ئاگادارییه‌کی گرنگ
به‌ ناوی خوا
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاژه‌کاری پێنجوێنی به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێک تووشی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌ بوو، که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م وێبگه‌کانی سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌کاره‌ له‌ کارکه‌وتن، که‌ به‌داخه‌وه‌ وێبگه‌ی پێنجوێنیش یه‌کێک بوو له‌و قوربانیانه‌.

پاش چاک کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌که‌، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ خاوه‌ن ڕاژه‌کاره‌که‌ پاڵپشی تازه‌ی بۆ نه‌کردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی نێوانمان کاره‌کانی کردووه‌.

ئێمه‌ش به‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانین.
ئه‌وه‌ی ئێستاش جێگای نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بابه‌تی ساڵی ڕابردوو زۆر که‌مه‌.

ئێمه‌ جارێ جگه‌ له‌ داوای بووردن له‌ خوێنه‌رانی هێژا هیچی ترمان له‌ده‌ست نایه‌ت.

دڵسۆزتان
به‌ڕێوبه‌ر
23.1.2012
خێری داوای لێ خۆشبوون بۆ ئیمانداران


فضلُ الاسْتغفار للمؤمنينَ والمؤمناتِ

عن عبادة بن الصامت رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم: " مَنْ اسْتغفرَ للمؤمنينَ والمؤمناتِ كتَبَ اللهُ لهُ بِكلِّ مُؤمِن ومُؤمِنَةٍ حَسَنة "
حسنه الألباني في صحيح الجامع برقم: 6026

پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی داوای لێ خۆشبوون بۆ پیاوان و ژنانی ئیماندار بكات به‌هه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ خوا چاكه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسێ..
بۆنموونه‌: ژماره‌ی ئیماندارانی ئه‌مرۆی سه‌ر زه‌وی 1800 هه‌زارو هه‌شت سه‌د ملیۆن كه‌سه‌.. ئه‌گه‌ر له‌مانه‌ 1000 ملیۆنیان ئیمانی هه‌بێ واته‌ تۆ له‌یه‌ك چاو تروكاندا یه‌ك ملیار چاكه‌ت بۆ ده‌نووسرێ!!


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی