مامۆستاگیان سه‌له‌فییه‌كان ده‌ڵێن: دوای نوێژ بیدعه‌یه دوعا بكه‌یت ئایا ئه‌مه راسته یان نه ؟
بۆئه‌و به‌ڕێزه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی ناردووه‌و هه‌موو خوێنه‌رێكی به‌ڕێزی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پاش الحمد لله رب العالمين ، والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين ده‌بێ بڵێين:
تا ئێستا چه‌ندین جار دراوه به‌گوێمانا و پرسیاریان بۆ ناردووین، وادیاره له ناوخۆی كوردستانا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كراوه‌ته كێشه‌یه‌ك و خه‌لَكی به‌شوێن وه‌لآمی دروستا ده‌گه‌ڕێت و تا ئێستا گه‌وره زانایان له پاش نوێژه‌كانه‌وه دوعایان خوێندووه‌و ئێستاش ئه‌م گه‌نجانه ئه‌وان به نه‌زان سه‌یر ده‌كه‌ن و به‌بێ ئاگایان له حه‌دیس و فه‌رمووده ده‌زانن.. ئاخۆ ئه‌مانه له‌سه‌ر هه‌ق بن یا ئه‌و گه‌وره زانایانه‌ی پێشوو؟ ئه‌مه پرسیارێكه‌و دێت به مێشكی به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌لَكه‌ی رووی له‌خوا كردووه وده‌یه‌وێ به‌و شێوه‌یه به‌ندایه‌تی بۆخوا بكات كه خوا پێی خۆشه‌و داوای لێكراوه،و ده‌یه‌وێ شوێن رێڕه‌وی حه‌زره‌تی محمد المصطفى بكه‌وێ، بۆیه په‌نا به‌م زانا‌و ئه‌و زانا ده‌بات به‌لَكو حه‌قیقه‌تیان بۆ روون بكه‌نه‌وه..
منیش به‌پێويستم زانی له‌م باره‌وه ته‌حقیقێك بكه‌م و بزانم ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چۆنه، دیتم ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌سه‌له‌یه‌كه له‌نێوان زانایانی قوتابخانه‌كه‌ی ئیمام ئیبنو ته‌یمییه‌و زانایانی هه‌رچوار مه‌زه‌به‌كه‌ی تر جیاوازی راو بۆ چوون هه‌یه، ته‌نانه‌ت پێشه‌وایانی به‌ناو بانگی مه‌زه‌بی حه‌نبه‌لی وه‌ك ئیمام ئیبنو قودامه‌ی مه‌قدیسی كه خاوه‌نی كتێبی {ئه‌لموغنی}یه رای له‌رای ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی شیخ ئیبنو ته‌یمییه جیاوازه.. ودیتم ئیمامی بۆخاری به‌كرده‌وه نه‌ك به قسه وه‌لآمی ئه‌و جۆره زانایانه‌ی داوه‌ته‌وه كه به‌وشێوه بییریان كردۆته‌وه، وادیاره له‌سه‌رده‌می ئه‌ویشدا وه‌ها بۆ چوونێك هه‌بووه، كه‌وابوو مه‌سه‌له‌كه تازه نییه‌و له كۆنه‌وه ئه‌م جیاوازی راو بۆ چوونه هه‌یه.. به‌لآم له‌م مه‌سایلانه‌دا پێویسته ئینسان شوێن به‌لَگه‌و ده‌لیل بكه‌وێ، كێ به‌لَگه‌ی به‌هێزی پێ بوو، ئه‌ومانه به‌لاوه په‌سه‌ند بێت.. چونكه خوا ئینسانی به شێوه‌یه‌ك دروست كردووه كه شێوه‌ی بییركردنه‌وه‌و بۆچوونیان له یه‌ك جیاواز بێت، و ئاستی زیره‌كی و لێوره‌گرتنیان وه‌ك یه‌ك نه‌بێ.. له‌مه‌یشه‌وه جیاوازی راو بۆ چوون دروست ده‌بێت.. به‌لآم گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌كافر و موسقۆف و بیدعه‌چی دا نه‌نێیت و له جوغزی ئیمان و ئیسلام ده‌ری نه‌كه‌یت.. هه‌میشه له‌خوا بپاڕێینه‌وه خوایه حه‌قمان پێ پیشان بده‌و بمانكه شوێنكه‌وته‌ی حه‌ق.. وه ناهه‌قیشمان به‌ناهه‌ق پێ پیشان بده‌و دوورمان بخه‌ره‌وه لێی..
