له‌وكاته‌دا كه له مالیزایا بووم له نوسینگه‌كه‌ی دكتۆر له‌یس بووم سه‌رێكی ئێمێل ئه‌دره‌سه‌كه‌یدا و یه‌كێ له ئێمێله كانی خوێنده‌وه‌و دڵی پڕبوو هه‌ندێ سوبحانه‌ڵڵای كرد و گوتم: ئه‌وه خێربوو؟ گوتی: وه‌ڵڵاهی ئێمێلێكی سه‌یر بوو، بۆیگێڕامه‌وه و گوتم: بێ زه‌حمه‌ت بینێره بۆ ئێمێل ئه‌دره‌سه‌كه‌ی منیش.. خوا پاداشتی خێری بداته‌وه بۆی ناردم و منیش له‌م رۆژانه‌دا باسی ئه‌و ئێمێله‌م بۆ منداڵه‌كانم ده‌كرد، به‌پێویستم زانی كه بڵاوی بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سووده‌كه‌ی بۆ هه‌موان بێت ئینشائه‌ڵڵا .. كورته‌ی ئێمێله‌كه ئه‌مه‌یه:
خاوه‌ن ئێمێله‌كه ده‌ڵێ: له‌ده‌م كه‌سێكی متمانه پێكراوه‌وه بیستم كه براده‌رێك باوكی ده‌مرێ و كۆچی دوایی ده‌كات، براده‌ره‌كه‌ش خۆی باوكی خۆی ده‌شۆرێ، و كفنی ده‌كات..
به‌ڵام زۆر ناره‌حه‌ت ده‌بێ كه ده‌بینێ رواڵه‌تی باوكی ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و به‌ته‌واوی گۆڕاوه!!.. زۆر خه‌فه‌تی پێده‌خوات و هیچیشی له‌ده‌ست نایه‌ت، جگه له‌دوعای خێر بۆ ئه‌م باوكه‌ی كه هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ كرده‌وه چاكه‌كانیا كرده‌وه‌ی خراپیشی ده‌كرد..
ئه‌میش ده‌ڵێت له‌دڵه‌وه زۆر پاڕامه‌وه‌و خه‌فه‌تێكی زۆرم بۆ ئه‌م حاڵه‌ی باوكم خوارد، و هێشتا ئێمه ته‌رمه‌كه‌مان نه‌بردبوو بۆ گۆڕستان وه‌نه‌وزێكم دا‌و خه‌وم لێكه‌وت.. له‌خه‌وه‌كه‌مدا دیتم كه‌سێكی سه‌رتاپاسپی هات و فه‌رمووی: ئه‌وه باوكته؟ عه‌رزم كرد به‌ڵێ.. رۆیشت بۆلای باوكم و ده‌ستی هێنا به‌سه‌ر رووی باوكمدا، و ره‌نگه ره‌شه‌كه گۆڕا به‌ره‌نگێكی سپی نوورانی.. منیش زۆر به‌و حاڵه دڵخۆش بووم، و له سه‌رتاپا سپیكه‌م پرسی: قوربان ! به‌ڕێزت كێیت؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: بۆچ نامناسیت؟ من پێغه‌ممه‌ری خوا {محمد المصطفى}م، ئێمه ده‌بێ وه‌فایه‌كمان بۆ باوكت هه‌بێ، باوكت هه‌میشه ده‌م به سڵاوات بوو هه‌ر هه‌لێكی بۆ بڕه‌خسایه سڵاواتی ده‌دا، ئه‌مه‌ش وه‌فای ئێمه‌بوو بۆ ئه‌و له پێش رۆژی قیامه‌تدا..!!
له‌خۆشیدا خه‌به‌رم بووه‌وه و به‌په‌ڵه رۆیشتم كفنه‌كه‌ی سه‌ر رووی باوكم لادا گوتم: بزانم ئه‌م خه‌وه چی بوو؟ قه‌سه‌م به‌خوا چۆن له‌خه‌وه‌كه‌دا دیبوم ئاوه‌ها باوكم رواڵه‌تی نوورانی بووبوو..
# # #
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م خه‌وه:
یه‌كه‌م، خه‌و له ئیسلامدا به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی نییه‌و حه‌ڵال و حه‌رامی پێ دروست نابێت..
دووه‌م، خوا زۆر له‌وه گه‌وره‌تره‌و میهره‌بان تره كه له‌سه‌ر هه‌ندێ ورده گوناهـ رووی عه‌بدێكی خۆی ره‌ش بكات. مادام ئه‌م عه‌بده ئیمانی ببێت وخاوه‌ن باوه‌ڕ بێت. پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه: خوا بۆ به‌نده‌كانی خۆی له‌دایكی جگه‌ر گۆشه بۆ كۆرپه‌كه‌ی به‌ره‌حمتره.. هه‌روه‌ك بوخاری له كتێبه دروسته‌كه‌ی خۆ‌یا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رموێ ئافره‌تێكمان بینی ساواكه‌ی له‌باوه‌ش ده‌گرت و ده‌یلكاند به‌سه‌ر سنگه‌ییه‌وه، پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی: پێتان وایه ئه‌وئافره‌ته ساواكه‌ی خۆی فڕێ بداته ناو ئاگره‌وه؟! ئێمه‌ش عه‌رزمان كرد: نه‌خێر، هه‌رگیز شتی وا ناكات.. ئه‌ویش فه‌رمووی: سوێند به‌خوا: خوا بۆ عه‌بده‌كانی خۆی له‌و دایكه بۆ رۆله‌كه‌ی به‌ره‌حمتره (1).
سێ هه‌م: هه‌ڵده‌گرێ رواڵه‌ته‌كه وه‌ك كه‌سێك له‌كاتی تووڕه‌بوون یا ماندووبووندا ره‌ش داگیرسابێ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانكاری و گوناهی گه‌وره نییه.. چونكه زۆر كه‌سانی خۆێنڕێژ و زاڵم و تاوانكار هه‌بوون رواڵه‌تیان زۆر جوان بووه، و له‌كاتی مردنیشیانا نه‌گۆڕاون..
چواره‌م: بڕوابوون به‌و هه‌واڵانه‌ش كه له‌ده‌م خه‌ڵكییه‌وه پێمان ده‌گات، ئیلزامێكی شه‌رعی نییه، چونكه هه‌مو هه‌واڵێك كه له‌غه‌یری قورئان و سوننه‌ته‌وه بێت واجب نابێت له‌سه‌ر خه‌ڵكی باوه‌ڕیان پێی هه‌بێ، چونكه هه‌واڵه‌و هه‌واڵیش هه‌ردوو ئیحتیماله‌كه‌ی راستبوون و پێچه‌وانه‌كه‌یشی هه‌یه.
پێنجه‌م: ده‌گونجێ: ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ئه‌و مرۆڤه رووی دابێ، تا به‌ڵگه‌یه‌كی مه‌لمووس بێت كه ئه‌وانه‌ی ده‌میان به سڵاواتدان پاراوه، پێغه‌ممه‌ری خوا ئاوه‌ها فریایان ده‌كه‌وێت، خۆ شفاعه‌تی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌رۆژی قیامه‌تا ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه‌ته‌نیا ئیمانیان هه‌بووه‌و به‌س.
ناوه‌رۆكی ئه‌م خه‌وه‌ش هاندانه بۆ سڵاواتدان وخێرو به‌هره‌ی ئه‌و كاره، ئه‌مه‌ش له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا پێمان راگه‌یه‌نراوه، و له‌م هه‌واڵه‌شدا كه ئێمه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه هۆگرییه‌كی تیا ده‌بینین بۆ سڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم.
و له‌سه‌حیحی موسليمیشدا بۆمان باس ده‌كات: كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم خۆی فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی سڵاواتێك بدات، و بۆنموونه بڵێت: " اللهم صل على محمد و على آل محمد " خوا ده جار سڵاوات له‌و كه‌سه ده‌داته‌وه(2)، ئه‌ڵبه‌ت سڵاوات له‌لایه‌ن خواوه ناردنی ره‌حمه‌ته، و له‌لایه‌ن فریشته‌كانیشه‌وه داواكردنی ره‌حمه‌تی خوایه. كه‌وابوو با ئێمه‌ش ده‌ممان به سڵاوات پاراو بكه‌ین و هه‌ر هه‌لێكمان بۆ هه‌ڵكه‌وت به‌زایه‌ی نه‌ده‌ین و بڵێین: " اللهم صل على محمد و على آل محمد ".
1- حَدَّثَنَا ابْنُ أَبِي مَرْيَمَ حَدَّثَنَا أَبُو غَسَّانَ قَالَ حَدَّثَنِي زَيْدُ بْنُ أَسْلَمَ عَنْ أَبِيهِ عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَدِمَ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سَبْيٌ فَإِذَا امْرَأَةٌ مِنْ السَّبْيِ قَدْ تَحْلُبُ ثَدْيَهَا تَسْقِي إِذَا وَجَدَتْ صَبِيًّا فِي السَّبْيِ أَخَذَتْهُ فَأَلْصَقَتْهُ بِبَطْنِهَا وَأَرْضَعَتْهُ، فَقَالَ لَنَا النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَتُرَوْنَ هَذِهِ طَارِحَةً وَلَدَهَا فِي النَّارِ؟ قُلْنَا: لا، وَهِيَ تَقْدِرُ عَلَى أَنْ لا تَطْرَحَهُ. فَقَالَ: لَلَّهُ أَرْحَمُ بِعِبَادِهِ مِنْ هَذِهِ بِوَلَدِهَا. أخرجه البخاري في كتاب الأدب/ باب رحمة الولد وتقبيله ومعانقته. برقم: 5653 .ومسند الصحابة، ص:3742.
2- حدثنا يحيى بن أيوب وقتيبة وابن حجر. قالوا: حدثنا إسماعيل (وهو ابن جعفر) عن العلاء، عن أبيه، عن أبي هريرة؛ أن رسول الله صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قال: ( مَنْ صَلَّى عَلَيَّ وَاحِدَة صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ عَشْرًا ).أخرجه مسلم في كتاب الصلاة / باب الصلاة على النبي صلى الله عليه وسلم بعد التشهد، برقم: 408