پاش سڵاو و رێز
ئایا دروسته موسوڵمان له گۆڕستانی ناموسوڵماناندا بنێژرێت؟
الحمد لله والصلاة والسلام عليى خير خلقه محمد وآله وصحبه أجمعين
برای ئازیز! پاش سلاو
له‌به‌ر ناچاری نه‌بێت نه‌خێر دروست نییه، چونكه زانایانی شه‌رعزانی مه‌زهه‌بی شافیعی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه حه‌رامه ناشتنی موسوڵمان له گۆڕستانی نا موسوڵماناندا.. له‌م باره‌وه سه‌ردانی كتێبه ناو دار و موعته‌به‌ره‌كانی مه‌زهه‌بی شافیعیم كرد هه‌موویان له‌وباره‌وه یه‌كڕان بۆ نموونه: شێخی شیرازی خاوه‌نی كتێبی ئه‌لموهه‌ززه‌ب { المهذب} ، و ئێمامی نه‌وه‌وی كه له كتێبی {ئه‌لمه‌جموع} دا شه‌رحی له ئه‌لموهه‌ززه‌ب كردووه، و شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر له {توحفه‌تول موحتاج} و شێخی ره‌مه‌لی له كتێبی {نیهایه‌تول موحتاج}دا، و شێخی شه‌ربێنی له {موغنیل موحتاج} دا هه‌موو ئه‌مانه رایان وایه كه " دروست نییه موسوڵمان له گۆڕستانی ناموسوڵماناندا بنێژرێت، هه‌روه‌ها كافرانیش دروست نیيه له گۆڕستانی موسوڵماناندا بنێژرێن".. هه‌روه‌ها له {ئه‌لمه‌وسوعه‌تول فیقهییه}ی كوه‌یتیشدا ده‌ڵێت: " زانایانی شه‌رعزان یه‌كڕان له‌وه‌دا كه حه‌رامه ناشتنی موسوڵمان له گوڕستانی كافراندا، و به پێچه‌وانه‌شیه‌وه.. مه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچاری .. وه‌ك ئه‌وه كه گۆڕستانی موسوڵمانان له‌و خاك و وڵاته‌دا نه‌بێت..
له‌به‌ر ئه‌مانه و هه‌روه‌ها له ژیانی كرده‌وه‌یی پێغه‌ممه‌ریشدا صلى الله عليه وسلم، له‌غه‌زای {ئوحود} دا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌به‌ر رێزی ئینسانییان له‌و ده‌شته‌دا جێی نه‌هێشتن، به‌ڵكو ناشتنی ، به‌لاَم ته‌رمی كافره‌كانی به‌جیا ناشت، و ته‌رمی موسوڵمانانیش به جیا..
خوایش ئاگادار تره..