له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌ندامان ولایه‌نگران ودۆستانی یه‌كگرتوو به‌بۆنه‌ی داگيرسانی مۆمی حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی خۆ راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه ئاهه‌نگیان گێڕا.. شانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 6/2/1994 دا و له‌رۆژێكی ئاوهادا یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ك پارتێكی سیاسی ئیسلامی بوونی خۆی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆكه یه‌كگرتووی ئیسلامی شانزه ساڵ به‌سه‌ر خۆ راگه‌یاندنیا تێده‌په‌ڕێت، و پێ ده‌نێته حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵی كاری ئاشكرایه‌وه، جێی خۆیه‌تی خوێنه‌رانی سایتی پێنجوێنی له‌خاڵه دیار و دره‌وشاوه‌كانی كاری ئه‌م پارته له‌ماوه‌ی ئه‌م شانزه ساڵه‌یدا ئاگادار بكه‌ینه‌وه.. ئه‌وانیش بزانن بۆچ لایه‌نگران و دۆستانی ئه‌م پارته ئاهه‌نگ به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌گێڕن؟!
ئه‌م پارته له‌ورۆژه‌وه خۆی ئاشكر كردووه تا ئێستاش خاوه‌نی داهێنانه‌و هه‌رداهێنانێكی جێی رێز و پێ زانینه.. له‌و داهێنانه‌ی كه پێش هه‌موو پارتێكی تری كوردستانی و ناوچه‌كه كه‌وتووه، شێوه‌ی خۆ راگه‌یاندنی بوو له‌كاتی خۆ راگه‌یاندنیدا..
1- له‌ساڵی 1994دا خه‌ڵكی به‌مه‌حاڵیان ده‌زانی پارتێك هه‌بێت و له‌گۆڕه‌پانی كوردستانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بتوانێ به‌بێ چه‌ك و مێلیشیا كار بكات.. ته‌نانه‌ت من كه له ساڵی 92 دا هاتمه‌وه بۆكوردستان سه‌رێكم له مامۆستا مه‌لا عه‌لی ره‌حمه‌تی پێشه‌وای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دا و له‌دانیشتنێكی تایبه‌تدا پێی گوتم: كاك حه‌سه‌ن! من به كاك سه‌لاحم گوتووه كه هیچ كۆمه‌ڵێك له‌م كوردستانه‌دا به‌بێ چه‌ك ناتوانێ بژی چونكه جێی نابێته‌وه، و له‌ناو ده‌برێت....
به‌ڵام یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌بێ چه‌ك هاته مه‌یدانه‌وه‌و له جیاتی زماني فیشه‌ك و تفه‌نگ زمانی دیالۆگ و حیواری هه‌ڵبژارد.. و توانیشی به حیكمه‌ت و كارامه‌یی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا سه‌ر بكه‌وێت كه ده‌هاتنه رێی..
2- به‌هۆی شه‌ڕی یه‌كیه‌تی و بزووتنه‌وه‌وه خه‌ریك بوو ئیسلام وه‌ك بیر‌و باوه‌ڕ قاچاخ ببێت، به‌ڵام خۆ راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو له‌ورۆژگاره‌دا بووه هۆی پارێزگاری له به‌ها باڵاكانی ئیسلام و پاراستنی قودسیه‌تی ئیسلام..
3- له‌كاتی شه‌ڕی خۆكوژی نێوان یه‌كیه‌تی وپارتیدا مناڵانێكی زۆر به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌وه بێ ناز كه‌وتن، یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌م كاته‌دا به ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ستاو كه‌فاله‌تی نزیكه‌ی ده‌هه‌زار بێ سه‌ر په‌رشتانی كوردستانی كرد و بزه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ر لێوه‌كانیان.. له‌كاتێكا ئه‌وانی ده‌ساڵاتدار رازی نه‌ده‌بوون به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی قوتابخانه‌یه‌ك به‌كه‌سێكی شیاوی یه‌كگرتوو بده‌ن..
4- له‌وكاتی شه‌ڕی براكوژییه‌دا كه ئه‌م دووپارته ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هات به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر كردیان، بگره خراپتر له‌وه‌ی به‌عس كردبووی وه‌ك ئاواره‌كردنی لایه‌نگرانی یه‌كتر و به ئه‌نفالكردنیان، و زه‌وتكردنی ماڵ و سامانیان، و گرتن وزیندانیكردنیان و نان بڕینیان، یه‌كگرتوو له‌بیاتی ئاگر خۆشكردنی شه‌ڕ ئاوی به‌و ئاگره‌دا ده‌كرد و هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ده‌دا و كۆمه‌ڵێ حیزبۆكه‌ی تری كوردستانی له‌خۆی كۆكرده‌وه تا كارتێكی فشار دروست بكات بۆ سه‌ر ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاتداره و ناچاریان بكات به‌وازهێنان له‌و خۆ كوژییه.. و هه‌وڵی جیددی بۆ ئاشته‌واییان ده‌دا.
5- یه‌كه‌م پارتێك بوو له كۆردستانێكی قورخكراوا به‌لیستی سه‌ر به‌خۆ له‌هه‌ڵبژاردندا دابه‌زێ و به‌خه‌ڵكی بسه‌لمێنێ كه شتی وا مه‌حاڵ نییه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه.. و له‌و پێناوه‌دا كۆمه‌ڵێ شه‌هید و قوربانی بدات..
6- یه‌كه‌م پارتێك بوو ئۆپۆزسیۆن به‌دی بینێت، و هه‌وڵی جیددی بۆ بدات، و هه‌وڵی ئاڵوگۆڕ كردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی وئاشتيانه‌ی دوور له توند و تیژی بدات..
7- یه‌كه‌م پارتێك بوو هه‌وڵدان بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌ئه‌ركێكی ئاینی بزانێت، و كۆردایه‌تی و دینداری پێكه‌وه ئاوێته بكات، لابردنی سته‌م له‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ی به‌به‌شێك له‌ئاینه‌كه‌ی بزانێت..
8- یه‌كه‌م پارتێكیش بووه به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی نیشتمانه‌كه‌ی خستبێته پێش به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تییه‌وه .. و له‌و پێناوه‌شدا كوێره‌وه‌ری زۆر بچێژێت..
هه‌روه‌ها له‌كاتێكا حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌غدادا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی خۆیان وازیان له‌زۆر به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌یان هێنا، لیستی نوێنه‌رانی یه‌كگرتوو بوو كه پیلانی ناحه‌زانیان ئاشكرا كرد و له‌روویا وه‌ستان، و هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت..
زیادله‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش پارێزگار و پاسه‌وانێكی دڵسۆزی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و به‌ها باڵاكانی ئیسلامی بووه، چ له په‌رله‌مان و چ له موماره‌سه‌ی كاری سیاسیاندا.. جگه له‌وه‌ی كه به‌هۆی په‌روه‌رده‌ی ره‌سه‌نی ئیسلامییه‌وه هه‌زاران رۆڵه‌ی ده‌ست پاك و ده‌م پاك و داوێن پاكی پێشكه‌ش به‌گه‌ل و نیشتمان كردووه..
ئه‌و حیزبه‌ی كه ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته جوان دره‌وشاوانه‌ی هه‌بووه جێی خۆیه‌تی پیرۆزبایی پێ بڵێین به‌بۆنه‌ی داگيرسانی مۆمی حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی خۆ راگه‌یاندنیه‌وه..
وه نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو خاڵه گه‌ش و دره‌وشاوانه‌یدا كه‌م و كووڕی نه‌بێ، بێگومان كه‌موو كووڕی هه‌یه، چونكه به‌رهه‌می هه‌وڵی مرۆڤ و ئیجتیهادی ئینسانییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگادار بین هه‌میشه هه‌وڵی به‌خۆدا چوونه‌وه ده‌دات و هه‌وڵی له‌ناوبردن و نه‌هێشتنی كه‌مووكووڕییه‌كانی ده‌دات..
ئێمه‌ش له په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست دواكارین له‌كاره‌چاكه‌كانیاندا پشگیریان بێت و كۆمه‌كیان پێ بكات، و بۆ له‌ناو بردنی كه‌موو كووڕییه‌كانیشان زاڵ و سه‌ركه‌وتوویان بكات..