السلام عليكم ماموستا گیان!
ئافره‌تێك سێ منداڵی هه‌یه و سكی هه‌یه ده‌یه‌وێت سكه‌كه‌ی له‌بار به‌رێت، چونكه‌مێرده‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری پشتی كراوه و بیست هه‌زار دۆلار قه‌رزارن و ته‌نیا خۆی كارده‌كات، ئه‌گه‌ر سكی هه‌بێت كاری بۆناكرێت.. و قسه‌ی له‌گه‌ل ئافره‌تێكی تر كردووه كه هاتوو چووی مزگه‌وت ده‌كات، به‌لام وا نازانم شاره‌زایی زۆری له‌باره‌ی ئیسلام هه‌بێ، ئه‌و ئافره‌ته پێی وتووه ده‌توانی له‌بار خۆتی ببه‌یت پێش ئه‌وه‌ی ببێت به سێ مانگ.. ئه‌ویش قه‌ناعه‌تی هاتووه، به‌لاَم چه‌ند دۆست و براده‌رێكی تری زۆریان پێ ناخۆشه ئه‌وكاره بكات، و ده‌یانه‌وێ له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی ئاینییه‌وه ته‌قریرێكی ئاینی بۆببه‌ن.. ئه‌گه‌ر رای شه‌رعمان له‌وباره‌وه بۆ روون بكه‌نه‌وه خێرتان ده‌گات.
زۆر سوپاس ، خوا جه‌زای خێرت بداته‌وه..
.....
داده‌كه‌م پاش سڵاو
ئه‌مه وه‌ڵامی ئه‌و خوشكه‌یه كه پرسیاره‌كه‌ت له‌باره‌یه‌وه ناردبوو وا به‌كورتی و به پوخته‌یی رای زانایانم بۆ ناردی له‌باره‌یه‌وه.. ئه‌ڵبه‌ت زۆرم له‌سه‌ر كۆكردۆته‌وه و نزیكه ئاماده‌كردنی به درێژیش ته‌واو ببێت.. به‌ڵام به‌پێویستم زانی وه‌ڵامی ئه‌وخوشكه به‌كورتی بده‌مه‌وه تا زیاتر چاوه‌ڕوان نه‌بێت.. حوكمه شه‌رعییه‌كه‌م باسكردووه‌و له كۆتاییدا خۆیشم چیم به‌باش زانیبێت ئامۆژگاریم كردووه.. و رای خۆمم له‌و باره‌وه بۆ ناردووه‌و.. هیوادارم سوودی لێ وه‌ربگرێت..
ئه‌گه‌ر له‌وباره‌وه تێبینی و روونكردنه‌وه‌ی زیاتر پێویست بوو ئاگادارم بكه‌وه.. ئیتر به‌خواتان ده‌سپیرم..
ئایاسك له‌بار بردن دروسته:
كۆرپه‌ڵه‌ی ناو سك به‌چوار قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت: 1- نوتفه ، واته: ئاوی تێكه‌ڵبووی ژن و مێرد..2- عه‌له‌قه، واته: خوێنێكی لینج، كه‌ده‌ستی تێوه‌بدرێت ده‌لكێ به ده‌ستا. 3- { مضغة } موزغه، واته: پله گۆشت، وه‌ك پارچه گۆشتێكی پانكیله ده‌نوێنێ. 4- گیان به‌به‌راكردن، كه ده‌بێته گیاندارێكی مرۆڤی و جیاواز له ژیانی مه‌نه‌وی ..
هه‌موو زانایانی شه‌رعزان له‌هه‌موو مه‌زه‌به‌كاندا یه‌كڕان له‌وه‌دا ئه‌گه‌ر كۆرپه‌ڵه {جنين} ی ناوسك گیانی مرۆڤی به‌به‌راكرا گوناهه له‌باربردن و له‌ناوبردنی. چونكه له‌ناوبردنی له‌به‌ر غه‌یری ناچاری ده‌بێته كوشتنی مرۆڤێكی گیان له‌به‌ر. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی گیان به‌به‌ریا بكرێت زانایان را و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه.
