چیرۆكی خۆم بۆ هه‌موو موسوڵمانێك ده‌نووسم، ئه‌و چیرۆكه‌ی ئاوه‌ڕۆی ژیانی گۆڕیم قاره‌مانی سه‌ره‌كی تێیدا پاپا زه‌كه‌رییا په‌ترۆس بوو، كه نازانم سوپاسی بكه‌م یا نه‌فرین؟!
من كیژێكی فه‌ڵه‌ی میسرم، و له‌خێزانێكی كه‌مێك ژوور مام ناوه‌ند، و له‌یه‌كێ له‌شاره‌كانی رووی ده‌ریای سووردا ده‌ژیم، و له‌یه‌كێ له كۆلیجه‌كانا ده‌خوێنم، و داوای لێ بوردن ده‌كه‌م كه ناوی خۆم نانووسم، ده‌مه‌وێ نه‌ناسرێم و كاره‌كه‌م ده‌رنه‌كه‌وێ، چونكه ئه‌و كیژانه‌ی له‌میسرا موسوڵمان ده‌بن به‌سوێ ترین سزایان پێ ده‌چێژرێ.. پێم خۆش نه‌بوو ناوی خوازراویش بۆ خۆم هه‌ڵبژێرم..
سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌م:
چیرۆكه‌كه‌م له‌سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی 2007 وه ده‌ست پێ ده‌كات، له‌وكاته‌وه كه شوێن به‌رنامه‌كاانی زه‌كه‌رییا په‌ترۆس ده‌كه‌وتم، هه‌رگیز ناتوانن بێت به خه‌یاڵتانا دایكم و باوكم چه‌ند به‌و به‌رنامه‌یه دڵخۆش و كه‌یف خۆش ده‌بوون!! و ئه‌م پیاوه‌یان به‌یه‌كێ له قاره‌مانه گرنگه‌كان ده‌زانی، به‌ڵام من جۆرێكی تر له‌شپرزه‌یی و قه‌له‌قم بۆ درووست ببوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو به‌شی زۆری هاوه‌ڵه‌كانم موسوڵمان بوون، 3 كیژ و دوو كوڕ، هه‌ریه‌كه‌مان ئه‌وی تری خۆش ده‌ویست و رێزی لێده‌گرت، و ده‌رسه‌كانمان پێكه‌وه وه‌رده‌گرت، زیاد له‌وه من به‌شی زۆری كاته‌كانم له نادییا له‌گه‌ڵ ئه‌وانا به‌سه‌ر ده‌برد، به‌كورتی نزیكترین هاوه‌ڵه‌كانم قوتابییه موسوڵمانه‌كان بوون، له‌وه ده‌ترسام به‌هۆی ئه‌م به‌رنامانه‌ی زه‌كه‌رییاوه ده‌یبینن رقیان له‌منیش دابگرسێ، و لێم دووره په‌رێز ببن!! له‌هه‌ر جارێكا كه ده‌م بینین و هه‌ستم نه‌ده‌كرد رقیان بۆ دروست بووبێت، له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگوت: سوپاس بۆخوا ئه‌و به‌رنامه‌یان نه‌بینیوه!! حاڵم به‌و شێوه‌یه بوو تا خوێندنی ساڵی نوێ ده‌ستی پێكرده‌وه، منیش دیدار و چاو پێكه‌وتنم له‌ته‌ك هاوكاره‌كانما زۆر بوو، به‌تایبه‌ت كوڕه‌كان، هه‌رچه‌ند له هاوینا په‌یوه‌ندیم پێوه‌یان كه‌م بوو، به‌ڵام ساڵی نوێی خوێندن جارێكی تر كۆی كردینه‌وه..
رۆژێكیان كه له شوققه‌ی یه‌كێ له كیژه هاوكاره‌كانما بووین، و هیشام باسه‌كه‌ی كرده‌وه- هیشام یه‌كێ بوو له‌و هاوكارانه‌ی كه‌مێك پێبه‌ند بوو به‌ئاینه‌وه- منیش ترس هه‌موو گیانی داگرتم و ده‌مگوت: تۆ بڵێیت هاوكاره‌كانم ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌یان نه‌مێنێ بۆم؟! به‌ڵام خوا هه‌ڵناگرێ هیچ قسه‌یه‌كی راسته‌و خۆیان ئاراسته‌ی من نه‌كرد.. منیش پێم ده‌گوتن: ئێمه ئه‌و پیاوه‌مان خۆش ناوێت، و ره‌خنه‌مان له قسه‌كانی هه‌یه، له‌ناو ده‌روونمه‌وه به‌م قسانه‌ی خۆم ئازارم ده‌چه‌شت چونكه درۆم له‌گه‌ڵا ده‌كردن!! به‌ڵام هه‌ستم ده‌كرد ئه‌وان به‌و قسانه‌ی من دژی زه‌كه‌رییا دڵخۆشن..
ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یر بوو:
ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یر بوو یه‌كێ له‌هاوكاره‌كانم ناوی عومه‌ر بوو، عومه‌ر لاوێكی ره‌وشت به‌رزی جوانی پێكه‌وتووی به غیره‌ت بوو، به‌ڵام هیچ بایه‌خێكی به ئاین نه‌ده‌دا، ته‌نانه‌ت نوێژیشی نه‌ده‌كرد، ئه‌و زۆر ئاگای له‌و بابه‌تانه بوو كه له یوتیووبدا بوون، و هاوكاره‌كانی تر له‌وباره‌وه پرسیاریان له‌و ده‌كرد، و ئه‌ویش به ته‌واوی بۆی باس ده‌كردن..
ئاله‌ویادا هیوایه‌كی سه‌یر له ده‌روونما به‌رامبه‌ر به عومه‌ر دروست بوو، به‌تایبه‌ت كه زۆر بایه‌خی به‌من ده‌دا، و ناو به‌ناو به‌گۆشه چاوێك سه‌یری ده‌كردم، و گورج كۆتایی پێ ده‌هێنا، له‌راستیا كه‌سێكی ره‌وشت به‌رز بوو، نه‌ی ده‌ویست هه‌رگیز وا پیشان بدات كه منی خۆش ده‌وێت، ده‌یویست ته‌نیا وه‌ك دۆستێكی هاوكار خۆی پیشان بدات، به‌لاَم من هه‌ستم به‌شتێك ده‌كرد، و زۆر له‌لام به‌ڕێز بوو.. ئه‌ویش هه‌ستی به‌دیواری جیاوازی ئاینی نێوانمان ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یویست به‌سه‌ر ئه‌و هه‌سته‌یا زاڵ ببێت..
هه‌موو جارێك له‌ماڵه‌وه باوكم و دایكم كاتێ به‌رنامه‌كانی زه‌كه‌ریایان ده‌بینی ده‌یانگوت: "هه‌ر موسوڵمانێكی عاقڵ ئه‌و به‌رنامانه ببینێت واز له ئیسلام دێنێت "!! عومه‌ریش سه‌یری ئه‌و به‌رنامانه‌ی زه‌كه‌ریا ده‌كات كه‌وابوو هیوای ئه‌وه‌م بۆ دروست بووبوو كه عومه‌ر واز له ئاینه‌كه‌ی خۆی لێ دێنێ و ده‌بێته هاو ئاینم، چونكه هیچ شتێ له‌باره‌ی ئاینه‌كه‌ی خۆیه‌وه نازانێ ته‌نانه‌ت نازانێ نوێژيش چییه!! ئه‌وكاته دیواری جیاوازی ئاین له‌نێوانمانا نامێنێ، ئه‌ورۆژه چوارشه‌ممه‌بوو گه‌ڕامه‌وه بۆماڵ ئێمه‌ش پێنچ شه‌ممه و هه‌ینی پشوومان هه‌بوو. منیش له لوتكه‌ی خه‌ونه‌كانما بووم، به‌رده‌وام خه‌ونم به فه‌ڵه بوونی عومه‌ره‌وه ده‌بینی، و به‌خه‌یاڵ وام داده‌نا واز له‌ئاینه‌كه‌ی دێنێ و كه‌س و كاری جێ دێڵێ و دێت بۆ لای باوكم، و باسه‌كه‌ی خۆی بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و باوكیشم یارمه‌تی ده‌دات و منی لێ ماره ده‌كات و شایی ده‌كه‌ین، و ئه‌وكاته له لووتكه‌ی به‌خته‌وه‌ریدا ده‌بین، به‌م خه‌یاڵه‌وه رووم كرده یه‌سووع و بۆ ئه‌م كاره به‌درێژایی شه‌و پاڕامه‌وه!!
