مامۆستا سڵاوی خوات لێ بیت
بێ زه‌حمه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان بده‌یته‌وه ئه‌م پرسیاره‌م هه‌یه:
من قه‌رزم داوه به‌خزمێكی خۆم وئه‌ویش كاسبی پێوه ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی من هیچ قازانجێكم له‌و ماله ده‌ست بكه‌وێت، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌كاته‌كه‌ی بدات دروسته؟ و ئایا سه‌رمایه‌ی مرۆڤ بگاته چه‌ند زه‌كاتی ده‌كه‌وێت؟
خوا پاداشتت به‌خێر بداته‌وه..
حاجی محمد
برای باش كاك حاجی سلاوی خوا له تۆیش بێت..
له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزه‌ی تۆ به خزمه‌كه‌ی خۆتت داوه خێرت ده‌گات چونكه كارێكی خێرت كردووه كه له‌رای خواداو پته‌وكردنی سیله‌ی ره‌حمدا ئه‌وكاره‌ت كردووه، ئینشائه‌ڵڵا لای خوا پاداشتی باشت بۆ هه‌یه. چونكه له‌فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌ندا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " كل قرض صدقة " (1). هه‌مو قه‌رزدانێك خێرێكه..
به‌لاَم به‌پێی فه‌رمووده‌ی دروست و ساغ هه‌ر قه‌رزێك سوودی لێ وه‌ربگیرێت ده‌بێته ریبا خوا په‌نامان بدات و ریبایش یه‌كێكه له‌گوناهه گه‌وره‌كان. هه‌روه‌ك له سه‌حیحی بوخاریدا بۆمان باس ده‌كات پێغه‌مه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌وباره‌وه هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه.(2).
ئه‌و ماڵه‌ی تۆ كه داوته به‌قه‌رز ئه‌گه‌ر به‌ته‌مایتی و كابرا پیاوێكی قه‌رز كوێر نییه، وه‌ك ئه‌وه وایه له شوێنێكا دات نابێ هه‌ر كاتێك بته‌وێت به‌كاری بێنیت، له‌به‌ر ئه‌وه زه‌كاته‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆ واجبه، نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و.. ئه‌گه‌ر تۆ پێی بڵَێیت: كاكه من ئه‌وماڵَه‌م داوه به‌تۆ به‌قه‌رز و هیچ سوودێكی لێ ناكه‌م، تۆ زه‌كاته‌كه‌ی بده، ئه‌مه‌ش دروست نییه و ده‌بێته ریبا.. زانایان فه‌رموویانه: ئه‌مه قازانجێكه له‌و پاره‌یه‌وه وه‌رده‌گیری و هه‌ر قه‌رزێكیش سودی لێ وه‌ربگیرێت ده‌بێته ریبا .(3).
به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆی له‌خۆیه‌وه به‌بێ ئه‌وه تۆ پێی بڵَێیت، گوتی: من ده‌مه‌وێت له‌وه‌كاله‌تی تۆوه زه‌كاتی ئه‌و پاره‌یه ده‌ر بكه‌م.. ئه‌وه گوناح نییه و دروست، به‌ڵام پێویستی به‌وه هه‌یه تۆ ئیزنی بده‌یت، ده‌نا به‌بێ ئیزنی تۆ دروست نییه ئه‌و زه‌كاته بدات، چونكه زه‌كاته‌كه له‌سه‌ر تۆ واجبه نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و.. ئه‌گه‌ر به‌بێ ئیزنی تۆ و بێ ئاگاداری تۆ ده‌ری كرد، تۆ هه‌رزه‌كاته‌كه قه‌رزار ده‌بیت..
به‌كورتی: دروست نییه ئه‌و زه‌كاته‌كه‌ی بدات چونكه ماڵی ئه‌و نییه.. ده‌بێ تۆ زه‌كاته‌كه‌ی بده‌یت.. نابێ تۆ پێی بڵێیت: من به‌قه‌رز پێت ده‌ده‌م به‌ڵام خۆت زه‌كاته‌كه‌ی بده. تۆ خێرت كردووه ده‌بێ ته‌حه‌ممولی ئه‌و زه‌كاته‌یشی بكه‌یت.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌خۆیه‌وه دای بێ داوای تۆ ئه‌وه گوناحی تیا نییه‌و دروسته، به‌ڵام پێویستی به ئیجازه‌ی تۆ هه‌یه..
بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت: ئایا مرۆڤ سامانی بگاته چه‌ند زه‌كاتی ده‌كه‌وێت؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك سامانه‌كه‌ی بگاته بیست مسقاڵ زێڕی عه‌یار 24 ئه‌وجا زه‌كاتی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت. زانایانی سه‌رده‌م - هه‌روه‌ك له سایتی ئیسلام ئۆن لایندا روون كراوه‌ته‌وه - پسپۆڕان بیست مسقاڵه‌كه‌یان خه‌مڵاندووه به 85 گرام به كێشی ئه‌مڕۆ.(4). نرخی زێڕیش له هه‌ڵكشان و داكشاندایه، و قیمه‌تی ئه‌مڕۆی له نێوان 50 تا 60 دۆلار دایه، و ئه‌گه‌ر لای خوارووی بگرین له‌ده‌ورو به‌ری ی چوار هه‌زار دۆلاردایه. ئه‌وكاته ده‌بێ له‌هه‌ر چل دۆلارێكدا دۆلارێك بدات به‌زه‌كاتدا..
خوایش ئاگادار تره..
په‌راوێزه‌كان:
1. عن عبدالله بن مسعود قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " كل قرض صدقة " قال الألباني: حسن في صحيح صحيح الجامع. برقم: 4542
2. فه‌رمووده‌كه به‌م جۆره‌یه: عن أبي هريرة قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " اجتنبوا السبع الموبقات. قالوا : يا رسول الله : وما هن ؟ قال : الشرك بالله ، والسحر ، وقتل النفس التي حرم الله إلا بالحق ، وأكل الربا ، وأكل مال اليتيم ، والتولي يوم الزحف ، وقذف المحصنات المؤمنات الغافلات " أخرجه البخاري في صحيحه برقم: 2766. واته: خوتان له‌و حه‌وت گوناهه بپارێزن كه ئینسان له‌ناو ده‌بات. عه‌رزیان كرد ئه‌وانه چین، ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا؟ فه‌رمووی: شه‌ریك بۆخوا دانان، جادووگه‌ری، كوشتنی كه‌سێك به‌ناحه‌ق – ئه‌وه‌ی خوا كوشتنه‌كه‌ی حه‌رام كردبێت- و خواردنی ریبا. و خواردنی ماڵی هه‌تیو، هه‌ڵهاتن له غه‌زادا، و تاوانباركردنی ئافره‌تێكی ئیمانداری پاكدتاوین به زیناكردن..
3. عن علي بن أبي طالب رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " كل قرض جر منفعة فهو ربا " قال الألباني في ضعيف الجامع: ضعيف وله شواهد كثيرة.. برقم: 4244 . واستشهدبه بن باز في فتاواه.
4. هه‌روه‌ك له سایتی ئیسلام ئۆن لایندا روون كراوه‌ته‌وه..