه‌وه كه حه‌زره‌تی ئه‌بووبه‌كر خوا لێی رازی بێت، بۆگه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌كات نه‌ده‌ره‌كان له‌شكری ئاماده‌كرد و له‌ته‌كیانا جه‌نگی .. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌شیان به‌وه هێناوه‌ته‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم ، فه‌رمانی داوه به‌كوشتنی " عبد الله بن أبي سرح، و ابن خَطل " و چه‌ند كه‌سێكی تريش ..
له‌گه‌لَ ئه‌وه‌دا هه‌موو ئه‌و به‌لَگانه‌ی باسكران جێی باسن و له‌لایه‌ن زانایانه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر كراوه، من پێم وایه ئه‌و كه‌سه‌ی كه رووده‌كاته ئیسلام ده‌بێ ته‌واوی ئازادی خۆی هه‌بێ، و له‌ترسانا موسولَمان نه‌بێت، چونكه ئه‌كه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی به‌ئیسلام نه‌بێت و له‌ترسانا خۆی به‌موسولَمان پیشان بدات ئه‌وه خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی لێكراوه، چونكه كراوه به مونافیق، مونافیقیش له‌ئیسلامدا سزاكه‌ی بۆ دیاری كراوه كه له بنكڕی جه‌هه‌ننه‌مدایه هه‌روه‌ك خوای بالآده‌ست له‌م ئایه‌ته‌دا باسی ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: " إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا " النساء/ 145. "
هه‌ركه‌س هه‌رئاینێكی هه‌یه بابیبێت، من پێم وایه ئه‌م ئایه‌ته كه ده‌فه‌رموێ: " لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُۆمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (256) اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آَمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ" البقرة/257. واته: زۆركردن و ناچاركردن نییه له‌وه‌رگرتنی ئایندا، رێنوێنی له‌سه‌رگه‌ردانی جیابوه‌ته‌وه، و حه‌قیقه‌ت ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به خوا بێنێ و بێ باوه‌ڕ ببێت به‌هه‌موو تاغووتێكی په‌رستراو جگه له ئه‌لَلآ ئه‌وه ده‌ستی به گوریس و رێسمانێكی پته‌وی واوه گرتووه كه پسانی بۆنییه، و خوایش بیسه‌ر و زانایه.. ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه خوا كۆمه‌ك و پشتیوانیانه‌و له‌تاریكی كوفره‌وه به‌ره‌و رووناكی باوه‌ڕیان ده‌بات، و ئه‌وانه‌ی كافریش بوون شه‌یتان كۆمه‌ك و پشتیوانیانه‌و له‌رووناكی باوه‌ڕه‌وه به‌ره‌و تاریكی كوفریان ده‌به‌ن، ئه‌وانه دۆزه‌خین وپاداشتیان مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه له‌ئاگری به‌سوێی دۆزه‌خدا..
له‌به‌ر ئه‌وه من وام پێ باشه تۆ كاسێته‌كانی ئه‌حمه‌د دیداتی پێ بده‌یت و ناو به‌ناو به‌سه‌ر هاتی تازه موسولَمان بووه‌كانی پێ بده‌یت ئه‌وانه‌ی كه قه‌شه‌و پێشه‌واوای مه‌زه‌بی مه‌سیحی بوون و موسولَمان بوون.. ئینشائه‌لََلآ له‌مه‌ولا منیش خۆم یه‌كلایی ده‌كه‌مه‌وه بۆ نووسین له‌وباره‌وه..
هیوادارم خوا ده‌ست به‌بالَته‌وه بگرێت و سه‌ركه‌وتووت بكات..ئامین..