پێش هه‌ڵفڕین ئافره‌تێكی لاو هات و جێگه‌كه‌ی پڕكرده‌وه، ئه‌و چادره ره‌شه‌ی لێواره‌كانی به زه‌ڕكه‌ف چنرابوو نه‌يده‌توانی جوانی و پێكه‌وتوویی ئافره‌ته‌كه بشارێته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش بۆنێكی زۆر خۆشی به‌هێزی له‌خۆی دابوو، دانیشتوانی ناو به‌شه‌كه هه‌موو گوێ قوڵاخ بوون تابزانن سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بۆنه خۆشه كێیه؟
له‌جێگه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆم دانیشتبووم، له به‌شی پله‌یه‌كی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا كه بۆ پایته‌ختی یه‌كێ له وڵاته ئه‌ورووپییه‌كان ده‌ڕۆیشت هێشتا چۆڵ بوو، زۆری نه‌مابوو بۆ هه‌ڵفڕین وكورسیيه‌كه‌ی لای راستم هێشتا چۆڵ بوو. له‌دڵی خومدا گوتم: هیوادارم خوا هاوسێیه‌كی باشم بۆ بنێرێت، یا هه‌ر به‌چۆڵی بمێنێته‌وه.. چونكه ئه‌گه‌ر هاوسێی باشت هه‌بوو به شتی سودبه‌خش یارمه‌تیت ده‌دات بۆ بڕینی ماوه‌ی دووری رێگاكه، به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر گه‌شته‌كه درێژبێت وچه‌ند سه‌عاتێك بخایه‌نێت، و دراوسێیه‌كی دڵخۆشكه‌رت له په‌نادا بێ ماوه‌كه زۆر به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێت. خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بوو ئه‌وه ماوه‌كه دووبه‌رابه‌ر ده‌بێته‌وه..!!
پێش هه‌ڵفڕین ئافره‌تێكی لاو هات و جێگه‌كه‌ی پڕكرده‌وه، ئه‌و چادره ره‌شه‌ی لێواره‌كانی به زه‌ڕكه‌ف چنرابوو نه‌يده‌توانی جوانی و پێكه‌وتوویی ئافره‌ته‌كه بشارێته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش بۆنێكی زۆر خۆشی به‌هێزی له‌خۆی دابوو، دانیشتوانی ناو به‌شه‌كه هه‌موو گوێ قوڵاخ بوون تابزانن سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بۆنه خۆشه كێیه؟ وام هه‌ست ده‌كرد جێگه‌كه‌ی من و هاوسێكه‌م به‌چوار چێوه‌یه‌ك له سه‌یر و سه‌رنجی نه‌فه‌ره‌كان ده‌وری گیراوه! كاتێ سه‌یری یه‌كێكیانم كرد دیتم چاوی بڕیوه‌ته جێگه‌كه ورۆاڵه‌تی به‌زمانی حاڵ ده‌ڵێ: خۆزگا له‌جێی تۆدا بوومايه!!
ئاله‌و كاته‌دا فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم م بییر كه‌وته‌وه كه ده‌فه‌رموێ: "ألا وإنَّ طيب الرجال ما ظهر ريحه، ولم يظهر لونه، ألا وإن طيب النساء ما ظهر لونه ولم يظهر ريحه " بێداربن بێگومان بۆنی پیاو ئه‌وه‌یه بۆنی ده‌ركه‌وێ و ره‌نگی نه‌بێ، و بۆنێ ئافره‌تیش ئه‌وه‌یه ره‌نگی هه‌بێ و بۆنی نه‌بێ..
كاتێ خۆی له‌باره‌ی واتای فه‌رمووده‌كه‌وه پرسیارم كردبوو هێشتا له‌زه‌ینما مابوو كه: ئافره‌ت ته‌نیا بۆ مێرده‌كه‌یه‌تی، بۆجگه له‌و نییه.. مادام كه‌بۆ جگه له‌و نییه نابێ بۆن وبه‌رامه‌یشی له‌و تێپه‌ڕێت!! ئاله‌ویادا به‌خۆمم گوت: ئه‌گه‌ر ئه‌م ئافره‌ته ئه‌م بۆنه زۆرخۆشه‌ی له‌خۆی نه‌دایه و ناو ژووری به‌شی پله‌یه‌كی به‌م بۆنه نه‌گۆڕییایه ئاوه‌ها خه‌ڵكی به‌نيگای برسیانه‌ی چاویان سه‌یریان نه‌ده‌كرد!!
