هه‌ینی ٢٠١٠/٠٣/١٢
banner
له‌باره‌ی پێغه‌ممه‌ره‌وه‌ ص گوتيان:
به‌درێژایی مێژوو خه‌ڵكانێكی ویژدان زیندوو هه‌بوون و ده‌بن، ئه‌وانه‌ ده‌بنه‌ شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكانی تری ویژدان مردووه‌وه‌، و له‌رۆژی قیامه‌تا شایه‌تییان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، وامنیش رای كۆمه‌ڵێك له‌و ویژدان زیندووانه‌م كۆ كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان محمد صلَى الله عليه وسلم وتوویانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ هه‌ندێكیشیان موسوڵمان نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و شایه‌ته‌ حه‌ققه‌یان نه‌شاردۆته‌وه‌، فه‌رموون با وته‌كانیان بخۆێنینه‌وه‌ و بزانین له‌باره‌ی خوشه‌ویستی خوا و مه‌زنترین دروستكراوی خواوه‌ چییان ‌گوتووه‌؟


درێژه‌ی بابه‌ت!
خۆت بپارێزه‌
چۆن بوو به‌ دیان؟
زۆرترین جار بینراوه‌
سه‌ردان: ٦٢٢٢٣
سه‌رهێڵ: ٧
شێخی ئه‌لبانی و ئيخوان
 

براده‌رێك به‌ناوی موسلیم ئه‌م بابه‌ته‌ی ناردووه‌ و گوتوویه‌تی سایتی نوور بڵاوی كردۆته‌وه‌، وا ئێمه‌ش له‌ به‌شی گۆشه‌ی خوێنه‌رانا بۆی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ك شێخی ئه‌لبانی به‌ره‌حمه‌ت بێ ده‌فه‌رموێ كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوانول موسلیمین له‌ هه‌ندێ شتا موخاله‌فه‌ی سوننه‌یان هه‌یه‌ زانایانی پایه‌ به‌رزی ئوممه‌تی ئیسلامیش به‌رامبه‌ر به‌و حیزبه‌ی خۆیان به‌ سه‌له‌فی ێالح ده‌زانن قسه‌ی زۆریان هه‌یه‌.. ئه‌گه‌ر كتێبه‌ به‌ناو بانگه‌كه‌ی دكتۆر سه‌عید رمه‌زان بۆتانی بخوێنیه‌وه‌ به‌ناوی {اللا مذهبية مذهب} شتی زۆرت بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت..
2/2/2010

ڕای شێخ ئه‌لبانی(ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت) سه‌باره‌ت به‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان...
ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ پرسیارو وه‌ڵامێكی شێخی فه‌رمووده‌ناس محمد ناصر الدین الألبانی (ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت) ده‌رباره‌ی حوكمی كۆمه‌ڵه‌ ئیسلامییه‌كان كه‌ ئایا له‌ فیرقه‌ گومڕاكانن وه‌ك ده‌وترێت یان به‌شێكن له‌ كۆمه‌ڵی رزگار بوو وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی دوورو نزیكیان له‌ شه‌رعه‌وه‌ معامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت..... ئه‌ویش له‌ زنجیره‌ی وتاره‌كانی (سلسلة‌ الهدی والنور) به‌ ژماره‌ (849) یه‌و له‌ به‌رواری 5/12/1995ی زایینی تۆمار كراوه‌. سایتی نوور هه‌ستاوه‌ به‌ نوسینه‌وه‌ی به‌ شێوه‌ی ده‌ق و وه‌رگێڕانی وه‌ك خۆی به‌ بێ‌هیچ ته‌علیق و ده‌ستكارییه‌ك:...

پرسیار: لێره‌دا له‌ نه‌فسدا شتێك دروست ده‌بێت, له‌ وانه‌یه‌ كه‌سێكم بڵێت ئه‌مانه‌ به‌چی ناو ده‌به‌ن؟ له‌ كاتێكدا ئه‌وان پابه‌ند نین نه‌ به‌ عه‌قیده‌ی خه‌واریج نه‌ مورجیئه‌ نه‌ شیعه‌ نه‌ موعته‌زیله‌و نه‌ جه‌همیه‌؟ وه‌ ئه‌م پرسیاره‌ش لقێكه‌ له‌ پرسیارێكی پێشووتر ده‌رباره‌ی ئه‌و حه‌فتاو دوو فیرقه‌ تیاچووه‌ ئایا ژمێردراون و ئایا ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌ ده‌بێت له‌ یه‌كێك له‌و فیرقانه‌ پۆلێن بكرێن؟ یانش ئه‌و حه‌فتاو دوو فیرقه‌یه‌ ده‌رگاكه‌ی كراوه‌یه‌و ئه‌گونجێت هه‌ر دانه‌یه‌كی تازه‌ش دابێت بخرێنه‌ ناوی و له‌وان حیساب بكرێت

شێخ ئه‌لبانی:.......وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا له‌و حه‌فتاو دوو فیرقه‌یه‌ حیسابیان بۆ ده‌كرێت؟ ئه‌وه‌ شتێكی لازم نیه‌, چونكه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ كردار له‌ ئیسلام ده‌رده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌- به‌ كردار- له‌ به‌شێكیدا... ئه‌مه‌ وامان لێ‌ ناكات به‌ ره‌هایی له‌ بازنه‌ی ئیسلام بیكه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌, به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ له‌و به‌شه‌دا له‌ حوكمی ئیسلام ده‌رچۆته‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئێمه‌ قسه‌ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف و بانگه‌وازی سه‌له‌فیه‌ت بكه‌ین, ئه‌گه‌ر چه‌سپا كه‌سێكی دیاری كراو له‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی دیاری كراودا له‌ مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی صالح ده‌رچوو, ئه‌وا ئێمه‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ناده‌ین به‌سه‌ردا كه‌ له‌ بازنه‌ی سه‌له‌ف ده‌رچۆته‌ ده‌ره‌وه‌, به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ڵێین ئه‌و بێ‌ شك له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا پێچه‌وانه‌ی سه‌له‌فی كردووه‌, هه‌روه‌ك چۆن پێشتر ووتمان كه‌ كه‌سێك موخاله‌فه‌ی ئیسلامی كردووه‌ له‌ مه‌سه‌له‌یه‌كدا ئه‌وه‌ موخاله‌فه‌ی ئیسلامی كردووه‌. به‌ڵام ئێمه‌ له‌ هیچ كام له‌ دوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ناڵێین له‌ بازنه‌ی ئیسلام یان بازنه‌ی سه‌له‌فییه‌ت ده‌رچۆته‌ ده‌ره‌وه‌.

پرسیار: به‌ڵێ‌...كه‌واته‌ ئمه‌ ئه‌و ووته‌یه‌ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ شێخ له‌ مه‌جلیسه‌كه‌ی پێشووتردا فه‌رموویو خه‌ڵكیو دانیشتوان جۆرێك لێ‌ی حاڵی بوون وه‌ منیش یه‌كێك بووم له‌وان... هه‌تا زۆرێك له‌ برایان پرسیاری ده‌كرد له‌وانه‌ی له‌ قوتابیانی گه‌وره‌ی عیلمی بوون ئه‌ینووت: ئێمه‌ شتی وامان پێشتر له‌ شێخمان نه‌بیستووه‌ كه‌ فه‌توای دابێت له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ كه‌ ده‌رچوبێتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لای حه‌فتاو دوو فیرقه‌ تیاچووه‌كه‌.. به‌ڵكو ئه‌وه‌مان لێ‌ بیستوه‌ كه‌ ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵه‌كانیان داوه‌و خه‌ڵكی لێ‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌, جا ئێستا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئێوه‌ ئه‌و كرده‌وانه‌یان كه‌ جێ‌ی پرسیاره‌و له‌وه‌دا كه‌ له‌ هی كۆمه‌ڵه‌ گومڕاكان ده‌چێت و له‌وه‌دا له‌ بازنه‌ی كۆمه‌ڵی رزگاربوو ده‌رچونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ بازنه‌ی كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو ده‌ریات كاته‌ ده‌ره‌وه‌....