موعجیزه‌كانی قورئان:
گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵ وئاگری غه‌زه‌بم لێ ده‌باری بڕیارم دا ئێنته‌رنێت بكه‌مه‌وه و ئه و په‌رچه مه‌لعونانه ببینم كه ئاوه‌ڕۆی ژیانی ئه‌و مرۆڤه‌یان ئاوها گۆڕیوه، ئه‌و سایته ئیسلامیانه چین كه‌ئاوه‌ها ده‌توانن ژیانی لاوێك بگۆڕن؟ لاوێك ته‌نیا به‌ناو ئاینی هه‌بێ، و له‌ناوه‌رۆكدا هیچ ئاینێكی نه‌بێ، كه‌چی ئه‌م سایتانه ئاوه‌ها بیگۆڕن به لاوێكی ئیمانداری پێ به‌ند به‌ئاینه‌وه؟ له‌راستیدا ئاینیش گه‌وره‌ترین سامانی ژیانه.. رۆیشتم ناوی زه‌كه‌ریا په‌ترۆسم نووسی و له‌سه‌ر یاهوودا ده‌ستم به گه‌ڕان كرد، ده‌یان ڤیدیۆی یوتيووب هات كه په‌رچی قسه‌كانی زه‌كه‌ریا په‌ترۆسیان ده‌دایه‌وه!! هه‌وڵم دا هه‌ندێكیان بخوێنمه‌وه، به‌ڵام زۆر له‌لام كاریگه‌ر نه‌بوون، چونكه قه‌ناعه‌تی ته‌واوم به قسه‌كانی زه‌كه‌ریا هه‌بوو، ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و په‌رچانه‌دا سه‌رنجی راكێشام هه‌ندێ ئایه‌تی قورئانی بوو، كه له‌ناو په‌رچه‌كانا باسكرابوون، زۆر سه‌رنجم ده‌دان تا بزانم بۆ په‌رچی قسه‌كانی زه‌كه‌رییا چیان تێدایه، له‌وسه‌ره‌تایه‌وه هه‌ستێكی سه‌یرم بۆ دروست ببوو، وشه‌ی ئایه‌ته‌كانم به‌لامه‌وه زۆر سه‌یر بوو، چۆن پیاوێكی وه‌ك موحه‌ممه‌د { صلى الله عليه وسلم } كه فه‌ڵه‌كان به‌پیاوێكی نه‌زان و دواكه‌وتوو ناوزه‌دی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: هه‌موو خه‌م و ته‌مێكی ته‌نیا ژنهێنان بووه چۆن توانیویه‌تی ئه‌م وشانه پێكه‌وه بنێ؟ له‌ته‌نشتی راستی یوتیووبه‌كه‌وه گۆشه‌یه‌كم بینی لێی نووسرابوو: موعجیزه‌كانی قورئان.. گوتم: باسه‌رێكی لێ بده‌م بزانم چییه؟ به‌ڵام به‌راستی سه‌دمه‌م تووش بوو، بابه‌ته‌كان بابه‌تی دكتۆرێكی موسوڵَمان بوون باسی ئه‌وبابه‌ته زانیارییانه‌ی ده‌كرد كه كه‌له‌قورئاندا كت و مت باسكراون، و قورئان چوارده سه‌ده پێش ئێستا باسی كردوون، زۆر بایه‌خم پێ نه‌دا، به‌ڵام لێتان ناشارمه‌وه هه‌ندێ گومانی له‌ده‌روونما دروست كرد، هه‌روه‌ها له‌په‌نای ئه‌و یوتیووبه‌وه كۆمه‌ڵێ یوتیووبی تر هه‌بوون زۆر له‌یه‌ك ده‌چوون و هه‌موویان باسی موعجیزه‌كانی قورئانیان ده‌كرد..
بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته خووم دایه ئه‌م بابه‌تانه، شتی زۆر سه‌یر و سه‌ر سووڕهێنه‌رم ده‌بینی، به‌ته‌واوی سه‌راسیمه و شپرزه بوو بووم، ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌و ڤیدیۆ و یوتیووبانه‌دابوون وتووێژ‌و مونازه‌ره‌و گوفتوگۆكان كه‌به‌عه‌ره‌بی و ئینگلیزیی هه‌بوون زۆر گرنگ بوون، ده‌توانم بڵێم: ته‌نیا یه‌ك شریتی ڤیدیۆیی ئه‌حمه‌د دیدات به‌س بوو بۆ هه‌ره‌سهێنان به‌ته‌واوی ئه‌و ئاینه‌ی من {فه‌ڵه‌يه‌تی} كه به‌حه‌قم ده‌زانی!! ئێمه له‌لای خۆمان واحاڵی كرابووین متمانه‌مان به‌قسه‌ی موسو‌ڵمانان نه‌بێ، چونكه جگه له‌خه‌رافیات و پڕ‌و پووچ شێكیان پێ نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌گوێیان لێ نه‌گرن ..
هه‌روا به‌رده‌وام بووم له‌سه‌یركردنی ئه‌و بابه‌تانه‌دا تا رۆژێكیان قسه‌ی كه‌سێك زۆر ئیزعاجی كردم، چونكه واحاڵی بووم كه گاڵته به یه‌سوعی خوام ده‌كات، له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه قسه‌یه‌كی زۆر ناشیرینی تیا‌بوو، خۆم پێ نه‌گیرا و په‌رچێكم له‌سه‌ر نووسی، گله‌یی بوو له‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی داناوه، و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش كه له‌غه‌زه‌ب و تۆڵه‌ی مه‌سیح بترسێت.. تا ئێره من فه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایی بووم، و قابیلی ئه‌وه نه‌بووم كه ئاینی خۆم بگۆڕم..
گه‌شتێكی نوێ ده‌ستی پێكرد:
له‌پاش ئه‌و په‌رچه‌ی خۆم كه له‌یوتیووبه‌كه‌دا نووسی بووم و ناوی خۆمم له‌سه‌رنووسی بوو، نامه‌یه‌كم له‌یه‌كێ له هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و گۆشه‌یه‌وه به‌م جۆره بۆهاتبوو: ئازیزه‌كه‌م! – ناوم له‌سه‌ر یوتیووبه‌كه نێری یا مێ یی لێ ده‌ر نه‌ده‌كه‌وت - مافی خۆته تووڕه‌ببیت، منیش وه‌ك تۆ تووڕه‌بووم له‌و گاڵته‌كردنه به حه‌زره‌تی مه‌سیح، به‌ڵام تكات لێ ده‌كه‌م جارێكی تر مه‌ڵێ: مه‌سیح تۆڵه‌تان لێ ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی تۆڵه ده‌كاته‌وه یا چاوپۆشی ده‌كات و ده‌بوورێ ئه‌وه ئه‌و خودایه كه په‌روه‌ردگاری من و تۆ وحه‌زره‌تی مه‌سیحه، بۆ زانیاریت ئێمه مه‌سیحمان زیاتر له‌ئێوه خۆش ده‌وێت، چونكه ئێمه گوێ رایه‌ڵی ده‌كه‌ین نه‌ك ئێوه!
نامه‌كه كۆتایی هات و گه‌شتێكی نوێ ده‌ستی پێكرد، ئه‌م وشه نامۆیانه‌ی به‌رگوێم ده‌كه‌وتن سه‌رگه‌ردانيان كردبوم، ئه‌مه‌ی ئه‌م موسوڵمانه نووسیویه‌تی چییه؟ شتی وا مه‌حاڵه!! ده‌ڵێ: خوای من و تۆ و مه‌سیح یه‌كێكه، ئایا ئه‌مه فه‌ڵه بێت و له‌تایفه‌یه‌كی تربێت من پێیان نه‌زانم؟! نه‌ء .. ناوه‌كه‌ی ناوێكی ئیسلامییه.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من بزانم خوای موسو‌ڵمانان خوای موحه‌ممه‌ده و هه‌موو جارێك له‌ماڵه‌وه باوك و دایكم گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن!! چۆن ئه‌م نووسه‌ره ده‌ڵێت: خوای ئێمه‌و ئێوه یه‌كێكه؟!! له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ده‌ڵێت: ئێمه یه‌سوعمان له‌ئێوه خۆشتر ده‌وێ! – ئه‌مه چ شێتییه‌كه؟! - منیش له‌ژێر قسه‌كانیا بۆم نووسی: ئه‌م وڕاوه‌یه چییه تۆ نووسیوته؟! پاشان پرسیاره‌كانی ترم بۆ نووسی..