ده‌توانین له‌وباره‌وه راو بۆ چوونی زانایان بكه‌ین به‌سێ كۆمه‌ڵه‌وه:
كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م: له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له‌هه‌موو قۆناغه‌كانیدا به حه‌رام ده‌زانن، ئه‌مانه‌ش به‌شێكی زۆری مالیكییه‌كان، و هه‌ندێك له زانایانی حه‌نه‌فی و هه‌ندێك شافیعی و هه‌ندێك حه‌نبه‌لی و هه‌ندێك له‌زاهیرییه‌كانن..
كۆمه‌ڵی دووه‌م: له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له‌قۆناغی نوتفه‌دا به‌دروست ده‌زانن، و له قۆناغه‌كانی تریا به حه‌رامی ده‌زانن..
كۆمه‌ڵی سێهه‌م: له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له هه‌رسێ قۆناغه‌كانی پێش گیان به‌به‌را كردنا به‌دروست ده‌زانن، به‌ڵام پاش گیان به‌به‌راكردن به حه‌رامی ده‌زانن..
له‌زانایانی هاوچه‌رخدا :
ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعوودییه له‌وباره‌وه فتوای ژماره 140 ی به‌رواری 20/6/ 1407 یان به‌م جۆره‌یه: له‌به‌ر زه‌روره‌تێكی شه‌رعی نه‌بێت له‌هیچ قۆناغێكی حه‌ملدا سك له‌بار بردن دروست نییه. ئه‌ویش له سنوورێكی ته‌سكدا.. روونیشیان كردۆته‌وه كه له‌به‌ر ترسی په‌روه‌رده كردن،و ترسی به‌خێوكردن، وترسی فێركردن و ترسی داهاتوویان له‌ناوبردنی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر لیژنه‌یه‌كی پزیشكی باوه‌ڕ پێكراو گوتیان: ئه‌م سكه ئه‌گه‌ر بمێنێته‌وه ده‌بێته هۆی تیاچوونی دایكه‌كه، ئه‌وه شه‌رعه‌ن دروسته له‌بار ببرێت.. به‌مه‌رجێ گیانی نه‌كرابێت به‌به‌را.. واته ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتبێته 120 رۆژ.. راى شێخ {سلمان العودة } له‌مان جیاوازه..
1- له‌مه‌زه‌بی حه‌نه‌فیدا:
شێخی حسكێفی{ الحصكیفى } خاوه‌نی كتێبی {الدرر}ده‌فه‌رموێ: " رێ‌یان به سك له‌بار بردن داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سكه نه‌بووبێته چوارمانگ، با پرسیش به مێرده‌كه‌ی نه‌كات ..
ئیبنو عابدین له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌وه ئه‌وه‌ی گوێزاوه‌ته‌وه كه شێخی ته‌حاوی له كتێبی {ئه‌ل نه‌هر}دا باسی كردووه: ئایا سك له‌بار بردن دروسته ؟ له‌وه‌ڵاما ده‌فه‌رموێ: " به‌ڵێ، مادام گیان به‌به‌ریا نه‌كرابێت. ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌بێت كه ته‌مه‌نی له 120 سه‌دو بیست رۆژ كه‌متر بێت.(1).
هه‌روه‌ها له‌كتێبی {ئه‌لخانی} له‌بابی كه‌راهه‌تا نووسیویه‌تی: من ناڵێم: حه‌ڵاڵه. به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ئه‌گه‌ركه‌سێك له‌ئیحرامدا هێلكه‌ی گیاندارێكی شكاند، وه‌ك ئه‌وه وایه گیانداره‌كه‌ی كوشتبێت. چونكه ئه‌وه داده‌نرێ به بنه‌مای ئاژه‌ڵه‌كه. كه‌مادام ئه‌وه تۆڵه‌ی لێ بسه‌نرێت، به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌مه‌ش حه‌رامه‌و گوناهه ئه‌گه‌ربه‌بێ به‌هانه‌ی مه‌ترسییه‌ك له‌بار ببرێت.(2).
2- له‌مه‌زه‌بی مالیكی‌دا:
{ الدردیر } كه‌شه‌رحی به‌سه‌ر مه‌تنی{ خلیل }ه‌وه كردووه له په‌راوێزی { الدسوقى }دا ده‌فه‌رموێ: دروست نییه ده‌رهێنانی ئه‌و ئاو (مه‌نی)ه‌ی پیاو كه له‌ناو منداڵدانا جێگیر بووه. با له‌پێش 40 رۆژیشه‌وه بێت.. خۆ ئه‌گه‌ر گیان كرا به‌به‌ریا ئه‌وه به ئیجماعی زانایان له‌ناو بردنی حه‌رامه.. له‌سه‌ر شه‌رحه‌كه‌ی {ده‌ردێری}یه‌وه دسووقی فه‌رموویه‌تی: ئه‌وقسه‌ی ئه‌و جێی متمانه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێكیش گوتوویانه له‌پێش چل رۆژه‌دا كه‌راهه‌تی هه‌یه.(3).
