یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌م به‌یانییه له‌ناو ئێمێله‌كاندا خوێندمه‌وه‌و به‌سوپاسه‌وه كوردۆنیا بۆی ناردبووم ده‌ستێوه‌ردانی مێلیشای پارێزگاری بنه‌ماڵه‌ی به‌رێز سه‌ركومار بوو له‌كارو باری ده‌وڵه‌تدا و پێ شێلكردنی یاسابوو له‌لایه‌ن ئه‌و مێلیشیایانه‌وه له‌و هه‌رێمه‌دا..
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت هه‌فته‌ی پێشوو هه‌واڵێكم خوێندبوه‌وه له باره‌ی پێشێلكردنی یاساوه له‌توركیادا، وئه‌مرۆيش هه‌والێكی تر له باشووری ئه‌فریقادا، ئه‌وه‌ی زۆر ئێشی پێگه‌یاندم به‌راوردكردنی نێوان كاربه‌ده‌ستان و سه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بوو به كاربه‌ده‌ستان و سه‌رانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی تری جیهانی سێهه‌مه‌وه..
تابلۆی یه‌كه‌م:
له‌هه‌واڵه‌كه‌ی توركیادا ده‌ڵێت: "
پۆلیسی توركیا كۆمه‌لێ لاویان به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به ماده سڕكه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستگير كرد، برازای سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان یه‌كێك بوو له‌ناو گیراوه‌كاندا..
پۆلیس ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان كرد وبۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌م لاوه‌ی كه ناوی محمد ئه‌ردۆگانه یه‌كێكه له‌و یانزه كه‌سه‌ی خه‌ریكی بازرگانی كردنن به ماده سڕكه‌ره‌كانه‌وه و 50 كیلۆ ماده‌ی ماريجوانايان پێ گیراوه..
پۆلیس ته‌له‌فونه‌كانی خستونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه، ویه‌ك به‌یه‌ك شوێنه‌كانیانی دۆزیونه‌ته‌وه، و روونی كردۆته‌وه كه ئه‌م بڕه حه‌شیشه‌یه له‌ناوچه‌ی دیاربه‌كری باشووری رۆژهه‌ڵاته‌وه براوه بۆ ئه‌سته‌مبووڵ..
ئاسایشی ئه‌و وڵاته پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه بڵاو ببێته‌وه ئه‌م هه‌واڵه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌به‌ن و له‌و حه‌قیقه‌ته تاڵه ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه، تا بزانن ئایا ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر گرتن و دادگایی كردن و جێبه‌جێ كردنی یاسا به‌سه‌ر برازه‌كه‌یدا رای چییه؟!
ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێت: پێویسته برازاكه‌ی منیش وه‌ك ئه‌وانی تر یاسایان به‌سه‌را جێبه‌جێ بكرێت.. یاسا له‌وباره‌وه چۆنه وا مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كا بكرێت!! بۆ زیاده ئاگاداری هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا تێپه‌ڕی ئینجا هه‌واڵه‌كه له میدیاكانه‌وه بڵاوكرایه‌وه..
هه‌روایشیان كرد ئه‌و كۆمه‌ڵه قاچاخچیه گیران و دران به دادگا و ئێستا له زیندانن!!
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه: سی ئێن ئێن، بی بی سی، شه‌رق ئه‌وسه‌ت، ئه‌لعاله‌م...هتد.
# # #
تابلۆی دووه‌م:
له‌هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌فریقای باشوور دا ده‌ڵێت:
له‌كاتێكا له‌سه‌ر ئێنته‌رنێتا به‌شوێن هه‌واڵێكی هاو وێنه‌دا ده‌گه‌ڕام له ئه‌رشێفی بی بی سی دا ئه‌م هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه كه هه‌واڵی {ساڵی 2008 }ه‌و دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر رووی داوه، و ده‌ڵێت:
خێزانه‌كه‌ی وه‌زیری {ئيستيخبارات}هه‌واڵگیری ده‌وڵه‌تی ئه‌فریقای باشوور به‌تۆمه‌تی قاچاخچیه‌تی به ماده سڕكه‌ره‌كانه‌وه گیرا!!
{شیریل كۆیلی} ژنی {سیابۆنجا كۆیلی} به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ هێنانی ماده‌ی كۆكایین بۆ ناوخۆی وڵات برایه به‌رده‌م دادگا..
ئه‌م ئافره‌ته ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵه‌یه تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ كه دوو ئافره‌تی تری به‌كارهێناوه تا ئه‌م دوو خانمه له توركیا‌و به‌رازیله‌وه ماده سڕكه‌ره‌كان بێنن بۆ ئه‌فریقای باشوور..
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێ له خانمه‌كان له به‌رازیلدا به نۆ كیلۆ و دووسه‌د گرام ماده‌ی كۆكایینه‌وه گیرا، {شیریل كۆیلی}یش ده‌ستگیر كرا.. و درا به‌دادگا..