یه‌ك رۆژی ته‌واو وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه، به‌ڵام كه له‌رۆژی دووه‌مدا وه‌ڵامی دامه‌وه ئاوه‌ڕۆی ژیانمی گۆڕی و!! نوسیبووی:
یه‌كه‌م له‌باره‌ی خواوه: مه‌سیح سڵاوی خوای لێ بێ داوای له‌خوا كردووه‌و له‌خوا پاڕاوه‌ته‌وه، و نوێژی بۆ كردووه‌و رۆژووی بۆ گرتووه، و له‌وباره‌وه چه‌ند ئایه‌تێكی له ئینجیله‌وه بۆ هێنابووم، به‌ڵام تا ئه‌وكاته وه‌ك نه‌م دیبوو بێت ئاوه‌ها بووم.. باشتر بڵێین تا ئه‌وكاته لێی حاڵی نه‌بووبووم.. ئینجا قسه‌كانی به‌وه ته‌واو كردبوو كه‌پاش مه‌سیح خوا حه‌زره‌تی محمدی به‌ئاینی ئیسلامه‌وه نارد تا فه‌ڵه‌يه‌تی پێ ته‌واو بكات، و جه‌ختی له‌سه‌ر پێغه‌ممه‌ریه‌تی حه‌زره‌تی عيسا كردو‌وه، و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه كه موحه‌ممه‌دیش خوای عيسا و موسا‌و هه‌موو پێغه‌ممه‌رانی په‌رستووه..
دووه‌م له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ته‌وه كه‌نووسیبووت: ئایا ئێوه مه‌سیحتان خۆش ده‌وێت؟ به‌ڵێ، ئێمه عیسامان له‌ئێوه خۆشتر ده‌وێت، قورئانی ئێمه رێزی لێگرتووه، زیاد له‌وه ئێمه گوێ رایه‌ڵی ده‌بین، به‌پێچه‌وانه‌ی ئێوه، بێگومان عیسا داوا له‌خوای خۆی ده‌كات و خه‌ڵكیشی بۆ خوا به‌یه‌كناسین بانگ كردو‌وه. به‌ڵگه‌شم ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه له ئینجیلا ده‌فه‌رموێ: " ژیانی هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌یه كه‌تۆ به خوای راسته‌قینه بزانن، ئه‌و یه‌سوعه‌ی كه‌مه‌سیحی ناردووه، و كردوویه‌ته په‌یامبه‌ری خۆی ".. كه‌وابوو هاوڕێ ژیانی هه‌میشه‌یی له ئینجیله‌كه‌ی تۆدا ئه‌وه‌یه بڵێیت: " جگه له ئه‌ڵڵا خوایه‌كی تر نییه، و مه‌سیحیش پێغه‌ممه‌ری خودایه.. ئێمه‌ی موسوڵمان باوه‌ڕمان به‌مه‌سیح ئاوه‌هایه! كه‌وابوو كاممان زیاتر گوێڕایه‌ڵی یه‌سوعین، و كاممان زیاتر خۆشی ده‌وێت؟! ئه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كانی به‌جێ دێنن، و شوێن ده‌ستووره‌كه‌ی ده‌كه‌ون و ده‌ستووری ئه‌وه‌ی پاش ئه‌ویش هاتووه، یا ئه‌وانه‌ی خوایه‌تییه‌كیان بۆ دروست كردو‌وه كه خۆی پێی رازی نه‌بووه، له‌چ جێیه‌كی ئینجیلا، له چ قسه‌یه‌كدا هاتووه كه عیسا خۆی به‌خوا دانابێ؟
هاوڕێ! من ئینجیله‌كه‌ی ئێوه‌م زۆر خوێندۆته‌وه، و ته‌واو باوه‌ڕی بۆ په‌یاكردووم به پێغه‌ممه‌ریه‌تی عیسا و تاك و ته‌نیایی خوای باڵاده‌ست، له‌هه‌ر وشه‌یه‌كی ئینجیل‌دا كه عیسا باسی كردو‌وه شایه‌تی به پێغه‌ممه‌ریه‌تی عیسا ده‌دات و كافرده‌بێت به‌وه‌ی كه عیسا خوا بێت!! هاوڕێكه‌م! یه‌سوع له‌تاوانی ئێوه به‌رییه، كه‌رۆژێك به‌یه‌كێ له پیاوانی فه‌رموو: با‌نگم مه‌كه به ساڵح، جگه له ئه‌ڵڵا كه‌سێكی تر نیه ساڵح بێت، ئالێره‌دا ده‌بینین عیسا علیه السلام یه‌خه‌ی هه‌ڵده‌ته‌كێنێ له‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به خوایه‌تییه‌وه هه‌بووبێت.. به‌ڵكو شایه‌تی به ته‌نیایی خوای به‌دیهێنه‌ری ده‌دات به‌ڵكو سیفه‌تی سه‌ڵاحی له‌خۆی لابردووه‌و ئه‌و سیفه‌ته‌ی بۆ خوا داناوه، كه‌وابوو من ئه‌و نیم و ئه‌ویش من نییه.. له‌كۆتاییدا داوای رێنوێنی و هیدایه‌تی بۆ كردبووم..