كاتێ كاره‌كه‌ری فڕۆكه‌كه شه‌ربه‌تی هێنا، ئافره‌ته‌كه‌ی دراوسێم په‌رداخێكی لێ وه‌رگرت، و پێشكه‌شی منی كرد، منیش سوپاسم كرد و لێم وه‌رگرت، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یم پێ سه‌یر بوو، شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵه‌كه‌م خوارده‌وه‌و بێده‌نگ بووم!! سه‌رنجدانی ئه‌و پیاوه‌ی باسم كرد هه‌ر به‌رده‌وام بوو، منیش چاوێكم تێگرت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێم: ئه‌رێ شووره‌یی نییه؟ ئه‌وه بۆ چاوی لێ ناتروكێنی؟!
به‌رده‌وام وازم له سه‌یركردنی نه‌هێنا تا ئه‌و چاوی لادا، وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌رم بیگرێ.. به‌ڵام سه‌رنجم ده‌دا ناوبه‌ناو به‌تیلی چاو هه‌ر بۆ ئافره‌ته‌كه‌ی هاوسێمی ده‌ڕوانی.. كه دیم ئه‌وه بووه‌ته خووی پارچه شیعرێكی بچووكم نووسی به‌ناو نیشانی: " ئه‌وه له‌ئاوڕدانه‌وه ماتدوونه‌بوویت؟ ئیتر لای نه‌كرده‌وه..
كاتێ فڕۆكه‌كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به قووڵایی ئاسماندا به‌رزبووه‌وه و كه‌وته ژوور هه‌وره‌كانه‌وه چاوم به‌دیمه‌نێكی سه‌یر وسه‌رنج راكێش كه‌وت وله‌به‌ر خۆمه‌وه وبه‌ده‌نگی بیستراو گوتم: سوبحانه‌ڵڵا!! ده‌سه‌ڵاتی خوا چه‌ند گه‌وره‌یه!! ئه‌و كێوه گه‌ردن كه‌شانه‌ی چۆن له‌و په‌ڵه هه‌ورانه دروست كردووه؟!! ئافره‌ته‌كه‌ش كه له‌په‌نای په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌بو گوتی: ئه‌رێ وه‌ڵڵا به‌راستی توانای خوا بێ سنووره!! رووی كرده من و گوتی: ئه‌م دیمه‌نه هه‌ستی شاعیر ده‌بزوێنێ!! و منیش خۆش به‌ختانه له‌ته‌نیشت شاعیرێكه‌وه دانیشتووم كه‌ده‌توانێ وێنه‌ی تابلۆیه‌كی شیعری زۆرجوانی ئه‌م دیمه‌نه بكێشێ..
ئه‌م ئافره‌ته‌ی كه ئه‌م قسانه‌ی كرد به‌و شێوه‌ی خۆی نه‌مابووه‌وه كه هاته ناو فڕۆكه‌كه‌وه، به‌ڵكو عه‌با و په‌رچه ته‌نكه‌كه‌ی سه‌ر رووی پێچابووه‌وه و خستبوویه ناو جانتا ده‌ستییه بچكۆله‌كه‌یه‌وه.. ره‌نگكارییه‌كی باشی له‌روویا كردبوو، و قژیشی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت چاك كردبوو، كه بینه‌رانی سه‌رسام ده‌كرد..
منیش پێم گوت: گه‌وره‌یی بۆ ئه‌و زاته‌یه كه نه‌زانراوه‌كانی فێری ئینسان كردووه، ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست ئه‌م زانیارییه‌ی به‌مرۆنه‌به‌خشیبا ئێستا ئێمه نه‌مان ده‌توانی ئه‌م هه‌ورانه به‌م دیمه‌نه جوانه‌یانه‌وه ببینین!!
ئه‌ویش گوتی: به‌ڕاستی ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری په‌روه‌ردگار!!
منیش گوتم: به‌ڵێ، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر توانای به‌دیهه‌نه‌رو خاوه‌نی ئه‌م بوونه‌وه‌ره كه نهێنی گه‌لێكی گه‌وره‌و مه‌زنی تێ هاوێشتووه، به‌رنامه‌یه‌كی بۆخه‌ڵكی داناوه كه ژیانیان بپارێزێ، و به ره‌زامه‌ندی خوایان بگه‌یه‌نێ و له‌سزای سه‌ختی دوا رۆژیش بیان پارێزێ..
به‌خه‌ویش نه‌ده‌هات به‌خه‌یاڵما:
ئه‌ویش گوتی: ده‌كرێ هه‌ندێ شیعر له به‌ڕێزته‌وه ببیستم، به‌تایبه‌ت كه‌من ئه‌وینداری شیعرم، وئه‌م گه‌شته‌یش به‌نیسبه‌ت منه‌وه مێژووییه، به‌خه‌ویش نه‌ده‌هات به‌خه‌یاڵما راسته‌و خۆ له به‌ڕێزته‌وه شیعر ببیستم!!
له‌قووڵایی دڵه‌وه ئاواته خوازبووم نه‌یزانیبایه من كێم، و نه‌یناسیمایه.. چونكه له‌مێشكما شتانێك هه‌بوون پێم خۆش بوو پێی بڵێم..
هه‌ندێك بێده‌نگ بووم و له‌ناو ده‌روونما له‌ته‌ك خوما ده‌دوام، خۆم به‌خۆمم ده‌گوت: چیبكه‌م؟ ئایا راسته‌وخۆ ده‌ست بكه‌م به ئامۆژگاری ئه‌م ئافره‌ته، وئایا ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی بۆ روون بكه‌مه‌وه كه چ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ئاشكرا كردووه؟! یا بیهێڵمه‌وه بۆ دواین قۆناغ؟ پاش ماوه‌یه‌ك دوودڵی بڕیامدا كه راسته‌وخۆ ئامۆژگارییه‌كی خێرای بكه‌م، تا دواین بواری قسه‌كردن بێت له‌ته‌كیا..
پێش ئه‌وه‌ی من قسه‌بكه‌م ئه‌و له جانتاكه‌یا كۆمه‌ڵێ پارچه شیعری ره‌نگاڵه‌ی ده‌رهێنا و گوتی: ئه‌مه هه‌ندێ له‌و پارچه شیعرانه‌ن كه من نووسیمن.. من ده‌زانم له ئاستێكا نین بۆ زه‌وقی تۆ بگونجێن، به‌ڵام یادگارییه‌كه‌و هه‌ستی ده‌روونم پێ ده‌ر بڕیوه..
پارچه شیعره‌كانم زۆر به‌وردی و بایه‌خ پێدانه‌وه خوێنده‌وه، و بۆ كلیلی كه‌سایه‌تی ئه‌م ئافره‌ته ده‌گه‌ڕام!!
شیعره‌كان بریتی بوون له وانه‌ی خه‌ویان پێوه ده‌بینێ، له‌راستیدا ئافره‌ته‌كه تا بڵێیت هه‌ست ناسك بوو، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا خه‌ونه‌كانی به‌سه‌ر ژیریدا زاڵ ببون، سه‌رنجم دا به‌هه‌ندێ له شیعره‌كانی من شایه‌تی هێناوه‌ته‌وه، به‌خۆمم گوت ئه‌مه شتێكی باشه له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ش هۆیه‌ك بێت بۆ سنگ گوشادی وكردنه‌وه‌ی دڵی بۆ قسه‌كانم، پاش ئه‌وه كه‌پارچه شیعره‌كانم خوێنده‌وه بڕیارمدا ئامۆژگارییه راسته‌وخۆیه‌كه‌م دوا بخه‌م، و بكه‌ومه گفتوگۆیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه له ته‌كیا..
پێم گوت: ده‌سته‌واژه‌كانت جوان و هه‌ڵبژارده‌ن، به‌ڵام وه‌ك من لێی تێده‌گه‌م نه‌هه‌ڵگری واتایه‌كن، نه هه‌لگری بیرۆكه‌یه‌كن، هیچیان لێ حاڵی نه‌بووم، ویستووته بڵێیت چی؟
پاش ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی گوتی: نازانم ویستوومه بڵێم چی؟من هه‌ست به‌ته‌نگییه‌كی سه‌خت ده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت كاتێ شه‌و دادێ، گوڤاره جۆراوجۆره‌كانی ئافره‌تان ده‌خوێنمه‌وه، بییری لێ ده‌كه‌مه‌وه، سه‌رنجی وێنه‌ی پیاوان و ئافره‌تانی هونه‌رمه‌ند ده‌ده‌م ، سه‌رو رووی فلان ئافره‌تم به‌دڵه‌و، باڵای فڵانیانم پێ جوانه، وپۆشاكی ئه‌ویانم به‌دڵه، به‌ڵكو هه‌ندێ جار شێوه‌ی هونه‌رمه‌ندێكم به‌دڵه‌و ئاواته‌خوازم شێوه‌ی مێرده‌كه‌یشم وابوایه!!
