پیاوچاكانی ئوممه‌ت شه‌وبێدارانی رِازونیاز وعیباده‌تن، و دوور له‌چاوی پیاهه‌ڵدان خۆیان له شیرینه خه‌و ده‌شارنه‌وه وبه‌ره‌و تامه‌زرۆیی پارِانه‌وه‌ی كرِنوش بردن ده‌رِۆن، تاكو به‌م خواپه‌رستیه پاڵفته‌یه په‌یوه‌ندی نێوان ئاسمان وزه‌وی ببه‌ستنه‌وه , فریشته‌كان ده‌سته ده‌سته به‌باڵه نورینه‌كانیان بازنه‌ی فه‌زڵ ومیهره‌بانی خوای گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و خواپه‌رسته خوداویسته خۆنه‌ویستانه‌وه ده‌بستنه‌وه, له‌زه‌ویه‌وه تاكو ئاسمان یه‌كپارچه به‌ندایه‌تی ونزاوداوای پرِ له‌فرمێسكه.. له‌و سه‌ره‌وه‌ش له‌ئاسمانی پاك وبێگه‌رده‌وه لێ‌خۆش بونه , رِزامه‌ندی ومژده‌ی به‌هه‌شت چونه, یه‌كپارچه به‌زه‌یی و میهره‌بانی و به‌ره‌كه‌ته.
سۆزێك بۆ مامۆستامه‌لاعوسمان له ساڵیادی وه‌فاتیدا
به‌ناوى خوداى به‌خشنده‌ومیهره‌بان
به‌ره‌كه‌ت ئه‌و فره میهره‌بانی و ووزه وتین وووره‌وتواناوخۆرِاگرییه یه كه په‌روه‌رده‌گارمان وه‌ك رِێزلێنانێك ده‌یبه‌خشێته به‌نده‌ساڵح و له خوا ترسه‌كانی ,كه‌نه‌ك هه‌ر خۆیان به‌ڵكو نزیكان و ده‌وروبه‌رو ته‌نانه‌ت ئه‌وسه‌رده‌م و سه‌رزه‌مینه‌ش كه‌پیاو چاكان تێیدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن به‌هره مه‌ند ده‌بن له‌م به‌ره‌كه‌ته و تیشكی رِوناكیه‌كه‌ی ده‌یانگرێته‌وه.نمونه‌ی ئه‌مه‌ش له‌قورئان وفه‌رموده دا به‌رِونی زۆره ,ئه‌وه‌ته دومنداڵی سه‌رگوزه‌شته‌كه‌ى سوره‌تی كه‌هف به‌وه سودمه‌ند ده‌بن كه‌له‌ئه‌ولادی ساڵحێك بوون ,كه له‌وانه‌یه ئه‌وساڵحه‌ش باپیریان بوبێت , ئه‌ها به‌رِونی بۆمان باس ده‌كات كه چۆن له‌به‌ر بابیان كه‌ساڵح بوه ئه‌وچاكه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌و له‌وه‌ش گرنگ تر ئه‌وله‌به‌ربونه‌ش هێنده پیرۆزه خواى گه‌وره له قورئاندا باسی ده‌فه‌رموێت ,دیاره‌ئه‌وه‌ش نابێته پاساو كه ئه‌ولادی پیاوچاكان ته‌رِ نابن وبه‌ئاره‌زوی خۆیان به‌ملاولادابچن ورِێبازی رِاستی باوباپیریان به‌رده‌ن وئیتر موحاسه‌به ناكرێن چونكه كورِه‌پیاوچاكن ,به‌دڵنیاییه‌وه رِه‌نگه سزاكه‌شی سه‌خت تر بێت , ئه‌ومه‌به‌سته بۆئه‌وه‌یه كه شه‌پۆلی تیشك ورِوناكی پیاوچاكان هه‌موان ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر شیاووئه‌هلی ئه‌و رِێز لێگرتنه‌بن .
ئه‌م به‌ره‌كه‌ته‌ش هه‌رواو له‌خۆرِا نازڵ نابێت تاكو به‌هره‌مه‌ندێكی بۆ به‌دی نه‌یه‌ت ,هه‌روه‌ك چۆن پیاوچاكی وساڵح بونیش باوه‌رِی بته‌ووكرداری زۆرچاك و دڵسۆزیی بێ وێنه‌وئه‌رك وماندوبونی بێ وچان و خومخۆری رۆژوشه‌وی ده‌وێت ,له‌نێو كرداره زۆرچاكه‌كانیشدا رِاستی و دروستی و وته‌نها له خوا ترسان وبۆخوا ژیان وبۆخودا مردن هێمای فره دیاری ته‌مه‌نی پرِبه‌ره‌كه‌تیانه.
پیاوچاكانی ئوممه‌ت شه‌وبێدارانی رِازونیازوعیباده‌تن و دورله‌چاوی پیاهه‌ڵدان خۆیان له شیرینه خه‌و ده‌شارنه‌وه‌وبه‌ره‌وتامه‌زرۆیی پارِانه‌وه‌ی كرِنوش بردن ده‌رِۆن تاكوبه‌م خواپه‌رستیه پاڵفته یه په‌یوه‌ندی نێوان ئاسمان وزه‌وی ببه‌ستنه‌وه ,فریشته‌كان ده‌سته ده‌سته به‌باڵه نورینه‌كانیان بازنه‌ی فه‌زڵ ومیهره‌بانی خوای گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌و خواپه‌رسته خوداویسته خۆنه‌ویستانه‌وه ده‌بستنه‌وه,له‌زه‌ویه‌وه تاكو ئاسمان یه‌كپارچه به‌ندایه‌تی ونزاوداوای پرِ له‌فرمێسكه..له‌وسه‌ره‌وه‌ش له‌ئاسمانی پاك وبێگه‌رده‌وه لێ‌خۆش بونه , رِزامه‌ندی ومژده‌ی به‌هه‌شت چونه , یه‌كپارچه به‌زه‌یی و میهره‌بانی و به‌ره‌كه‌ته.
كه‌ئه‌وبه‌نده‌ساڵحانه‌ش فه‌وت ده‌كه‌ن و رِۆحی پاك وبێگه‌ردیان له‌باره‌گای په‌روه‌ردگاردا ده‌حه‌وێته‌وه , خێرا ئه‌ڵقه‌یه‌كی بازنه‌ی په‌یوه‌ندی زه‌وی وئاسمان ده‌پسێت وئیتر تا شه‌وبێدارێكی تر دونیای پرِله ناسۆری به‌جێ دیڵێت چرایه‌كی تری مه‌عریفه‌ت خامۆش ده‌بێت تاواى لێ دێت به‌ده‌گمه‌ن رِوناكی به‌دی ده‌كرێت وهه‌رئه‌وكلێنانه‌ش مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار به میهره‌بانی خۆی پرِی كاته‌وه .
جه‌نابی مامۆستا مه‌لاعوسمان یه‌كێك بوله‌پاشماوه‌كانی پێشوانی ساڵه‌ح كه‌به‌وته‌مه‌نه پرِ به‌ره‌كه‌ته‌ى ئه‌ڵقه‌یه‌كی زێرین بو كه به به‌ندایه‌تی وعیباده‌ته پرِله ملكه‌چیه‌كه‌ی بۆ خوداى خۆی ونزاو پارِانه‌وه‌ی ناو كرِنوشی ببوه مایه‌ی به‌ره‌كه‌تی خودا بۆ خۆی وده‌وروبه‌رو ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش گرتبویه‌وه ,ئه‌وحاڵه‌ته‌ش هه‌موان هه‌ستیان پێ ده‌كرد ئه‌گه‌ر چی جه‌نابی مامۆستا بۆخۆی هه‌رگیز باسی شتی وه‌هاى نه‌ده‌كرد و كه‌سێكیش باسی بكردایه شه‌رمه‌زاری ده‌یگرت و نه‌یده هێشت باسی بكرێت وچه‌نده‌ی به‌ندایه‌تی زیاتر وعیباده‌تی زۆرتری هه‌بوایه زیاتر خۆی به قه‌رزاری په‌روه‌ردگاری ده‌زانی و (افلااكون عبدا شكورا )ی دوپات ده‌كرده‌وه .
له گشت بواره‌كانی ده‌رون سازی خۆرِاهێنانی په‌یرِه‌وی سوننه‌ت دا كاریگه‌ری بیری غه‌زالی و ئه‌حیای علومی به‌رِونی پێوه دباربو , ژیانی خۆی له سه‌ر به‌ندایه‌تی په‌روه‌رگاری كۆك كردبو , بوێه كه‌وته به‌ر رِیزى ئه‌وانه‌ى به رِێنمایی په‌روه‌ردگاری رِێزیان لێ‌نرا .
عه‌بدولرِه‌حمان شێخ عوسمان عه‌بدولعه‌زیز