ئه‌م قسانه‌ی خۆی كرد و منی له‌ده‌ریایه‌كی بییركردنه‌وه‌دا جێهێشت.. ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتی ته‌واو جگه له تێڕامانی نامه‌كه‌ی و وردسه‌رنجدانی هیچم بۆ نه‌كرا، به‌لای راست و چه‌پدا ده‌م هێنا و ده‌مبرد.. پاشان رۆیشتم بۆ لای ئینجیل و ئه‌و شوێنه‌ی هێمای بۆ كردبوو كردمه‌وه تا له‌قسه‌كه‌ی دڵنیا ببم.. دیتم هه‌موو قسه‌كانی دروستن.. كه‌وابوو ئه‌ی چۆن؟! ئه‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كدا هه‌موو بییرو باوه‌ڕه‌كه‌ی منی هه‌ڵته‌كاند، به‌چه‌ند دێڕێك ژیانمی به‌ته‌واوی ئاوه‌ژوو كرد، كاره‌سات ئه‌وه‌بوو به‌ڵگه‌ی به كتێبه‌كه‌ی خۆیشم هێنابووه‌وه.. شتێكی له‌خۆوه نه‌تاشیبووه، درۆی نه‌كردبوو، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه كه‌من له فه‌ڵه‌یه‌كی ئیمان دامه‌زراوه‌وه ببمه كه‌سێكی سه‌ر لێشێواو له‌ژیانمدا..
ئیمێلێكی نوێم كرده‌وه:
له‌م لایشه‌وه ترسێكی گه‌وره‌م له كه‌س و كار وهاوه‌ڵه فه‌ڵه‌كانمه‌وه بۆ دروست بووبوو.. له‌وه ده‌ترسام پێم بزانن و گۆبه‌ندێكی گه‌وره‌م بۆ بسازێنن، له‌به‌ر ئه‌وه ئیمێلێكی نوێم به‌ناوێكی نوێوه بۆ خۆم دروست كرد، په‌نام برده به‌ر ئه‌وسایته فه‌ڵه‌یانه‌ی كاریان په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌یه كه بۆیان ده‌نێرن، ئه‌و كوڕه چی بۆنووسیبووم هه‌موویم بۆناردن، تا بزانم وه‌ڵامیان چییه؟ وه‌ڵامه‌كه‌یان بۆ ناردبوومه‌وه به‌ڵام په‌رچێكی لاواز‌و بێ پێز بوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عه‌قل قبووڵی نه‌ده‌كرد " كچه‌كه‌م! مه‌سیح ئه‌و خودایه قبووڵی ئازار و هه‌ڵواسینی له‌پێناو ئێمه‌ی ئاده‌مزادا كرد، چۆن له تاوانت خۆش ده‌بێت؟! هه‌رگیز گومانت له خودابوونیا نه‌بێت "، له‌م جۆره وه‌ڵامانه ته‌واو بێ تاقه‌ت بوبووم، له‌گشت سایته‌كانه‌وه وه‌ڵامه‌كان هاتنه‌وه، به‌ڵام هه‌موویان لێك نزیك بوون: " مه‌سیح دوو قه‌واره‌ی هه‌بووه، لاهووت و ناسووت، كاتێك وای گوتووه به قه‌واره‌ی ناسووتیه‌وه ئه‌وه‌ی گوتووه، و كاتێكیش فڵان شتی گوتووه یافڵان شتی كردو‌وه له قه‌واره‌ی لاهووتیدا بووه " له‌دوو سایتیشه‌وه زیاد له‌وانه وه‌ڵامه‌كه‌یان هه‌ندێ دوعا‌و نزای تیا‌بوو بۆمن، و هه‌ندێ ئامۆژگاری مه‌سیحی تیا‌بوو، و له‌كۆتاییدا ئامۆژگارییان كردبووم كه خۆم له‌قسه‌ی ئه‌وانه دوور بخه‌مه‌وه كه فه‌ڵه نین، چونكه ده‌یانه‌وێ سه‌ر لێ شێواومان بكه‌ن.. په‌رچه‌كرداری من له‌سه‌ر ئه‌م وه‌ڵامانه‌ی وه‌ك وڕاوه وابوون - و له‌و دیمه‌ن و رواڵه‌ته جیاوازانه‌وه ده‌هاتن ئه‌وه‌بوو- بیان خه‌مه پشت كه‌نووی له‌بییر چوونه‌وه‌وه..