كاتێ له‌گوڤاره‌كان بێ تاقه‌ت ده‌بم، ده‌ڕۆم سه‌یری فلیمه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم سه‌یر ده‌كه‌م، ئینجا هه‌ست ده‌كه‌م ئاره‌زووم له‌خه‌وه، بگره هه‌ندێ جار له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی خۆمه‌وه وه‌نه‌وز ده‌ده‌م، هه‌موو شت واز لێ دێنم و روو له‌جێگه‌ی خه‌و ده‌كه‌م، له‌وێدا شتی وا رووده‌دات كه‌ناتوانم شه‌رحی بكه‌م.. ئاله‌ویادا خه‌وه‌كه‌م ده‌ڕوات و نازانم چی لێ دێت و بۆ‌كوێ ده‌چێت ؟
"ئه‌م ئافره‌ته نه‌خۆشه " له‌دڵی خۆما گوتم: به‌ڵی ئه‌مه تووشی په‌تای سه‌رده‌م بووه، قه‌له‌قێكی سامناك، پێویستی به چاره‌سه‌رێكی جیددی هه‌یه.. بۆیه پێم گوت: ئه‌م بۆ هاتانه‌ی تۆ نوسیوتن ئه‌و مه‌به‌سته ناگه‌یه‌نن كه تۆ باست كرد، ئه‌مانه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی بریسكه‌دارن، وادیاره له‌هه‌ندێ وتار و بابه‌ته‌وه كۆت كردبنه‌وه‌و له‌م لاپه‌ڕانه‌دا نوسیبتنه‌وه..!!
گوتی: شتێكی سه‌یرت لێ ده‌بیستم.. تۆ ته‌نیا كه‌سێكیت ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ت باس كردبێت، هه‌رچی كچانی هاوه‌ڵَم هه‌یه له‌باره‌ی جوانی ئه‌م نووسراوانه‌ی منه‌وه دده‌دوێن!! به‌ڵكو هه‌ندێكیشیانم له رۆژنامه‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه، و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م داهێنانه‌م سوپاسنامه‌یان بۆ نووسیووم، به‌ڵام منیش له‌ته‌كتام، واتایه‌كی روونی نییه، به‌ڵام جوانه..
ئالێره‌دا لێم پرسی: ئایا له‌ژیانتا مه‌به‌ستێكت هه‌یه؟ ئامانجێكت هه‌یه؟!
شپرزه‌یی له‌رواڵه‌تیا دروست بوو، چونكه چاوه‌ڕوان نه‌بوو من پرسیاری وای لێ بكه‌م.. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ڵام بداته‌وه پێم گوت: ئایا ژیرییه‌كت هه‌یه بیری پێ بكه‌یته‌وه؟! و ئایا له‌بییركردنه‌وه‌تا سه‌ربه‌خۆیت؟! یا ژیری خۆتت خستۆته ناو لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و گوڤاره ئافره‌تییانه‌وه كه‌باست كردن، و ئه‌لقه‌ی ئه‌و زنجیره فلیمانه‌ی له‌باره‌یانه‌وه گوتت هه‌ركات بێ تاقه‌ت بیت راده‌كه‌یت بۆ لایان؟!
ئایا تۆ موسوڵمانیت؟!
پرسیارێكی ترم هه‌یه: ئایا تۆ موسوڵمانیت؟!
لێره‌دا هه‌موو شتێك گۆڕا، شێوازی قسه‌كردنی گۆڕا، دانیشنی سه‌ركورسییه‌كه‌ی گۆڕا، و گوتی: بۆچ، گومانت له‌موسوڵمان بوونمدا هه‌یه؟ به‌ڵێ، سوپاس بۆخوا من موسوڵمانم، و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری ئیسلامیشم.. بۆچ ئه‌م پرسیاره‌م لێ ده‌كه‌یت؟ من ژیریم ئازاده و دیلی هیچ كه‌سێك نییه، من ره‌فزی ده‌كه‌م به‌وجۆره قسه‌م له‌ته‌كا بكه‌یت!!
ئیتر لای كرده‌وه به‌لای ده‌لاقه‌كه‌وه‌و له‌وێوه سه‌یری موڵك و مه‌مله‌كه‌تی په‌روه‌ردگاری مه‌زنی ده‌كرد..
هیچ دوانێكم له‌سه‌رقسه‌كانی نه‌دا.. ئه‌و رۆژنامه‌ی له‌به‌رده‌ممابوو هه‌لم گرت و سه‌یرم ده‌كرد، و له‌خوێندنه‌وه‌یا رۆچوو بووم، له‌گه‌ڵ وتارێكا تێكه‌ڵ بووبووم كه نووسه‌ره‌كه‌ی باسی ئیسلام و ترۆری ده‌كرد.. – وتارێكی درێژ و پڕ له هه‌ڵه و پڕ‌و پاڵانته بوو– ئای هاوار بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌م خواوه درۆ ده‌كه‌ن!! لێتان ناشارمه‌وه من به‌ته‌واوی له‌وباره‌وه رۆچوبووم و هیچی ترم له‌بییر نه‌مابوو.. ته‌نانه‌ت ئه‌و وت‌و وێژه‌ی نێوان خۆم و خانمی هاوسێشم له‌بیرنه‌مابوو. ئیتر ئاگام لێ نییه كه ناو به‌ناو تیلێكی چاو ده‌گرێته رۆژنامه‌كه تابزانێت ئه‌و بابه‌ته چییه وا به‌ته‌واوی منی خه‌ڕۆ كردووه و بابه‌تی قسه‌كردنه‌كه‌ی نیوانمانی له‌بییر بردۆته‌وه؟! – ئه‌ڵبه‌ت له‌دواییدا خۆی ئه‌مه‌ی بۆ باسكردم – له‌م گه‌شته‌ی وتاری رۆژنامه‌كه‌دا رۆچوبووم، و نه‌گه‌ڕامه‌وه تا ئه‌و پرسیاری لێكردم و گوتی: ئایا گومانت له ئیسلام بوونی مندا هه‌یه؟
منیش لێم پرسی: ئیسلام یه‌عنی چی؟
گوتی بۆچ من ساوام تائه‌و پرسیاره‌م لێ بكه‌یت؟
منیش پێم گوت: په‌نا به‌خوا.. هه‌رگیز ئه‌ومه‌به‌سته‌م نییه.. چونكه تۆ ئافره‌تێكی پێگه‌یشتوویت، و پێگه‌یشتنه‌كه‌یشت به ته‌واوی سه‌لماندووه كه ده‌موچاوی خۆتت ره‌نگ كردووه، و پرچ و قژه‌كانت جوان بڕیوه‌و و رێكوپێكت كردووه، و چادرێكی ره‌ش و په‌رچه‌یه‌كی ته‌نك له‌وڵاته‌كه‌ی خۆتدا به‌كاردێنیت، و كاتێ بڕۆیته ده‌روه‌ی وڵاته‌كه‌ت وه‌لایان ده‌نێیت، و به جانتاكه‌تی ده‌سپێریت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هیچ رووی نه‌دابێت.. به‌ڵێ، تۆ ئافره‌تێكی گه‌وره‌و پێگه‌یشتوویت و ده‌زانیت چ بۆنێك هه‌ڵبژێریت، عه‌ترێك بۆنه‌كه‌ی به‌هه‌مووشوێنێكدا بڵاو ببێته‌وه.. كێ ده‌ڵێ تۆ ساوایت؟!
گوتی: بۆچ به‌م شێوه ره‌ق و زبری له‌ته‌كما؟
پێم گوت: ئیسلام چییه؟ گوتی: ئه‌و ئاینه‌یه كه خوا به‌محمد ێ دا ناردوویه‌تی..
منیش گوتم: هه‌روه‌ك به‌منداڵی پێیان له‌به‌ر كردووین ئیسلام بریتییه له ته‌سلیم بوون به‌خوا له‌یه‌كبوونیدا، و گه‌ردنكه‌چی بۆی به‌گوێ رایه‌ڵبوونی ، وپاڵفته بوون له‌هاوبه‌ش بۆ په‌یداكردنی .
گوتی: ئه‌ری وه‌ڵلا بییرت هێنامه‌وه من له‌ماده‌ی خوا به‌یه‌ك ناسین "ته‌وحید "دا نمره‌ی ته‌واوم ده‌هێنا..
گوتم: {گه‌ردنكه‌چی بۆ خوا به‌گوێ رایه‌ڵبوونی } چ واتایه‌كی هه‌یه؟
كه‌مێ بێده‌نگ بوو پاشان گوتی: تو خودا بۆچ به‌م جۆره به‌ره‌قی قسه‌م له‌ته‌كا ده‌كه‌یت؟ خۆمن هیچ خراپه‌یه‌كم له‌ته‌كا نه‌كردوویت، بۆچ تۆ خراپه‌م له‌ته‌كا ده‌كه‌یت؟
منیش پێم گوت: زۆرم پێ سه‌یره ئه‌م وتووێژه‌ی نێوانمان به‌خراپه‌كاریی ناو ده‌به‌یت، چی خراپم گوتووه؟ كام قسه‌یه‌م خراپه؟
گوتی: من ژیرم و ده‌زانم چ ده‌ڵێیت؟!! تۆ نه‌قدم ده‌كه‌یت، و سه‌رزه‌نشتم ده‌كه‌یت، و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌و خۆ تۆمه‌ت بارم ده‌كه‌یت..
گوتم: مه‌گه‌ر تۆ موسوڵمان نیت؟
گوتی: ئاخر تۆ بۆچ ئه‌م پرسیاره‌م لێ ده‌كه‌یت؟ به‌ڵێ من موسوڵمانم پێش ئه‌وه‌ی تۆ بناسم، و تكایشت لێ ده‌كه‌م جارێكی تر به‌م شێوه‌یه قسه‌م له‌ته‌كا مه‌كه.
پێم گوت: زۆر داوای لێ بوردنت لێ ده‌كه‌م، به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ ئیتر نه‌ت دوێنم..
گه‌ڕامه‌وه بۆلای ئه‌و رۆژنامه‌ی له‌به‌رده‌ستما بوو هه‌ڵم گرته‌وه‌و ویستم ئه‌و وتاره ته‌واو بكه‌م كه خاوه‌نه‌كه‌ی زوڵمێكی گه‌وره‌ی تیا له ئیسلام كردبوو.. نووسیبووی: ئیسلام ئاینی ترۆره، و موسوڵمانانیش بۆ ترۆر بانگ ده‌كات.. منیش له‌دڵی خۆمدا ده‌مگوت: سوبحانه‌ڵڵا موسوڵمانان له‌هه‌موو شوێنێكا وه‌ك مه‌ر سه‌ر ده‌بڕرین، كه‌چی به‌وانیش ده‌گوترێت: ترۆریست!!
لاپه‌ڕه‌كه‌م هه‌ڵدایه‌وه هه‌واڵێكم له‌باره‌ی موسوڵمانانی كشمیره‌وه خوێنده‌وه، وێنه‌ی ئافره‌تێكی موسوڵمانی تیا‌بوو كه ساواكه‌ی له‌ئامێز گرتبوو، له‌ژێر وێنه‌كه‌یا نووسرابوو كه ده‌لێت: ئه‌وان شه‌ره‌فمان ده‌شكێنن، وبه‌زۆر سه‌رپۆشمان له‌سه‌ر لاده‌به‌ن، مردنمان له‌و ژیانه پێ خۆشتره.. ئیتر له‌بییرم چوبوه‌وه كه هاوسێكه‌م به‌تیلی چاو بۆ باته‌كه ده‌ڕوانێت.. كاتێكم زانی گوتی: ئه‌وه چی ده‌خوێنیته‌وه؟ منیش هیچ وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه..
رۆژنامه‌كه‌م دایێ و هێمام بۆ ئافره‌ته كشمیرییه‌كه كرد و ئه‌و قسه‌ی له‌ژێر وێنه‌كه‌دا نووسرابوو..
ماوه‌یه‌كی كه‌م نه‌بوو كه بێده‌نگی ئاغابوو، پاشان كاره‌كه‌ری فڕۆكه‌كه هات و خواردنی هێنا، و ماوه‌یه‌كی تریش بێده‌نگی به‌رده‌وام بوو..
چاوه‌روانی به‌شی دووه‌م بن