" وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ، وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ وَاللَّهُ لا يُحِبُّ الْفَسَادَ، وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللَّهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالْإِثْمِ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ " البقرة/204- 206.
له‌ناو خه‌ڵكیدا و له‌ژیانی دنیادا كه‌سانی واهه‌یه ده‌مپاراوی و زمانلووسییه‌كه‌ی سه‌رسامت ده‌كات، و خوایش به‌شایه‌ت ده‌گرێ كه ده‌م و زمانی چون یه‌كه، و كینه‌تۆزی به‌رامبه‌رت نییه، كه‌چی له‌ناو ده‌روونیا سه‌رسه‌خت ترین نه‌یار ودوژمنه، وئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی خراپه‌ی تیاده‌دات، وكێڵگه له‌ناو ده‌بات، و قڕ ده‌خاته نه‌وه‌كانه‌وه، و خوایش خراپه‌و تاوانی ناوێت..خۆ ئه‌گه‌ر پێی بگوترێ: له‌خوا بترسه وتاسه‌ر ئه‌مه‌ت بۆ نالوێ، غه‌ڕڕایی ده‌یگرێ و زیاتر له‌سه‌ر تاوانه‌كانی سوور ده‌بێت.. ئه‌و له‌خوا بێ خه‌به‌ره‌ی ملهوڕه دۆزه‌خی به‌سه‌و ئه‌ویش خراپترین لانكه‌یه..