شێخ ئه‌لبانی: به‌ڵێ‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ خوا ده‌یڵێن.. وه‌ من پێم وانیه‌ كه‌ من وتبێتم ئه‌وان له‌ فیرقه‌ گومڕاكانن. چونكه‌ من زۆر جار پرسیارێكی صه‌ریحم لێ‌ ده‌كرێت, وه‌ من پێم وانیه‌ له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌و قسه‌یه‌م كردبێت, وه‌ من حه‌زم ده‌كرد ئه‌و شریته‌م گوێ‌ لێ‌ بگرتایه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا بووبێت- ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌یه‌كی له‌فزیش بێت -لێ‌ی په‌شیمان بینه‌وه‌, به‌ڵام من له‌ هه‌ندێك كاتدا گومانی خێر به‌ خۆم ده‌به‌م واته‌ من وه‌هم و بێ‌ ئاگایی نامگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و ئاسته‌و حوكم بده‌م به‌سه‌ر كه‌سێكی دیاری كراو كه‌ له‌ فیرقه‌ گومراكان بێت یان له‌ حه‌فتاو دوو فرقه‌كه‌ بێ ته‌نها له‌به‌ر یه‌ك لادان و موخالفه‌, وه‌ زۆر جار من پرسیارم لێ‌ كراوه‌ ده‌رباره‌ی حیزبه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌, به‌تایبه‌تی ناوی حیزبی(اخوان مسلمین)ده‌به‌ن, كه‌ ئایا تۆ له‌ فیرقه‌ گومڕاكانیان داده‌نێیت؟ وه‌ منیش ده‌ڵێم: نا. چونكه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كه‌مترین شت كه‌ ده‌رباره‌یان ده‌وترێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌سه‌ر ووته‌ی یه‌كه‌م سه‌ركرده‌یان حه‌سه‌ن به‌ننا (ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت) كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر قورئان و سوننه‌تن, وه‌ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی صاڵحن, ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌عوایه‌ش پێویستی به‌ ده‌ربرینی ووردترو كارپێكردن و كردار هه‌یه‌. وه‌ ئێمه‌ش له‌ كرداری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ئه‌وه‌ نابینین, به‌ڵام ئێمه‌ به‌ ئه‌وه‌نده‌ ئیكتیفا ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌وان بانگه‌شه‌ی شوێنكه‌وتنی قورئان و سوننه‌ت و مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی صاڵح ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان له‌ كه‌م یان زۆردا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن, وه‌ چه‌ند تاكێكیشیان تێدایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵماندان له‌ عه‌قیده‌دا به‌ڵام له‌ مه‌نهه‌جدا له‌گه‌ڵمان نین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ من خۆم لانی كه‌م هیچ روخسه‌تێك بۆ هیچ كه‌سێك نابینم كه‌ له‌ پۆلی فیرقه‌ گومڕاكان حسابیان بكات. به‌ڵكو ئه‌وان موخاله‌فه‌مان ده‌كه‌ن له‌ چه‌ند شوێن و جێگایه‌كدا كه‌ ده‌مێكه‌ جێ‌ی موناقه‌شه‌ی هه‌ردوولامانه‌, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ بوترێت به‌ هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌وه‌ موسته‌حه‌قی ئه‌وه‌بن كه‌ پێیان بڵێین سه‌ر به‌ فیرقه‌یه‌كن له‌ فیرقه‌ گومڕاكان... ئه‌مه‌ نا, چونكه‌ ئه‌وان نه‌یانكردۆته‌ مه‌نهه‌جێك و ئیعلانیان كردبێت و پشتی پێ‌ ببه‌ستن له‌ پێچه‌وانه‌ی قورئان و سوننه‌و ئه‌وه‌ی سه‌له‌فی صالحی له‌سه‌ربووه‌. وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ ڕواڵه‌تی فیرقه‌ گومڕا ناسراوه‌كانه‌ هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌. وه‌ خوا ره‌حمت پێ‌ بكات...
خوا ره‌حمت پێ‌ بكات
شێخ ئه‌لبانی: وه‌ من نازانم ئه‌و جه‌لسه‌ی كه‌ ئاماژه‌ی پێ‌ دراوه‌ ئه‌گه‌ر له‌و جۆره‌ له‌فزه‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌یت تێیدا ووتراوه‌ ئاگادارم بكه‌ره‌وه‌ لێ‌ی, كه‌ من ئه‌مه‌ زۆر به‌ دوور ده‌زانم, وه‌ خوا جه‌زات بداته‌ ئه‌ی ابا الحسن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاگادارت كردمه‌وه‌, وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێكی تر بیوتایه‌ (منیش له‌و كه‌سانه‌ بووم كه‌ وا حاڵی بووم) گوێم پێ‌ نه‌ده‌دا.
الله یبارك فیكم
یا شێخ خاڵێك هه‌یه‌...
شێخ ئه‌لبانی: فه‌رمووو....
پرسیار: جه‌نابت رونكردنه‌وه‌یه‌كت داو فه‌رمووت ئه‌گه‌ر وام ووتبێت لێی په‌شیمان ده‌بمه‌وه‌ ئایا ئه‌وه‌ی وتوته‌ پێشتر بیهێڵمه‌وه‌..
شێخ ئه‌لبانی: ئه‌گه‌ر وتبێتم...
ئه‌گه‌ر ووتبێتت...
شێخ ئه‌لبانی: نا ئێستا ئه‌گه‌ر ناڵێم... تۆ شریته‌كه‌م گۆێ‌ بیست بكه‌و هه‌موو شتێكیش قسه‌ی خۆی هه‌یه‌..

