گوناهكاری:
السلام علیكم ، مامۆستای به‌ڕێز
مامۆستا من گوناهم زۆر كردووه، به‌ڵام تۆبه‌م كردووه، به‌ڵام زۆر جار خه‌یاڵی وام بۆ دێت: ده‌ڵێم تۆ بڵێیت خوای گه‌وره لێم خۆش بێت؟ گوناهه‌كانم گوناهی گه‌وره‌یه، به‌ڵام شیرك نییه بۆ خودای گه‌وره. قه‌ت ئه‌وه‌م نه‌كردووه. یوسف.
كاكه یووسف سڵاوی خوات لێ بێت
مژده‌ت بده‌مێ كه خوای باڵاده‌ست تۆبه‌ی لێ قبولَ كردوویت، و له گوناهه‌كانت خۆش بووه، خۆ ئه‌گه‌ر پشتێنی ئه‌وه‌ت به‌ستبێ جارێكی تر نه‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و گوناهانه ئه‌وا خوا گوناهه‌كانی رابوردوویشت بۆ ده‌كات به‌چاكه.. ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌ك نییه من بیكه‌م به‌ڵكو ئه‌مه ده‌قی ئایه‌ته‌و خوا خۆی ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه بكات – شه‌ریك بۆ خوا په‌یدا بكات، و به‌ناهه‌ق كه‌سێكی وا بكوژێت خوا كوشتنه‌كه‌ی حه‌رام كردبێ، و زینا بكات – تووشی تاوان و سزا‌و رسوایی ده‌بێت، له‌قیامه‌تیشا سزای بۆ دووبه‌رابه‌ر ده‌كرێت، و بۆ هه‌میشه‌یی به‌زه‌لیلی و رسوایی له‌دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه. مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی تۆبه بكات و له‌و گوناهانه‌ی په‌شیمان بێته‌وه و باوه‌ڕ بێنێت، و كرده‌وه‌ی چاكه بكات ئه‌وانه خوا خراپه‌كانیان بۆ ده‌كات به‌چاكه، و خوایش لێبورده‌و به‌ره‌حمه..(1)
له‌به‌رئه‌وه رێ به شه‌یتان مه‌ده، و مه‌یه‌ڵه له ده‌روونتا وه‌سوه‌سه بكات، چونكه شه‌یتان زۆر دوژمنێكی سه‌ر سه‌خته، گوناه به ئینسان ده‌كات، و له‌دوایشدا پێی ده‌ڵێت: تۆ چۆن رووت هه‌یه لخوا بپاڕێیته‌وه؟ به چ روویه‌كه‌وه نوێ ده‌كه‌یت؟ ....؟ ....؟ هه‌زار بڕو بیانوو بۆ ئینسان دێنێته‌وه، و ده‌یه‌وێت ئینسان هه‌ر به‌ته‌واوی كافر بكات.. واته به‌گوناهـ لێی رازی نابیت، به‌ڵكو گوناهـ قوناغی یه‌كه‌می شه‌یتانه..
بۆیه خوای باڵاده‌ستيش فه‌رمان ده‌كات به پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم تا پێمان بڵێت: (2) ئه‌ی ئه‌و به‌ندانه‌ی سه‌ره‌رۆییتان كردووه و به‌هۆی گوناهـ وه تاوانه‌وه سنووری خواتان به‌زاندووه، له‌ره‌حمی خوا مه‌ئیوس مه‌بن خوا له‌هه‌موو گوناهه‌كانتان خۆش ده‌بێت ..
1- .." وَالَّذِينَ لا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ وَلا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلاَّ بِالْحَقِّ وَلا يَزْنُونَ، وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا، يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا، إِلاَّ مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ عَمَلا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا " الفرقان/68-70 .
2- " قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ " الزمر/53
تۆیش كه تۆبه‌ت كردووه و له گوناهه‌كانت په‌شیمانیت، و رووت كردۆته خوا به‌ته‌واوی دڵنیاییه‌وه‌وه خوا لێت خۆش بووه. هه‌رله‌گه‌ل هات بۆلات پێی بڵێ بڕۆ به‌ڕێتته‌وه مه‌لعون، خوا خۆی فه‌رموویه‌تی: " لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا " ..