{به‌شی دووه‌م}
ئایا له‌راستیدا مه‌سیح مردووه؟
پاش ئه‌وه ده‌ستم كرده لێكۆڵینه‌وه له هه‌ڵواسینی مه‌سیح؟ ئایا له‌راستیدا مه‌سیح مردووه؟
ده‌ستم كرده بییركردنه‌وه له‌م ئینجیله‌ی به‌رده‌ستماندا، ئایا ئه‌مه راسته‌قینه‌كه‌یه؟ ئه‌وكه‌سانه‌ی ئینجیله‌كانیان نووسیوه‌ته‌وه جوو بوون، و شوێن مه‌سیح كه‌وتوون، و چاودێریان كردووه، وژیانیان نووسیوه‌ته‌وه.. ئه‌وان بینیویانه كه به‌سه‌ر ته‌خته هه‌ڵواسراوه‌كه‌وه ده‌مرێت.. به‌لاَم ئایا زه‌روورییه ئه‌وان خودی مه‌سیحیان بینی بێ كه هه‌ڵبواسرێ؟
له‌قورئانی پیرۆزدا خوای بالاََ ده‌ست به‌م شێوه‌یه باسی ده‌كات: " وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِن شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُواْ فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ مَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلاَّ اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا (157) بَل رَّفَعَهُ اللّهُ إِلَيْهِ وَكَانَ اللّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا. النساء/(158) " واته: ئه‌وقسه‌شیان كه ده‌ڵێن: ئێمه مسیح پێغه‌ممه‌ر عیسای كو ڕی مه‌ریه‌ممان كوشتوه، له‌راستیدا نه‌كوشتوویانه و نه‌هه‌ڵیان واسیوه، به‌ڵكو لێیان تێكچووه، و{ كه‌سێكی تریان كوشتووه}، بێگومان ئه‌وانه‌ی رای جیاوزیان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌یه خۆیان له گوماندان، وئه‌وانه هیچ زانستییه‌كی راستیان له‌وباره‌یه‌وه نییه، به‌ڵكو هه‌ر شوێن گومان كه‌وتوون..و به‌دڵنیاییه‌وه نه‌یان كوشتووه، به‌ڵكوخوا بۆلای خۆیی به‌رزكردۆته‌وه، خوا به‌رده‌وام بالاَده‌ست و دانایه..
كه‌وابوو ئه‌وانه‌ی وایان دیوه مه‌سیح كوژراوه، كه‌سێكی تریان بینیوه كه‌لێیان تێكچووه.
كه‌وابوو ئه‌مه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه چییه؟ ژیانی مه‌سیحه وزیاد له 75% پاشكۆیه، ئێستا گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه كه مه‌سیح خوا نییه، و ته‌نانه‌ت كو ڕی خوایش نییه. زۆر ترسام وبه‌شێوه‌یه‌كی ب ڕوا پێنه‌كراو شپرزه‌بووم..
ئه‌م هه‌موو سالاَنه؟ 24 ساڵ له ژیانمدا، نه‌زه‌رییاتی ب ڕوا پێ نه‌كراوم له ئینجیل و ته‌وراتا خۆێندۆته‌وه، 24 ساڵ خوایه‌كی هه‌ڵه‌م په‌رستووه!! 24 ساڵی ژیانم به‌فی ڕۆ رۆیشتوه؟!
درۆیه‌كی ته‌واوعه‌یار..
ویستم خۆم بكوژم، هه‌ستم كرد زه‌وی له‌ژێر پێما ده‌له‌رزێ، و ترسێكم تووش بوو، ویستم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تای مه‌تافه‌كه، ودژه‌كه‌ی بسه‌لمێنم.. به‌لاَم ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بووم، نازانم پاش ئه‌وه چی روو ده‌دات؟ هه‌ستم كرد من ژیانی خۆم وێران ده‌كه‌م..