رۆژێكی مێژوویی:
رۆژگار زۆر له‌سه‌رخۆ ده‌ڕۆیشت تا سه‌ره‌تای 11/2007 ئه‌و رۆژه‌ی به‌ته‌واوی ئاوه‌ڕۆی ژیانمی تیا گۆڕا، چونكه تارۆژێ پێش ئه‌و رۆژه وه‌ك هه‌ر فه‌ڵه‌یه‌ك ژیانی رۆژانه‌م به‌سه‌ر ده‌برد له‌ته‌ك هاوه‌ڵه‌كانما، به‌لاَم له‌و رۆژه‌وه ئه‌و چاویلكه‌یه‌م له‌سه‌ر چاوم لابرد، كه‌به‌شێوه‌ی دواكه‌وتوویی سه‌یری موسوڵمانانم پێ ده‌كرد!! ئیتر له‌ورۆژه‌وه به‌چاوێكی یه‌كسانییه‌وه ده‌مڕوانی.. تا ئه‌و رۆژه‌ش نه‌مده‌زانی كێمان راستین و كاممان هه‌ڵه‌ین!! به‌ڵێ تا ئه‌و رۆژه‌یش هه‌رچی به‌په‌نای مزگه‌وتی جاده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ماندا تێده‌په‌ڕیم ده‌مگوت: خۆزگا توانیبام بێمه ناو قووڵاییته‌وه و بم زانیبا ئه‌وه‌ی دێته ناو تۆوه هه‌ست به‌چی ده‌كات؟!
زۆر درێژه‌ی پێ نه‌ده‌م له سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌دا ئه‌و رۆژه خوازراوه هات، كاتێ به‌ته‌نیا له زانكۆ ده‌گه‌ڕامه‌وه و ته‌كسییه‌كه‌ش نه‌وارێكی قورئانی خستبووه سه‌ر ته‌سجیله‌كه‌ی، به‌ڕاستی قورئان خوێنه‌كه ده‌نگی خۆش بوو،زۆر به دیققه‌ت گۆێم له‌ده‌نگه‌كه‌ی گرتبوو ده‌مویست بزانم وشه‌كانی چین؟! به‌پێچه‌وانه‌ی ژیانی رابوردوومه‌وه، كه هه‌ركات ته‌كسیه‌كه قورئانێكی له‌ته‌سجیله‌كه‌یه‌وه لێ بدایه له‌عنه‌ت و نه‌فرینم له به‌ختی ره‌شی خۆم ده‌كرد كه تووشی كردووم به‌تووشی ئه‌م ته‌كسییه‌وه..
