عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: كان النبي صلى الله عليه وسلم إذا قام من الليل يتهجد قال: " اللهم لك الحمد، أنت نور السموات والأرض ومن فيهن، ولك الحمد، أنت قيِّم السموات والأرض ومن فيهن، ولك الحمد، أنت الحق، ووعدك حق، وقولك حق، ولقاؤك حق، والجنة حق، والنار حق، والساعة حق، والنبيون حق، ومحمد حق، اللهم لك أسلمت، وعليك توكلت، وبك آمنت، وإليك أنبت، وبك خاصمت، وإليك حاكمت، فاغفر لي ما قدمت وما أخرت، وما أسررت وما أعلنت، أنت المقدم وأنت المؤخر، لا إله إلا أنت، أو: لا إله غيرك "(1)
واته: ئیبنو عه‌باس خوا لێیان رازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كاتێ شه‌وانه خه‌به‌ری ببوایه‌ته‌وه و شه‌ونوێژی ده‌كرد و له په‌روه‌ردگاری ده‌پاڕایه‌وه و ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی خودایه! سوپاس و ستایش بۆتۆیه، تۆ رووناكی ئاسمانان و زه‌وی و هه‌رچیش له‌واندا هه‌یه، سۆپاسیش هه‌ر بۆتۆیه، تۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئاسمانان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی نێوانیشیانی، سوپاس بۆ تۆیه، و تۆ حه‌قی، و به‌ڵێنت حه‌قه، و قسه‌ت حه‌قه، و دیتنت حه‌قه، به‌هه‌شت حه‌قه، و دۆزه‌خ حه‌قه، به‌رپابوونی قیا مه‌ت حه‌قه، پێغه‌ممه‌ران حه‌قن، و محمدیش حه‌ققه،(2) ئه‌ی خوایه گه‌ردنكه‌چ و ته‌سلیمی تۆ بۆم، پشت به‌تۆ ده‌به‌ستم ومتمانه‌م به به‌ڵێنه‌كانته و لێم روونه تۆ شته‌كان ته‌قدیر ده‌كه‌یت وتۆ رێكیان ده‌خه‌یت، و ئیمانم به‌تۆ هێناوه و باوه‌ڕم پێته، و بۆلای تۆیش ده‌گه‌ڕێمه‌وه، و به‌و به‌ڵگه‌و ده‌لیلانه‌ی تۆ پێت به‌خشیوم له‌پێناوی تۆدا ده‌مه‌قاڵه ده‌كه‌م ، خۆیشم ته‌سلیمی حوكمی تۆ كردووه و تۆم كردووه به‌حه‌كه‌م له‌نێوان خۆم و نه‌یارندا، ده تۆیش له‌و گوناهانه‌م خۆش ببه كه پێشتر كردوومه و ئه‌وانه‌ش كه دواتر رووده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ش كه به‌نهێنی و ئاشكرا كردوومن،(3) تۆ یه‌كه‌میت و له‌پێش تۆوه شتێكی تر نه‌بووه‌و نییه، تۆ دواینیت و كه‌س له دوای تۆوه دواترێك نییه، جگه له‌خۆت خوایه‌كی تر نییه. - يا - له‌غه‌يری خۆت خوایه‌كی تر نییه..
په‌راوێزه‌كان:
1- أخرجه البخاري في صحيحه، كتاب الدعوات/ باب: الدعا‌ء إذا انتبه بالليل، برقم: 5958. و كتاب أبواب التهجد/باب التهجد بالليل: 3/1، برقم: 1069.
2- شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: مه‌به‌ست له‌وه‌سفكردنی ئه‌و ناوبراوانه به‌حه‌ق ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕبوون پێیان یه‌كێكه له‌داخوازییه‌كانی ئیمان. و دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه‌ی حه‌ق بۆ جه‌خت كردنه له‌سه‌ر باوه‌ڕبوون پێیان. وه‌تایبه‌تكردنی ناوهێنانی محمد صلى الله علیه وسلم له‌پاش باسكردنی پێغه‌ممه‌رانه‌وه بۆ ده‌رخستنی كۆمه‌ڵه وه‌سفێكی تایبه‌ت به‌خۆی بووه، و هه‌روه‌ها خۆیشی وه‌ك ئینسان پێویست بووه له‌سه‌ری باوه‌ڕی به پێغه‌ممه‌ریه‌تی خۆی هه‌بێ وه‌ك هه‌موو كه‌سێكی تر.
3- خوا بةدةقي قورئان له‌هه‌موو گوناهێكی به‌رودوای پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم خۆش بووه: " لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ" الفتح/2، و ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی یا بۆ فێركردنی ئێمه‌ی ئوممه‌تیه‌تی، یا بۆ خاكی پیشاندان وسه‌ركۆنه‌كردنی ده‌روونی خۆی، و به‌گه‌وره‌و هێژا پيشاندانی په‌روه‌ردگاریه‌تی تا ئێمه‌ش چاوی لێبكه‌ین، یاله‌به‌ر ئه‌و فه‌رمانه‌یه كه په‌روه‌ردگار فه‌موویه‌تی: " إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ (1) وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا (2) فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا (3)"، یا هه‌موویان مه‌به‌ست بوون.. هه‌روه‌ك له بۆچوونی ئه‌و زانایانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر باسی كردووه‌ن..