له‌بیركردنه‌وه‌دا رۆچووم، من ئێستا باوه‌ڕم وایه كه مه‌سیح مرۆڤێكه، و له‌لایه‌ن خواوه پێغه‌ممه‌رێكی په‌یامداره، و باوه‌ڕیشم به‌هه‌موو پێغه‌ممه‌رانی پێش ئه‌ویش هه‌یه، به‌لاَم گۆبه‌ندێكی ساكارم له گه‌ڵ موحه‌ممه‌د پێغه‌ممه‌ردا علیه السلام بۆ سازبووه.
له‌راستیدا شتێ له‌ژیانی نازانم، هه‌موو ئه‌وه‌ی كه ده‌زانم ناسینێكی ساده‌یه له‌ڕێی ئه‌و مه‌سیحیانه‌وه كه له‌دروونی منا و له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه (صلى الله علیه وسلم) چاندبوویان، به‌لاَم چۆن ئه‌وخه‌ڵكه موسوڵمانه به درێژایی ئه‌و هه‌موو سالاَنه به‌ڕێزیان گرتووه؟؟
خۆم به خۆمم ده‌گوت: باشه، چۆن ده‌گونجێ ئه‌وه موشكیله‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له ڕێی ئه‌وه‌وه قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن خواوه هاتووه.. بێگومان پیاوێكه هه‌ڵبوارده، له‌راستیدا هێژاترین مه‌خلوقی خودایه، كه‌وابوو هه‌رگیز ئه‌مه موشكیله نییه، كه‌من ئیمان و باوه‌ڕ به پێغه‌ممه‌رێكی تر بێنم، كه دواین پێغه‌ممه‌ری خودا بێت.. سه‌لاَت و سه‌لاَمی خوای لێ بێت.
زیاد له‌وه من پێ ده‌زانم كه ئینجیلێكی پێنجه‌م هه‌یه و كه‌نیسه به‌نایاسایی و غه‌یره شه‌رعی داناوه، و پێی ده‌گوترێ: ئینجیلی به‌رنابا، چونكه ئه‌و ئایه‌ته‌ی تێدایه كه مه‌سیح سه‌لامی لێ بێ ده‌فه‌رموێ: "پێغه‌ممه‌رێك دوای من دێت كه‌ناوی ئه‌حمه‌ده "، و بۆمان باس ده‌كات كه مه‌سیحیان لێ تێك چووه، و كه‌سێكی تریان به مه‌سیح زانیوه، ئه‌و سه‌لامی خودای لێ بێ، نه‌مردووه و هه‌ڵنه‌واسراوه، به‌ڵكو خوا بۆلای خۆی به‌رزی كردۆته‌وه..
شایه‌تمان:
پاش ماوه‌یه‌ك تێ ڕامانی زۆر و بییركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ له‌باس و لێكۆڵینه‌وه‌دا ژووره‌كه‌ی خۆم چۆڵكرد و په‌یوه‌ندیم به‌هاو ڕێ موسوڵمانه‌كانمه‌وه كرد، ئه‌وانه‌ی به‌لای كه‌مه‌وه ماوه‌ی دوو مانگ ده‌بوو نه‌مبینیبون، و رۆیشتم بۆ بینینیان، له‌وكاته‌دا من ده‌گریام و له‌خوا ده‌پا ڕامه‌وه " ئه‌گه‌ر ئه‌م رێیه رێیه‌كی راسته، ژیانم بگۆ ڕه، و ئه‌گه‌ر وایش نییه به‌رووداوێكی ترومبیل بم كوژه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه هاوه‌ڵه‌كانم، و بم خه‌یته به‌هه‌شته‌وه.. ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستمه گه‌یشتن به‌راسته‌قینه‌یه و ره‌زامه‌ندی تۆ..ئه‌وه‌ی كه‌من ده‌مه‌وێ به‌هه‌شته..
