پاش سلاو و رێزى تایبه‌ت
من ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ل دوو كه‌سى دۆستم سه‌فه‌رمان كردبۆ ده‌ره‌وه‌ىوولات
دواى ماوه‌یه‌ك مانه‌وه‌مان رۆژێكیان مترجمه كه‌یان ئافره‌تێكى داوێن پیسى هینابوبۆ ئوتێل بۆ ئه‌وه‌ى كارى ناشه رعى له گه‌ل بكات..منیش له ژورێكى تر بووم هه‌رچه‌ند به دۆسته‌كانم ئه‌وت كارێكى زۆر خراپه مه‌هێلن وا بكات.. ئه‌یان ووت ئاساییه ... به‌لام خۆشحالانه سپاس بۆخواهه رچۆنێك بێت نه‌م هێشت ئه‌و كاره خراپانه ئه‌نجام بدرێت .
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه شه‌رع به من و, ئه‌و دۆستانه‌م چى ئه‌لێت كه ئه‌یان وت ئاساییه با ئه‌و كاره بكرێت. یان كاتێك ئه‌م وتت وامه‌كه‌ن هه ندێ جار ئه‌یان وت بێده‌نگ به .؟؟؟؟
جزاك الله خیراًً
فیدیاس له سلێمانى
برای باشم
سلآوی خوات لێ بێت
خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه، تۆ وه‌ك موسوڵمانێك ئه‌ركی سه‌رشانی خۆت به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵه‌كانت به‌جێهێناوه، كه ئه‌ویش رێنوێنی كردن بۆ چاكه‌و دوور خستنیان بووه له‌خراپه، و سوپاس بۆ خودا له‌و كاره‌شتا سه‌ركه‌وتووبوویت، و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، كه رێنوێنیكردنی خه‌ڵكی بۆ چاكه ده‌وری خۆی ده‌بینێ بۆیه ئه‌وانه‌ی واز له‌و ئه‌ركه دێنن گوناهبارده‌بن، چونكه ئه‌ركی سه‌رشانیان به‌رامبه‌ر براكانیان به‌جێ ناهێنن..
تۆ له‌روانگه‌ی شه‌رعه‌وه به ئینسانێكی فه‌رمانبه‌رداری خوا داده‌نرێیت، و هاوه‌له‌كانیشت به‌و پێیه تۆ باسیان ده‌كه‌یت به‌كه‌مته‌رخه‌م و گوناهبار داده‌نرێن..
خواش زاناتره