چۆن موسوڵمان بووم؟
من لاوێك بووم به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرله‌ندی، له ده‌وروبه‌رێكدا له‌دایك بووم كه پێبه‌ندبوون به ئاینی مه‌سیحی و رێڕه‌وی كاسۆلیك، هه‌موو باوكێك له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاواتی ئه‌وه‌بوو كوڕه‌كه‌ی ببێت به قه‌شه‌یه‌ك و خزمه‌تی ئاینی دیان بكات.. چون ئه‌وه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو بۆ بنه‌ماڵه‌كه.. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو منیش له قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندی ئاینیدا ده‌مخوێند، پاش ته‌واوكردنی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش رۆیشتمه كۆلیجێكی تایبه‌ت به قه‌شه‌كان له زانكۆی سانت باتریك بۆ خوێندنی فه‌لسه‌فه‌و لاهووت بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ، له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه خوێندنه‌مدا له‌وێ ته‌نیا وشه‌یه‌كیشم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه نه‌بیستبوو!!
پاش ته‌نیا دوو مانگ له ده‌رچوونم له‌ساڵی 1971دا رۆیشتم بۆ ئه‌مریكا بۆ مزگێنی دان به خه‌ڵكی وكردنیان به‌دییان. ئه‌و كۆلیجه‌ی ئێمه ساڵانه 200 قه‌شه‌ی دروست ده‌كرد. ئوسقوفه ئه‌مریكاییه‌كان ده‌هاتن و به‌شی زۆریان ده‌بردن بۆئه‌مریكا تا له‌ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كاری خه‌لك كردن به‌فه‌ڵه ئه‌نجام بده‌ن.. منیش له ویلایه‌تی نیۆ جێرسی بووم به ئو‌سقوف، بوومه به‌رپرسی ئاماده كردنی به‌رنامه‌ی ئاڕاسته‌كردنی ئاینی بۆهه‌موو ئاسته‌كان، وراهێنانی ئه‌وانه‌ش كه ده‌یانه‌وێ به‌و كاره‌هه‌ستن.. له په‌نای ئه‌وه‌شدا وه‌ك مامۆستای ماده‌ی ئاین له قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندی كاسۆلیكدا ده‌رسم ده‌گوته‌وه.. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئه‌ركی سه‌رشانم به‌باشی ئه‌نجام بده‌م و خه‌ڵكیش باش رینوێنی بكه‌م سه‌رگه‌رمی باس و لێكۆڵینه‌وه بووم..
هه‌رچه‌ند من له‌باس و لێكۆڵینه‌وه‌دا رۆ ده‌چووم هه‌ستێكی سه‌یرم له‌گومان و دوو دڵی له باره‌ی عه‌قیده‌كه‌مه‌وه بۆ دروست ده‌بوو!! نه‌م ده‌توانی گومانه‌كانم بشارمه‌وه، بڕیام دا ئه‌م باسه له‌ته‌ك سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌كان{سه‌رۆكی قه‌شه‌كان}دا بكه‌مه‌وه، و پێم گوت: به‌ڕاستی من گومانم له‌كاره‌كه‌ما بۆدروست بووه، ونه‌ك هه‌رئه‌وه بگره گومانم له بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌شمدا بۆ دروست بووه!! ئه‌ویش ئامۆژگاری كردم كه له بڕیاردانا په‌له‌نه‌كه‌م، مۆله‌تی یه‌كساڵی پێدام تا له‌وماوه‌یه‌دا به‌ئارامی بییر له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا بكه‌مه‌وه ..
