پرسیار: 1
ئه‌گه‌ر ژنێكی ته‌ڕپیر بێنم دروسته ؟
سلاو و رێزم بۆ مامۆستا
بێ زه‌حمه‌ت من پرسیارێکم هه‌یه:
من ته‌مه‌نم 23 ساڵه ناتوانم ئێستا ژن بێنم بۆم ناره‌خسێت، و حه‌زده‌که‌م ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 30 - 40 بخوازم،و حه‌زناکه‌م له ته‌مه‌نی خۆم نزیک بێت، ئایه ئه‌گه‌ر بێوه‌ژنێکم هێنا ده‌کرێت به ماڵه‌وه نه‌ڵێم چونکه هه‌ندێک شه‌رم ده‌که‌م؟!
زۆر سوپاس و خوا خێرت بنووسیت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ت.
نه‌ریمان
پرسیار: 2
ئه‌گه‌ر رقمان له باوكمان بێت گوناحبار ده‌بین؟
مامۆستا گیان! باوكم نوێژ ناكات و زۆر له‌گه‌ڵ دایكم و خوشكه‌كانیشم خراپه، ئایا ئه‌گه‌ر رقم لێی بێت و حه‌زكه‌ین بمرێت گوناحبار ده‌بین؟
وه‌ڵامی پرسیار‌ی: 1
پاش الحمد لله رب العالمين ، والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
بۆ وه‌ڵامی پرسیار‌ی يه‌كه‌م :
كاك نه‌ریمان سلآوی خوا له تۆ‌یش بێت
ئه‌م مه‌سه‌له‌يه هیچ تاوانێكی تیا نیيه و پێی گوناهبار نابیت. به‌ڵام هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌ی تۆ‌دان به‌وجۆ‌ره بییر ده‌كه‌نه‌وه،و ده‌یانه‌وێ ژنێكی ته‌ڕپیر بێنن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می لاوی تێپه‌ڕی و ته‌مه‌نی هاته ساڵه‌وه ده‌یكات به‌ژه‌نگ و ژار له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یاو لێی جیا ده‌بێته‌وه.. ئه‌گه‌ر تۆ به‌خۆ‌تا ده‌په‌رموویته‌وه ئاوه‌ها نه‌بیت هيچی تیا نیيه، و له‌ناحیيه‌ی شه‌رعيه‌وه گوناهبار نابیت.. به‌ڵام باشتر وایه پرس به كه‌س و كارت بكه‌يت چونكه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی تۆيان ده‌وێت و له‌وانه‌يه ئه‌وان ته‌جروبه‌يان له‌وباره‌وه له‌تۆ باشتر بێت..
# # #
بۆ وه‌ڵامی پرسیار‌ی: 2
كاكه گیان!
من ده‌ڵێم: دوعای هیدایه‌تی بۆ بكه‌ن، چونكه ئینسانی موسوڵمان حه‌ز ناكات باوك یا دایكی به ئاگری جه‌هه‌ننه‌م سزا بدرێت.. ئێوه له سوجده‌كانتانا، له دوای نوێژه فه‌رزه‌كانتانا، له‌سێ یه‌كی دوایینی شه‌ودا كاتێ خه‌به‌رتان ده‌بێته‌وه به‌كوڵ و به‌دڵ بۆی بپاڕێنه‌وه به‌ڵكو خوا هیدایه‌تی بدات، ئێوه هه‌وڵ بده‌ن رقی له‌ته‌كا به‌كار نه‌هێنن، له‌بیاتی ئه‌وه خۆشه‌ویستی به‌كار بێنن له‌ته‌كیا..
چونكه قورئان زۆر ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه خۆش ره‌فتار و جوان گوفتار بن له‌ته‌ك دایك و باوكتانا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داوای كافربوونیشمان لێ بكه‌ین، نابێ لێیان تووڕه ببین، ته‌نیا ده‌بێ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌گوێیان نه‌كه‌ین، به‌ڵام له‌ره‌فتاردا ده‌بێ به‌جوانترین شێوه ره‌فتاریان له‌ته‌كا بكه‌ین.. ئه‌ها قورئان ده‌فه‌رموێ: " وَإِنْ جَاهَدَاكَ عَلى أَنْ تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلا تُطِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا وَاتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَيَّ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ " لقمان/ 15. "
ئه‌گه‌رهه‌وڵیان له‌ته‌كا دایت به‌بێ به‌ڵگه‌و زانیارییه‌ك هاوبه‌ش بۆمن په‌یدا بكه‌یت به گوێیان مه‌كه، به‌ڵام له ژیانی دنیادا هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزاری باشیان به، و شوێن ئه‌وانه بكه‌وه كه بۆلای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه، پاشان گه‌ڕانه‌وه‌شتان بۆ لای منه، و منیش به‌كرده‌وه‌كانتان ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌و هه‌والتان ده‌ده‌مێ چیتان كردووه..
وه‌ڵامی ئه‌و خوشكه!