رؤذووي سكدار ومنالَةبةر.
سلامی خوای گەورە لە بەڕێزتان بێت مامۆستای خۆشەویست
چەن پرسیارێکم هەبوو لە خزمەت جەنابت بەهیوای سوود بۆ هەموو لایەک
1- ئایە ئەگەر یەکێک لە مانگی رەمەزان دوکتۆر ڕێگەی لێ بگرێت کە بەرۆژو بێت لە بەر مناڵەکەی کە لەوانەیە توشی زەرەر بێت یاخود بەعەکسەوە زەرەر بۆ هەردوکیان بێت ئایە ئەگەر دوای رەمەزان رۆژوەکانی بگرێتەوە بەر لەوەی رەمەزانێکی تر بەسەریدا تێپەر ببێت ئایە دەبێت فیدیەی بدات یان نا ؟
2- ئەگەر ئافرەتێت لە رەمەزاندا مناڵی بێت ئەی ئەو دەبێت رۆژوەکەش بگرێتەوەو فیدیەش بدات یان چۆنە حوکی؟
خوای گەورە تەمەن درێژ‌و سەلامەتت بکات دایکی باوان.
خوشكی به‌رێز دایكی باوان
سڵاوی خوا له‌تۆیش بێت
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانت ده‌ڵێین:
1- كۆڕای زانایانی شه‌رعزان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر ئافره‌تی سكدار یاشیرده‌ر له‌ترسی گیانی خۆی به‌ڕۆژوو نه‌بوو، ئه‌وه ته‌نیا گرتنه‌وه‌ی رۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ره و به‌س واته: فیدیه‌ی ناكه‌وێته سه‌ر..
2- ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ترسی خۆی و منداڵه‌كه‌ی به‌رۆژوو نه‌بێت ئه‌ویش ته‌نیا گرتنه‌وه‌ی رۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ره.. واته فیدییه‌ی له‌سه‌ر نییه..
3- ئه‌و ئافره‌ته‌ی ته‌نیا له‌ترسی منداڵه‌كه‌ی به‌رۆژوو نه‌بێ .. زانایانی شه‌رعزان رای جیاوازیان هه‌یه.. خودی ئیمامی شافیعی و ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوڕری حه‌نبه‌ل و ئیمامی نه‌وه‌وی و به‌شێكی زۆری زانایانی ئه‌م دوو مه‌زه‌به له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه هه‌روه‌ك ده‌بێت رۆژووه‌كه‌ی بگێڕێیته‌وه، ده‌بێت فیدیه‌شی بۆ بدات.. به‌ڵام له‌مه‌زه‌بی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌و مالیك و هه‌ندێ زانای پایه به‌زی شافیعی وه‌ك ئیمامی موزه‌نی، و كۆمه‌ڵێ زانایانی دواینی حه‌نبه‌لی رایان وایه كه ئه‌گه‌ر له‌ترسی تیاچوونی ته‌نیا منداله‌كه‌شی به‌رۆژوو نه‌بێ ئه‌وه ته‌نیا گرتنه‌وه‌ی رۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ره.. و فیدییه‌ی له‌سه‌ر نییه.. و له‌م باره‌وه ته‌ماشای فتوای شێخی بن عوسه‌يمينم كرد به‌ره‌حمه‌ت بێ، پێی وایه كه به‌ڵگه‌ی حه‌نه‌فییه‌كان له‌و باره‌وه به‌هێزه‌و حه‌قیان پێكاوه.. هه‌روه‌ها سه‌یری كتێبی { المبسوط}ی شێخی سه‌رخه‌سیم كرد له راستیدا به‌ڵگه‌كانیان به‌هێزه و له‌شوێنی خۆ‌یا به‌درێژی باسی ده‌كه‌م. زیاد له‌وه له‌مه‌زه‌بی شافیعیشدا ئیمامی موزه‌نی گه‌وره زانای شه‌رعزان له‌وباره‌وه فتوای به‌وه داوه كه ته‌نیا رۆژووه‌كه‌یان ده‌گرنه‌وه‌و فیدیه‌یان له‌سه‌ر نییه..
4- بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه له ره‌مه‌زاندا منداڵی ده‌بێت.. ئه‌وه ته‌نیا قه‌زای رۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ره، مادام ساڵی تری به‌سه‌را نه‌یه‌ته‌وه.. و خوا ئاگادار تره.