ئیبنو روشدی فه‌یله‌سووف و گه‌وره زانای مالیكی ده‌فه‌رموێ: " ئیمامی مالیك وای پێ باش بووه ئه‌وه‌ی كۆرپه‌ڵه له‌ناو به‌رێ كه‌فاره‌تی ئه‌وكاره‌ی بدات، به‌ڵام به‌واجبی دانه‌ناوه.. ئه‌گه‌ر گوناه نه‌بوایه كه‌فاره‌تی بۆ ئه‌وكاره به‌باش دانه‌ده‌نا.(4).
3- له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا:
ئیمامی ته‌به‌ری فه‌رموویه‌تی: له‌باره‌ی ئه‌و نوتفه‌ی كه‌له ره‌حه‌مدا جێگیر ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی ببێته چل رۆژ زانایان دوو رای جیاوازیان هه‌یه، هه‌ندێك فه‌رموویانه: ناكه‌وێته ژێر حوكمی به‌رخستن و زینه به‌چاڵكردنه‌وه.. هه‌ندێكیش فه‌رموویانه: حه‌رامه‌و دروست نییه له‌ناوبردنی.
زه‌ركه‌شی له{كه‌رابیسی}یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه له{شێخ ئه‌بوبه‌كری كوڕی ئه‌بوسه‌عیدی فوراتی}یان پرسی: قوربان! ئه‌گه‌ر پیاوێك شه‌رابی ده‌رخوارد كه‌نیزه‌كه‌كه‌ی دا بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌بار ببات. ئایا حوكمی چییه؟ فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر نوتفه بێت، یاعه‌له‌قه، ئه‌وه بوار فراوانه بۆی ئینشائه‌ڵڵا . واته: گوناهی ناگات.
ئیمامی غه‌زالی پێی وایه: كاتێ نوتفه رۆیشته ره‌حه‌مه‌وه، و ئاوی پیاو و ژن تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بوون له‌ناوبردنی تاوانه، خۆ ئه‌گه‌ر بووبه عه‌له‌قه‌و پارچه‌گۆشت تاوانه‌كه‌ی گه‌وره‌یه، و ئه‌گه‌ر گیانی به‌به‌را كرا تاوانه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت.. له‌حاڵه‌تی گیان به‌به‌راكردنیا گومان له حه‌رامبوونیا نییه، به‌ڵام پێش ئه‌وه كه‌راهه‌تی ته‌نزیهی و ته‌حریمی هه‌ڵده‌گرێ، به‌لاَم ته‌حریمییه‌كه‌ی به‌هێز تره. (5).
4- له‌مه‌زه‌بی حه‌نبه‌لیدا:
ئیبنو قودامه‌ی مه‌قدیسی كه یه‌كێكه له گه‌وره زانایانی حه‌نبه‌لی ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك شتێكی له سكی ئافره‌تێكدا و سكه‌كه‌ی له‌بار برد، ئه‌وه كه‌فاره‌تی ده‌كه‌وێت و غوڕه‌یش، وئه‌گه‌ر ئافره‌تێكی سكدار ده‌رمانی خوارده‌وه و سكه‌كه‌ی پێ فڕێ‌دا، كه‌فاره‌ت و غوڕه‌ی له‌سه‌ره.. به‌پێی ئه‌م ده‌قه ئیبنو قودامه پێی وايه سك له‌باربردن له هه‌ر قۆناغێكدا بێت تاوانه‌و گوناحه. چونكه كه‌فاره‌ت له سه‌ر كه‌تن و تاوان ده‌درێت.(6).
له كتێبی{ الروض المربع بشرح زاد المقنع } له‌باسی عیدده‌دا ده‌فه‌رموێت: دروسته ئافره‌ت به‌ده‌رمانێكی حه‌ڵال نوتفه‌ی خۆی له‌بار ببات پێش ئه‌وه‌ی ببێت به چل رۆژ.
