به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان.
به‌رێز مامۆستا حه‌سه‌ن سڵاوی خوات لێ بێت ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێ چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه بۆم روون بكه‌یته‌وه خوا پاداشتت بداته‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنه‌كان له پێشمانه‌وه‌یه، و له مانگی سێ‌دا ده‌ست پێده‌كات.. ئایا حوكمی شه‌رعی چییه؟
دووه‌م: ئایا خۆت ده‌نگ ده‌ده‌یت؟ ئه‌گه‌ر ده‌نگ ده‌ده‌یت به چ لیستێكی ده‌ده‌یت؟
سێ هه‌م: ئه‌و لیسته‌ی ئه‌گه‌ر تۆ ده‌نگی پێ بده‌یت ئه‌وه‌ند لێی دڵنیایت ئێمه‌ش ده‌نگی پێ بده‌ین؟
هیوادارم به‌رچاو رۆشنمان بكه‌یت و خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه..
له‌گه‌ل ریز و سڵاوماندا
به‌هه‌ند
15/ 02/ 2010.
برای باشم كاك به‌هه‌ند
سڵاوی خوا له تۆيش بێت
پاش سوپاسی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست و سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ری خوشه‌ویستمان و ئال و به‌یت و هاوه‌ڵانی دڵسۆزی ..
من زووتر له مانگی 12 / 2006 دا وه‌ڵامی به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و پرسیاره‌تم داوه‌ته‌وه له‌به‌شی پرسیار و وه‌ڵامدا له‌ژێر ناونیشانی : حوکمی شه‌رعی ده‌نگدان چییه؟ ده‌توانی سه‌ر له‌وێ بده‌یت و ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تی:
http://penjweny.org/article/5
لێره‌شدا ده‌ڵێم: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین واقیعی تاڵ و ناهه‌مواری وڵات و ناوچه‌كه‌مان بگۆڕین به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و بێ خوێن رشتن و توندوتیژی ده‌توانین له رێی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ئه‌ومه‌به‌سته به‌دی بێنن..
ده‌نگی خۆت به‌كه‌م مه‌زانه، واده‌بێ ئه‌و ده‌نگه‌ی تۆ ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنی كه‌سێكی ده‌ست پاكی ده‌مپاكی دڵسۆز، و بناوانی خراپه‌كاری به‌ئاوا ده‌دات، وه به‌ده‌نگ نه‌دانیشت واده‌بێ كه‌سانێكی گه‌نده‌ڵ و هه‌ل په‌رست سه‌ربكه‌ون و به‌رژه‌وه‌ندی ئيسلام و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی وڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یا حیزبه‌كه‌ی بخاته ژێر پێیه‌وه..
ته‌نیا ده‌نگێك به‌بوون یا به‌نه‌بوون ده‌ورێكی گه‌وره ده‌بینێت.. له‌به‌ر ئه‌وه داواكارم هه‌ركه‌س له جێی خۆیه‌وه خۆی به‌به‌رپرس بزانێت، و لێی روون بێت له‌رۆژی قیامه‌تا له‌و باره‌وه لێ پرسینه‌وه‌ی له‌ته‌كا ده‌كرێت: بۆچ ده‌نگت به‌فڵان كه‌س دا وده‌نگت به‌وی ترنه‌دا ؟! كاتێ كه ده‌نگ ده‌ده‌یت وه‌ڵام بۆ ئه‌و روژه‌ت ئاماده بكه.. كه‌وابوو ده‌بێ ده‌نگدان به واجبێكی شه‌رعی بزانین.. چونكه رێسایه‌كی شه‌رعی هه‌یه كه ده‌فه‌رموێ: " ما‌لا يتم الواجب إلا به فهو واجب " ئه‌وه‌ی واجبێكی پێ به‌دی بهێنرێ ده‌بێته واجب، له‌و رێیه‌وه ده‌توانین باش بێنینه سه‌ر كار و خراپ وه‌لانێین..
بۆلقی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت ده‌ڵێم: به‌ڵێ، من ده‌نگ ده‌ده‌م، و ده‌نگیش به لیستی 315 ده‌ده‌م، لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی..
بۆ لقی سێهه‌می پرسیاره‌كه‌ت ده‌ڵێم: به‌ڵێ، به‌ته‌واوی لێیان دڵنیام وبه كه‌سانێكی ده‌ست پاك وده‌م پاك و دڵسۆز به ئیسلام و خه‌ڵك و خاكیان ده‌زانم.. بۆیه ده‌نگی خۆمیان پێ ده‌ده‌م..
داوا له هه‌موو موسوڵمانانیش ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی به خه‌می دین و میلله‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ن با ده‌نگ بۆ ئه‌و لیسته بده‌ن چونكه ده‌نگیان به‌زایه ناچێت و به‌و ده‌نگدانه‌یان ئه‌ركی شه‌رعی خۆیان به‌چ دێنن..
وخوایش ئاگادارتره..