به‌ڵێ به‌وشێوه‌یه گه‌یشتم به‌هاوه‌ڵه‌كانم كه فرمێسك له‌چاوم ده‌هاته خوار، و وایان ده‌زانی شتێكی خراپم تووش بووه، مێرده‌كه‌ی ئێستام موسته‌فا له‌وێ بوو، هه‌موو چاوه‌ڕوانی من بوون قسه بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی حاڵم بزانن، منیش له‌ناكاوێكا گوتم: ئه‌شهه‌دو ئه‌للا ئیلاهه ئیلله‌ڵلاه، وه ئه‌شهه‌دو ئه‌ننه مووحه‌ممه‌ده‌ن ره‌سولوڵلاه !!
چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر هه‌مواندا كێشا، و هه‌موو به‌سه‌رسامییه‌وه چاویان ب ڕیبوه من، پاشان موسته‌فا به شۆخییه‌وه گوتی: " بێده‌نگ به،و درۆ مه‌كه "!! له‌بیرمه سێهه‌م رۆژی ئوكتۆبه‌ر بوو، پێم گوت: " من درۆ ناكه‌م "، وده‌ستم به‌گریان كرد، و كه‌وتمه هه‌نسكدان.
ئه‌ویش " به‌سه‌رسامییه‌وه پێی گوتم: ئه‌م جاره له‌دواین موناقه‌شه‌كه‌ماندا پێت گوتم: من ئه‌گه‌ر شایه‌تمان بێنم و ئیمانم پێی نه‌بێ، مانای وا نییه كه موسوڵمان بووم، ئیتر درۆ به‌سیه‌تی "..
پێم گوت: من درۆ ناكه‌م و سبه‌ینێ یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه، و ئێساش فێرم ده‌كه‌یت چۆن ده‌سنوێژ بگرم، و چۆن نوێژ بكه‌م، وهه‌موشتێ.. كاتێ ئه‌مه‌ی گوێ لێ بوو، و له‌چاومدا سووربوونی منیشی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بینی، له‌خۆشیا ده‌ستی كرده گریان و ده‌ستی كرده ملم وخۆشحاڵی خۆی ده‌رب ڕی و به‌خێرهاتنی بۆ ئیسلام كردم..
له‌واقیعدا هه‌ر له‌شه‌وێكدا فێری نوێژ و هه‌موو هه‌ڵس وكه‌وته‌كان وسوننه‌ته‌كانی بووم، حیجابێكم ك ڕی و ده‌ستم به پیاده‌كردنی عه‌قیده‌ی نوێم كرد، به‌لاَم بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ئیسلام بوونی خۆم له خێزانه‌كه‌مان شارده‌وه..
له‌وكاته‌دا رۆیشتم بۆ لای ئیمام و ئیسلام بوونی خۆم راگه‌یاند، و ئاشكرام كرد كه موسوڵمانم، ده‌ستم به فێربوونی قورئان كرد، و ده‌رۆیشتم له‌نێوان قورئانی پیرۆز و ئینجیلا به‌راوردم ده‌كرد، له‌و سه‌ره‌تایه‌وه رزگاربوونم له‌سه‌ردانی ئینجیل سته‌م بوو، به‌لاَم سوپاس بۆ خوا به‌سه‌ر ئه‌وعاده‌ته‌دا زاڵ بووم، ئینجا له‌گه‌لَ فێربوونی قورئاندا ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی ژیانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم كرد.
موسڵمان بوونم و خێزانه‌كه‌م ؟
هه‌روه‌ك پێشتر گوتم: له‌سه‌ره‌تاوه موسوڵمان بوونی خۆمم لای خێزانه‌كه‌مان ئاشكرا نه‌كرد، شه‌وانه سه‌عات دوو یا سێی پاش نیوه‌شه‌و نوێژه‌كانم ده‌گێ ڕایه‌وه، تا كه‌س نه‌م بینێ، وگومانم پێ نه‌بات.
رۆژێكیان له‌ماڵه‌وه كه‌ده‌ڕۆیشتم بۆ زانكۆ، له‌ناكاودا ئه‌و جانتایه‌م كه قورئانێك وحیجابه‌كه‌می تیا بوو كه‌وته خواره‌وه‌و خوشكه‌كه‌م دیتی، به‌لاَم نه‌یزانی مه‌سه‌له چییه، تاشه‌وێ كه من هه‌ستام نوێژم كرد ئه‌و خه‌به‌ری بووه وه و منی له‌وكاته‌دا بینی كه خه‌ریكی نوێژ كردنم، ئه‌ندامانی خێزان پێیان زانیم تاقیكردنه‌وه‌و ئیبتیلام ده‌ستی پێكرد..
