ئه‌م وشه‌یه له‌بنه‌چه‌دا فه‌ره‌نسیه{Croissant } واته: مانگی یه‌كشه‌وه – هیلال- ئه‌م وشه‌یه‌ش به ئینگلیزی پێی ده‌گوترێت: كریسێنت:{ Crescent}..
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م باسه له‌كوێوه‌یه؟
به‌سه‌رهاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی، كه له‌وكاته‌دا خه‌لافه‌تی عوسمانی هێرشی ده‌كرد بۆ ئه‌ورووپا بۆ ئه‌وه‌ی جیهانی ئیسلامی له هێرشی ئه‌وان بپارێزێت، جه‌نگی خاچ هه‌ڵگره‌كان به‌ناوبانگه كه چۆن ئه‌وان له‌كاتی هێرشه‌كانیاندا بۆ سه‌ر جیهانی ئیسلامی بێ ره‌حمانه قه‌سابخانه‌یان له میسر‌و شامدا دروست ده‌كرد..
ئه‌وه‌بوو خه‌لافه‌تی عوسمانی توانی پێنچ سه‌ده جیهانی ئیسلامی له هێرشی خاچ هه‌ڵگره‌كان بپارێزێ، چونكه ئه‌م هێرشی بۆده‌بردن وله هێرشه‌كانیانا گه‌یشتنه وڵاتی( نه‌مسا)، و چوار ده‌وره‌ی ( ڤییه‌ننا)ی پایته‌ختیان دا، وماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌وشاره له‌ژێر گه‌مارۆدا بوو، به‌ڵام له‌به‌ر شوورای سه‌خت و قه‌ڵای قایمی ده‌وری شار بۆ موسوڵمانه‌كان نه‌گیرا..
سوپای ئیسلامی بیریان له‌وه‌كرده‌وه كه تونێلێك له‌ژێر شوورای شاره‌كه‌وه به‌شه‌وا لێبده‌ن، كاتێ هه‌ڵكه‌ندنه‌كه له‌دیواری شووراكه‌وه نزیك بووه‌وه، له‌وبه‌ره‌به‌یانه‌دا كه نانه‌واكان دێن بۆ نانكردن گوێیان له‌ده‌نگی هه‌ڵكه‌ندن و زرمه‌ی پاچه‌كانه‌وه ده‌بێت، و هه‌ر به‌و به‌ره‌به‌یانه ده‌ڕۆن هه‌واڵ به ده‌سه‌ڵاتدارانی شار ده‌ده‌ن، وگومانی ئه‌وه‌یان بۆ دروست ده‌بێت كه‌هێرشی موسوڵمانه‌كان بێت.. چونكه ئه‌وان ده‌وری شاریان گرتووه و ده‌یانه‌وێ بێنه ناوشاره‌وه.. حاكمی شار له گه‌ڵ خه‌بیر و كارناسه‌كانیدا ده‌ڕۆن بۆ شوێنی ترپه‌ترپه‌كه، به‌ته‌واوی دڵنیا ده‌بن كه ئه‌مه موسوڵمانانن و ده‌یانه‌وێ شار بگرن..
ئه‌وانیش كه پێان ده‌زانن له كه‌مینا بۆیان داده‌نیشن و كوشتارێكی باش له سوپای موسوڵمانان ده‌كه‌ن و تێكیان ده‌شكێنن، و خه‌ڵكی ڤییه‌ننا به‌وبۆنه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، و رێزێكی باش له‌نانه‌واكه ده‌گرن، و به‌خششی گه‌وره‌ی پێ ده‌به‌خشن..
نانه‌واكه له‌وكاته‌دا ده‌یه‌وێت ئه‌م كاره‌ی بۆ هه‌میشه له بیره‌وه‌ری خه‌ڵكیدا بمێنێته‌وه، پێشنیاز ده‌كات بۆ حاكمی شار كه رێی بدات نانێك له‌سه‌ر شێوه‌ی هیلال دروست بكات، و به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا دابه‌شی بكات و پێیان بڵێت: ئه‌م هیلاله هێمای خه‌لافه‌تی عوسمانییه، و هه‌ركات قه‌پ له‌و كولێره‌یه ده‌ده‌ن كه له‌سه‌ر شێوه‌ی هیلال دروست كراوه، هه‌میشه تێكشكانی له‌شكری موسوڵمانان بێته‌وه بیریان!! نانه‌واكه ئه‌و كولێره‌یه ناونا: كورواسان. له‌وكاته به‌دواوه كرواسان له‌هه‌موو ئه‌ورووپادا بڵاو بوویه‌وه، و تێكشكانی موسوڵمانان و جیهاد وه‌ستان بیری ئه‌و خه‌ڵكه ده‌خاته‌وه .. كه به‌هۆی هه‌وڵی نانه‌وایه‌كی بایه‌خدار به كاری قه‌وم و دینه‌كه‌یه‌وه روویدا..
# # #
له‌م رووداوه‌وه: دوو فليقانه‌يی رۆژئاواييه‌كان له‌هه‌مو شتێكا ده‌بينرێت، بانێك و دوو هه‌وا له هه‌موو هه‌لَس و كه‌وتێكياندا روونه، نامه‌وێ به‌درێژی باسی هه‌موو نموونه‌كان بكه‌م، به‌لآم ئه‌م چیرۆكه‌ی به‌ردستت باش‌ترين نموونه‌يه،كه - به‌پێی قه‌سه‌ی نووسه‌ری بابه‌ته‌كه- له به‌شه وانه‌ی مێژوویی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌مسادا هه‌یه، ئه‌وان چیرۆكی كورواسان فێری منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، تا به‌ومنداڵییه دوژمنایه‌تی موسوڵمانان له بیره‌وه‌رییاندا دروست بكه‌ن.. به‌ڵام ناڕه‌زایی له وانه‌ی مێژووی قوتابخانه‌كانی ئێمه ده‌رده‌بڕن وداوای گۆڕینیان ده‌كه‌ن!! سه‌یربكه‌ن ئه‌وان چۆن له‌خواردندا كاڵچه‌رو مه‌به‌ستیان به‌كار دێنن؟! ته‌نیا خواردن وخواردنه‌وه‌ی رووت نییه بیكه‌نه ده‌میانه‌وه وبه‌س..
نامه‌وێ به‌م یادهێنانه‌وه‌یه ئالآی شه‌ڕ هه‌لَكه‌ين، نه‌ء، به‌لكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه سه‌رنجی به‌ڕێزیتان بۆ ئه‌وه رابكێشم كه چۆن مه‌سایلی عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ به‌قووڵی له‌و شتانه‌دا رۆچووه كه ئێمه به ساكاریان ده‌زانین؟! كه‌وابوو با ئێمه‌ش له‌م رووداوه‌وه بۆ مه‌سه‌له قه‌ومي و ئاينييه‌كانمان ده‌رس وه‌رگرين..