ئایا له پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه دوعا هه‌یه؟
ئیمامی بوخاری كه زانایه‌كی پایه‌به‌رزی پێشه‌وایانی سه‌له‌فه له كتێبه دروسته‌كه‌ی خۆ‌یا باسێكی نووسیوه به‌ناوی باسی دوعاكردن له‌دوای نوێژه‌وه، شێخی ئیبنو حه‌جه‌ریش ده‌فه‌رموێ: ئه‌م ناونیشانه‌ی بوخاری بۆ ئه‌م باسه په‌رچێكی پته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی پێان وایه كه دوعاكردن له‌دوای نوێژه‌وه دروست نییه، و له‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه‌شیاندا به‌ڵگه به‌و فه‌رمووده‌یه دێننه‌وه كه ئیمامی موسلیم له كتێبه دروسته‌كه‌یا له عائیشه‌وه ریوایه‌تی كردووه كه فه‌رموویه‌تی: " كان النبي صلى الله عليه وسلم إذا سلم لا يثبت الا قدر ما يقول: اللهّم أنْتَ السّلاَمُ ومِنْكَ السّلاَمُ تَبَارَكْتَ يا ذا الجْلاَلِ والإكْرَامِ ". له‌دوای نوێژ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كه سه‌لامی داوه‌ته‌وه دانه‌نیشتووه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌نه‌بێ كه فه‌رموویه‌تی: " اللهّم أنْتَ السّلاَمُ ومِنْكَ السّلاَمُ تَبَارَكْتَ يا ذا الجْلاَلِ والإكْرَامِ "(1)
شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر له‌وه‌ڵامی ئه‌و بۆچونه‌یاندا ده‌فه‌رموێ: مه‌به‌ست له‌و نه‌فیه ناوبراوه‌دا ئه‌وه‌یه: كه له‌سه‌ر ئه‌و شێوه دانیشتنه‌ی پێش سه‌لامدانه‌وه‌یدا به‌رده‌وام نه‌بووه، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و دوعایه نه‌بێت. چونكه به‌سه‌نه‌دی دروست و سه‌حیح هاتووه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم پاش ئه‌وه كه سه‌لامی داوه‌ته‌وه رووی كردۆته هاوه‌ڵه‌كانی و ئه‌و دوعایانه‌ی خوێندووه.
ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م بۆ چوونانه‌یان هه‌یه قسه‌كه‌ی ئیبنو قه‌یيم ده‌كه‌نه ده‌لیل و به‌ڵگه، كه له كتێبی {زاد المعاد - هه‌دیی نه‌به‌وی}دا ده‌ڵێت:" رووه‌و قیبله دوعاكردن پاش سه‌لامدانه‌وه له‌نوێژ سه‌نه‌دێكی دروست، ته‌نانه‌ت حه‌سه‌نیشی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه بنه‌مایه‌كی له سوننه‌تدا نییه، جا ئه‌وكه‌سه ئیمام بێت یا مه‌ئموم یابه ته‌نیابێت، و هه‌ندێكیش تایبه‌تیان كردووه به نوێژی به‌یانی و نوێژی عه‌سره‌وه، ئه‌م كاره‌ش نه پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم كردوویه‌تی ونه خه‌لیفه‌كانی پاش خۆی، و ئۆمه‌ته‌كه‌یشی بۆ شتی وا رێنوێنی نه‌كردووه، ئه‌مه ته‌نیا كارێك بووه هه‌ندێ كه‌س پێیان باش بووه بیكه‌نه بریتی سوونه‌ت " پاشان ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌و دوعایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌نوێژه‌وه هه‌یه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ناو نوێژا ئه‌نجامی داون، و فه‌رمانی كردووه له‌ناو نوێژا ئه‌نجام بدرێت. "(2)
پاشان ده‌ڵێت: "ئه‌م بۆچوونه‌ش شیاوه به‌حاڵی نوێژكه‌ره‌وه، چونكه ئه‌و رووی له‌خوایه، و موناجاتی له‌گه‌ڵا ده‌كات، وكاتێ سه‌لامی دایه‌وه موناجاته‌كه‌ی ده‌پچڕێت، ولێ نزیكبوونه‌كه‌ی دوایی دێت، ئیتر چۆن داوا كارییه‌كه‌ی له‌كاتی موناجات و نزیكبوونه‌وه‌و رووتێكردنه‌وه واز لێده‌هێنێ، وكاتێ كۆتایی به‌موناجات و نزیكبوونه‌وه‌و رووتێكردن هێنا ئینجا داوای لێ بكات؟!
