به‌شی دووه‌م
رواڵه‌ت و ناوه‌رۆك هه‌ردوو پێويستن:
پاش ئه‌وه‌ی كه‌مێك به‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا گه‌ڕام هاتمه‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆم، هه‌ر له‌گه‌ڵ دانیشتم و هاو سه‌فه‌ره‌كه‌ی دراوسێم گوتی: هه‌رگیز چاوه‌ڕوانیم نه‌ده‌كرد به‌م زبرییه مامه‌ڵه‌م له‌ته‌كا بكه‌یت!!
پێم گوت: نازانم زبری له‌لای تۆ چ واتایه‌كی هه‌یه؟ من ته‌نیا چه‌ند پرسیارێكم ئاڕاسته‌ی تۆ كردووه.. وا چاوه‌ڕوان بووم وه‌ڵامم بده‌یته‌وه.. مه‌گه‌ر تۆ له‌باره‌ی خۆته‌وه نه‌تگوت: من متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌م به‌خۆ هه‌یه؟! ئیتر بۆ پرسیاره‌كانم بێزاریان كردیت؟!
گوتی: من وا هه‌ست ده‌كه‌م تۆ سووك و رسوام ده‌كه‌یت!!
پێم گوت: ئه‌م هه‌سته‌ت له‌چییه‌وه بۆ دروست بوو؟
گوتی: نازانم..
پێم گوت: به‌ڵام من ده‌زانم.. ده‌زانی ئه‌و هه‌سته له‌قووڵایی ده‌روونته‌وه ده‌رده‌چێ چونكه تۆ هه‌ست به گوناح ده‌كه‌یت، و هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت هه‌ڵه‌ت كردووه، تۆ به شێوه‌یه‌ك ده‌ژیت ده‌توانم ناوی بنێم: دوو فلیقانه‌یی{ ازدواجية }ه.. تۆ له‌نێوان دوو حاڵه‌تا ده‌ژیت.. زۆر به‌توندی قسه‌كه‌ی پێ بڕیم و گوتی: بۆچ من نه‌خۆشی ده‌روونیم هه‌یه؟! ئه‌وه تۆ چ ده‌ڵێیت؟!
پێم گوت تكات لێده‌كه‌م تووڕه مه‌به.. بوارم بده با قسه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م.. تۆ به‌ده‌ست دووفلیقانه‌ییه‌كی كوشنده‌وه ده‌ناڵێنیت، تۆ له‌ناوه‌وه تێكشكاویت، و هیچ گومانێكم له‌وه‌دا نییه، و به‌ڵگه‌یشم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بۆ چوونه‌م و ناتوانی ئینكاری بكه‌یت..
ئه‌ویش به‌سه‌رسامییه‌وه گوتی: ئه‌و به‌ڵگانه چین؟
گوتم: تۆ ده‌ڵێیت: خۆت موسوڵمانیت.. ئیسلامیش بریتییه له قسه‌و كرده‌وه، و له سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌مانه‌وه باسم كرد كه گرنگترین بنچینه‌ی ئیسلام بریتییه له گوێ رایه‌ڵی بۆ فه‌رمانه‌كانی خوا.. ئایا تۆ گوێ رایه‌ڵی بۆ فه‌رمانی خوا؟
كه‌مێك بێده‌نگ بووم بۆ ئه‌وه‌ی بواری بده‌م له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی منه‌وه بدوێت.. به‌ڵام بێده‌نگ بوو هیچ وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه.. وا حاڵی بووم ده‌یه‌وێت گوێ بگرێت.. بۆیه پێم گوت: ئه‌و چادر و په‌چه داماوه‌ی گرمۆڵه‌ت كردن و له‌ناو جانتاكه‌تا زیندانت كردن.. به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر قسه‌كانم؟!
به‌تووڕه‌ییه‌كی روونه‌وه گوتی: ئه‌وانه رواڵه‌تن. تۆش ته‌نیا بایه‌خ به‌رواڵه‌ت ده‌ده‌یت. گرنگ ناوه‌رۆكه..
گوتم: ناوه‌رۆك كامه‌یه؟ ئه‌وه‌ته تۆ له‌ناسینی واتای وشه‌ی ئه‌و "ئیسلام "ه‌ی باوه‌ڕت پێیه‌تی تێكچوویت؟ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ، رواڵه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی به‌ناوه‌رۆكه‌وه هه‌یه.. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وی تریان..و ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان رواڵه‌ت و ناوه‌رۆك تێكچوو، ژیانی مرۆڤیش تێك ده‌چێت..
گوتی: ئه‌م قسه‌ی تۆ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ هه‌رگكه‌س چادری به‌سه‌ر خۆ‌یا دا و په‌چه‌ی پۆشی، ئیتر كه‌سێكی بۆ خوا سوڵحاو و ناوه‌رۆك پاكه؟!
منیش پێم گوت:نه‌ء، من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌چك به‌سه‌ریا ده‌دات داواكراوێكی شه‌رعی ئه‌نجام داوه.. جا ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكی له‌گه‌ڵ رواڵه‌تیا گونجاو بوو ئه‌وه موسوڵمانێكی دروست و ته‌واوه.. خۆ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی بوو ئه‌وا شپرزه‌یی له كه‌سایه‌تی خاوه‌نه‌كه‌یا رووده‌دات، و لابردنی ئه‌و له‌چكه به‌لایه‌وه ساده‌و ئاسان ده‌بێت.. به‌ڵێ، منیش له‌ته‌كتام ناوه‌رۆك گرنگه..ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌و ئافره‌ته موسوڵمانه كشمیرییه‌ت بیردێنمه‌وه كه له رۆژنامه‌كه‌دا نووسرابوو، مه‌گه‌ر نه‌یگوتبوو: مردنمان پێ ئاسانتره تا ئه‌وه‌ی له‌چكه‌كه‌مان له‌سه‌ر لابه‌رن.. بۆ مردنی به‌لاوه ئاسانتره تا لابردنی له‌چكه‌كه‌ی؟؟
چونكه باوه‌ڕی به‌خودا هێناوه، و گه‌ردن كه‌چیشه بۆ فه‌رمانه‌كانی، و خوا داوای لێكردووه له‌چك به‌سه‌ریا بدات، و فه‌رمانی ئه‌وی به‌جێهێناوه، و كاتێ له‌سه‌ری لاده‌به‌ن مردنی پێ ئاسانتره له‌وه، ئالێره‌دایه كه واتای ئیسلام هاتۆته‌دی له رواڵه‌ت و ناوه‌رۆكدا.. و له‌نێوان رواڵه‌ت و ناوه‌رۆكدا گونجاوییه‌كی گه‌وره به‌دی ده‌كرێت.. ئه‌م واتایه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێ: " والذي نفسي بيده لا يؤمن أحدكم حتى يكون هواه تبعاً لما جئت به " سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته كه‌س له‌ئێوه ئیمانی نابێ تا هه‌واو ئاره‌زووی شوێنكه‌وته‌ی به‌رنامه‌كه‌ی خوا نه‌بێت..
ده‌زانی عه‌باو په‌چه‌كه‌ی تۆ له‌عاده‌ت و باو و نه‌رێته‌وه نزیكتره تا دین و عه‌قیده، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێ له‌سنووری وڵاته‌كه‌ت تێپه‌ڕیت و شوێنی ئه‌و باو و نه‌رێته نه‌ما زۆر به‌لاته‌وه ئاسان بوو لایان به‌ریت و گرمۆڵه‌یان بكه‌یت ناو جانتاكه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆشینه‌ت له‌به‌ر باوه‌ڕ به‌خوات بوایه، و دڵنیا بوویتایه كه داواكاری شه‌رع جیاوازی نییه له‌نێوان شارێك و شارێكی تر، و كۆمه‌ڵگاو كۆمه‌ڵگایه‌كی ترا، ئه‌وه‌ند به‌لاته‌وه ئاسان نه‌بوو لابردنیان..
دووفلیقانه‌یی له كه‌سایه‌تیدا ئه‌و موشكیله‌ی هه‌یه، ده‌زانی هۆی ئه‌و دووفلیقانه‌ییه‌ش چییه؟
پێم وابوو وه‌ڵامم ده‌داته‌وه به‌لام بێده‌نگی هه‌ڵبژارد.. وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان بێت من وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ به‌مه‌وه..
گوتم: هۆی ئه‌و دووفلیقانه‌ییه ته‌سلیم بوونه به عاده‌ت و لاساییكردنه‌وه، و چاودێری نه‌كردنی فه‌رمانی شه‌رع، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه چاودێری ده‌روونی لای خاوه‌نه‌كه‌ی لاوازه، له‌به‌ر ئه‌وه خراپترین به‌رهه‌می تێكشكانی ده‌روونییه، و موسوڵمانه‌كه له‌ناوه‌وه ده‌رووخێت، كه‌رووخایش ئیتر هه‌وای ده‌روون ده‌توانێ جێگیر ببێت، و شه‌یتان یاری پێ بكات.. ئاوها به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌موو شایه‌نه‌كان له‌زه‌ینیا به‌هه‌ڵه‌وگه‌ڕاوی جێگیر ده‌بێت..
