سڵاو مامۆستای به‌ڕێز!
پرسیارێكم هه‌یه له خزمه‌ت جه‌نابتا – هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م رووم نییه پرسیار له‌مامۆستایه‌ك بكه‌م – ئه‌مه‌ش پرسیاره‌كه‌مه:
پرسیار: من زۆر جار له‌كاتی نووستندا له‌دواوه باوه‌ش به خێزانه‌كه‌مدا ده‌كه‌م به‌بێ به‌رگ – بێ جل – زه‌كه‌رم ده‌خه‌مه به‌ینی هه‌ردوو رانیه‌وه و خۆم به‌دوایه‌وه ده‌نووسێنم.. پرسیاره‌كه‌م لێره‌دایه: ئایا به‌و كاره‌م له‌شم گران ده‌بێت؟
تكایه وه‌ڵامم بده‌ره‌وه ، زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م، پرسیاره‌كه‌م به‌لاوه زۆر قورس بوو، به‌ڵام ده‌بوو هه‌ر پرسیارم بكردایه، چونكه ده‌بێ بزانم غوسلم له‌سه‌ر واجب ده‌بێت یان نه؟ خوای گه‌وره له گوناهمان خۆش ببێت.
Ahmad
Sunday, 6 December 2009 10:58:48 PM
وعلیكم السلام براكه‌م!
وه‌ڵام: به‌م شێوه‌ی تۆ باست كردووه ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌نێوانی دوو رانیا بێت نه‌ك شوێنی تر، له‌شت پیس نابێت..
به‌دوو شێوه له‌ش پیس ده‌بێت:
1- ئه‌گه‌ر مێرد سه‌ری زه‌كه‌ری به‌ته‌واوی بخاته ناو ده‌زگای مێیینه‌یی خێزانیه‌وه، ئاوی بێته‌وه یان نه.. له‌شی پیس ده‌بێت..
2- ئاو هاتنه‌وه‌و ره‌حه‌تبوون، ئه‌گه‌ر ژن ومێرد ده‌ست بازیان كرد یا به‌وشێوه‌ی تۆ باست كردووه و هه‌رشتێكی له‌و بابه‌تانه ئه‌گه‌ر پیاو و ژنه‌كه ره‌حه‌تبوون و ئاویان هاته‌وه ئه‌وا غوسڵیان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا غوسلیان له‌سه‌ر واجب نابێت..
خوایش ئاگادارتره.