پێش له‌دایك بوونی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم رووداوی فیل رووی دا و وه‌ك ئه‌وه مژده‌یه‌ك بێ بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه كه زاتێكی پایه‌به‌رز به‌م زوانه دێته دنیاوه، و خوا له‌به‌ر خاتری ئه‌و زاته ئاوه‌ها ده‌تان پارێزێت.. ئه‌و ساڵه‌ش له مێژووی مه‌ككه‌دا به ساڵی فیل ناوبراوه، و له‌به‌ر گه‌وره‌یی رووداوه‌كه كراوه‌ته مێژوو بۆ ناوچه‌كه..
قورئان باسی رووداوی فیلمان به كورتی بۆ ده‌كات و منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ككه‌و قوره‌یشییه‌كانا ده‌كات كه چۆن ئێوه تواناتان نه‌بووه پارێزگاری له‌خۆتان بكه‌ن و خوا پاراستوونی، ئاوه‌هایش له مه‌ترسییه‌كان ده‌تان پارێزێت ئیتر له‌چی ده‌ترسن و بۆ باوه‌ڕ ناهێنن، و ده‌فه‌رموێت:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
" أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ، أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ، وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ، تَرْمِيهِمْ بِحِجَارَةٍ مِنْ سِجِّيلٍ، فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَأْكُولٍ "الفيل 1– 5.
واته: ئایاده‌زانیت خوا چیكرد به هاوه‌ڵی فیله‌كان؟ و چۆن سه‌ری لێ شێواندن و نه‌خشه و پلانه‌كه‌یانی پووچ كرده‌وه؟ و پۆل پۆل باڵنده‌ی نارده سه‌ریان، و به گڵبه‌رد {به به‌ردی سواڵه‌تی} به‌ردبارانیان كردن، و سه‌ره‌نجام وه‌ك كای خوراویان لێ‌كردن.
هه‌ندێ رونكردنه‌وه‌ی پێویست:
شیخی رازی به‌ره‌حمه‌ت بێ ده‌فه‌رموێ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واڵی هێرش كردنی ئه‌بڕه‌هه‌و له‌ناو بردنی سوپا‌و فیله‌كان زۆر مه‌شهوور بووه وه‌ك بینین چۆن یه‌قینییه ئاوه‌ها یه‌قینیی بووه، بۆیه ده‌فه‌رموێ: ئایا نابینی خوا چی كرد به هاوه‌ڵی فیله‌كان؟
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: خوا نه‌یفه‌رمووه خاوه‌نی فیله‌كان، یا فیلداره‌كان، وشه‌ی هاوه‌ڵی بۆ به‌كار هێناون، چونكه له نه‌فامی و هه‌رزه‌یی و درنده‌ییه‌تیانا هاو چه‌شن بوون، به‌ڵكو ورده‌كارییه‌كی تری تێدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵیه‌تی بۆ هه‌ردوو شتێ به‌كار هێنرا كه به‌یه‌كه‌وه بوون، پچوك یا خوارتره‌كه‌یان ده‌كه‌ن به هاوه‌ڵی گه‌وره یا به‌رزتره‌كه‌یان، ئه‌وه‌ته هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌رزكراونه‌ته‌وه بۆ لای پێغه‌ممه‌ر و پێیان گوتوون: ئه‌سحابی پێغه‌ممه‌ر..
له‌م ئایه‌ته‌شدا خوا سوپاكه‌ی ئه‌بره‌هه‌ی به خوارتر له فیله‌كان داناوه‌و فه‌رموویه‌تی ئه‌سحابی فیل، ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر ده‌پرسن بۆچ سوپاكه به‌خوارتر له‌فیله‌كان حسێب كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه مرۆڤن؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێ: چونكه: ئه‌وان كه مرۆڤن فیله‌كانیان هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و كه‌عبه بڕۆن و ماڵی خوا له‌سه‌ر زه‌ویدا تێك بده‌ن، به‌لاَم ئه‌وان كه ئاژه‌ڵ بوون به‌گوێیان نه‌ده‌كردن و مانیان ده‌گرت، وه‌ك ئه‌وه به‌زمانی حاڵیان بڵێن: گوێڕایه‌ڵی كردن بۆ عه‌بد نییه له سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانی خوادا !!
شێخ كوشك به‌ره‌حمه‌ت بێت له‌یه‌كێ له‌خوتبه‌كانیا ده‌فه‌رموێ: ئه‌وانه‌ی خۆیان به زل ده‌زانن و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خوادا ده‌كه‌ن، خوا زه‌لیلیان ده‌كات و به‌شتی زۆر بچوك له‌ناویان ده‌بات، ئه‌وه‌ته نه‌مروود خۆی به‌خوا ده‌زانێ، خوایش به گیاندارێكی زۆر بچكۆله‌ی وه‌ك مێشووله له‌ناوی ده‌بات، و ئه‌بره‌هه فیلی گه‌وره دێنێت و خوا به په‌له‌وه‌رێكی زۆر بچوك له‌ناوی ده‌بات..
سه‌ییدیش به‌ره‌حمه‌ت بێت له‌سایه‌ی قورئاندا ده‌فه‌رموێ: ئه‌بره‌هه سوپایه‌ك دێنێت كه به فیله‌كانیه‌وه ده‌نازێ، چونكه فیل ئاژه‌ڵێكی زل و قه‌به‌و به‌هێزه، له‌ناو چوار پێكاندا گه‌وره‌ترین ئاژه‌ڵه له قه‌واره‌دا، به‌ڵام خوا باڵنده‌یه‌كی بچووكی وه‌ك په‌ڕه‌سێلكه‌یان بۆ ده‌نێرێت كه له‌چاو فیلا هه‌ردیار نییه، و به‌گیاندارێكی وا بچووك له‌ناویان ده‌بات.. تا پیشانیان بدات ئه‌وانه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَت وتوانای بێ سنووری په‌روه‌ردگارا له‌هیچیش كه‌مترن.