هیچی نه‌گوت.. ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بوو، پاشان جانتا ده‌ستییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و رۆیشت، بۆ لای دواینی فڕۆكه‌كه‌وه.. له‌خۆمم پرسی: تۆ بڵێیت، ئه‌وه‌ند له‌قسه‌كانم تووڕه بووبێ، بڕوات به‌جێم بێلێت، با بۆماوه‌یه‌كیش بیت؟! ئایا سه‌ركه‌وتووانه باسه‌كه‌م پێشكه‌ش كرد؟ له‌راستیدا نه‌م ده‌زانی قسه‌كانم تا چ ئه‌ندازێك له‌ده‌روونیا كاریگه‌ر بووه به‌ئه‌رێ یا به‌نه‌رێ.. به‌ڵام دڵنیابووم كه هه‌ست به تووڕبوونی تیا نه‌ماوه وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ستم پێ ده‌كرد و ده‌سته‌واژه‌ی رووشێنه‌ری به‌كارده‌هێنا.. دوعای هیدایه‌تم بۆ ئه‌وكرد، ولێخۆشبوون و پایه‌داربوون له‌سه‌رحه‌قيش بۆ خۆم..
گه‌ڕایه‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی.. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو.. به‌عه‌باو په‌چه‌كه‌یه‌وه گه‌ڕایه‌وه.. مه‌پرسه چه‌ند شاد و خۆشحاڵ بووم به‌دیتنی!!
گوتی: ده‌زانی ره‌حمه‌تی خوا ئه‌م شوێنه‌ی بۆمن ئاماده‌كرد تا له‌م جێگه‌یه دابنیشم؟ وه‌سفێكی ته‌واوت كردم و راستت كرد كه گوتت: تۆ به‌ده‌ست تێك‌شكان و رووخانێكی ده‌روونییه‌وه ده‌ناڵێنیت.. ئه‌و دوفلیقانه‌ییه‌ی تۆ هێمات بۆ كرد سیمای زاڵبووه به‌سه‌ر به‌شی زۆری كوڕان وكچانی موسوڵمانه‌وه.. هاوار بۆ ئه‌و بێ ئاگاییه‌مان! كۆمه‌ڵگای ئافره‌تانمان ته‌سلیمی ده‌ستی خه‌یاڵات بووه، ئه‌ی برای به‌ڕێز! لێت ناشارمه‌وه قسه‌و باسی ئێمه له ناوخۆماندا بریتییه له پۆشاك و زێوه‌رات بۆنی خۆش و فلیم و گۆرانی و گوڤاره نزمه‌كانی ئافره‌تان ئێمه بۆچ واین؟ ئایا له‌راستیدا ئێمه موسوڵمانین؟
ئایا من موسوڵمانم؟!
ئای پرسیاره‌كه‌ت چه‌ند به‌لامه‌وه رووشێنه‌ر بوو!! به‌ڵام حه‌قت پێ ده‌ده‌م.. چونكه تۆ حه‌قیقه‌تی منت بینی.. به‌عاباو سه‌رپۆشه‌وه سوار فڕۆكه‌كه بووم، و كاتێ هه‌لفڕی سه‌رپۆش و عه‌بام لابرد، زۆر قه‌ناعه‌تیشم به‌و كاره‌ی خۆم هه‌بوو، كه‌چی ئه‌وكاره‌ی من له‌راستیدا به‌ڵگه‌بوو له‌سه‌ر تێشكان و روخاوی ده‌روونی دووفلیقانه‌ییم.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه زۆر ناره‌حه‌تت كردم زۆر سوپاست ده‌كه‌م، چونكه رێنوێنیت كردم.. منیش به‌دڵ گه‌ڕامه‌وه بۆلای خوا‌و داوای لێ بوردن و به‌خشینی لێ ده‌كه‌م..
به‌ڵام ده‌مه‌وێ پرسێكت پێ بكه‌م..
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو باخێكی خۆشیدابم به‌و قسانه‌ی ئاوه‌هابووم گوتم: فه‌رموو گوێم بۆ گرتوویت..
گوتی: مێرده‌كه‌م!! من له‌مێرده‌كه‌م ده‌ترسم..
گوتم: بۆچ له‌مێرده‌كه‌ت ده‌ترسی؟ میرده‌كه‌ت له‌كوێ یه؟
گوتی: له فڕۆكه‌خانه پێشوازیم ده‌كات..و به‌م عه‌باو سه‌رپۆشه‌وه ده‌م بینێ..
منیش پێم گوت: ئه‌مه كارێكه ئه‌و دڵخۆش ده‌كات..
گوتی: نه‌ء.. وانییه.. دوێنێ به‌ته‌له‌فوونی قسه‌مان كرد ودواین راسپارده‌ی ئه‌وه‌بوو له‌فڕۆكه‌خانه‌دا به‌عه‌باو سه‌رپۆشه‌وه دانه‌به‌زیت وله‌به‌رچاو ئه‌و عاله‌مه‌دا ته‌ریقم بكه‌یته‌وه!! له‌به‌ر ئه‌وه لێم روونه كه تووڕه‌ده‌بێت..
گوتم: ئه‌گه‌ر تۆ توانیت خوا له‌خۆت رازی بكه‌یت، له‌تووڕه‌یی میردت مه‌ترسه.. ده‌توانیت به‌ئارامی تاوتوێی مه‌سه‌له‌كه‌ی له‌ته‌كا بكه‌یت و به‌ڵكو قه‌ناعه‌ت بكات. داوام له‌تۆ ئه‌وه‌یه بایه‌خێكی باشی پێ بده‌یت، وه‌ك كه‌سێك بته‌وێت رزگاری بكه‌یت و به‌خته‌وه‌ری دنیا‌و قیامه‌تی بۆ به‌دی بێنیت..
بێده‌نگی بووبه‌ئاغا.. ماوه‌یه‌ك بیر وزه‌ینم په‌روازیان كرد‌و له‌وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵاویدا ئه‌و مرۆفه‌م هێنایه پێشچاو كه داوا له خێزانكه‌ی بكات واز له حیجاب بێنێت!! .. شتی وا دروسته؟
ئایا پیاوێك موسوڵمان بێت و غیره‌تی هه‌بێ شتی وا ده‌كات؟! " لا حول ولا قوة إلا بالله "، شارستانیه‌تی سه‌رده‌م رۆڵه‌ی موسوڵمانانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك دزیوه!! و ئێمه‌ش لێیان بێ ئاگاین.. بگره له‌خۆیشمان بێ ئاگاین!!
فڕۆكه گه‌یشت و له‌و فڕۆكه‌خانه دووره دابه‌زین..
رێوره‌سمی ئه‌م سه‌فه‌ره دووره كه‌پڕبوو له وتوو وێژی گه‌رم له‌نێوان من و هاوسێی سه‌فه‌ره‌كه‌مدا كۆتایی هات.. كاتێ مێرده‌كه‌ی پێشوازی كرد نه‌م بینییه‌وه، به‌ڵكو پاش ئه‌وه ده‌نگ وره‌نگی له‌ده‌ریای بیرچوونه‌وه‌دا رۆچوون، هه‌روه‌ك هه‌زاران كه‌سی تر و هه‌ڵوێستیان كه رۆژانه له ژیانمانا ده‌گوزه‌رێن..
دانیشتبووم كتێبێكم ده‌خوێنده‌وه:
له‌نوسینگه‌كه‌ی خۆما دانیشتبووم و كتێبێكم ده‌خوێنده‌وه به‌ناوی "ئافره‌تی عه‌ره‌بی و ئه‌سڵی نێرینه‌یی " دانراوی نووسه‌رێك بوو به‌ناوی "مونا غه‌سوب "
سه‌رم له‌و ئاوێته‌كردن وچه‌واشه‌كارییه سه‌یره سوڕمابوو كه ئه‌م نووسه‌ره چۆن هه‌وانته‌كاری له هزر و زمانه‌وانیدا خنیوه‌ته ناو ئه‌م نوسراوه بچكۆله‌یه‌وه، له‌هه‌مانكاتا هه‌ست به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك دای گرتبووم بۆ واقیعی ئازاراوی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه!! ئاله‌وكاته ناهه‌موار و خه‌م و ته‌مه‌دا كه‌ده‌مویست له‌و ئازار‌و ناسۆره هه‌ڵبێم كه نووسه‌ری ئه‌و كتێبه كردبووی به‌دڵما، و ئافره‌ت له‌پێستی ئافره‌تی و مێ یینه‌یی خۆی دا بماڵێ و بیكات به‌نێر.. نامه‌یه‌كی پۆستیم به‌ده‌ست گه‌یت.. كه نامه‌كه‌م كرده‌وه نێره‌ره‌كه‌ی نووسیبووی: خوشكی ئاینی و ده‌م به‌دوعای خێر بۆت : دایكی محمد.