له‌كاتێكدا باسه‌كه‌ی خۆی ده‌گێڕایه‌وه هه‌ناسه‌ی ساردی هه‌ڵده‌كێشاو خه‌فه‌تی زۆری ده‌خوارد و سه‌ری باده‌دا و ده‌یگوت: له‌ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك ساڵه‌دا كارم لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان و توێژینه‌وه‌بوو.. ئه‌م توێژینه‌وه‌و باس و گه‌ڕانه‌م بووبه هۆی ئه‌وه دوو پله‌ی ماجستێر به‌ده‌ست بێنم.. یه‌كێكیان له په‌روه‌رده‌ی ئاینیدا، ئه‌وی تریشیان له لاهووت وكتێبی پیرۆزدا، به‌ڵام ئه‌م دوو لێكۆڵینه‌وه‌یه بوونه هۆی زیاتركردنی گومان له عه‌قیده‌كه‌م و كاره‌كه‌مدا.. ئیتر رۆیشتمه‌وه بۆ لای سه‌رۆكی قه‌شه‌كان و وازهێنان له‌كاره‌كه‌مم به‌ده‌سته‌وه بوو، پێشكه‌شم كرد و ئه‌ویش قبووڵی كرد..
ئینجا گوتی: تا ئه‌و ساته‌وه‌قته‌ش له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه هیچم نه‌ده‌زانی.. مه‌به‌ستی له‌م روون كردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌بوو: كه پێمان بڵێت وازهێنانی له‌كاره‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌وه نه‌بووه كه كه‌وتبێته ژێر كاریگه‌ری بیر‌و باوه‌ڕێكی تر به‌ڵكو چه‌ندهۆیه‌كی تر له‌پشت گومانه‌كانیه‌وه هه‌بووه، بۆیه درێژه به‌باسه‌كه‌ی خۆی ده‌دات و ده‌ڵێت:
هۆگه‌لێكی زۆر هه‌بوون بۆ وازهێنانم، یه‌كه‌م من له ئێرله‌نده‌دا له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی دێهاتی تۆكمه‌ی یه‌كگرتوودا چاوم هه‌ڵێنابوو، ئێستا له‌ئه‌مریكا و له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی پیشه‌سازی ماددیدا ده‌ژیم، كه چه‌نده‌ها شتی سه‌یری تێدایه, له‌و شتانه بوونی مه‌زه‌بگه‌لێكی زۆری دییان ته‌نیا رێڕه‌وه ديانییه‌كان نزیكی سێ سه‌د مه‌زه‌ب و رێڕه‌ون.. هه‌ریه‌ك له‌مانه پێی وایه خۆی له‌سه‌ر حه‌ققه‌و ئه‌وانی تر هه‌موو ناهه‌قن.. و ئه‌مه گومانی زۆری له‌راستیه‌تی ئه‌واندا بۆ دروست كردم..
دووه‌م كۆمه‌ڵه شتێكی تر هه‌بوون كه من قه‌ناعه‌تم پێیان نه‌بوو، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ره‌های پاپا به‌سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه، و به‌ناهه‌ق كاركردنیشی له‌چاره‌سه‌ری هه‌ندێ شت‌دا.. وه‌ك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پاپا له‌باره‌ی سنوورداركردنی وه‌چه‌وه، ئه‌وان ئه‌و كاره حه‌رام ده‌كه‌ن له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا كه له ئینجیلا شتی وانییه!!
سێ هه‌م قه‌ناعه‌تم به بیرۆكه‌ی ره‌به‌ن بوون {ره‌هبنه} نه‌بوو، به‌پێی ئه‌م یاسایه به‌شێكی زۆر له پیاوانی ئاینی فه‌له به‌پێی فه‌رمانی پاپا ژنهێنانیان لێ قه‌ده‌غه‌یه، و ئه‌مه‌ش شتێكه دژ به سروشتی مرۆڤ..
ئه‌م سێ شته زۆر ناڕه‌حه‌تیان كردبووم و قه‌ناعه‌تم پێیان نه‌بوو، به‌خۆمم ده‌گوت چۆن تۆ ئامۆژگاری خه‌ڵكی بۆ شتێ ده‌كه‌یت كه بڕوات پێی نییه.؟! له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارم دا وازبێنم.. به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه هیچ شتێ بزانم..
