عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر خوا لێیان رازی بێ ده‌فه‌رموێ: پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم، و عه‌رزی كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! چ كه‌سێك لای خوا خۆشه‌ویسترین كه‌سه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: كێ سودمه‌ند ترین كه‌س بێت بۆخه‌ڵك ئه‌وه لای خوا خۆشه‌ویسترینیانه، و خۆشه‌ویسترین كرده‌وه‌ش لای خوای باڵاده‌ست ئه‌وه‌یه خۆشییه‌ك بخه‌یته دڵی موسوڵمانێكه‌وه، یا ناره‌حه‌تییه‌كی له‌سه‌ر لابه‌ریت، یا قه‌رزێكی بۆ بده‌یته‌وه، یابرسیه‌تییه‌كی نه‌هێڵیت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل برایه‌كما بڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی پێویستییه‌كی بۆ جێبه‌جێ بكه‌م پێم باشتره تا یه‌ك مانگی ته‌واو له‌م مزگه‌وته‌دا، واته مزگه‌وتی مه‌دینه‌دا ئیعتیكاف بكه‌م، و ئه‌وه‌ی تووڕه‌یی خۆی بگرێت خوا عه‌یبی ده‌پۆشێت، وئه‌وه‌ش رقی خۆی بخواته‌وه‌و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌نجامی بدات بتوانێ ئه‌نجامی بدات ئه‌وه‌خوا له‌رۆژی قیامه‌تا دڵی پڕ له هیوا ده‌كات، و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ برایه‌كیا بڕوات تا پێویستییه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جی ده‌كات، خوا پێیه‌كانی جێگییر ده‌كات له‌ورۆژه‌دا كه پێیه‌كان هه‌ڵده‌خلیسكێن..
عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما أن رجلا جا‌ء إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال يا رسول الله أي الناس أحب إلى الله؟
" فقال: أحب الناس إلى الله أنفعهم للناس وأحب الأعمال إلى الله عز وجل سرور تدخله على مسلم تكشف عنه كربة، أو تقضي عنه دينا، أو تطرد عنه جوعا، ولأن أمشي مع أخ في حاجة أحب إلي من أن أعتكف في هذا المسجد يعني مسجد المدينة شه‌را، ومن كظم غيظه ولو شا‌ء أن يمضيه أمضاه ملأ الله قلبه يوم القيامة رضى، ومن مشى مع أخيه في حاجة حتى يقضيها له ثبت الله قدميه يوم تزول الأقدام. "صحيح الترغيب والترهيب للألباني 2/381. مكتبة المعارف بالرياض/ السعودية. ط 1، 1412هـ . و الطبراني في الصغير: 2/46، برقم: 861.
و موسوعة الدرر السنسة..