ئایا به سه‌یرکردنی ناشه‌رعی گه‌ر مرۆڤ ره‌حه‌ت ببێت، ڕۆژووه‌که‌ی
به ناوی خوا
مامۆستا گیان سه‌لامی خوات لێ بێ، ده‌ستخۆشی ئه‌و ماندوو بوونه‌ت لێ ده‌که‌م.
مامۆستا گیان ئایا ڕۆژوو به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌سه‌یرکردنی ناشه‌رعی مرۆڤ ره‌حه‌ت ببێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ستی به‌ر زه‌که‌ری بکه‌وێت؟ ئه‌مه‌یه پرسیاره‌که‌م، زۆر داوای بوردن ده‌که‌م، شه‌رمه‌زارم به‌ڵام شه‌رع شه‌رمی تیا نییه. خوا بتهێڵێت بۆمان.
سڵاوی سه‌رجه‌م پێنجوێنت لێ بێ.
ئیتر به‌خوات ئه‌سپێرم
ته‌له‌به‌ی بچووکت کاروان ته‌ها پێنجوێنی
ئه‌گه‌ر له‌وه‌پێش عاده‌تی وابووبێ به‌وجۆره سهیركردنه ئاوی بێته‌وه‌و ره‌حه‌ت ببێت، به‌ڵێ رۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێ، چونكه وه‌ك ئه‌وه وایه به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره‌ی كردبێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وه پێش عاده‌تی وا نه‌بووبێ ئه‌وه رۆژووه‌كه‌ی ناشكێ.