پاشان ده‌ڵًێت: ئه‌و یادكردنه‌وه و زیكرانه‌ی باسیان هاتووه له‌دوای نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه سوننه‌تن بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی بیه‌وێت ئه‌نجامیان بدات سڵاوات بدات له‌سه‌ر پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم، و پاش ئه‌وه كه له‌و زیكرانه بوه‌وه هه‌رچی ده‌وێت داوای بكات، و به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت دوعا بكات، به‌ڵام ئه‌م دوعاكردنه‌ی به‌دوعاكردن له‌دوای نوێژه‌وه دانانرێت، به‌ڵكو دوعاكردنه له‌دوای عیباده‌تێكی نوێوه كه ئه‌ویش زیكركردنه... بۆچوونه‌كه‌ی ئیبن قه‌ییم به‌ره‌حمه‌ت بێ كۆتایی هات..
شێخی ئیبنو حه‌جه‌ریش به‌ره‌حمه‌ت بێ ده‌فه‌رموێ: " ئه‌و ئیددیعایه‌ی ئه‌و كه به‌وشێوه ره‌هایه نه‌فی ده‌كات وه‌رناگیرێ، چونكه ئه‌بوداود و نه‌سسائی له‌موعازی كوڕی جه‌به‌له‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی به‌موعاز: من وه‌ڵڵاهی خۆشم ده‌ویت، له‌دوای هه‌موو نوێژێكه‌وه واز نه‌هێنیت و بڵێ: " اللهُمَّ أعِنِّي عَلى ذِكركَ وشُكركَ وحُسْنِ عِبادتكَ "، ئیبنو حیببان و حاكمیش به دروستیان داناوه.(3).
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د و تیرمزی و نه‌سسائی له ئه‌بی به‌كره‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم له‌دوای هه‌موو نوێژێكه‌وه ئه‌م دوعایه‌ی كردووه " اللهم اني أعوذ بك من الكفر والفقر وعذاب القبر " حاكمیش به‌دروستی داناوه..{ هه‌روه‌ها ئیبن جه‌ریری ته‌به‌ریش ریوایه‌تی كردووه و به دروستی داناوه.}(4)
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه سه‌عد ریوایه‌تی ده‌كات له باره‌ی په‌نا به‌خوا گرتنی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له به‌خیلی و چاو چنۆكی. ئیمامی بوخاری له‌چه‌ند شوێنێكا له سه‌حیحه‌كه‌یا ریوایه‌تی كردووه:
2667 - حدثنا موسى بن إسماعيل: حدثا أبو عوانة: حدثنا عبد الملك بن عمير: سمعت عمرو بن ميمون الأودي قال: " كان سعد يعلم بنيه هؤلاء الكلمات، كما يعلم المعلم الغلمان الكتابة، ويقول: إن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان يتعوذ منهن دبر الصلاة: اللهم إني أعوذ بك من الجبن، وأعوذ بك أن أرد إلى أرذل العمر، وأعوذ بك من فتنة الدنيا، وأعوذ بك من عذاب القبر". فحدثت به مصعبا فصدقه.(5)
وفی كتاب الأطعمة/باب: الحَیْسِ، برقم: 5109، و عن مصعب بن سعد، عن سعد بن أبي وقاص رضي الله عنه كان يأمر بهؤلاء الخمس ويحدثهن عن النبي صلى الله علیه وسلم: ( " اللهم إنی أعوذ بك من الجبن وأعوذ بك من البخل و أعوذ بك من أن أرد إلى أرذل العمر, وأعوذ بك من فتنة الدنیا وأعوذ بك من عذاب). فی كتاب الدعوات/ باب: التعوذ من البخل، برقم: 6009.” وعن سعد أنه كان یعلم بنیه هؤلاء الكلمات, ویقول : ( إن رسول الله صلى الله علیه وسلم- كان یتعوذ به‌ن دبر كل صلاة: " اللهم إنی أعوذ بك من الجبن وأعوذ بك من البخل و أعوذ بك من أن أرد إلى أرذل العمر, وأعوذ بك من فتنة الدنیا وعذاب القبر” (6)
هه‌روه‌ها ئه‌بوداود و نه‌سائی له زه‌یدی كوڕی ئه‌رقه‌مه‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه گوێی لێبووه پێغه‌مه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌دوای هه‌موو نوێژێكه‌وه فه‌رموویه‌تی: " كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول في دبر صلاته: اللهم ربنا ورب كل شي‌ء أنا شهيد أنك أنت الرب وحدك لا شريك لك اللهم ربنا ورب كل شي‌ء أنا شهيد أن محمدا عبدك ورسولك اللهم ربنا ورب كل شي‌ء أنا شهيد أن العباد كلهم إخوة اللهم ربنا ورب كل شي‌ء اجعلني مخلصا لك وأهلي في كل ساعة في الدنيا والآخرة يا ذا الجلال والإكرام اسمع واستجب الله أكبر الأكبر اللهم نور السماوات والأرض قال سليمان بن داود رب السماوات والأرض الله أكبر الأكبر حسبي الله ونعم الوكيل الله أكبر الأكبر." وعن زيد بن أرقم قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يدعو في دبر الصلاة، يقول...." (7).