پرسیار: له‌به‌ره‌كه‌تی ئه‌م وه‌ڵامه‌تان ئه‌وه‌یه‌ من ویستم پرسیار بكه‌م, ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌ك. كه‌ جیاوازییه‌ك دروست بوو له‌ شه‌رحی ووشه‌یه‌ك كه‌ ئێوه‌ فه‌رمووتان له‌ لای براكانمان ته‌له‌به‌ی عیلم له‌وێ‌ له‌ یه‌مه‌ن.. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ پرسیارتان لێ‌ كرا ده‌رباره‌ی ئیخوان المسلمین كه‌ ئایا له‌ ئه‌هلی سوننه‌تن؟ تۆ فه‌رموبوت: چۆن ئه‌وان له‌وانن له‌ كاتێكدا نزیكه‌ی چل ساڵه‌ خه‌ریكی دژایه‌تی كردنی سوننه‌تن.. جا زۆر كه‌س له‌ ته‌له‌به‌ی عیلم وتیان شێخ ده‌یانكاته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆناو فیرقه‌ گومڕاكان؟ منیش ووتم ئه‌و ووشه‌یه‌ی شێخ فه‌رمویه‌تی ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئێوه‌ ده‌یڵێن.. ئه‌گونجێت موخاله‌فه‌ی سوننه‌ت بكه‌ن و دژایه‌تی ئه‌هلی سوننه‌ت بكه‌ن و ئاواو ئاوا بكات پیاوێك... ئه‌گه‌رچی له‌مه‌دا كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌وه‌و ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕوون ده‌كرێته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك و بنچینه‌یه‌كی مه‌صله‌حه‌و مه‌فسه‌ده‌و ئه‌م شتانه‌... به‌ڵام ئه‌م باسه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت بیانكاته‌ ناو حه‌فتاو دوو فیرقه‌ تیاچووه‌كه‌ له‌ هه‌موو شتێكداو له‌وان پۆلێن بكرێن. جا سوپاس بۆ خوا له‌م وه‌ڵامه‌تاندا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی تێدا بوو كه‌ من ویستم بیكه‌م. وه‌ بارك الله فیك
شێخ ئه‌لبانی: زۆر چاكه‌ بارك الله فیك
خوا له‌هه‌موو خراپه‌یه‌ك بتپارێزێت..
null


بۆچــــــوون
 

به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی
ناو
بۆچوون
عادل   ٢٠١٠/٢/٤
برابان ئه‌م وه‌ڵامه‌ی شیخی ئه‌لبانی دژایه‌تی تیا نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیخوان، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێ كه‌ له‌روانگه‌ی سه‌له‌فییه‌كانه‌وه‌ ، كاری هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلام و یاسای ئیسلامی به‌ پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ت ده‌زانن، ئه‌مه‌ش وا دیاره‌ له‌و ئیجتیهاده‌یانا نه‌یان پێكاوه‌، چونكه‌ ئیجتیهاده‌كه‌یان به‌ ئاشكرا دژی قورئان و سوننه‌ته‌.. خوا له‌وان و ئێمه‌ش خۆش ببێت و ئه‌م دوعایه‌ش بۆ هه‌ردوولامان ده‌كه‌ین: اللهم أرنا الحق حقا وارزقنا اتباعه وأرنا الباطل باطلا وارزقنا اجتنابه آمين ..