ماموستا سلاو
زور سوباس بو وةلامى برسيارةكانم
واتا تةلاقم نةكةوتوة دلت خوش كردم سوباس
بةس ماموستا كةفارةت جية و جون بيدةم سوباس
كه‌فاره‌ت بریتییه له‌وشته‌ی له بریتی تاوان یاكارێكی نا شه‌رعی ده‌درێت، بۆ نموونه: ئه‌وه‌ی سوێندێك ده‌خوات كه‌سه‌ردانی ماڵی براكه‌ی نه‌كات.. ئه‌م ئینسانه له‌كاتی په‌یدابوونی ناره‌حه‌تییه‌كدا كه له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه د‌ڵی ئازار دراوه ئه‌م سوێنده‌ی خواردووه.. سوێندیش واته قودسیه‌ت و پیرۆزی و ده‌بێ به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یری سوێند پێ خوراوه‌كه بكرێت و سوكایه‌تی پێ نه‌كرێت، ئه‌وه‌ی كه سوێند ده‌خوات و سوێنده‌كه‌ی ده‌شكێنێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته سوكایه‌تی به‌سوێنده‌كه ده‌بێ كه‌فاره‌ت بدات، واته بریتییه‌ك له‌جیاتی ئه‌و سوێنده‌ی كه نه‌یهێناوه‌ته‌دی..
جا ئه‌م كه‌فاره‌ته‌ش قورئان به‌م شێوه‌یه باسی ده‌كات:"لا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ، وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الأَيْمَانَ، فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ، أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ، فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ، ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ، وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ، كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آَيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ." المائدة /89. واته: ئه‌وسوێندانه‌ی به‌سه‌رزارتاندا دێت، خوا لێتان ناگرێت، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌كه‌یشی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و سوێندانه‌ی كه له‌دڵتان دێته ده‌ر و مه‌به‌ستانه ئه‌گه‌ر شكاندتان كه‌فاره‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه: نانی ده‌هه‌ژار بده‌ن له مام ناوه‌ندی ژه‌می خۆتان و كه‌س و كارتان، یا جل و به‌رگیان بۆبكه‌ن، یا ئازاد كردنی كۆیله‌یه‌ك، ئه‌وه‌شی كه نه‌یبوو، باسێ رۆژ به‌ڕۆووبێت، ئه‌وه‌ش كه‌فاره‌تی سوێنده‌كانتانه كاتێ سوێندتان خوارد، و پارێزگاری له‌سوێنده‌كانتان بكه‌ن، ئاوه‌ها خوا ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ باس ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بن.. كه‌وابوو كه‌فاره‌تی سوێند له‌ئیسلامدا بریتییه له‌یه‌كێ له‌م سێ شته:
1- ژه‌مه خواردنێكی مام ناوه‌ندی ده هه‌ژار، یا به‌رگ كڕین بۆیان.
2- يا ئازادكردنی كۆیله{عه‌بد}ێك، بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی توانای هه‌بێت..
3- ئه‌گه‌ر هیچكام له‌مانه‌ی نه‌بوو با سێ رۆژ به‌رووژوو بێت..