پرسیار:
ماموستا
من خیزاندارم، له‌م ماوه‌یه له مالى خه‌زورم بوه شه‌ر دواتر هه‌موو شه‌ره‌كه به مل ژنه‌كه‌م داهات، منیش زور زور توره بوم ، ووتم به ته‌ڵاقم جاریكى تر نات هینمه ئیره؟ ئه‌كه‌ر بیبه‌مه مالى بابى ته‌ڵاقم ده‌كه‌وى؟
# # #
وه‌لام
برای باش ! سڵاوی خوا له تۆیش بێت
به‌و شێوه‌ی له‌نامه‌كه‌تا باست كردووه كه مادام له‌جیاتی سوێند به‌كارت هێنابێ ئه‌وه ته‌ڵاقه‌كه‌تی پێ ناكه‌وێت، و له‌سه‌ركه‌فاره‌تی سوێنده‌كه‌یشدا جیاواز‌ی راو بۆ چوون له‌نێوان زانایانی شه‌رعناسدا هه‌یه:
هه‌ندێكیان ده‌فه‌رموون: ده‌بێ كه‌فاره‌تی سوێنده‌كه‌ی بدات..
هه‌ندێكی تریش ده‌فه‌رموون مادام سوێندی به‌شتێ خواردووه كه شیاوی ئه‌وه نییه سوێندی پێ بخوات كه‌فاره‌تی ناكه‌وێت..
به‌هه‌ر حاڵ ته‌ڵاقه‌كه‌تی پێ ناكه‌وێت، و ئه‌گه‌ر بۆ ئیحتیا‌ت كه‌فاره‌تی سوێنده‌كه بده‌یت باشتره و خوایش ئاگادار تره..
# # #
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له خاوه‌ن پرسیاره‌كه‌وه:
السلام علیكم- سوباس بو وه‌لام و ماندوبونت ماموستا من له‌م كاته زور توره بووم عه‌قلم له‌ده‌ست دابوو له‌جیاتى سویند خواردنم (به‌قورئان یان به‌خودا) ووتم به‌ته‌لاقم جاریكى تر ناتهینمه ئیره واتا (مالى باوكى) مه‌به‌ستى من ته‌نیا له‌ده‌مم ده‌رهات و توره‌بووم و له‌جیاتى سویند ووتم به‌ته‌لاقم ؟ چاره‌سه‌ر چیه چاوه‌ریى وه‌لامم به‌س ماموستا ئیمه‌یلم ته‌واو نیه تكایه له‌م سایته وه‌لامم بده‌وه زور زور سوپاس 25/4/10
# # #