مامۆستا گیان نوێژی ته‌سبیح چییه؟ ئایا ئه‌و نوێژه بیدعه‌یه، یا سوننه‌یه؟ ئایا تایبه‌ته به‌مانگی ره‌مه‌زانه‌وه، یان نه؟ ئایا سه‌نه‌دێكی دروستی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێ مه‌نعی بكات له‌سه‌ر حه‌ققه، یان هه‌ڵه‌یه؟ ئه‌گه‌ر سوننه‌ته ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی سوننه‌تبوونی چییه؟ وه چۆن ده‌کرێ؟
خوای گه‌وره پاداشتان بداته‌وه.
وه‌لاَم:
پاش سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگارو سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و یارو یاوه‌رانی
له‌وه‌لاَمی ئه‌و به‌رِێزه‌دا ده‌ڵێین:
برای به‌رێز! چه‌ندرۆژێك له‌كتێبه ناوداره‌كانی فیقهدا به‌شوێن ئه‌م بابه‌ته‌دا گه‌رِام و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆرم ده‌ست كه‌وت كه ئه‌وباسه‌یان به دوور‌و درێژی باسكردووه..
سه‌رم له‌زانایانی سعوودیه‌دا بزانم ئه‌وان رایان چۆنه؟ له‌فتواكانیاندا رایان وایه كه ئه‌م نوێژه بیدعه‌یه، و ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆ سوونه‌ت بوونی، وئه‌و حه‌دیسه‌یش كه هه‌یه، ئیبنو جه‌وزی به مه‌وزوع و ده‌ست هه‌ڵبه‌ستراو ناوی ده‌بات.. سه‌یری فه‌تواكه‌ی شێخ فه‌وزان بكه.
له‌ئێنته‌رنێتا زیاتر له سه‌د سه‌رچاوه‌م به‌ده‌ست هێنا، چ سه‌رچاوه‌ی فیقهی، و چ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمووده.. به‌لاَم سه‌یر ئه‌وه‌بوو له فتواكانی مامۆستا ئیبنو سه‌لاَحی شاره‌زووریدا و رچه‌شكێن و بنیات نه‌ری زانیاری فه‌رمووده، پرسیارێكی نزیك له‌م پرسیاره‌ی تۆیان لێ كردووه، و ئه‌ویش له‌ولاَمدا فه‌رموویه‌تی:
" ئه‌و نوێژه سوننه‌ته، و بیدعه نییه، كردنی ئه‌و نوێژه له پێغه‌ممه‌ره‌وه{ سلاَوی خوای لێ بێ }ریوایه‌ت كراوه، فه‌رمووده‌كه‌ی فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه، و متمانه پێكراوه، وله‌عیبادات و فه‌زائیلدا كاری پێ ده‌كرێ، وكۆمه‌ڵێك له پێشه‌وایانی فه‌رمووده له كتێبه باوه‌رِ پێكراوه‌كانیانا ریوایه‌تیان كردووه: ئه‌بوداودی سجستانی، و ئه‌بو عیسای ترمزی، و ئه‌بو عه‌بدوڵلای ئیبنو ماجه. ئه‌بو عه‌بدوڵلای حاكمیش له كتێبه دروسته‌كه‌یا(ئه‌لموسته‌دره‌ك) باسی كردووه، و له چه‌ند رێیه‌كه‌وه هێناویه‌تی، ورێگه‌كان یه‌كتر به‌هێز ده‌كه‌ن. خاوه‌نی كتیبی (التتمه) یش باسی كردووه، ئه‌وه‌ی ئینكاری بكات حه‌قی نه‌پێكاوه.. ". فتاوى ابن الصلاح" ج :1 ص :234.
كه‌وابوو براكه‌م! ئه‌م نوێژه سوننه‌ته، و بیدعه نییه، تایبه‌ت نییه به‌مانگی ره‌مه‌زانه‌وه، سه‌نه‌دێكی دروستی هه‌یه، هه‌روه‌ك له‌مه‌ولا باسی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی مه‌نعی بكات كارێكی ناحه‌قی كردووه، و به‌ڵگه‌و ده‌لیلیش له‌سه‌ر سوننه‌تبونی زۆره، و له‌باسێكی خه‌ستوخۆڵدا به‌درێژی ئه‌و به‌ڵگانه‌ش دێنینه‌وه. ئینشائه‌ڵلا..