پاش وازهێنان:
پاش ئه‌وه كه ماوه‌ی نۆ ساڵ له‌كه‌نیسه‌دا كار د‌كات وازی لێدێنێ و بڕیار ده‌دات خوێندنی دكتۆراكه‌ی له زانكۆی هارڤاردا ته‌واو بكات، له‌وماوه‌یه‌دا كه خه‌ریكی خوێندنی دكتۆراكه‌ی ده‌بێت زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت و ده‌یه‌وێت له‌وباره‌وه زیاتر بزانێت.. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چی بكات باشه؟
خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: " ویستم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه زیاتر بزانم ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئیسلام و شارستانیه‌تی ئیسلامی كرد، هه‌روه‌ها سوور بووم له‌سه‌ر كوێگرتن له وتاری هه‌ندێ زانایانی موسوڵمان كه‌له‌باره‌ی قورئان و فه‌رمووده‌و ئه‌ركانی ئیسلامه‌وه وتاریان ده‌دا.. ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌هۆی حه‌ز له ئاگاداری زیاتر و شاره‌زابوون لێی.. "
پاش ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی یادبێته‌وه گوتی:
" سه‌ره‌تای ئاگاداریم له‌باره‌ی ئه‌زهه‌ره‌وه له‌وكاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه له‌زانكۆی هار ڤاردا بووم و دوو مامۆستای زانكۆی ئه‌زهه‌رم له‌وێ بینی كه به جل و به‌رگی تایبه‌تی خۆیانه‌وه هاتبوون و وتاریان له‌باره‌ی ده‌وری ئه‌زهه‌ره‌وه ده‌دا وه‌ك یه‌كێك له زانكۆ دێرینه‌كانی جیهان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكا بوو كه ئاهه‌نگیان به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی سێ سه‌د ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زرانی زانكۆی هارڤاردا ده‌گێڕا و نوێنه‌ری زۆرێك له زانكۆ دێرینه‌كانی جیهان هاتبوون..
ئه‌و وێنه‌یه تا ئێستاش له تۆماری زانكۆی هار ڤاردا پارێزراوه ، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارم دا بابه‌تی نامه‌ی دكتۆراكه‌م له‌باره‌ی زانایانی ئیسلامه‌وه بێت، گرنگیان وده‌وریان له كۆمه‌ڵگای میسریدا هه‌ر له‌سه‌رده‌می شێخ عه‌بدول مه‌جید سه‌لیمه‌وه تا ئێستا".
تا ئه‌و كاته‌ش له‌باره‌ی مووسڵمان بوونه‌وه هیچ بڕیارێكی نه‌دابوو.. ته‌نیا بایه‌خدان بوو به باس و لێكۆڵینه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش پاڵی پێوه ده‌نێت سه‌فه‌رێك بۆ میسر بكات، تا له كۆلیجه تایبه‌ته‌كانی ئه‌زهه‌ردا وه‌ك { كوللیه‌ی ئوسوڵی دین } دیراسه‌ی ئیسلام بكات.. و له‌وێش دیدار له‌ته‌ك كۆمه‌ڵێك مامۆستا‌و زانای موسوڵماندا بكات، زیاد له‌وه له‌كۆمه‌ڵێكی زۆری كتێبی ئیسلامی‌دا له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی چڕ و پڕ ده‌ست پێ ده‌كات..
ره‌مه‌زانی میسر:
كاتێ ده‌ڕوات بۆ میسر قه‌ده‌ر وا ده‌بێ له‌مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌گاته ئه‌وێ، به‌نیسبه‌ت ئه‌مه‌وه وه‌ك كه‌سێكی بێگانه دیارده‌یه‌كی نامۆ سه‌رنجی راده‌كێشێت، وله‌وباره‌وه خۆی ده‌ڵێت:" كاتێ گه‌یشتمه میسر له‌مانگی ره‌مه‌زانا بوو، دیتم كۆمه‌ڵگای میسری له‌شێوازی ژیانیا له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی ئاینی رێكخراوه، خه‌ڵكی له‌كاتی بیستنی بانگدا ده‌ڕۆن بۆ مزگه‌وت، و به‌ئاوی ده‌ستنوێژ خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ریزگه‌لێكی رێكخراودا ده‌وه‌ستن، و له‌كاتی به‌ربانگدا سه‌ر جاده‌كان پیاده ره‌ویان تیا نابینرێت و چۆڵ وهۆڵ ده‌بن !!
ئاله‌ویادا به‌خۆی پێده‌كه‌نێ كه له‌سه‌ره‌تاوه وای زانیوه بۆیه جاده‌كان چۆڵن چونكه له‌وكاته‌دا یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ئه‌نجام دراوه!! به‌م شێوه‌یه بۆچوونه‌كه‌ی خۆی ده‌ر ده‌بڕێت وده‌ڵێت: له سه‌ره‌تاوه وام ده‌زانی كه یاسایه‌ك له‌وكاتی خۆرئاوا بوونه‌دا هاتو چۆكردنی قه‌ده‌غه كردووه!! به‌ڵام پاش ئه‌وه هۆیه‌كه‌م بۆ ده‌ركه‌وت و تێگه‌یشتم..
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌واوكردنی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا زۆر سه‌رنجی راكێشام نوێژكردنی موسوڵمانان بوو له‌كاتی عیشا و ته‌راویحدا، هه‌ندێك ده‌ڕۆیشتن بۆ دوكان و جێی بازرگانییان تا كاتێكی دره‌نگی شه‌و، پێیان ده‌گوت: پارشێو.. پاشان نوێژی به‌یانییان ده‌كرد و ده‌خه‌وتنه‌وه..
پاشان درێژه به‌قسه‌كانی ده‌دات وده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵه حوكمێك وه‌ربگرێ له‌وشتانه‌ی خۆی له‌كۆمه‌ڵگای میسریدا دیویه‌تی وده‌ڵێت: كه‌وابوو كۆمه‌ڵگای میسری كۆمه‌لگایه‌كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاینه‌وه رێكخراوه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه سه‌رنجی راكێشام، كۆمه‌ڵگایه‌كه ئه‌من و ئاسایش له‌سه‌ر شه‌قام و جاده‌كانی قاهیره‌دا به‌رقه‌راره، به‌شێوه‌یه‌كی وا له‌شوێنێكی ترا پێشتر نه‌مبینیووه!!
خه‌ڵكی شه‌وانه له‌جاده‌و كۆڵانه‌كانی قاهیره‌ددا به‌ته‌واوی ئه‌من و ئاسایشه‌وه هاتو چۆ ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژییه‌كیان به‌كوشتن یا شێوه‌یه‌كی تر بكرێته سه‌ر!! له‌كاتێكا له‌نیۆیۆركی ئێمه‌دا – بۆ نموونه– هه‌موو رۆژێ له‌سه‌رجاده‌كانا هه‌شت كه‌س ده‌كوژرێت!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌مریكییه‌كان له‌ترسی گیانیان له‌شه‌ودا به‌پێ ناگه‌ڕێن، وه‌نه‌بێ ته‌نیا له‌نیۆیۆركدا وابێ و به‌س، به‌ڵكو له‌ویلایه‌ته‌كانی تری ئه‌مریكادا هه‌مان حاڵه‌ت هه‌یه!! له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌ویاسا سه‌ختانه‌ی له‌وێدا هه‌یه تاوان و كه‌تنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سامناك به‌ربڵاون!! كه‌چی له‌كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا ئه‌و حاڵه‌ته زۆر جیاوازه هه‌روه‌ك له‌كۆمه‌ڵگای میسریدا به‌چاوی خۆم بینیم.. باوه‌ڕی خه‌ڵكی به‌ئاینه‌كه‌یان، وای لێكردوون رێنوێنییه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن بێ ترس له سزای ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو رێز له مه‌بده‌ء و عه‌قیده‌كه‌یان ده‌گرن.. ئه‌مه جیاوازی نێوان ئه‌و دوو كۆمه‌ڵگایه كۆمه‌ڵگای ئیسلامی و كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی. له‌راستیدا له‌كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی‌دا ئه‌من و ئاسایش نییه.(1).
چوار مانگ خۆ گرتن:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌م پیاوه قه‌ناعه‌تی ته‌واوی بۆ دروستبووه كه ئیسلام وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی ژیان شێوازی ژیانی مرۆڤه‌كان و هه‌ڵس و كه‌وتیان رێك ده‌خات، هه‌روه‌ك خۆی به‌چاوی خۆی له په‌رستشه‌كانی مانگی ره‌مه‌زاندا بینیویه‌تی، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كتێب گه‌ڵێكی ته‌رجومه كراوی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه خوێندۆته‌وه، و به‌تایبه‌ت ته‌فسیری قورئان به ئینگلیزی، و چه‌ندان كتێبی تریش وه‌ك{ ژیانی محمد}ی دكتۆر محمد حه‌سه‌نه‌ین هه‌یكه‌ل كه جوانترین شێوازی زانیاری و ئه‌ده‌بی تیا به‌كار هێناوه بۆ په‌رچی گومانی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له‌باره‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و خێزانه پاك داوێنه‌كانییه‌وه، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه چه‌ند جار دیداری له‌گه‌ڵ شێخی ئه‌زهه‌ر و زانا پایه به‌رزه‌كانیا ئه‌ندجام داوه، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌دا په‌له‌ناكات له موسوڵمان بووندا، نه‌ك له‌به‌ر سه‌رسه‌ختی، وپه‌رده‌ی دڵڕه‌شی، به‌ڵكو له‌به‌ر هۆیه‌كی تر كه‌خۆی باسی ده‌كات، وروونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه قه‌ناعه‌تی ته‌واوم بۆ دروستت بوو بوو كه ئیسلام دواین ئاینه و پێویسته ئینسان باوڕی پێی هه‌بێ، من چوار مانگ دواكه‌وتم له ئاشكراكردنی ئیسلام و راگه‌یاندنی موسوڵمان بووندا، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر خۆ هه‌موو لایه‌نێكی ئه‌م ئاینه هه‌ڵ بسه‌نگێنم.. و لێی بكۆڵمه‌وه!! چونكه گۆڕینی ئاین زۆر سه‌خته!! پاش ئه‌و چوار مانگه هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه خوا دڵی به‌نووری ئیسلام گوشاد كردم و هاتمه ناو ئاینی هه‌ققه‌وه و ناوی خۆیشم گۆڕی بۆ موسته‌فا مه‌ولانی.. له‌به‌ر خۆشه‌ویستی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم .
له ئاوازی ده‌نگیه‌وه به‌ختیارییه‌كی شارا‌وه ده‌بینرا كاتێ رایگه‌یاند كه" له‌كاتی قبووڵكردنی ئیسلامدا و هاتنه ناو ئه‌م ئاینه‌وه، هه‌ستم ده‌كرد رۆیشتوومه‌ته ناو جیهانێكی نوورانییه‌وه، كه گیان و ده‌روونی مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌ووه، به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌دا كه شایه‌تمانم هێناو موسوڵمان بۆنم ئاشكرا كرد، وام هه‌ست ده‌كرد كه به‌رزترین شه‌هاده‌م له‌دنیادا به‌ده‌ست هێناوه!! و له‌هه مان كاتدا هه‌ستم ده‌كرد قورسترین كۆڵی خه‌م ودڵه‌ڕاوكێ وگومان و كوێره‌وه‌ریم له‌سه‌رشانم لابردووه، به‌ڵێ هه‌ستم به به‌ختیارییه‌ك ده‌كرد كه‌له‌ژیانی له‌وه‌پێشمدا هه‌ستم پێ نه‌كردبوو!! "
له‌باره‌ی پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم كه‌له‌سه‌رده‌می قه‌شه‌یه‌تیمدا هێرشم ده‌كرده سه‌ری، ئێستا ده‌ڵێم: قه‌ناعه‌تی ته‌واوم بۆ دروست بووه كه محمد صلى الله عليه وسلم دواین پێغه‌ممه‌رانه، و قه‌ناعه‌تی ته‌واوم به رێره‌وه‌كه‌ی وده‌ستوور ویاساكه‌ی هه‌یه، ئه‌و رێڕه‌و و ده‌ستوورانه‌ی رۆژئاوا كردوویانه‌ته هۆی تانه‌و توانج له په‌یامه‌كه‌یدا وه‌ك یاسای چه‌ند ژنی، كه‌قه‌ناعه‌تی ته‌واوم به حیكمه‌تی ئه‌و یاسایه بۆ دروست بووه!!