له‌كاتێكا ئه‌م ئافره‌ته‌ی خێزانی وه‌زیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خزمه‌تی ته‌ندروستییه له‌و وڵاته‌دا.. رۆژی پێنچ شه‌ممه ده‌ستی به‌كار كردۆته‌وه‌و رۆژی هه‌ینی ده‌ستگیر كراوه..
له‌كاتێكا رۆژنامه نووسان له مێرده وه‌زیره‌كه‌ی ده‌پرسن، بێ ئاگایی خۆی له‌و كاره‌ی پیشان ده‌دات..
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه: بی بی سی..
# # #
له‌هه‌واڵه‌كه‌ی كوردستاندا ده‌ڵێت:
تابلۆی سێ هه‌م:
KNA: : kurdonya كۆمه‌ڵێك چه‌كداری بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، سوكایه‌تیان به چه‌ند كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی سلێمانی كرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) چه‌ند چه‌كدارێكی میلیشیای سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له شاری سلێمانی، پێشێلكارییه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامدا و هێرشیانكرده سه‌ر كاروانێكی هێزه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادر له‌و روداوه به سبه‌ی راگه‌یاند: پیشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌كدارێكی كۆمپانیای سكویریتی كه پارێزگاری له كۆمپانیاكانی نه‌وت ده‌كه‌ن و پاڤێڵی كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی و ئێستا له‌لایه‌ن برازاكانی تاڵه‌بانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، له گه‌ڕه‌كی عه‌لی ناجی له شاری سلێمانی هێرشیان كرده سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی هاتوچۆ كه سه‌رقاڵی رێكخستنی هاتوچۆی هاوڵاتیان بون له شه‌قامه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: ئه‌و هێزانه سوكایه‌تی و ئیهانه‌ی زۆریان به پۆلیسی هاتوچۆ كرد و له‌و كاته‌شدا پاسه‌وانانی به‌رده‌م ماڵی مه‌لا به‌ختیار كه نزیك بون له شوێنی روداوه‌كه ته‌داخولیان له كێشه‌كه كرد و هێنده‌ی تر سوكایه‌تیان به پۆلیسی هاتوچۆ كرد.
بۆ به‌دواداچونی ئه‌و روداوه، سبه‌ی په‌یوه‌ندیكرد به سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند: كه پۆلیسه‌كانی هاتوچۆ سكاڵایان له‌وباره‌یه‌وه تۆماركردوه.
هه‌ڵسوكه‌وتی چه‌كداره‌كانی بنه‌ماڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه پێچه‌وانه‌ی یاسایه، هاوكات ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا له كوردستان حیزب زاڵه به‌سه‌ر حكومه‌تدا، له كاتێكدا كه به‌رپرسان به‌رده‌وام بانگه‌شه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه: سبه‌ی، كوردونيا..
Date 17 Feb 2010 / ئاماده‌که‌ر: kurdonya / به‌شی:: hawal
# # #
خۆزگا وڵاته‌كه‌ی منیش:
له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا زۆر شتی جوان كراوه، ئازادییه‌كی باش ره‌خساوه، ئه‌مه له پیاوه‌تی ئه‌مریكاوه بێت یا له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی خۆمانه‌وه، جێی سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیه، چونكه كاتێ له‌و رووه‌وه له‌ته‌ك هه‌ندێ له وڵاتانی به‌رودراوسێدا به‌راوردی ده‌كه‌یت، ده‌ڵێیت: سوپاس بۆخوا ره‌نجی چه‌ند سه‌د ساڵی میلله‌ته‌كه‌مان به‌زایه نه‌چووه.. به‌ڵام له‌هه‌ندێ رووی تریشه‌وه كه به‌راوردی ده‌كه‌یت خه‌م وخه‌فه‌ت دات ده‌گرێت، و ده‌ڵێیت: خۆزگا وڵاته‌كه‌ی منیش وه‌ك ئه‌و وڵاتانه ديموكراتی بوایه!! خۆ ئێمه جیهانی سێ هه‌مین و ئه‌وتابلۆيانه‌ش له‌جیهانی سێ هه‌من.. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی گۆڕان هه‌بوو قابیلی ئه‌وه‌ین بگۆڕێین.. خوایش ده‌فه‌رموێ: " إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ " الرعد/11. بێگومان هه‌ر میلله‌تێك ویستی خۆگۆڕی تیا نه‌بێت خوایش نایگۆڕێ.
خۆ خزمه‌تگوزارترین توێژ پۆلیسی هاتوچۆیه، بۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌ست درێژییان بكرێته سه‌ر؟! خۆزگا یاسا بۆهه‌موان بوایه و ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵات به‌یاساوه پێبه‌ند ده‌بوو؟