مامۆستا گیان! من گه نجێكم ماوه‌یه‌كه له شارێكی ئه‌لمانیا ده‌ژیم. له‌سه‌ره‌تادا زۆر دوای حه‌زوو ئاره‌زۆوه‌كانم ئه‌كه‌وتم،{......} ده‌خوارده‌وه وچه‌ندجارێكیش كاری{....} ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئێستا سوپاس بۆخوای گه‌وره وازم له‌و كاره‌خراپانه هێناوه و تۆبه‌م كردووه، و دوای رێبازی خوا به راستی كه‌وتووم.
جا مامۆستاگیان! ئایا خوای گه‌وره لێم خۆش ده‌بێت یان نا؟
زۆر سوپاس.
پاش سوپاس و ستایش یۆ په‌روه‌ردگاری مه‌زن و سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵه‌كانی..
كاك ئالان !
سه‌ره‌تا سوپاسی خوا ده‌كه‌ین كه رێنوێنی كردوویت و له‌ناو زه‌لكاوی گوناه و سه‌ر پێچی رزگاری كردوویت، و‌ئێستا له كرده‌وه‌ی ناشیرینی پێشووت په‌شێمانی و بۆلای خوا گه‌ر?اویته‌وه و رێی راستت گرتۆته‌به‌ر و به‌ره‌و ره‌زامه‌ندی خوا رێ ده‌كه‌یت.. پیرۆزباییت پێ ده‌ڵێین و له‌خوای باڵاده‌ست ده‌پار?ێینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م رێگاراسته پایه‌دارو سه‌قامگیرت بكات..
بۆ پرسیاره‌كه‌شت ئایا خوا له‌گوناهت خۆش ده‌بێت یان نه؟ مادام تۆ به‌دڵ په‌شێمان بووبیته‌وه‌و ئه‌وكارانه‌ت پێ ناخۆش بێ كه كردووتن، وله دڵیشه‌وه بر?یاری ته‌واوت دابێت جارێكی تر نه‌گه‌ر?ێیته‌وه سه‌ریان، به‌ڵێ خوا لێت خۆش ده‌بێت، و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی چاك گوناهه‌كانیشت بۆ ده‌گۆر?ێ به كرده‌وه‌ی چاكه، و پله‌و پایه‌ت لای خوا زۆر به‌رز ده‌بێت، پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ده?ه‌رموێ:(التَّائ?ب? م?نْ الذَّنْب? كَمَنْ لا ذَنْبَ لَه?)أخرجه ابن ماجة ?ي كتاب الزهد/باب ذكر التوبة، برقم:4240. وَقَالَ السندي: إ?سْنَاده صَح?يح، و‌ر?جَاله ث?قَات.
واته: ئه‌وه‌ی تۆبه بكات و له‌گوناهی په‌شیمان بێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌رگیز گوناهی نه‌كردبێ.
خوای میهره‌بانیش ده?ه‌رموێ: ( مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَم?لَ عَمَلاً صَال?حًا ?َأ?وْلَئ?كَ ي?بَدّ?ل? اللَّه? سَيّ?ئَات?ه?مْ حَسَنَات? وَكَانَ اللَّه? غَ??ورًا رَّح?يمًا ) سورة ال?رقان/70.
واته: ئه‌وه‌ی په‌شیمان بێته‌وه‌و ئیمانی به‌ته‌واوی هێنابێ، و كرده‌وه‌ی چاكه بكات، ئه‌وانه خوا كرده‌وه خراپه‌كانیشیان بۆده‌گۆر?ێت به چاكه. بێگومان خودا لێبورده‌و میهره‌بانه.
به‌ڵام داوام له‌تۆ و هه‌موو ئه‌و خوشك برایانه‌ی ته‌وبه‌یان كردووه ئه‌وه‌یه: هه‌رگیز باسی گوناهه‌كانی رابوردووتان به‌لای خه‌ڵكه‌وه باس مه‌كه‌ن، چونكه خوا په‌رده‌ی داوه به‌سه‌ریاو بۆی داپۆشیون، ئێوه‌ش ئاشكرای مه‌كه‌ن.. و ئه‌و خوشك و برایانه‌ی پرسیار له‌من ده‌كه‌ن و نامه بۆ ئه‌م سایته ده‌نێرن من پێم خۆش نییه هه‌رگیز باسی ئه‌و گوناهانه بكه‌ن كه كردوویانه.. ته‌نیا ئه‌وه بڵێن: ئه‌گه‌ر كه‌سێ گوناهێكی زۆری گه‌وره‌و بچووكی كردبێت، ئایا خوا لێی خۆش ده‌بێت؟
كۆتایی وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌م مژده قورئانییه‌دێنم كه خوا به پێغه‌ممه‌ر ێ ده?ه‌رموێ: پێان بڵێ: ئه‌ی به‌نده‌كانم! ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه خۆتان گوناهباركردووه و هه‌ڵه‌تان زۆر بووه، له‌ره‌حمه‌تی خوا نا‌ئومێد مه‌بن، چونكه ئه‌گه‌ر به‌راستی ته‌وبه بكه‌ن، خوا له‌هه‌موو گوناهێكتان خۆش ده‌بێت، بێگومان خوا زۆر لێبورده‌و میهره‌بانه.ئه‌مه‌ش ده‌قی ئایه‌ته‌كه‌یه: ( ق?لْ يَا ع?بَاد?يَ الَّذ?ينَ أَسْرَ??وا عَلَى أَن??س?ه?مْ، لا تَقْنَط?وا م?ن رَّحْمَة? اللَّه?، إ?نَّ اللَّهَ يَغْ??ر? الذّ?ن?وبَ جَم?يعًا، إ?نَّه? ه?وَ الْغَ??و‌ر? الرَّح?يم?. ) سورة الزمر/53 .