هه‌روه‌ها نه‌سسائی له ئوم سه‌له‌مه‌وه ریوایه‌تی كردووه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌پاش نوێژی به‌یانییه‌وه فه‌رموویه‌تی: ": اللهم اني أسألك علما نافعا، وعملا متقبلا، ورزقا طيبا "(8)
هه‌روه‌ها نه‌سسائی له حاریسی كوڕی موسلیمه‌وه ریوایه‌تی ده‌كات كه پێغه‌مه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی پێی: ئه‌گه‌ر نوێژی به‌یانیت كرد پێش ئه‌وه‌ی قسه‌بكه‌یت حه‌وت جار بڵێ: خوایه په‌نام بده‌ی له ئاگری جه‌هه‌ننه‌م، ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌دا مردیت خوای باڵاده‌ست پارێزگاریت له ئاگر بۆ ده‌نووسێت. ئه‌گه‌ر نوێژی مه‌غریبت كرد پێش ئه‌وه‌ی قسه‌بكه‌یت حه‌وت جار بڵێ: خوایه په‌نام بده‌ی له ئاگری جه‌هه‌ننه‌م، ئه‌گه‌ر له‌و شه‌وه‌دا مردیت خوای باڵاده‌ست پارێزگاریت له ئاگر بۆ ده‌نووسێت.: قال لي النبي صلى الله عليه وسلم إذا صليت الصبح فقل قبل أن تتكلم: اللهم أجرني من النار، سبع مرات، فإنك ان مت من يومك ذلك كتب الله لك جِوارا من النار، فإذا صليت المغرب فقل قبل ان تتكلم: اللهم أجرني من النار سبع مرات، فإنك ان مت من ليلتك كتب الله لك جوارا من النار ". (9)
هه‌روه‌ها نه‌سسائی له سوهه‌یبه‌وه ریوایه‌تی كردووه‌و ئیبنو حیببانیش به سه‌حیحی داناوه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كاتێ له‌نوێژ بوه‌ته‌وه ئه‌م دوعایه‌ی حه‌زره‌تی داودی كردووه، كه‌عب سوێند به‌وزاتی ئه‌ڵڵایه ده‌خوات كه ده‌ریای بۆ مووسا له‌ت كرد حه‌زره‌تی داود كاتێ له‌نوێژ ببوایه‌ته‌وه ئه‌م دوعایه‌ی ده‌كرد: " اللهم أصلح لي ديني الذي جعلته لي عصمة، وأصلح لي دنياي الذي جعلت فيها معاشي، اللهم اني أعوذ برضاك من سخطك، وأعوذ ثم ذكر كلمة معناها بعفوك من نقمتك، وأعوذ بك من‌ك، لا مانع لما أعطيت، ولا معطي لما منعت، ولا ينفع ذا الجد من‌ك الجد.. قال: وحدثني كعب أن صهيبا حدثه أن محمدا صلى الله عليه وسلم كان يقولهن عند انصرافه من صلاته ".(10) ده‌فه‌رموێ: كه‌عب بۆی باسكردم كه ئه‌ویش سوهه‌یب بۆی باسكردوه: پێغه‌ممه‌ریش صلى الله علیه وسلم له دوای ته‌واو بوونی نوێژه‌كه‌یه‌وه ده‌یخوێندن.
ئايا له‌كۆتایی ته‌حیاتا خوێندوویه‌تی؟ :
له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بڵێن: مه‌به‌ست له‌دوای هه‌موو نوێژێكه‌وه نزیكی كۆتایی هاتنی نوێژه‌كه‌بووه واته: له‌كۆتایی ته‌حیاتا خوێندوویه‌تی..