كوڕێكی لاویش له‌كورسییه‌كه‌ی پێشه‌وه لای سایه‌ق سوار بووبوو، له‌نێوانیانا قسه هات و چۆی كرد له‌باره‌ی ئه‌و قورئان خوێنه‌وه، لاوه‌كه گوتی من حه‌قم به‌سه‌ر ناویه‌وه نییه، به‌لاَم به‌راستی زۆر به خشوع و دڵ و گیانیه‌وه قورئانه‌كه ده‌خوێنێ و ئینسان ده‌هه‌ژێنێ.. پاشان گه‌یشته ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه هه‌رگیز له‌بییرم ناچێ: " وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّى إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا: سَلامٌ عَلَيْكُمْ، طِبْتُمْ، فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ. " الزمر/ 73. له‌كۆتایی ئایه‌ته‌كه ده‌ستم به‌گریان كرد، له‌ترسی ئه‌وه‌ی تۆ بڵێیت من له‌و كۆمه‌ڵه بم كه به‌ره‌و جه‌هه‌ننه‌م په‌لكێش ده‌كرێن؟ گه‌یشتمه جێ و دابه‌زیم، به‌لاَم وه‌ڵڵاهی پێم خۆش نه‌بوو دا ببه‌زم!! بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام گوێم له‌و قورئانه بگرتبایه..
له‌ناخمه‌وه گۆڕابووم، من مرۆڤێكی تر بوم، سه‌رنج بده دوورۆژ له‌وه‌پێش باوكم و براكه‌م هه‌ستیان به‌گۆڕانم كردبوو، منیش پێم گوتن: ده‌مه‌وێ بڕۆم بۆ ده‌رسی كه‌نیسه، هه‌روایش بوو رۆیشتم له‌و رۆژه‌دا حاڵی بووم كه ئیتر ئه‌م شوێنه كه‌ڵكی منی نه‌ماوه ، له‌هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی له‌كه‌نیسه‌دا بیستم تووڕه‌بووم، به‌جۆرێكی وا كه له‌كه‌نیسه هاتمه ده‌ره‌وه توانای بیستنی قسه‌ی هیچ كه‌سێكم نه‌بوو..
داوای رێنوێنیم لێ‌كرد:
له‌گه‌ڕان به‌شوێن یووتیوب و ڤیدیۆكاندا هه‌ندێ ناوم یاداشت كردبوو كه له‌وبوارانه‌دا ڤیدیۆیان داده‌نا، یه‌كێكیان تیا‌بوو به‌ڕاستی خاوه‌ن رێز‌و حورمه‌ت بوو له‌لام، زۆر شێوازێكی به‌رزی به‌كارده‌هێنا له شێوه‌ی نووسین و ئاخاوتنیا.. بڕیاری خێرام ئه‌وه بوو كه نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بنووسم، حاڵی خۆمم به‌كورتی بۆ شه‌رح كردبوو، داوام لێكردبوو رێنوێنیم بۆ ئیسلام بكات.. ئه‌و سایتانه‌م بۆ بنووسێ كه له‌وباره‌وه ده‌توانن یارمه‌تیده‌رم بن، وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر له‌وه خێرا تر بوو كه من به‌خه‌یاڵما ده‌هات، له‌ماوه‌ی چل و پێنچ ده‌قیقه‌دا وه‌ڵامێكی شیرینی دامه‌وه، و نووسیبووی: " خوشكه ئازیزه‌كه‌م تۆ پێویستت به هیدایه‌تی من نییه، من چیم؟ تۆ خوای تاك وته‌نیا هیدایه‌تی داویت، نامه‌كه‌ت پێم ده‌ڵێ وباوه‌ڕ‌ی ته‌واوی بۆدروست كردووم كه: خوای باڵاده‌ست رێنوێنی بۆ رێی راست كردوویت، و رێی باوه‌ڕی پێ نیشان داویت، من هه‌رچه‌ند باوه‌ڕدارم، و سوپاس بۆ خوا ئیمانێكی پته‌وم هه‌یه، به‌ڵام مژده‌ت ده‌ده‌مێ كه تۆ له‌لای خوا زۆر له‌من و وێنه‌ی من له پێش تری.. چونكه تۆ به‌ره‌و رێی باوه‌ڕ هه‌نگاوده‌نێیت و منیش به‌له‌دایكبوون موسوڵمان بووم، بێگومان تۆ له‌من به‌ڕێزتری.. بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و چه‌واشه‌ییه‌دا زاڵ ببیت ئامۆژگاری ئه‌م برایه‌ت بۆتۆ ئه‌وه‌یه: هه‌وڵ بده جوان خۆت بشۆره‌و غوسڵێك بكه - داوای لێبوردن ده‌كه‌م ئه‌ورۆژانه‌ی كه ئافره‌ت له‌ناو عاده‌ی مانگانه‌دایه له ئیسلامدا به‌پاك دانانرێن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌دوای ته