سڵاوێکی گه‌رم بۆ به‌ڕێزتان مامۆستای به‌ڕێز و ئه‌م کاته‌تان باش. هیوادارم که وڵامی ئه‌م پرسیارانانه‌م بده‌نه‌وه.
1.ئایا به پێ‌ی ئاینی ئیسلام هه‌موو که‌سێکی مه‌سیحی به كافر داده‌نرێت یاخود نا؟ له کاتێکدا که ئه‌وکه‌سه ئیمانی به خوای گه‌وره هه‌یه و ه‌ک که‌سێکی موسڵمان چۆن ئیمانی به خوای گه‌وره هه‌یه.
2. ئایا چونی که‌سێکی موسڵمان بۆکه‌نیسه حه‌رامه به پێ‌ی ئاینی ئیسلام یا خود نا؟
3. ئایا موسڵمان بۆی هه‌یه ژنی مه‌سیحی بێنێ و له‌گه‌ڵیدا بژی بۆ هه‌میشه؟
له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسم بۆ به‌ڕێزتان
پاش سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگار و سه‌ڵات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال و به‌یت و هاوه‌ڵه‌كانی.
كاكه عه‌دنان!
1. كافر ته‌نیا به‌وكه‌سه ناوترێ كه باوه‌ڕی به‌خوا نه‌بێ و به‌س.. به‌ڵكو له زاراوه‌ی ئیسلامدا كافر به‌و كه‌سه ده‌گوترێ كه باوه‌ڕی به په‌یامی خوا نه‌بێت، جا باوه‌ڕی به‌هه‌مووی نه‌بێت، یا باوه‌ری به هه‌ندێكی نه‌بێت. بۆ نموونه: كه‌سێك له ناو موسوڵماناندایه و باوه‌ڕی به‌خوداو حه‌زره‌تی محمد صلى الله عليه وسلم هه‌یه، به‌ڵام باوه‌ڕی به حه‌زره‌تی عیسا نییه كه پێغه‌ممه‌ر بێت ، ئه‌م كه‌سه با باوه‌ڕی به خوا‌و پێغه‌ممه‌ریش هه‌بێ چونكه باوه‌ڕی به عیسا نییه له ئاینی ئیسلامدا به كافر داده‌نرێ.. هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌سیحییه‌ش كه باوه‌ڕی به‌خوایه‌كی سێ خوا هه‌یه‌و باوه‌ڕی به حه‌زره‌تی عیسا هه‌یه، مادام باوه‌ڕی به حه‌زره‌تی محمد صلى الله علیه وسلم نه‌بێ به كافر داده‌نرێت..
2. ئه‌گه‌ر رۆیشتنه‌كه‌ی بۆ كه‌نیسه بۆئه‌وه‌بێت بزانێ كه‌نیسه چۆنه، یا له‌وێ چی ئه‌كه‌ن؟ یا شوێنێكی ده‌ست نه‌كه‌وێ نوێژه‌كه‌ی تیا بكات ئه‌ر�?وات له‌وێ نوێژه‌كه‌ی ده‌كات، به‌وه گوناهبار نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بر�?وات وه‌ك ئه‌وان بكات ئه‌وه نه‌ك هه‌ر گوناهبار ده‌بێت، به‌لكو له‌دینیش وه‌رده‌گه‌ڕێ و ده‌بێته مورته‌د خوا په‌نامان بدات..
3. ئه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بێت منداڵه‌كانی بكاته مه‌سیحی به‌ڵێ بۆی هه‌یه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو مناڵه‌كانی بكاته مه‌سیحی بۆی نییه.
خواش ئاگادار تره.