ده‌بێ ئه‌م دایكی محمده كێ بێت؟
نامه‌كه‌م خوێنده‌وه به‌نیسبه‌ت منه‌وه موفاجه‌ئه‌یه‌كی تر بوو.. نامه‌ی ئه‌و ئافره‌ته بوو كه له‌فڕۆكه‌كه‌دا ئه‌و وتووێژه گه‌رمه له نێوانمانا رووی دا، وبه‌سه‌رهاته‌كه‌ی به‌جیهانی له‌بیرچوونه‌وه‌دا رۆچووبوو..
گرنگترین ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له‌نامه‌كه‌دا ئه‌م قسه‌یه بوو: " له‌وانه‌یه ئه‌و ئافره‌ته‌ت وه‌بیر بێته‌وه كه رۆژێك له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا له‌كورسییه‌كه‌ی ته‌نیشته‌وه دانیشتبوو، مزگێنیت ده‌ده‌مێ كه رێگای خێری خۆی دۆزییه‌وه، و مژده‌شت ده‌ده‌مێ كه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی من كاریگه‌ربوو له‌سه‌ر مێرده‌كه‌م، خوا هیدایه‌تی ئه‌ویشی دا، وله‌وگوناه و سه‌رپێچییانه‌ی له‌وه‌پێش تێی كه‌وتبوو په‌شیمان بووه‌وه و وازی له‌زۆریان هێنا، و پێیشت ده‌ڵێم: چه‌ند پێ به‌ندبوونی هۆشیارانه و له‌سه‌ر بناغه‌ی تێگه‌یشتنی دروسته‌وه بۆ ئاینه هێژاكه‌مان جوان وگرنگه؟! ئه‌و پارچه شیعره‌تم خوێنده‌وه به‌ناونیشانی: ئه‌ی خوشكه دوو دژن..و له‌مه‌به‌ستت تێگه‌یشتم "
نووری خوا به فوو نا كوژێته‌وه:
ئای ئه‌و مژده‌یه چه‌ند خۆش بوو!! ناتوانم وێنه‌كه‌یتان بۆبكێشم تا چ ئه‌ندازێك به‌و مژده‌یه دڵخۆش بووم كه له‌ناو دوو توێی ئه‌و نامه‌یه‌دا بوو!! ئای چ مژده‌یه‌كی گه‌وره‌و هێژابوو!! ئه‌و كتێبه بێ وه‌زنه‌ی به‌ده‌ستمه‌وه‌بوو كه‌ده‌مخوێنده‌وه دام ناو ئه‌م ده‌قه قورئانییه‌م دووباره ده‌كرده‌وه: " يُرِيدُونَ أن يُطْفِئُوا نُورَ اللهِ بَأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللهُ إِلاَّ أَن يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكافِرُونَ " سورة التوبة/32. ده‌یانه‌وێ نووری خوا به فوو بكوژێننه‌وه، و خوا ده‌یه‌وێ نووری خۆی ته‌واو بكات هه‌رچه‌ند كافرانیش پێیان ناخۆش بێت..
پاشان منیش پێنووسم به‌ده‌سته‌وه گرت و نامه‌یه‌كم بۆ دایكی محمد نووسی، وتيايدا شادی وخۆشحاڵی خۆم به‌گه‌یشتنی نامه‌كه‌ی و مژده‌كه‌ی ناوی ده‌ربڕیبوو، وهه‌ندێ له‌و شیعرانه‌یشم تیا نووسیبوو كه له‌و قه‌سیده‌یه‌دا بڵاوم كردبووه‌وه.. به‌ڵام كاتێ ویستم نامه‌كه‌ی بۆ بنێرم دیتم له‌نامه‌كه‌یا ناونیشانی پۆستی خۆی نه‌نووسیوه.. ئیتر له‌گه‌ڵ لاپه‌ڕه‌كانی خۆمدا كۆم كردنه‌وه به‌و هێوایه‌ی رۆژێ به‌ده‌ستی بگات...
ته‌واو بوو
خوا پاده‌شتی به‌ڕێزیشتان به چاكه بداته‌وه كه ده‌تانه‌وێت به‌كۆمێنته‌كانتان هانده‌رمان بن..
له‌راستیدا ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت هیوا و ئاواتی ئێمه‌یه، و له‌باره‌گای میهره‌بانی په‌روه‌ردگاریشا ده‌ست به‌دوعا ده‌پاڕێینه‌وه به‌لوتفی خۆی لێمان وه‌رگرێ..