مامۆستا سڵاوى خواتان لێ بێت
ئایه ریجالولغه‌یب هه‌یه؟ ئه‌لێن چل ریجالولغه‌یب هه‌یه هه‌رچیهكیان بمرێت دانه‌یه‌كى كه له شوێنى داده‌نێن، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئیشیان چییه؟ مه‌به‌ستم كه‌سابه‌ت نییه، تكایه به وردى وه‌ڵامم بده‌وه، له‌گه‌ڵ رێزمدا..
باوكى هێدى 14/2/10
برای باش باوكى هێدى سڵاوى خوا له تۆیش بێت
ریجالول غه‌یب زاراوه‌یه‌كی سۆفییانه‌یه‌و ئه‌م زاراوه‌یه‌و زۆر زاراوه‌ی تریش جێی مشت و مڕی زانایانی سۆفی و زانایانی زاهیرين، و هه‌ریه‌كه‌شیان به‌ڵگه‌و ده‌لیل له‌سه‌ر بۆ چوونه‌كه‌ی خۆی دێنێته‌وه، هه‌رچی زاهیرییه‌كانه ئه‌م زاراوانه به شیرك و ده‌رچوون له دین و خه‌رافیات حسیب ده‌كه‌ن.. هه‌رچی سۆفییه‌كانیشه ده‌ڵێن: ئێمه له جیهانێكی رۆحی زۆر به‌تام و چێژا ده‌ژین و ئێوه‌ی زاهیری لێ مه‌حروم و بێ به‌شن و ناهه‌قتان نییه هه‌رچی ده‌ڵێن، چونكه چاوتان نایبینێ و دڵیشتان له حه‌نایا كۆڵه!!
ئه‌وانه‌ی كه پێیان ده‌گوترێ ریجالول غه‌یب، هه‌روه‌ك شێخ باسی ده‌كات قوتبی هه‌ره‌مه‌زن، و قوتبی بوون، فریاكه‌وتووی مه‌زن، یه‌كه‌ی سه‌رده‌م، و ئاله‌م جۆره ناوانه‌یان پێ ده‌ڵَێن.. هه‌ندێك له زانایان و توێژه‌ره‌وه‌كانی سه‌رده‌م باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ژیرییه ره‌هایه‌ی ئه‌فلاتۆن ناوی ده‌بات هه‌ر ئه‌و قوتبه‌یه كه سۆفییه‌كان به‌كاری دێنن، ئه‌م باسه هه‌ردوو زانای هاوچه‌رخ عه‌بباس مه‌حمود عه‌ققاد و سه‌یید قوتبی ره‌حمه‌تی هێمایان بۆكردووه‌و شتێ لێی دواون..
شێخی شه‌عرانیش له كتێبه‌كه‌ی خۆ‌یا (الطبقات ) ئاوها باسی كردووه: ئه‌گه‌ر یه‌كه‌ی سه‌رده‌م روو نه‌كاته كاروباری خه‌ڵكی، فه‌رمانی خوا له‌ناكاوا روویان تێبكات له‌ناویان ده‌بات.. طبقات الشعرانی: 1/ 173 .
مه‌به‌ستیشیان له‌و قسه‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خوا راسته‌وخۆ رووی فه‌رمانیان تێبكات: ئه‌مه هه‌ژار و ئه‌و دارابێ، ئاوه‌ها به‌وشێوه راسته‌و خۆ خه‌لكی له‌توانایاندا نییه و له‌ناو ده‌چن، و پێویستی به واسیته‌یه‌ك هه‌یه له‌و نێوانه‌دا تا فه‌رمان له‌خواوه وه‌ربگرێ و جێبه‌جێی بكات.. فه‌رمان به ژیانی یا مردنی ، ده‌وڵه‌مه‌ندی یا هه‌ژاری بكات..
به‌لای شیعه‌وه:
یه‌كێ له زانا شیعه‌كان كۆمه‌ڵێ پرسیار ده‌كات له‌باره‌ی ریجالول غه‌یبه‌وه‌و پاشان خۆیشی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ: له‌ئالو به‌یته‌وه ریوایه‌ت كراوه كه ئه‌وانه ئه‌بدال و ئه‌وتادن، شێخی مه‌جلیسی له بیحارول ئه‌نواردا بابێكی بۆ ئه‌وباسه ته‌رخان كردووه، به‌لام له دوعای دایكی داود و حه‌دیسی جابیردا هاتووه كه ئه‌بدال و ئه‌وتاد ریجالول غه‌یب نین، مه‌به‌ست له‌وان سێ كه‌سن، كه‌شیعه‌ن و لایه‌نگیرو كۆمه‌كی ئیمامن.. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وانه له‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌بن وێران ده‌بێ و له‌ناو ده‌چێ، هه‌روه‌ك له ئیمامی سادقه‌وه ریوایه‌ت كراوه..
وه‌ك له قسه‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌یانه‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت ئه‌وانیش ئه‌قتاب و ئه‌بدال و ئه‌وتادیان هه‌یه‌و باوه‌ڕیان پێیه‌تی و له‌هه‌مان كاتا جیاوازی راو بۆچوونیان له‌م ناوانه‌دا هه‌یه كه ئه‌مانه به واتای ریجالولغه‌یب بن یان نه، لای شیعه‌كانیش وه‌ك لای سۆفییه‌كان ئه‌م باسه بازا‌ڕی گه‌رمه..
زاهیرییه‌كان ده‌ڵَێن:
له‌و جیهانه‌دا خوای باڵاده‌ست چه‌ند جۆره گیاندارێكی دروست كردووه: فریشته، په‌ری، مرۆڤ، و گیاندارانی ئاژه‌ڵی به په‌له‌وه‌ر وخشۆك و پێدار و بێ پێیانه‌وه..
فریشته‌كان له‌جیهانێكی نادیاردان، به‌و شێوه‌ی خوا بییه‌وێت ئاوها خۆیان ده‌ر ده‌خه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن جوبره‌ئیل له‌شێوه‌ی مرۆڤێكی رێك وپێكدا خۆی پیشانی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌م دا، یا ئه‌و فریشتانه‌ی له‌شێوه‌ی مرۆڤا بوون به میوانی حه‌زره‌تی ئیبراهیم. و هه‌ندێ جار له‌شێوه‌ی دوحیه‌تول كه‌لبی دا ده‌هاته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم، و هه‌ندێ جاریش له‌شێوه‌ی مرۆڤێكی غه‌ریبدا..
هه‌روه‌ها په‌ری(جنۆكه)یش له‌جیهانێكی نادیارن، به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ مرۆڤدا نیشته‌جێ ده‌بن و له‌سه‌رزه‌ویدا ده‌ژین، ئه‌وانیش ده‌توانن به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر خۆیان پیشان بده‌ن، هه‌ندێ جار له‌شێوه‌ی مرۆڤدا، هه‌ندێ جار له‌شێوه‌ی ئاژه‌ڵدا، به‌لاَم له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆیان مرۆڤ ناتوانێ بیان بینێت.. هه‌روه‌ك له سووره‌تی ئه‌عرافدا خوا باسی ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: " إِنَّهُ یرَاكُمْ هُوَ وَقَبِیلُهُ مِنْ حَیثُ لا تَرَوْنَهُم " الأعراف:27 . ئه‌و خۆ ی‌و هۆزه‌كه‌ی ئێوه ده‌بینێت، له‌كاتێكا ئێوه ئه‌وان نابینن.
مرۆڤیش ئه‌وه‌یه كه خۆمان ده‌یبینین، وخوا وای دروست كردووه ببینرێت، و له‌توانایا نییه وا خۆی بشارێته‌وه كه به‌هیچ جۆر نه‌بینرێت..
ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوانه غه‌یبی بن و نه‌بینرێن، ده‌بێ جنۆكه بن چونكه له‌ناو جنۆكه‌دا هه‌روه‌ك خراپه كار و كافریان تیا هه‌یه پیاو چاك و موسوڵمانیشیان تیا هه‌یه.. ،
ئه‌وه‌تا قورئان بۆمان باس ده‌كات كه " كَانَ رِجَالٌ مِنَ الإنْسِ یعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِنَ الْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقاً " الجن:6. هه‌ندێ كه‌س په‌نایان بۆ پیاوانێكی جنۆكه ده‌برد ، ئه‌وانیش زیاتر ماندوویان ده‌كرد‌ن.. به‌ڵام ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه ده‌فه‌رموێت: " إذا أضلَّ أحدُكم شیئا أو أرادَ عَونَا وهو بأرض لیسَ بها أنیسٌ فلیقلْ یا عبادَ الله أعینونی فإنَّ لِلهِ عِبادا لا نَراهم وقد جرب ذلكَ " واته: هه‌ركات یه‌كێكتان شتێكی ونكرد یا پێویستییه‌ك رووی تێكرد و ئه‌ویش له چۆڵه‌وانییدا بوو، بابڵێت: ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا كۆمه‌كیم بكه‌ن، چونكه خوا كۆمه‌ڵه به‌نده‌یه‌كی هه‌یه ئێمه نایان بینین، و ئه‌مه‌ش ته‌جروبه‌كراوه..