5- له مه‌زه‌بی زاهیریدا:
ئه‌وه‌ی له‌ئافره‌تێكی سكدار بدات و سكه‌كه‌ی له‌بار برد، ئه‌گه‌ر ئه‌و سكه‌ی نه‌گه‌یشتبووه چوار مانگ ئه‌وه كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام غوڕه‌ی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، چونكه پێغه‌مه‌ر صلى الله عليه وسلم حوكمی به‌وه كردووه. چونكه كه‌سێكی گیانداری نه‌كوشتووه به‌ڵكو پارچه گۆشتێكی له‌بار بردووه(7). به‌پێی ئه‌م بۆچوونه له‌مه‌زه‌بی ئه‌واندا له‌بار بردنی ئه‌گه‌ر له‌پاش چوار مانگه‌وه‌بوو گوناحه، و ئه‌گه‌ر له‌پێش چوارمانگه‌وه بوو گوناح نییه..
پا‌ڵفته‌ی باسه‌كه:
كۆرپه‌ڵه‌ی ناو سك به‌چوار قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت: 1- نوتفه ، واته: ئاوی تێكه‌ڵبووی ژن و مێرد..2- عه‌له‌قه، واته: خوێنێكی لینج، كه‌ده‌ستی تێوه‌بدرێت ده‌لكێ به ده‌ستا. 3- { مضغة } موزغه، واته: پله گۆشت، وه‌ك پارچه گۆشتێكی پانكیله ده‌نوێنێ. 4- گیان به‌به‌راكردن، كه ده‌بێته گیاندارێكی مرۆڤی و جیاواز له ژیانی مه‌نه‌وی ..
هه‌رچی زانایانی شه‌رعزان هه‌یه یه‌كڕان له‌وه‌دا ئه‌گه‌ركۆرپه‌ڵه‌ی ناوسك گیانی مرۆڤی به‌به‌راكرا گوناهه له‌باربردن و فرێدانی. چونكه له‌ناوبردنی له‌به‌ر غه‌یری ناچاری ده‌بێته كوشتنی مرۆڤێكی گیان له‌به‌ر. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی گیان به‌به‌ریا بكرێت زانایان را و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه.
كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م: له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له‌هه‌موو قۆناغه‌كانیدا به حه‌رام ده‌زانن، ئه‌مانه‌ش به‌شێكی زۆری مالیكییه‌كان، و هه‌ندێك له زانایانی حه‌نه‌فی و هه‌ندێك شافیعی و هه‌ندێك حه‌نبه‌لی و هه‌ندێك له‌زاهیرییه‌كانن..
كۆمه‌لی یه‌كه‌م به‌ڵگه‌یان ئه‌وه‌یه له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ئه‌بوهوره‌یره ریوایه‌تیكردووه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆله‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه‌ی ئافره‌تێكی به‌نی لحیان فه‌رمانی كردووه به‌نده‌یه‌ك بده‌ن.{ عن أبي هريرة أنَّ رَسُولَ الله ـ صَلىَ اللهُ عليهِ وَسلمَ ـ قضَى فِي جَنينِ امْرأةٍ مِنْ بَنِي لِحْيان بِغُرَّةٍ عبْدٍ أو أمَةٍ . رواه البخاري (6909)، ومسلم(1681)، }. ئه‌مه‌ش بوخاری و موسلیم ریوایه‌تیان كردووه.و كۆرپه‌ڵه ش به‌وه ده‌لێن كه‌له‌ناوسكی ئافره‌ت دایه پێش له‌دایكبوونی.. وه دانانی تۆڵه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و كۆرپه‌ڵه‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه شتێكی به‌ڕێزه وئه‌وه‌ی له‌ناوی ببات گوناهی ده‌گات. و ئه‌م نوتفه‌یه‌ش سه‌ره‌تای مرۆڤه، مادام له‌ناوبردنی مرۆڤ دروست نه‌بێت دروستیش نییه شتێك له‌ناوببرێت كه ده‌بێت به مرۆڤ..
كۆمه‌ڵی دووه‌م: له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له‌قۆناغی نوتفه‌دا به‌دروست ده‌زانن، و له قۆناغه‌كانی تریا به حه‌رامی ده‌زانن..
كۆمه‌ڵی سێهه‌م: له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه له هه‌رسێ قۆناغه‌كانی پێش گیان به‌به‌را كردنا به‌دروست ده‌زانن، به‌ڵام پاش گیان به‌به‌راكردن به حه‌رامی ده‌زانن.. به‌ڵگه‌ی كۆمه‌ڵی سێهه‌م ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌م: ئه‌و كۆرپه‌ڵه‌یه گیانی مرۆڤی نه‌كراوه به‌به‌ریا، ئه‌وه‌ش گیان نه‌كرێ به‌به‌ریا رۆژی قیامه‌ت زیندووناكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش زیندو نه‌كرێته‌وه ئیعتیبار بۆ بوونی دانانرێت. شتیش كه‌وابوو حه‌رامی بۆ له‌بار بردنی دانانرێت.. دووه‌م : ئه‌و كۆرپه‌ڵه‌یه گیانی مرۆڤی نه‌كرێ به‌به‌ریا به مرۆڤ دانانرێ، و ئه‌گه‌ر مرۆڤیش نه‌بوو ئه‌وا حه‌رام نییه‌و دروسته له‌بار ببرێت.
په‌رچی ئه‌مانه‌ش به‌وه دراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه ده‌ست درێژییه بۆ سه‌ر شتێك چاره‌نووسی ده‌بێته ئاده‌می و گیانی تێ ده‌كرێت.. له‌ناوبردنیشی به‌بێ حه‌ق رێگرییه له‌و داهاتووه‌ی. و به‌ڵگه‌ش نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گیان نه‌كراوه به‌به‌ریا..
ئه‌وژیانه‌ی كه له كۆرپه‌ڵه دایه تا ده‌گاته چوار مانگی درێژه‌ی ژیانی مه‌نه‌ویه {ئه‌و ژیانه‌ی له‌كاتێكدا ئاو بووه ژیانی تیابووه}، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ژیانه‌ی كه له دوای گیان به‌به‌راكردنه‌وه دروست ده‌بێت، كاتێ ته‌مه‌نی ده‌گاته 120 رۆژ، ئه‌م گیانه‌ی پاش 120 رۆژه‌كه گیانیكی مرۆڤییه‌و ڕێزێكی تایبه‌تی هه‌یه، به پێی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه ده‌فه‌رموێ: " وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ مِنْ سُلالَةٍ مِنْ طِينٍ (12) ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَكِينٍ (13) ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آَخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ" المؤمنون/ 14." له‌سه‌ره‌تای دروستكردنیدا ئاده‌م یه‌كه‌مجار خاك بووه‌و پاشان ئاوێته به‌ئاوكراوه بووته قوڕ و پاش دانانی قوڕه‌كه بووه‌ته قوڕێكی بۆندار، و پاش ئه‌وه وه‌ك سواڵه‌تی لێ هاتووه، و پاش ئه‌وه گیان به‌به‌ریا كراوه.. پاش ئه‌وه‌ش كه‌بووه‌ته ئاده‌می ومرۆڤ له‌دوای هاوێشتنی ئاوی نێر بۆ مناڵدانی مێ و پاش ئه‌وه‌ش كه‌بووه نوتفه، ده‌بێته خوێنێكی هه‌ڵزناو، و پاش ئه‌وه ده‌بێت پارچه گۆشت، و پاش ئه‌وه ئێسكه‌كانی بۆ دروست ده‌كات، و پاشان گۆشت به‌ده‌وری ئێسكه‌كانا ده‌ڕوێنێ و ئینجا ده‌یكاته خه‌لقێكی تر، كه ئه‌ویش مرۆڤه، و گیانی خوایی به‌به‌را ده‌كرێت، و نرخ و به‌ها په‌یدا ده‌كات..
ده‌بینین خوا له‌ئایه‌ته‌كه‌دا قۆناغه‌كانی كۆرپه‌ڵه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك باس كردووه تا له‌دواییدا ده‌فه‌رموێت: " ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آَخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ" ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌م خه‌لقه‌ی له‌خه‌لقی پێشوو جیاوازه.. ئیمامی ته‌به‌ری له‌ته‌فسیره‌كه‌یا ده‌فه‌رموێت: به‌واتای گیان به‌به‌راكردنه و ده‌بێته مرۆڤ.. و پێش ئه‌وه ته‌نیا كلێشه‌كه‌ی بووه.. وه‌ك ئه‌و كاته‌ی ئاده‌م له قوڕ دروست كراوه، و هه‌مووشتێكی ئاماده‌یه و په‌یكه‌رێكی مرۆڤییه، به‌ڵام كاتێك له گیانی خوا كرا به‌به‌ریا بووه خاوه‌نی رێز..
ئه‌وه‌ی باسكرا رای زانایان بوو له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی سك له‌باربردنه‌وه و گوتمان: جیاوازی راو بۆچوونیان هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی ببێته چوارمانگ، هه‌ندێك به حه‌رام وهه‌ندێك به مه‌كرووه، وهه‌ندێك به دروستیان زانیوه .. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ئینسان ئیحتیاتی هه‌بێ و گه‌ردنی خۆی له حه‌رام و گوناه بپارێزێ باشتر وایه له‌به‌ر حاڵه‌تێكی زۆر پێویست و زه‌رووری نه‌بێت ئینسان ئه‌و كاره نه‌كات و ئه‌گه‌ر ویستی وه‌هاكارێك بكات له‌به‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی شه‌رع رێگه‌ی داوه با نوێژێكی ئیستیخاره‌ی بۆ بكات چونكه ئێمه نازانین خێر له‌چیدایه..
له كۆتاییدا:
شتانێكی تر هه‌یه نابێ لێی بێ ئاگابین وه‌ك ئه‌مه‌ی كه خوا ئه‌و به‌هره‌یه‌ی پێ به‌خشیویت، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی بكه‌یت و به دڵخۆشی و رازی بوون شوكرانه‌ی به‌جێ بێنیت، ئینسان ئه‌گه‌ر پشتی كرده ئه‌و نیعمه‌ته كێ ده‌ڵێ جارێكی تر خوا ئه‌ونیعمه‌ته‌ی پێ ده‌داته‌وه؟ له‌به‌ر ئه‌وه ئامۆژگاریم بۆتۆ ئه‌وه‌یه ئه‌وسكه‌ت له‌بار مه‌به، كێ ده‌ڵێ ئه‌و سكه‌ت رزق و رۆزییه‌كی باشی به‌ناوچاوه‌وه نییه؟ كێ ده‌ڵێ خوا به‌هۆی ئه‌وه‌وه درگایه‌كی گه‌وره‌و فراوانی ژێواریت له‌سه‌ر ناكاته‌وه چ ماددی و چ مه‌عنه‌وی؟ چونكه ئینسان نازانێ خێر له‌چیدایه. هه‌ر له‌م شاری پێرسه‌ی ئێمه‌ی تیا ده‌ژین كوڕێكی كوردی لێ بوو ته‌نیا خۆی و خێزانی بوون، كرێ خانوه‌كه‌یان به‌ته‌واوی پێ نه‌ده‌درا، خوا كچێكی پێ به‌خشین، له‌گه‌ڵ هاتنی كچه‌كه‌دا خوا ده‌رگای رزقی لێ كردنه‌وه، كچێكی تری بوو سوپاس بۆخوا ده‌رگای رزقه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بوو، ئێستا سوپاس بۆخوا له ژیانێكی خۆشدان..
خوايش ده‌فه‌رموێت:" وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا ، وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِبُ " ئه‌وه‌ی له خوا بترسێ خوا ده‌رووی لێده‌كاته‌وه وبه‌جۆرێكی وا ژێواری ده‌دات خۆی نه‌هاتبێ به‌خه‌یاڵیا.. له‌به‌ر ئه‌وه من پێم وا باشتره كه له‌بار خۆتی نه‌به‌یت.. له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌و ئیحتیاتكردنه‌ت خوا پاداشتان به رزقێكی فراوان بداته‌وه.. خوایش زاناتره.
په‌راوێزه‌كان:
(1) مطبوع بهامش حاشية ابن عابدين ج2 ص 411
(2) الطبعة الميمنية بمصر سنة1310 هجرية .
(3) الفتح القديرة ج2 ص 495، مطبعة مصطفى محمد بمصر.
(4) ج 2 ص 366 ، المطبعة الأزهرية بمصر سنة 1345.
(5) بداية المجتهد لابن رشد ج 2 ص: 348.
(6) نهاية المحتاج للرملي ج 8 / ص: 416.
(7) المغنى لابن قدامة المقدسي ج8 ص815. قال ابن الأثير : الغرة : العبد نفسه، أو الأمة .
(8) المحلى لابن حزم الظاهري ج11 ص:36.