ئینجا له‌كۆتایی به‌سه‌رهاتی مووسڵمان بوونه‌كه‌یا ده‌ڵێت: جارێك عه‌مره‌یه‌كم كرد و زیاره‌تی ماڵی خودا و مه‌رقه‌دی پیرۆزی پێغه‌ممه‌رم كرد و له‌به‌رامبه‌ر گۆڕی پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم دڵم پڕبوو چاوه‌كانم به‌خو‌ڕ فرمێسكیان ده‌ڕشت و به‌خۆمم ده‌گوت: من كێم تا بتوانم له‌به‌رامبه‌ر گۆڕی گه‌وره‌ترین ومه‌زنترین كه‌سێك له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بوه‌ستم!! بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه سوپاسی خوام به‌جێهێنا كه هیدایه‌تی دام و رێنوێنی بۆ ئیسلام كردم "
له‌كۆتاییدا:
بێگومان موسوڵمانبوونی ئه‌م قه‌شه ئه‌مریكییه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌م ئیسلامه له‌ناو قه‌ڵای كوفری جیهانیدا بڵاو بووه‌ته‌وه!، ئه‌و كوفره‌ی دان به‌ئیسلام و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌یدا نانێ، و بگره گه‌وره‌ترین دوژمنایه‌تیشیان ده‌كات، به‌ڵام كاتێ خوا ویستی هیدایه‌تی كه‌سێك بدات هیچ هێزێك نییه بتوانێ به‌رگری لێ بكات..
# # #
بۆ زیاده زانیاری:
له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێنه‌ری موسوڵمانی كورد ئاگاداری له‌م زراوانه‌ی دیانه‌كان كه‌مه به‌باشمان زانی له‌سه‌رچاوه‌ی فه‌ڵه‌كانه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك باس بكه‌ین، پیاوانی ئاینی له‌ناو فه‌ڵه‌كاندا ئه‌م پله‌و پا‌یانه‌یان هه‌یه:
شه‌مماس: پله‌ی له خوار پله‌ی قه‌شه‌وه‌یه، و وشه‌كه وشه‌یه‌كی سوره‌یانییه‌و به‌واتای مجێو‌ر و خاده‌م هاتووه..
قه‌شه: وشه‌یه‌كی سوه‌ره‌یانییه‌و به‌واتای مه‌لا هاتووه..
ئو‌سقوف: پله‌ی له قه‌شه گه‌وره تره..
مه‌تران: سه‌رۆكی ئوسقوفه‌كانه، و كورسی مه‌تران له‌شار یا شارۆچكه ده‌بێت.
به‌تریك: سه‌رگه‌وره‌ی سه‌رۆكی ئوسقوفه‌كانی ناوچه‌یه‌ك یا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تایفه‌یه‌كی دیانه..
پاپا : جێ نشینی حه‌زره‌تی عیسایه - سڵاوی خوای لێ بێت - له‌سه‌ر زه‌ویدا..
(1) ئه‌لبه‌ت دكتۆر مسته‌فا باس له‌وه‌ده‌كات كه به‌چاوی خۆی بینیویه‌تی، ده‌نا كۆمه‌ڵگای میسریش حه‌تمه‌ن وه‌ك كۆمه‌ڵگا خراپه‌ی تیا هه‌یه‌و تاوانی تیا ده‌كرێ، به‌ڵام ده‌كرێ بگوترێ وه‌ك ئه‌مریكا نییه..