شێخی ئیبنوحه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: ئێمه‌ش ده‌ڵێین: مه‌به‌ست له‌دوای هه‌موو نوێژك {دوای سه‌لامدانه‌وه بووه} به ئیجماع.. ئه‌مه‌ش به‌وشێوه‌یه تا پێچه‌وانه‌كه‌ی سابت ده‌بێت..
هه‌روه‌ها ترمزی به‌سه‌نه‌دێكی حه‌سه‌ن له ئه‌بو ئومامه‌وه ریوایه‌تی كردووه كه عه‌رزی پێغه‌ممه‌ریان كرد: قوربان! چ دوعایه‌ك بیستراوتره؟ فه‌رمووی: دوعای ده‌مه‌و كۆتایی شه‌و، و دوعای پاش نوێژه فه‌رزه‌كان.. (11)
شێخ له فه‌تحا ده‌فه‌رموێ: هه‌روه‌ها ته‌به‌ری له جه‌عفه‌ری سادقه‌وه ریوایه‌تی كردووه كه فه‌رموویه‌تی: دوعا له‌پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه گه‌وره‌تره له‌دوعای پاش نوێژه سوونه‌ته‌كانه‌وه. به‌قه‌د گه‌وره‌یی نوێژی فه‌رز به‌سه‌ر نوێژی سوننه‌تا..
پاشان شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: زۆرێك له‌و حه‌نبه‌لییانه‌ی ئێمه بینیومانن له‌مه‌به‌ستی ئیبنو قه‌ییم واتێگه‌یشتوون كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها فه‌رموویه‌تی دوعا له‌دوای نوێژه‌وه نییه.. به‌ڵام قسه‌كه‌ی ئیبنو قه‌ییم واناگه‌یه‌نێ، پاڵفته‌ی قسه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه دوعاكردن له‌دوای نوێژه‌وه له‌كاتی رووه‌و قیبله بووندا نییه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووی له قیبله نه‌بوو، یا دوعاكه‌ی له پاش زیكره‌وه كرد ئه‌وه مه‌نع نییه..
شێخی شه‌وكانی
يه‌كێ له‌گه‌وره‌ترين زانايانی پێشين شێخی شه‌وكانييه، ئه‌م زانا پايه به‌رزه له‌كتێبی { قه‌لآی قايم – حصن الحصين}دا ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم له سيی شوێندا له‌كاتی دوعاكردنا ده‌سته‌كانی به‌رزكردۆته‌وه‌و رووی كردۆته قيبله، وه‌ك داواكردنی باران، و غه‌زای به‌در، و...تاد. پاشان ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ی سه‌لمان دێنێ خوا لێی رازی بێ كه ئه‌بوداود وئيبنو ماجه ريوايه‌تيان كردووه، و ترمزی ريوايه‌تی كردوه و به‌جوانی داناوه، و ئيبنو حيببان له سه‌حيحه‌كه‌يا باسی كردووه، و حاكميش ريوايه‌تی كردووه‌و فه‌رموويه‌تی مه‌رجه‌كانی بوخاری موسليمی تيدايه، كه‌ده‌فه‌رموێ:" قال رسول الله صلى الله عليه وسلم إن الله حي كريم يستحي إذا رفع الرجل إليه يديه أن يردهما صفرا خائبتين "(12) واته: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: بێگومان خوا خاوه‌ن حه‌يايه‌و به‌خشنده‌يه، ئه‌گه‌رپياو ده‌ستی به‌رزكرده‌وه‌و له‌خواپاڕايه‌وه خوا پێی شه‌رمه ده‌سته‌كانی به‌خالَی بگێڕێته‌وه‌و بێ به‌شی بكات..
حاكميش له‌ئه‌نه‌سه‌وه فه‌رمووده‌يه‌كی وه‌ك ئه‌مه ريوايه‌ت ده‌كات و ده‌فه‌رمووێ: سه‌نه‌ده‌كه‌ی سه‌نه‌دێكی دروسته، ئه‌نه‌س فه‌رمويه‌تی: " قال رسول الله صلى الله عليه وسلم إن الله رحيم كريم يستحي من عبده أن يرفع إليه يديه ثم لا يضع فيهما خيرا "(13). واته: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: بێگومان خوا به‌ره‌حم و به‌خشنده‌يه، ئه‌گه‌رعه‌بده‌كه‌ی ده‌ستی به‌رزكرده‌وه‌و لێی پاڕايه‌وه خوا پێی شه‌رمه ده‌سته‌كانی به‌خالَی بگێڕێته‌وه‌و خێرێك نه‌خاته ده‌ستييه‌وه.. ئه‌حمه‌د وئه‌بوداوديش له ماليكی كوڕی به‌ششاره‌وه ريوایه‌تیان كردووه كه فه‌رموویه‌تی:" قال رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا سألتم الله فاسألوه ببطون أكفكم ولا تسألوه بظهورها "(14) واته: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر له‌خواپاڕانه‌وه به‌به‌ری ده‌ستان داوابكه‌ن نه‌ك به پشتی ده‌ستان. (15).
له‌كۆتاییدا:
ئه‌مانه‌ی باسكرا، یه‌كێ له‌گه‌وره‌ترین زانایانی سه‌له‌ف له‌م سه‌دانه‌ی دواییانه دا له‌كتێبه‌كه‌ی خۆ‌یا باسی ده‌كات كه‌ئه‌ویش شێخی شه‌وكانییه.. من پێم باش نییه به‌ناوی كۆمه‌ڵێكی گه‌وره‌ی موسوڵمانانه‌وه ئه‌م جۆره مه‌سه‌لانه بورووژێنرێ، وام پێم باشه بگوترێت:
هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه.
چونكه ئه‌گه‌ر ئیمامی بوخاری و ئیبنو حه‌جحه‌ر و نه‌وه‌وی و شه‌وكانی سه‌له‌فی نه‌بن ده‌بێ كیێ سه‌له‌فی بێت؟!
په‌راوێزه‌كان:
1- صحيح البخاري، كتاب الدعوات/ 17 - باب: الدعا‌ء بعد الصلاة، صحيح مسلم، كتاب المساجد ومواضع الصلاة /باب استحباب الذكر بعد الصلاة /1/283.. وابن ماجة كتاب إقامة الصلاة والسنة فيها/ باب ما يقال بعد التسليم: 1/ 161. وابن حبان 5/106، والترمذي كتاب الصلاة/ باب ما يقول إذا سلم من الصلاة: 2/21. ومسند أحمد: 6/ 91.
2- زاد المعاد في هدي خير العباد لابن قيّم الجوزية: 1 / 257 .
3- فتح الباري: 11/126، و النسائي: 6/24.و مسند أحمد: 5/ 355. وابن حبان: 5/116.
4- صحيح مسلم 1/283. وابن حبان3/93، الأدب المفرد للبخاري/ باب دعوات النبي ص/ 74، و باب الدعا‌ء عند الكرب ص/79، وأبوداود/ باب ما يقول إذا أصبح، 2/639. والنسائي 6/6. والنسائي، باب الاستعاذة من الفقر: 4/396.و1/268 باب التعوذ في دبر الصلاة، فتح الباري، باب الدعا‌ء بعد الصلاة أي المكتوبة: 11/125.
5- أخرجه البخاري في كتاب الدعوات/ باب: التعوذ من البخل. و أخرجه أيضا بهذه الأرقام: 6004، 6009، 6013، 6027. صحيح ابن حبان: 3/87, 5/118. وأبوداود: 1/278. والترمذي: 5/288. والنسائي: 6/6. ومسند أحمد: 1/290.
6- أخرجه البخاري في صحيحه، كتاب الدعوات/ باب الاستعاذة من الجبن والكسل: 2/ 690. والنسائي: 4/392
7- أخرجه أحمد في مسند زيد بن أرقم: 4/369،رواه أبو داود بسند صالح. و النسائي. 6/22. ومسند أبي يعلى: 6/339.
8- أخرجه النسائي. 6/24.
9- أخرجه النسائي.6/26.
10-أخرجه النسائي.6/31.
11-أخرجه ابن حبان في صحيحه: 5/118، و النسائي: 6/31. والطبراني في الصغير: 2/55. وتحفة الأحوذي 2/ 159، نقلا عن ابن القيم.
12- رواه أبو داود والترمذي وحسنه واللفظ له وابن ماجه وابن حبان في صحيحه والحاكم وقال صحيح على شرط الشيخين وقال الألباني في تعليقه على صحيح الترغيب والترهيب: صحيح..
13- وقال الألباني في تعليقه على صحيح الترغيب والترهيب: صحيح لغيره..
14- وقال الألباني في تعليقه على صحيح وضعيف سنن أبي داود: حسن، صحيح، و ابن حجر العسقلاني في المطالب العالية: 9/ 440.
15- تحفة الذاكرين بعدة الحصن الحصين للشوكاني، محمد بن علي بن محمد الشوكاني، دار القلم - بيروت - لبنان - 1984م الطبعة : الأولى. 1/45.