ئه‌م فه‌رمووده‌یه له دوورێگه‌وه ریوایه‌ت كراوه، له‌و رێیه‌وه كه هه‌یته‌می له مه‌جمه‌عول زه‌وائیدا باسی كردووه پله‌ی حه‌سه‌نی هه‌یه، و له‌و ریوایه‌ته‌شدا كه ئه‌لبانی ریوایه‌تی كردووه لاوازه.. له‌وانه‌یه مه‌به‌ست له‌و به‌ندانه‌ی خوا فریشته‌كان بن.. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه جنۆكه‌بن، چونكه قورئان بۆمان باس ده‌كات كه له‌ناو ئه‌وانیشا كه‌سانی بۆخوا سوڵحاو هه‌یه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: " وَ أَنَّا مِنَّا الصالِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَلِكَ كُنَّا طَرَائِقَ قِدَدًا" الجن/11. بێگومان له‌ناوماندا پێاو چاك و پێچه‌وانه‌كه‌یشی هه‌یه، و ئێمه جاران رێگه‌ی جۆراو جۆرمان هه‌بوو..
له‌راستیدا ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به رێڕه‌وی سۆفیه‌كانه‌وه هه‌یه یائه‌بێ ئینسان خۆی له‌ناو خودی مه‌سه‌له‌كه‌دا بێت و به چاوی خۆی بیبینێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ خودی بینه‌ره‌كه جێی بڕوایه، و ده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی جێی بڕوای هه‌موان بێت ده‌بێت ده‌لیل و به‌لَگه‌یه‌كی شه‌رعی هه‌بێت، ده‌لیل و به‌لَگه‌ی شه‌رعیش ده‌بێ یا له قورئان و سوننه‌تا بێت، یا له‌یه‌كێكیاندا، ده‌ی له‌و مه‌سه‌لانه‌یشدا هیچ به‌لَگه‌یه‌ك نه له‌قورئانا هه‌یه نه‌له سوننه‌تدا..
له‌به‌ر ئه‌وه كه‌سانێك ئه‌و رێگه‌یه ده‌گرنه به‌ر مه‌ترسی زۆری تێدایه، چونكه تۆ گه‌ر كارێكت كرد ده‌بێ به‌لَگه‌و ده‌لیلێكت پێ بێ بۆ رۆژی قیامه‌تت، تا كاتی لێ پرسینه‌وه بلَێیت به‌پێی ئه‌م ده‌لیله من ئه‌و كاره‌م كردووه..
ئالێره‌دا جیاوازییه‌كه‌ی نێوان زاهیرییه‌كان و سۆفییه‌كان ده‌ر ده‌كه‌وێت..
له‌مه‌سه‌له‌ی ریجالول غه‌یبیشدا هه‌مان شت روو ده‌دات كاتێ تۆ ده‌چیت سه‌یری كتێبه‌كه‌ی ئیمامی ره‌ببانی ده‌كه‌یت، یاسه‌یری كتێبه‌كه‌ی ئیبنول عه‌ره‌بی ده‌كه‌یت باسی قوتب و ریجالول غه‌یب و غه‌وسی ئه‌عزه‌م و هتد... ده‌بینیت.. به‌لآم كه دێیته‌وه سه‌ر كیتاب و سوننه‌ت چیت له‌وباره‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.. جا بۆیه زاهیرییه‌كان به سۆفییه‌كان ده‌لَێن : ئه‌م رێیه‌ی ئێوه زامنێكی له قورئان و سوننه‌تدا تیانییه بۆ‌پاراستنی كاروانچيانی ئه‌و كاروانه..
له‌به‌ر ئه‌وه به‌لای زاهیرییه‌كانه‌وه باوه‌ڕبوون به ریجالول غه‌یب كه مرۆڤ بن باوه‌ڕێكی به‌تاڵه‌و شوێنه‌وارێكی له حه‌قیقه‌تدا نییه..
خوایش زاناتره..