كه‌پێیان زانیم هاواریان لێ به‌رزبووه‌وه قی ڕاندیان به‌سه‌رما سه‌رزه‌نشتێكی زۆریان كردم و ئازاری ده‌روونی وعاتیفیان دام، هه‌رچی وشه‌ی سووك ونه‌شیاوه پێیان گوتم، ده‌ستیان به‌لێدانم كرد تا نزیكبوونه‌وه له‌مه‌رگ، هه‌ڕه‌شه‌یان به‌كوشتن لێكردم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا من زۆر له‌سه‌ر خۆ و ئارام بووم، و له‌هیچ شتێكا موناقه‌شه‌م نه‌ده‌كردن، به‌لاَم ماڵه‌كه‌م به‌جێ هێشت و له‌خوا پا ڕامه‌وه رێنوێنیان بكات..
پێش ئه‌وه‌ی شوو به موسته‌فا بكه‌م له‌ته‌ك كیژێكی موسوڵمانی هاوه‌ڵمدا دوو مانگ مامه‌وه، راسته من خێزانێكم له‌ده‌ست چوو، به‌لاَم سوپاس بۆ خوا له‌مزگه‌وتا خێزانێكی تری موسوڵمانم به‌ده‌ست هێنا، كه چاودێرییه‌كی باش و بێ وێنه‌یان لێ ده‌كرم، خوا پاداشتی خێریان بداته‌وه..
پاش ئه‌و لێدانه زۆرجار پاڵپه‌ستۆی ده‌روونیم بوو دروست ده‌بوو، تا ئیستاش رۆژانه به‌لای كه‌مه‌وه‌له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی جیهانه‌وه 25 ئێمێل وته‌له‌فونم بۆ دێت، جنێوم پێ ده‌ده‌ن وهه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كه‌ن، و له‌وبابه‌تانه.. گه‌وره‌ترین زانا و دكتۆری مه‌سیحییه‌كان له‌ئوردون و ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌ته‌له‌فونی په‌یوه‌ندییان پێوه كردم تا له‌باره‌ی مه‌سیحییه‌ته‌وه موناقه‌شه‌م بكه‌ن وله ئیسلام پاشگه‌زم بكه‌نه‌وه.
سوبحانه‌ڵلا له‌وه‌پێش بۆهه‌ركوێ ب ڕۆیشتمایه وله‌هه‌ر ده‌مه‌قاڵێ و موناقه‌شه‌یكی ئاینییدا ئینجیلم پێ بوو، به‌لاَم ئیستا به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه قورئانێكم پێیه، وله ته‌كمایه..
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا له‌وماوه كه‌مه‌دا ده‌رس گه‌لێكی گرنك فێر بووم، فێربووم چۆن خۆگر و خاكی بم، و‌ئێستا بییر له‌ژیانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌كه‌مه‌وه، چۆن له‌ناو ماڵ وكه‌س وكاریا سووكایه‌تی پێكراوه، ولێ‌ی دراوه، خۆ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی من له چاو ئه‌وه‌ی ئه‌ودا هه‌ر هیچ نییه، له‌راستیدا شتی زۆر فیر بووم..
له‌وانه‌یه له‌به‌رچاو خه‌ڵكیدا شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده‌كه‌م له‌كیس دابێت، به‌لاَم من شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه خوای میهره‌بان گه‌وره ترین شه‌ره‌فی پێ به‌خشیوم ئه‌ویش ئیسلامه..له‌واقیعا ناتوانی بێنیت به‌خه‌یاڵتا كه له‌وكاته‌وه موسوڵمان بووم، خوا چ به‌خته‌وه‌ری وئاسایشێكی پێ به‌خشیوم و هه‌موو قه‌واره‌ی داگرتووم، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سووكایه‌تی پێكردن وله‌مپه‌ڕانه‌ی خستیانه سه‌ر رێم..
له‌راستیدا له‌چاو ئه‌وكاتانه‌ی پێش موسوڵمان بوونمدا من گۆ ڕانێكی زۆر سه‌یرم به‌سه‌را هاتووه، ته‌نانه‌ت موسته‌فای مێردم سه‌رنجی ئه‌وگۆ ڕانه فراوانه‌ی داوه، فێربووم چۆن ئارام بم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ناحه‌ق هێرشم بۆدێنن وزوڵمم لێ ده‌كه‌ن، و فێربووم چۆن خه‌نده‌لێوبم له‌ته‌كیانا له هه‌موو ئه‌و كات وحاڵه‌ته ناهه‌موارانه‌دا! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به‌هۆی موسوڵمان‌بوون وحیجابه‌كه‌مه‌وه وه‌زیفه‌كه‌م له‌ده‌ست دا، به‌لاَم هیوام به‌خوایه دوو به‌رابه‌ر و بگره بێ حساب قه‌ره‌بووم بۆ بكاته‌وه. سوپاس بۆ خوا..
هه‌موو ئیسلام بریتییه له ئاسایشی راسته‌قینه‌ی ناوخۆ و ده‌روونی، بێگومان ناتوانی تۆ له‌وانه‌ی ده‌ورو به‌رته‌وه ئه‌وه به‌ده‌ست بێنیت، حه‌تتا ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌ش كه‌تیایا ده‌ژیت. ده‌بێت له‌ناو ده‌روونته‌وه قه‌ناعه‌تت هه‌بێت، وهه‌وڵ بده‌یت خۆشه‌ویستی خوا به‌ده‌ست بێنی و ره‌زامه‌ندی به‌دی بێنی ،و دڵتی به‌ته‌واوی ته‌سلیم بكه‌یت، ئه‌گه‌ر عیباده‌كه‌ت له‌راستیدا بۆ خوابوو، و شوێن رێگه‌كه‌ی ئه‌و كه‌وتیت، بێگومان له‌ژیانتا به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت، چونكه هه‌ڵه‌و تاوان و گوناح له ئاسایش مه‌حرومت ده‌كات، و سه‌رچاوه‌ی مه‌زاجت لێڵ ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئازارێكی به‌سوێیه..
ئه‌وه‌ته من سه‌یری ده‌موچاو و روواڵه‌تی خه‌ڵكی ده‌كه‌م، و خه‌م وفرمێسكی زۆری تیا ده‌بینم، چونكه له‌خوای به‌دیهێنه‌رو زیندووی بالاَده‌ست به‌دوورن، هه‌ندێكات دلیان به تاریكی ده‌بینم، نایانه‌وێ ته‌نیا مۆمێكی هیوای تیا دابگیرسێ، وبه‌گۆبه‌ند و مه‌شغه‌ڵه‌ته‌كانی خۆیانه‌وه خه‌ڕۆبوون، و ده‌ستیان به‌دنیاوه گرتووه له‌بیاتی قیامه‌ت..
من ئامانج له‌ژیانا به‌وه ده‌زانم عیباده‌تی خوای تیا بكه‌م و خوا له‌خۆم رازی بكه‌م، سه‌ری بۆبنێمه سه‌رخاك و له نوێژه‌كانما سوجده‌ی بۆ ببه‌م ، و شوێن سوننه‌تی پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم بكه‌وم، تا به‌هه‌شت به‌ده‌ست بێنم.. سوپاس بۆخوا..هیوادارم ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی من هانده‌رێك بێت بۆرۆح و گیانت، پاڵنه‌رێك بێ بۆ باوه‌ڕبوون و ئیمان به‌خودات..
به‌كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه له‌م سایته‌ی خۆی وه‌رمان گرتووه: www.creativeruba.com/islam
ده‌توانی به‌م ئیمێله په‌یوه‌ندی به خاتو{ روبا} وه بكه‌یت: Ruba_Qewar@yahoo.com